٢\٨\٢٠١٢
ناوی
تۆ.
ئیسماعیل
ئیسماعیل زاده
بۆ/
خاتوونی به‌فر.
نازانم له کام بارانم بیستبوو:
-
هیچ چاوێ ناگاته ته‌عبیری خه‌ونێکی تۆ!
له رۆژنامه‌یه‌ک به خه‌تی با
-
خوێندبوومه‌وه:
-
هیچ لێوێک ناتوانێ ته‌نانه‌ت دێڕێک له تۆ
وه‌بیر بێنێته‌وه!
نازانم نا،
خزمایه‌تیی کام ته‌نیاییت به من گه‌یشتووه:
-
هیچ ده‌ستێک ناتوانێ
خۆی به هێمنکردنه‌وه‌ی بارانی نیوه‌شه‌وانت خه‌ریک بکا!
من، پێوسۆراخی تۆم له مانگی پشت کێو گرت و
ناونیشانێکتم له ئه‌ستێره‌یه‌ک پێگه‌یشت
که خزمایه‌تیی به حه‌وت پشت ده‌گاته‌وه چاوانی تۆ
ئێستا له‌و چوارڕێیانه‌ی بۆنی گفتوگۆی بێ چه‌تری ئێمه‌ی لێدێ
گوێ له‌سه‌ر دڵی جێپێیه‌کی ته‌ڕ داده‌نێم و
به رێی روونی
ئاو شاره‌زا ده‌بم!
من ئێستاکه له خووسانێکی پڕ
له خورپه‌دا
له‌به‌ر ده‌رکه‌ی کپکراوی پێته‌کانی ناوی تۆم!
هه‌تا هاتنی ته‌ڕیی من
ترپه‌ی هیچ ده‌نگێک نه‌بووه بتترازێنێ و
هیچ هاتوچۆیه‌کی گه‌رم نه‌بووه له‌به‌رکردنی ناوی تۆ خه‌تم بکا.
ئێستاکه من نۆته نیگه‌رانه‌کانی لێوت ده‌نووسمه‌وه
بۆ ته‌مرینی سه‌مفۆنیای له‌بیرکراوی تۆ!
تۆش ئه‌ی دوایین ناوی جیهان
له‌سه‌ر پێڵووی ئه‌م شه‌وه دوورودرێژه‌ی
باڵات
که‌پرێ له مانگ هه‌ڵپه‌سێره
په‌نجه‌ره‌یه‌ک له هه‌تاو هه‌ڵبواسه!
بست به بست
دیوارێک له بۆنی لێوی نه‌درکاوی نێوان ''من
و تۆ'' دابنێ!
ئه‌مێستاکه بارانم ئاوازێکی له جریوه‌ی چاوانی تۆ و
بۆنی خۆشی ئاوێنه و
په‌نجه‌ره‌یه‌ک له ناوی تۆی پێیه
له‌مه‌وبه‌دوا له ده‌سخه‌تی ''تریفه''ی
مانگدا
نه تۆ، نه من
رووناکایی تاهه‌تایی ''ئێمه''
ترپه‌ی دێ!
ئا
خاتوونی به‌فر!!
تۆ ده‌ست له سه‌ر دڵی به‌فرانبارێکی که‌ڵه‌گه‌ت داده‌نێی
من له نووسینه‌وه‌ی کلو کلوی نیگات،
بۆن به دڵۆپه ئاوێکه‌وه ده‌که‌م و
به بێ چه‌تر
ده‌چمه‌وه سه‌ر ئاسمانی که‌سوکارمان..!
زۆری پێ ناچێ خه‌و‌نه‌کانمان ته‌ڕه‌ساڵێکی
پڕ حه‌شامه‌ته!
ئه‌وان به بێ جل چوونه‌ته سه‌ردانی ده‌ریا،
هه‌تا نامه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ک به خه‌تی ئاو بخوێننه‌وه:
''خا ت وو نی به فر''
هه‌تا ئێستاش رازی شه‌پۆڵدانی
رووتیان منه و
نه‌هاتنه‌وه‌یان تۆ.. ئا خاتوونی به‌فر!
ismayl_zade@yahoo.com
|