ناوى په‌که‌که ده‌خرێته ناو مێژووه‌وه
.

خالید عه‌لى فه‌ره‌ج
کاتێ گوێ له هه‌واڵه‌کان ده‌گرین، مشتومڕى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که‌مان
به‌رگوێ ده‌که‌وێت به‌تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا و هه‌ڕه‌شه‌کانى بۆ سه‌ر
کوردستان یان هه‌وڵه‌کانى بۆ ئه‌روپاى یه‌کگرتوو له‌لایه‌کى تریشه‌وه
نامه ده‌نگیه‌کانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا دواڕۆژى په‌که‌که و نه‌به‌زاندنى
هه‌رێمى کوردستان بارودۆخى ناوچه‌که‌ى خستۆته ژێر سه‌رنجه‌وه و ئه‌و
ململانێ گه‌رمو گوڕه‌مان دێنێته به‌رچاو که ده‌سه‌ڵات و ئابوورى
دواڕۆژى جیهانگیرى ده‌یسه‌پێنێت که پێش ماوه‌یه‌ک به چه‌ند نوسینێک
هه‌ڵوێستى خۆمم تیا ڕوون کرده‌وه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مڕۆى هه‌واڵه‌کان هه‌نگاوى
نوێ و ته‌واوکه‌رى هه‌نگاوه‌کانى دوێنێن و سبه‌ینێش به‌بێ ئه‌مڕۆ نایه‌ته‌دى.
خواستى تورکیا به‌ره‌و ئه‌وروپاى یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ سوور بوون له‌سه‌ر
ستراتیژى نه‌گۆڕى ده‌وڵه‌ت یه‌کناگرێته‌وه، ده‌سه‌ودامانێکیش به‌رامبه‌ر
به مافه‌کانى گه‌لى کورد و به‌تیرۆر دانانى په‌که‌که و هه‌نگاوى
دیموکراتیزه کردن له‌ناو تورکیادا که داوایه‌کى بنه‌ڕه‌تیه بۆ به‌ئه‌ندام
بوون له یه‌کێتى ئه‌وروپادا ده‌ستێکى خستووه به‌ملا و ده‌سته‌که‌ى
تریشى به‌ولا، ده‌میشى داپچڕیوه جارجار ده‌نگێکى لێوه دێ ئایا هه‌ڕه‌شه
کردن بێت یان ماساوکردن بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که، له‌م کاته‌دا
له‌مه زیاتر هیچى تر‌ى لێناوه‌شێته‌وه.
ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى دوو جه‌مسه‌رى دژبه‌یه‌کن له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى
تورکیادا، که لایه‌نى توندڕه‌وى که‌مالیستى و لایه‌نى به ئه‌وروپى
کردنه. هه‌رچى لایه‌نگرانى یه‌که‌میانه توانیویانه بۆ ماوه‌ى 85 ساڵ
بارودۆخى سیاسى تورکیا بخه‌نه فرێزه‌ره‌وه و تائه‌م کاته نه‌یه‌ڵن
هیچ گۆڕانێک به‌خۆوه ببینێت، ڕێگرێکیش بوون بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى
لایه‌نى دووه‌م که له‌ڕاستیدا خۆیشیان چه‌ندین خه‌ویان پێوه دیوه.
به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه بارودۆخى جیهانى نوێ هه‌ندێک ڕه‌وتى توندڕه‌ویى
ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که جێیان نابێته‌وه و ناتوانن زیاتر خۆیان بگرن له‌به‌رده‌م
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى که ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م له‌پێشیدایه و خواستى
ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌کانه، به‌تایبه‌تى سه‌رمایه‌داریى ئه‌مه‌ریکى و به‌ریتانى
که له پاش جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه و به نه‌مانى
سۆڤییه‌تیش وازیان نه‌هێنا، به‌ڵکو خواستى ململانێى ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى
و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنى هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه.
له‌م مه‌یدانیشدا سه‌رمایه‌دارانى ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوى گه‌وره‌یان ناوه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که تورکیایش به ده‌وڵه‌تێکى نزیکى خۆیانى ده‌زانن و
پێگه‌یه‌کى گرنگى هه‌یه له نێوان ئه‌وروپاو ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کاندا
جێى خۆى کردۆته‌وه له‌و نه‌خشانه‌ى که بۆ فراوان کردنى بازاڕه‌کانى
خۆیان دایانڕشتووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش یارمه‌تى تورکیاش ده‌ده‌ن بۆ
بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتى ئه‌وروپادا و دیاره ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و
هه‌نگاوانه‌ى که نراوه و خه‌رجییه‌کى زۆرى تێ چووه بۆ دابینکردنى
بازاڕێکى ئارام و گوزه‌رێکى بێ ڕێگر بۆ بازاڕه‌کانیان نابێت هه‌روا به‌فیڕۆ
بچێت، هه‌ربۆیه تورکیاش پێگه‌یه‌کى گرنگى سه‌ره‌ڕێگاکه‌یه. لێره‌وه
تورکیاش ده‌که‌وێته ناو بازنه‌که‌وه و پێویسته خۆیشى هه‌نگاوى بۆ
بنێت و بکه‌وێته خۆ، ڕه‌نگیش بێت له هه‌موو دراوسێکانى تر‌ى عێراق به‌ئاگاتر
بێت له‌سیاسه‌تى ئه‌مڕۆى ڕۆژئاواییه‌کان له‌سه‌ر ناوچه‌که، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر
دووهۆ:
یه‌که‌میان تورکیا ئه‌ندامى ناتۆیه و به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کانیان ده‌کات.
دووه‌میشیان سیسته‌میکى ئاینى و عه‌ره‌بایه‌تى پیاده ناکات که به‌هاتنى
ئه‌مه‌ریکا خۆى به لوتشکاو بزانێت و دووره‌په‌رێز بێت لێیان.
هه‌رچه‌نده تورکیا کێشه‌ى خۆى هه‌یه و ناتوانێت به‌شداریه‌کى چالاکى
هه‌بێت له ناو عێراقدا به‌ڕاده‌ى ئه‌مه‌ریکیه‌کان و هاوپه‌یمانانى، به‌ڵام
چاوتێبڕینى تورکیا بۆ سه‌رخاکى عێراق مێژووى خۆى هه‌یه و بیانوویشى بۆ
دروست کردووه، که‌ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ قه‌یرانى کوتایى هاتنى جه‌نگى
جیهانى و کێشه‌ى موسڵ، به‌ڵام ئێستا به‌پله‌ى یه‌که‌مى هۆکاره‌کان و
چاوتێبڕینه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ى ناوخۆ که ئه‌ویش نه‌بوونى
دیموکراتى و داننه‌نان به گه‌لێکى چه‌ند ملیۆنیدایه که ئه‌مه کێشه‌ى
ناوه‌کى بۆ گۆڕیوه‌ته کێشه‌ى ده‌ره‌کى هه‌روه‌ک له سه‌رده‌مى ڕژێمه
یه‌ک له دواى یه‌که‌کانى عێراقدا به‌دى ده‌کرا، که‌له‌ئه‌نجامى جه‌نگى
ناوخۆ عێراق- کورد کۆتاییه‌که‌ى گه‌یشته جه‌نگى عێراق-ئێران و
عێراق-کوه‌یت و عێراق-ئه‌مه‌ریکا که سنوریان بۆ دانا به گۆڕ‌انى ده‌سه‌ڵات.
تورکیاش به‌هۆى به‌سه‌رچوونى جه‌نگى ناوخۆ که هۆکه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ده‌سه‌ڵاتى عه‌سکه‌رتارێتى و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى بوونى گه‌لى کورد و
دژایه‌تى کردنى ئه‌و ئازادیه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه که
تائێستاش به‌شێکى یاسایى ناو سنوورى عێراقه پێویسته گۆڕانکارى بکرێت
به‌ڵام به‌شێوازێکى تر، ئه‌و شێوازه‌ش زیاتر به‌هه‌نگاوه‌کانى تورکیا
خۆى ده‌کرێت که هه‌نگاونانه به‌ره‌و ئه‌وروپا.
له‌لایه‌کى تریشه‌وه به‌هۆى بوونى بنکه‌و سه‌ربازگه‌ى په‌که‌که له‌ناو
خاکى عێراقدا که شۆڕشێکى گه‌لى بنده‌سته و ڕێکخراوێکى دژ به ده‌سه‌ڵاتى
تورکیایه زیاتر سه‌رنجى تورکیاى بۆ بیانووى نابه‌جێ ڕاکێشاوه به‌رامبه‌ر
به عێراق بۆ دژایه‌تى کردن و تێکدانى ئارامى که خۆى له خۆیدا له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریکادا یه‌کناگرێته‌وه و ئه‌مه‌ش کارێکى نه‌گونجاوه
و پێویسته چاره‌سه‌رى بۆ دابنرێت، ئه‌مانه‌و کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ى خۆیان
که‌له‌ئه‌نجامى نه‌بوونى دیموکراتیه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه له‌ناو ده‌وڵه‌ته‌که‌یاندا
کرایه ڕێگر بۆ به‌شدارى کردنى خاکى تورکیا له پرۆسه‌ى ڕزگارکردنى
عێراق. به‌ڵام ناشکرێ تورکیاى دۆستیان بێ سوود وه‌رگرتن له‌م
گۆڕانکاریانه‌دا بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌تى پێگه‌یه‌کى گرنگى هه‌یه که
که‌وتۆته نێوان ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کان و ئه‌وروپا و ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تى
ئیسلامیه‌تیش بکات، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنى نهێنیش هه‌بێت هه‌رپارچه‌یه‌ک
له‌و کێکه‌ى به‌رده‌که‌وێت.
به‌ڵام گرنگترین سوود بۆ تورکیا به‌ئه‌ندام وه‌رگرتنیه‌تى له‌یه‌کێتى
ئه‌وروپادا، که ئه‌مه‌ش ڕه‌نگ بێت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ئه‌و
ڕێگایه‌ى بۆ کورت بکرێته‌وه، دیاره به پێى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى
هه‌ردولایان ده‌بێت.
ئێستا وا پێ ده‌چێت که تورکیا به‌ناچارى گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى له
سیاسه‌تى خۆیدا بکات له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌وه‌کانى دواڕۆژیاندا
که به‌ئه‌ندام بوونى له ناو ئه‌وروپاى یه‌کگرتوودا هیوایه‌کى دوور‌و
درێژى داونه‌تێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌یشدا گه‌لى کورد له تورکیا
سوودمه‌ندى ئه‌و بارودۆخه ده‌بێت به هێنانه دى ژیانێکى باشتر که له
دانپێدانانى گه‌لى کورده‌وه ده‌ست پێده‌کات تا به‌دى هێنانى ئه‌و مه‌رجانه‌ى
که بۆ به ئه‌ندام بوونى تورکیا پێویسته له ئه‌وروپادا، که مه‌رجه‌کان
بریتین له:
1- دیموکراسییه‌کى ته‌واو.
ئه‌م به‌نده دیموکراسییه‌کى جێگیر‌و هه‌بوونى یاسا‌و ده‌زگاى مۆدێرن وه‌کوو
مه‌رج داده‌نێ که‌ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه له خۆ ده‌گرێ:
ا- مافى که‌مینه‌کان (کورد و ئه‌رمه‌ن).
ب- پاراستنى مافه‌کانى مرۆڤ.
ج- ڕێگرتن له‌به‌رده‌م ئه‌شکه‌نجه.
د- سه‌ربه‌خۆیى داد.
2- توانای خۆڕاگرتن له‌برامبه‌ر ڕه‌قابه‌تى نێوان وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا
3- خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانى یه‌کێتى ئه‌وروپا:
ئه‌م به‌نده ته‌واو کردنى ئاماده‌کارییه‌کان بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ
پاره‌و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و پاراستنى هاوبه‌ش و کێشه‌کانى ئاسایش له
خۆده‌گرێت.
لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه ئایا تورکیا ده‌توانێت ئه‌و مه‌رجانه
بێنێته دى یان ئه‌و ئاوه‌ڵناوه‌ى که نراوه له په‌که‌که وه‌ک تیرۆر
ده‌کرێت کاتیى بووبێت و لێى په‌شیمان ببنه‌وه؟ ئایا ده‌کرێت ووڵاتان
له‌و ناوهێنانه‌شدا سیاسه‌تى به‌خۆدا چوونه‌وه بگرنه به‌ر؟ ئه‌گه‌ر
وایه چۆن ده‌توانن ڕێگه له لاسایى کردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه بگرن
له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانى دژ به دیموکراتى؟ ئایا که‌س و کارى له‌ناو
چووانى کردارى ئه‌و پارت و گروپانه چۆن ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن؟
پاشان خاڵێکى گرنگى تر‌ى ئه‌و ئاسایشیه‌ى که ئه‌وروپا ده‌یخوازێت نه‌بوونى
کێشه‌ى چه‌کدارى و نه‌بوونى دیارده‌ى توند‌و تیژییه، ئه‌ى که‌واته ئه‌م
داخوازییانه له‌گه‌ڵ ئه‌رکى خوازراودا چۆن هاوسه‌نگ ده‌کرێت؟
ده‌بینین که تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نییه دانوسان له‌گه‌ڵ
په‌که‌که بکات، هه‌رچه‌نده که‌شۆڕشێکى ڕزگاریخوازى گه‌لى کورده و
ئاواته‌کانیشى جگه له‌مافى ڕه‌واى گه‌لێکى بنده‌ست زیاتر هیچى تر نییه،
به‌ڵام به‌هۆى ناساندنى په‌که‌که وه‌ک تیرۆریست له‌لاى چه‌ند ده‌وڵه‌تێکه‌وه
کێشه‌ى یاسایى دێته کایه‌وه و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یش له‌و هه‌ڵوێسته
ده‌کرێته ڕێخۆشکه‌رى لایه‌نى تریش.
ئێستا تورکیا پێویسته هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراتى و پاراستنى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
بنێت، له‌م ڕووه‌شه‌وه داواکاریه‌کانى په‌که‌که پێویسته جێبه‌جێ
بکرێت، به‌ڵام دابڕانى په‌که‌که له‌و داواکاریانه و جێبه‌جێ کردنیان
له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌یه‌کدا که په‌که‌که‌ى تێدا بێت، ده‌کرێته کارێکى
یاسایى و مافه ڕه‌واکانى بوونى گه‌لى کورد ده‌سه‌لمێنرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى
که هه‌سته شۆفێنیه‌ته‌که‌ى ئه‌و خێزانه تورکانه بریندار بکات که
چه‌ندین ڕۆڵه‌یان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا له‌ده‌ست داوه له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا.
واته هه‌نگاو نان بۆ نزیکبوونه‌وه له ئه‌وروپا وه‌ک سه‌رۆکه‌که‌یان
ووتى له‌دیاربه‌کره‌وه تێده‌په‌ڕێت.
له‌لایه‌کى تره‌وه هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا توانیویه‌تى پاریزگارى
له‌وه بکات که وه‌ک هه‌رێمێکى فیدراڵ بمێنێته‌وه و هه‌ندێ له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیشى
به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریکاوه که وه‌ک یاسا
پارێزه‌رى خاکى عێراقه.
به‌و پێیه‌ى که ئه‌مه‌ریکا و تورکیا ئه‌ندامن له هاوپه‌یمانێتى
ناتۆدا و یه‌کێک له به‌نده‌کانى به‌ئه‌ندام بوون و پاراستنى مانه‌وه‌یان
له‌و هاوپه‌یمانیه‌دا ده‌ستدێژى نه‌کدنه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى و خاک
و ئاسایشى یه‌کتر، که‌واته وه‌ک یاسا تورکیا ناتوانێت به‌بێ پرسى ئه‌مه‌ریکا
هیچ سه‌ربازێک بۆ شه‌ڕ بنێرێته ناو هه‌رێمى کوردستانه‌وه که‌ده‌بێته
ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌مه‌ریکى، هاشوهوشه‌کانى ئه‌م دواییه‌ش
په‌له‌قاژه‌ى مه‌رگى قۆناغێک بوو که نابێت جێبه‌جێ بکرێت.
به‌ڵام کێشه له‌وه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دا که جێبه‌جێ کردنى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى
گه‌لى کورد تا چ ڕاده‌یه‌ک به پێى داواکاریه‌کانى گه‌لى کورد و خاڵبه‌ندیه‌کانى
دانمارک ده‌بێت.
لێره‌دا کاره‌که ده‌که‌وێته سه‌ر په‌که‌که بۆ سوور بوون له‌سه‌ر
داواکاریه‌کانى گه‌ل و گه‌یاندنى په‌یامیان بۆ به‌یاساکردنى داواکاریه‌کانیان
به‌و مه‌رجه‌ى نه‌یبه‌ستنه‌وه به پێویستى بوونى ڕێکخراوه‌که‌ى خۆیان
به‌ناوى په‌که‌که‌وه وه‌ک ڕێکخراوێکى ناو تورکیاى نوێ، واته ئه‌ندامان
و سه‌رکردایه‌تى په‌که‌که بۆ به‌دى هێنانى ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان،
پێویسته به‌رژه‌وه‌ندى پارته‌که‌یان فه‌رامۆش بکه‌ن و بیکه‌نه
قوربانى به‌رژه‌وه‌ندى باڵا، ئه‌مه‌ش هه‌روا به زوویى نا و له‌و ڕووه‌وه
هیچ به‌ڵێنێک نه‌ده‌ن و به‌رده‌وام بن له خه‌باتى دیپلۆماسى و سیاسى
خۆیان تا کاتى به‌دیهێنانى مافه ڕه‌واکان و به‌ئه‌ندام بوونى تورکیا
له ئه‌وروپادا، پاشان تواندنه‌وه‌ى خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و ده‌توانن
پارتێکى نوێى سه‌رده‌مى نوێ بنیات بنێننه‌وه بۆ به‌شدارى کردنى کارى
سیاسى له‌ناو خاکى ده‌وڵه‌تى تورکیادا، واته ناوى په‌که‌که ده‌خرێته
ناو مێژووه‌وه.
سوێد
khaledfaraj@hotmail.com
|