٢١\١١\٢٠١١
ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی
ستراتێژیکی کوردستان!

جه‌مال عه‌لیالی
بۆچی ئه‌و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسیه پێداویستێکی گرینگی
سه‌رده‌می هه‌نووکه‌ییه؟ بۆ شی کردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته، نه زانیاری
چڕ و پڕ، نه پسپۆری له چه‌ند بواری تایبه‌تدا و نه خۆماندووکردنی
زۆر پێویسته. به پێچه‌وانه، ئه‌وه‌ی که پێویسته تێڕوانینێکی خێرا،
له ده‌ورانپشتی خۆته وه‌کو تاکی ئازادیخوازی کورد، وه‌کو تاکی تینوی
دێمۆکراسی. تێڕوانینێکی خێرا، سرنجی مرۆڤ بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه
ڕاده‌کێشێ:
کوردستان له ناو چوار ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ردا، زۆر نامرۆڤانه دابه‌ش
کراوه. هه‌ر یه‌ک له‌و داگیرکه‌رانه ناکۆکی خۆیان له ته‌ک یه‌کترا
هه‌یه به‌ڵام له سه‌ر کوشت و بڕی کورد بۆ پاکتاو کردن، گشتیان کۆکن.
هه‌ر ئه‌و هۆیه بۆته مکانیزمێک بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر سازه‌یه‌کی کوردی
هه‌ر سیاسه‌تێک بگرێته به‌ر، سیاسه‌ته‌که ناراسته‌وخۆ، دره‌نگ یان
زوو، ده‌که‌وێته خزمه‌تی یه‌ک له داگیرکه‌ره‌کان.
له سه‌ر پێناسه‌ی عیلم و زانست دا له سه‌رده‌می ئێستا دا ده‌ڵێین:
"کۆمه‌ڵێک فاکت و زانیاری که له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه دیاری
ده‌کرێ". ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا بڵاو ده‌کرێته‌وه به
زۆری له خزمه‌تی سیاسه‌تی داگیرکه‌راندایه که واته ده‌توانێ زۆر
به‌شی چه‌وت و ناڕاست له خۆ بگرێته‌وه. مینای له‌و چه‌شنه، باسی
بازار و ئابووریه، باسی رامیاری و راهێنانه، باسی کو‌لتوور و چانده،
باسی زانستی له بواره‌کانیتره، سایکۆلۆژی، پژیشکی و کۆمه‌ڵێکیتر له‌و
بابه‌تانه. ئه‌و باسانه به شێوه‌یه‌ک دێنه ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
که له خزمت داگیرکه‌ران بێ، مێژووی ئه‌و وڵاتانه له سه‌ره‌تاوه تا
ئێستا که بریتیه له چه‌واشه‌کاری راستییه‌کان بو گشتی ئه‌و
ده‌سه‌لاتانه‌ی که تا ئێستا هاتوونه‌ته سه‌ر حوکم، ئه‌و ڕاستییه
ده‌رده‌خات.
له سه‌ر مێژووی کورد و کوردستان، له ئاستی ناوده‌وڵه‌تییه‌وه
زانیاری که‌مه، به‌شی زۆری ئه‌وه‌ی که هه‌یه، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
داگیرکه‌ری هه‌ر پارچه‌یه‌که‌وه دراوه‌ته ده‌ر. کاتێک مه‌به‌ستی
داگیرکه‌ران ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌ی کورد به که‌م بگرن و شۆێنه‌ونکێی پێ
بکه‌ن که‌واته ئه‌و زانیاریانه‌ی که هه‌بێت ده‌بێ چه‌واشه‌کاری بێت.
به هۆی پڕ خێر و بێریی کوردستان، پێوه‌ندی ئابووری وڵاتانی ده‌ره‌وه
ده‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان ڕێگه به‌وه نادات که ولاتانی
ده‌ره‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد بخه‌نه به‌رچاو. ئه‌وه
بۆته به مکانیزمێک که ڕێگه نادات به وڵاتانی ده‌ره‌وه که خۆیان
له ڕێگه‌ی سازه‌کانی سیاسی کوردستان له سه‌ر وڵاته‌که‌مان زانیاری
کۆبکه‌نه‌وه. ئه‌وه خۆی سیستمێک ده‌خۆڵقێنێ که ڕێگه نادات که‌س
گۆێبیسی هاواری نه‌ته‌وه‌ی کورد بێت.
گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی له کۆمه‌ڵگای کوردستان په‌نداوی خواردۆته‌وه
و تووشی به‌ستێن هاتووه. تووندوتیژی و بارگرانایی سایکۆلۆژی سیاسه‌ته‌کانی
داگیرکه‌ران، ئه‌و به‌سێنه‌ی کردۆته به ژینگه‌یه‌کی ژه‌هراوی بۆ
کوردستان. بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه له ژه‌هر، پێویستی به
زانیاری سه‌رده‌می نۆێ هه‌یه. ئه‌و زانیاریانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه
نایه‌ت. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان پێویسته خۆی مه‌یدان بۆ ئه‌و زانیاریانه
بخوڵقێنێ. کارگێری که‌سانی شاره‌زا و بسپۆر له‌و بواره‌دا وه‌کو
مکانیزمی داهێنه‌ر گرینگی تایبه‌تی هه‌یه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌سپێکی
ئه‌و ئه‌رکه مرۆڤایه‌تییه ده‌که‌وێته سه‌ر شانی تاکی شاره‌زاو
بسپۆری کورد له هه‌ر شۆێن و بوارێک که هه‌ن.
کاتێک باسی "ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیکی کوردستان" - یاخود هه‌ر
ناوێکیتر له‌و چه‌شنه - ده‌که‌ین، مه‌به‌ست له کۆڕێکی زانستییه! نه‌ک
سازه‌یی! که‌واته هه‌ر تاکێک که خوازیاری به‌شداربوون له‌و کۆڕه‌دایه،
ده‌بێ ئه‌رکه‌کانی خۆی جیا له بیر‌و بۆچوونه سیاسییه‌کانی به جێ بێنێ
تاوه‌کو کۆڕه‌که، له پله و مه‌قامی زانستی خۆی دانه‌به‌زێ و نه‌بێته
به کۆڕێکی سازه‌یی و حیزبی.
له کۆتاییدا پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێ که زۆر خاڵی تر له وێنه‌ی
خاله‌کانی سه‌روودا هه‌ن، خۆێنه‌ر خۆی شاره‌زایه‌تی له سه‌ریان هه‌یه.
هه‌ر چه‌ند ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌روو گرینگی تایبه‌تییان هه‌یه به‌ڵام
خۆێنه‌ر به بیر و بۆچوونی خۆی ده‌توانێ تێکه‌ڵاوی خاڵه‌کانی خۆی،
شۆێنه‌گۆڕکێ و سه‌رووژوور به خاڵه‌کان بکات. گرینگ ئه‌وه‌یه که
کۆڕێکی له‌و چه‌شنه ده‌توانێ که‌ره‌سته‌ی پێداویست بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد
پێک بێنێ له پێناو خه‌باتی ڕه‌وا بۆ ڕزگاری و دێمۆکراسی. پێکهاتنی
ناوه‌ندێکی له‌و چه‌شنه ده‌توانێ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئاستی
ناونه‌ته‌وییه‌وه به‌ره‌و پێش هاندات و ستاتۆی نه‌ته‌وه‌ی کورد له
ئاستی ناوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌رزکاته‌وه.
٢١\١١\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی جه‌مال عه‌لیالی
|