١٥\٦\٢٠٢٢
ناوی نزار خەزرەجی و زۆری دی
لە لیستی تۆمەتبارانی ئەنفال نین؟

عەلی مەحمود محەمەد
تۆمەتبارانی ئەنفال ھەر ئەو ٤٢٣ کەسە نین کە دادگای باڵای تاوانەکان بە
ناو ( قائمە باسماو الاشخاێ المگلوب اتخاژ الاجراوات القانونیە بحقھم)
لیستی ناویانی بڵاوی کردۆتەوە.
لە پرۆسەی دادگایی تۆمەتبارانی ئەنفال لە دەستپێکدا حەوت تۆمەتبار
دادگاییکران, ئەو حەوت کەسەی دادگایی کران, ئەوانە بوون پێشتر
دەستگیرکرابوون و زیندانیبوون, بریتی بوون لە: سەدام حسێن ئەلمەجید
ئەلحەسەن عەبدالغەفور عەبدالقادر ئەلناسری ئەلتکریتی سەرۆک کۆماری
عێراق کە رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠-١٢-٢٠٠٦ لەسەر تاوانی دوجەیل لە سێدارە
درا بۆیە تۆمەتی ئەنفالی لەسەر ھەڵگیرا, ئەمەش تاوانێکی گەورە بوو
بەرامبەر بە کەیسە گەورەکانی دواتر کرا لە ناویاندا ھەموو کەیسەکانی
خەڵکی کوردستان. عەلی حەسەن ئەلمەجید ئەلحەسەن عەبدالغەفور عەبدالقادر
ئەلناسری ئەلتکریتی بەرپرسی بیرۆی باکووری پارتی بەعس. لیوا روکن سابیر
عەبدالعەزیز حوسێن عەلی دوری بەڕێوەبەری ھەواڵگری گشتی سەربازی. فەریق
روکن حوسێن رەشید محەمەد عەرەب ئەلتکریتی یاریدەدەری ئەرکانی سوپا بۆ
کاروبارەکانی ئۆپەراسیۆنەکان. لیوا روکن سوڵتان ھاشم ئەحمەد محەمەد
حەمەد ئەلحەمەد ئەلتانی فەرماندەی فەیلەقی یەکەم. تاھیر تۆفیق ئەلحاج
یوسف ئەلعانی سکرتێری لیژنەی کاروباری باکوور و پارێزگاری موسڵ, عەقیدی
روکن فەرحان موتڵەگ ساڵەح خەڵەف ئەلجبوری بەڕێوەبەری رێکخراوی ھەواڵگری
رۆژھەڵات.
تۆمەتباران پاش ساغبونەوەی تاوان لەسەریان حوکمی قەتعی خۆیان بە سزای
جۆراو جۆر وەرگرت و تاوانبار کران بە ئەنجامدانی تاوانەکانی جینۆساید,
تاوانی جەنگ و تاوانی دژە مرۆڤایەتی جگە لە سەدام حسێن و تۆمەتبار
تاھیر تۆفیق ئەلحاج یوسف ئەلعانی بڕیاری بێتاوانی لە تۆمەتی بەشداری لە
تاوانی ئەنفالی بۆ دەرچوو, ئەم بێ تاوانیەی ناوبراو پرسێارێکی گەورەی
دروست کرد بۆ ھەموو ئەوانەی شارەزان لەو بوارە.
ھاوکات لە پاڵ ئەو تاوانبارە سەرەکیانە, کۆمەڵێک تۆمەتباری دیکەش لە
ھەنگاوی یەکەمدا دیاریکرابوون بۆ دادگاییکردن, لێ ئامادە نەبوون لە
دادگا و کەیسەکەیان بە ھەڵپسراوی مایەوە, ئەوان لە ناو دەستگیرکراوەکان
نەبوون, بۆیە بەرەو رووی دادگا نەکرانەوە, بەشێکشیان لە ژیان نەمابوون.
ھیچ کەسێک تایبەت بە دۆسیەی ئەنفال دەستگیر نەکراو تەسلیم بە دادگا
نەکرا.
وەک لە دوو داوانامەی دادگای باڵای تاوانەکاندا کە لە خوارەوە ئاماژە
بە ناوەڕۆکەکانیان دەدەین, ناوی ٢٤ تاوانبار ھاتووە" بە پێی نووسراوی
ف٢ ١٤٤٥ رێکەوتی ١٨-١٢-٢٠٠٥ ی دادگای باڵای تاوانەکان, ژمارەی فایل
٩١٠١ و ٩١٠٢ لە کۆی ٩٣٠٢ فایلی ئامادەکراو بۆ دادگا لە کەیسی تاوانی
ئەنفال, بڕیاری گرتن بۆ ٢٤ تاوانبار دەرچووە لەسەر داوای دادوەری
لێکۆڵینەوە, کە بریتین لە"١- نزار عەبدوالکەریم خەزرەجی ( ناوی لە
لیستی ٤٢٣ تۆمەتبار نەھاتووە) , ٢- یونس ئەلدرب ( ناوی لە لیستی
تۆمەتباران نەھاتووە), ٣-ئەیاد خەلیل زەکی (ناوی لە لیستی تۆمەتباران
ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) - ٨٩ -اللوائ الرکن (ایاد
خلیل زکی) قائد ق ق جح /د و ٤- رەمزی مەحمود (ناوی لە لیستی تۆمەتباران
ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) ٩٢-اللوائ الرکن (رمزی محمود
عبداللە) قائد فق مش /٣٣ , ٥-سەعید مەحمود باریکە ( ناوی لە لیستی
تۆمەتباران نەھاتووە), ٦-قاسم دڕەیی (ناوی لە لیستی تۆمەتباران ھاتووە
بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) ٢١٦-قاسم رشید درەیی , ٧-معتەسەم
بەرزنجی ( ناوی لە لیستی تۆمەتباران نەھاتووە), ٨- یاسین رەئوف ( ناوی
لە لیستی تۆمەتباران نەھاتووە), ٩-تەحسین شاوەیس(ناوی لە لیستی
تۆمەتباران ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) ٤٠٩-تحسین شاویس
سعید = , ١٠-قاسم ئاغای کۆیە (ناوی لە لیستی تۆمەتباران ھاتووە بەم
ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) ١١٥-المستشار (قاسم فارس تاھر مێتفی اغا)
ف د و ,١١- بایز عەبدالڕەحمان ( ناوی لە لیستی تۆمەتباران نەھاتووە),
١٢-عەلی ئەحمەد رەشید ( ناوی لە لیستی تۆمەتباران نەھاتووە), ١٣-نیعمە
فارس (ناوی لە لیستی تۆمەتباران ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی
داوە) ٨٦-الفریق الرکن (نعمە فارس حسین) معاون رئیس ارکان الجیش
للتدریب , ١٤-حەمید شەعبان ( ناوی لە لیستی تۆمەتباران نەھاتووە), ١٥-نەجم
عەبدوڵا دوری ( ناوی لە لیستی تۆمەتباران نەھاتووە), ١٦-عیسمەت سابیر (ناوی
لە لیستی تۆمەتباران ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) ٩٤-اللوائ
الرکن (عێمت ێابر عمر) قائد فق /٤ , ١٧-عەدنان جەباری (ناوی لە لیستی
تۆمەتباران ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) ١٧٩-سعید عدنان
جباری, ١٨-جیھان موسا ( ناوی لە لیستی تۆمەتباران نەھاتووە), ١٩-رەفعەت
گلی (ناوی لە لیستی تۆمەتباران ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە)
٢٧٥-شمال رفعت کلی امر سریە , ٢٠-عوسمان شێخ سەعید ( ناوی لە لیستی
تۆمەتباران نەھاتووە), ٢١-شێرزاد ساڵەح, ٢٢-تۆفیق جەبار قارەمان (ناوی
لە لیستی تۆمەتباران ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) ١٥٩-توفیق
جبار قارمان, ٢٣-حوسێن شێخ سەعید( ناوی لە لیستی تۆمەتباران نەھاتووە),
٢٤-حەسیب حەمە ئینجە,( ناوی لە لیستی تۆمەتباران نەھاتووە)".
لە ٢٤ ناوی داواکراو ١٤ەیان لە لیستی ٤٢٣ تۆمەتباری ئەنفالدادوای
پرۆسەی دادگایی ئەنفال لەسەری ساغ بوونەوە ناویان نەھاتووە؟؟, لە
پێشیانەوە نەزار خەزرەجییە, کە یەکێکە لە تاوانبارە سەرەکیەکان,
دەتوانم بڵَم لە دوای سەدام و عەلی حەسەن مەجید تاوانبارە لە دۆسیەکە,
ئەگەر ھیچ پۆست و بەرپرسیارێتی سەربازیشی نەبووایە, تەنھا وێنەکەی لە
گوندی عەسکەری قەڵاسێوکە, قەبارەی تاوانەکانی ئەنفالی چوار کە
سەرپەرشتی کردووە, بەس بوون بۆ ئەوەی ناوی لە لیستەکەدا ھەبوایە, بە
ئەنجامدانی تاوانی گەورە سزا بدرابایا.
ھەروەھا "لە رێکەوتی ٢١-١٢-٢٠٠٥, بە پێی نوسراوی دادگای باڵای
تاوانەکان ژمارە ف٢ ١٤٧٤, فایلی ژمارە ٩٠٩٩ دۆسیەی ئەنفال, بە واژۆی
رائید جوجی سەرۆکی دادوەرانی لێکۆڵینەوە, داوای ناوی سیانی و ناونیشانی
١٨ تاوانبار دەکات لەوانەی لە نامەی پێشوو زۆریان ناویان ھاتبوو, کە
بریتین لە تاوانباران: " ١- سەعید مەحمود باریکە, ٢- عەدنان عەبدوڵا
جەباری, ٣-شێخ رەئوف (نوێ), ٤-شێخ جەعفەر (ناوی لە لیستی تۆمەتباران
ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) ١٦٤-جعفر عبدالکریم البرزنجی
محافز السلیمانیە (نوێ), ٥-شێخ رەمەزان (ناوی لە لیستی تۆمەتباران
ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان پێی داوە) (نوێ), ٦-قاسم دڕەیی, ٧-جیھان
موسی, ٨-معتەسەم محەمەد بەرزنجی, ٩-رەفعەت گلی, ١٠-یاسین رەئوف, ١١-غەسان
شێخ سەعید (ناوی لە لیستی تۆمەتباران ھاتووە بەم ژمارەیەی ئاماژەمان
پێی داوە) (نوێ), ١٢-تەحسین شاوەیس, ١٣-شێرزاد ساڵەح, ١٤-قاسم ئاغای
کۆیە, ١٥-تۆفیق جەبار قارەمان, ١٦-بایز عەبدالڕەحمان, ١٧-حوسێن شێخ
سەعید, ١٨-عەلی ئەحمەد رەشید, ١٩-حوسێن حەمە ئینجە (نوێ)".
لە لیستی دووەمدا ٥ ناوی دیکەی ھاتۆتە سەر ٢٤ ناوی پێشوو, بەمەش ژماری
ئەم داواکراوانە دەگاتە ٢٩ تاوانباری داواکراو, پێی دەچێت دوبارەی ناو
بە ھەڵە ھەبن, لەو ژمارەیە تەنھا ١١ەیان وەک تۆمەتبار ناویان ھاتۆتەوە,
١٨ەیان ناویان لە لیستی تۆمەتباران نەھاتۆتەوە, کە پلەی جۆراو جۆریان
ھەیە و ھەندێکیشیان ھاووڵاتیان سکاڵایان راستەوخۆ لە دژیان تۆمار
کردووەو دۆسییەکانیان چۆتە چوارچێوەی کاری دادگاوە, سەرباری ئەوەی
ژمارەیەکی دیکەش لە تاوانباران لە لایەن قوربانیانەوە سکاڵایان لەسەر
تۆمار کراوە ناویان لەناو لیستی ٤٢٣ تۆمەتباری ئەنفال نەھاتۆتەوە
تەنانەت لە لیستی ٢٤ کەسەکەو لیستی ١٩ کەسەکەش.
تەنھا بەھۆینەبوونی ناوی خەزرەجی وامان لێدەکات گومانمان بۆ دروست
ببێتو بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لەم ناوانە بکرێت, ھۆکاری نەبوونی
ناویان لە ریزبەندی لیستی تۆمەتباران وەڵام بدرێتەوە, ئەم دوو
بەڵگەنامەیە پێویستیان بە ساغکردنەوەی زیاترە لە لایەن نووسەران و
لێکۆڵەرەوانی تایبەتمەند لە بوارەکە, لە گەڵ دەرخستنی ناسنامەی ئەو
کەسانەی ناویان ھاتووە.
پێش بڵاو کردنەوەی لیستی ناوی ٤٢٣ تۆمەتبارەکەی ئەنفال, لە پشکنینی
دۆسیەی ئەنفال, وێرای لیستی ناوی ئەوانەی نیشانەی ئازایەتیان وەرگرتبوو
بە تایبەت ٧٧ کەسەکەی ئەنفالی ١ و ٢, یان لە بەڵگەنامەکان راستەوخۆ
ناویان ھاتبوو, یاخود لە ریزی ١٦٣ بەشدار بووەکەی ئەنفالی ٨ دا بوون و
وەک بەڵگە کەوتبووە دەست دادگا, لیستێکی داواکراوانم بۆ چاودێری
کوردۆساید دروست کرد لە پشکنینی ئەو سکالایانەی پێشکەش دادگا کرابوون,
لە رۆژنامەی ھەواڵ و پەرتووکی (کوردۆساید -عەلی مەحمود محەمەد- ٢٠٠٨
چاپخانەی رۆمان-بڵاوکراوەی وەزارەتی رۆشنبیری زنجیرە ٦٣٠- ل١٧٦ بۆ ١٨٣)
بڵاوکرایەوە, زۆر ناوی تێدایە لە دۆسیەکە سکالای لەسەر تۆمار کراوە ,
بەلام لە ریزبەندی ٤٢٣ ناوەکەدا ناویان نییە؟

-----------------------------------------------------------------------------------------------------

ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|
       |