په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٨\٢٠١٣

ناوە خوازراوەکانی فەیسبووک کێن!


محەمەد ئەحمەد    

• هاوڵاتییەک: دەزگاکانی هەواڵگری بەناوی خوازیارەوە چاودێری خەڵک دەکەن.
• کورێک: بەناوی خوازیارەوە زیاتر لە ٣٠٠ کارتی موبایلم لە خەڵک وەرگرتوە.

"تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەو تۆڕەیە کە لەسەرەتای دروستبوونیەوە تاکو ئێستا بە سەدان ملیۆن خەڵک ئەکاونتی لەو تۆڕە دانیاوە بۆ بەردەوامبوونی لەگەڵ ئازیزانی و بەئاگابوونی لە هەواڵەکانی جیهان.
وەک ئەزانن خەڵکانێکی زۆر بۆ ئەوەی کەس نەیانناسێتەوە ئەکاوتی فەیسبووک بە ناوێکی خوازیارەوە دەکەنەوە و بەمشێوەیە ئیتر بەئارەزووی خۆی ئەوەی بیەوێـت بڵاوی ئەکاتەوە و کەسیش نازانێت کێیە، بەتایبەتی بەرپرسانی حکومی و حزبی و دەزگا هەواڵگرێکانی وڵات و گەنجان، کە هەریەکە و خواستێکی خۆی هەیە لەو کارە".

بەرپرسان ناوی خوازیار دادەنێت تا کەس قسەیان پێنەکات لە فەیسبووک..!


هێمن عەلی ووتی: بەپرسێکی باڵا دەناسم رۆژانە زۆربەی کاتەکانی لەسەر ئەنتەرنێـت بەسەر دەبات و ئەکاونتی فەیسبووکی هەیە بەناوێکی ترەوە، هەر بۆیە ئەو ئەکاونتەیشی دانیاوە تاکو کەس نەیناسێتەوە، لەبەر ئەوەی یەکەم فەیسبووکی کە دانیابوو بەناوی خۆیەوە، زۆژانە خەڵک قسەی پێدەکرد لەسەر ئەکاونتەکەی خۆی.

بەکارهێنانی فەیسبووک بۆ چاودێریکردنی خەڵک...!


هاوڵاتییەک کە پێی باشنەبوو ناوە راستەقینەکەی بوتریت ووتی:
لە راپۆرتە نهێنێکانی دەزگا هەواڵگرییەکان ئەوە ئاشکرا کراوە کە چەندین دەزگای سەربەحکومەت و حزب کارمەندانی بەناوی خوازیارەوە چاودێری خەڵک دەکەن، هەربۆیە فەیسبووک و تۆرەکۆمەڵایەتێکان بووەتە باشترین شوێن بۆ چاودێریکردنی کەسێک و زانینی هەموشتێک دەربارەی ئەو کەسە، ئەوەش ئاشکرایە کە لە هەرێمی کوردستان چەند حاڵەتێکی هەواڵگری لە رێگەی فەیسبووکەوە زانراوە و کاری لەسەر کراوە.

ناوی خوازیار بۆ جوێندان و بوختان هەڵواسین بۆ خەڵک...!


هەڵۆ ئیبراهیم ووتی: نامەیەکم بۆهات لەسەر فەیسبووک تێدا وێنەیەکی من بڵاوکرابووەوە و "زەربێکی سوور" لەسەر وێنەکەم بوو، کە چوومە سەر ئەو پەیجە لەگەڵ وێنەکەم نوسینێک نوسرابوو کە گوای من "کوفرم بە خوای گەورە کردوە"، هەر لەویشدا چەندین قسەی ناشرین و توانجی نابەجێ بۆمن هەڵوەسێنرابوو، ئەو شتە زۆر دورە لە راستییەوە چونکە من کەسێکی موسوڵمانم و هەرگیز ئەو کارەم نەکردوە، بەڵام رۆژێک پێشئەوە بابەتێکم بڵاوکردوە کە کەموکورشیەمی بەرپرسێکی حزبیم خستە بەردیدی خوێنەران و وادیاربوو هەر کەسانێکی نزیک لەو بەرپرسە حزبییە ئەو درۆیەیان بۆمن هەڵواسیبوو.

کوران بۆ ئەکاونت بەناو کچەوە دەکەنەوە...!


کورێک پێیباشنەبوو ناوی بوترێت ووتی: بەوخوایە زیاتر لە ٣٠٠ کارتی موبایلم لە خەڵک وەرگرتووە بە ناوی کچەوە، رۆژانە لە ئەکاونتە تایبەتێکەی خۆم کە بەناوی کچێکەوە دامنیاوە و وێنەی کچ لەشوێنی ترەوە رائەکێشم و لای خۆم دایئەنێم و خەڵکیش باوەرئەکەن کە ئەوکەسە منم، لە درێژەی قسەکانیدا ووتی موبایلێکی تایبەتم هەیە کە بە هەوڵی بەرنامەیەک ئەتوانم دەنگی خۆم بگۆرم بۆ دەنگی کچ لەگەڵ کوری تردا قسە ئەکەم و لە ماوەی 6 مانگدا توانیمە زیاتر لە ٣٠٠ کارت لە خەڵک وەرگرم.

لە کۆتاییدا ئەوەماوەتە بیڵێن کە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم بەحکومەتێکی مردوو وەسف دەکریت لەلایەنی بەرەوپێشچوونی تەکلەنۆژیای سەردەم، وە هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەنتەرنێت و داخلکردنی زانیاری ئەلکترۆنی لەسەر هاوڵاتییانی هەرێم.
 

 خورماتوو
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک