١٦\٧\٢٠١٩
ناونیشان.

ئەرسەلان مەحمود
لەگوندێكدا
هاتمە بوون و دنیاوە،
ناوی لەنورو، جەستەی لەئاگر، ڕەنگی لەگەنم و
باڵای لەقوچەك، بێدرەخت، چۆلەكە تیایدا
هەر دەبوو بەئاسمانەوە
بنیشێت!!!
لەگەڕەكێكدااااااااا
گەورە بووم، هیچ كەسێك بەناوی خۆیەوە،
بانگ نەدەكرا، ژیان تیایدا لەمەنجەڵە نۆكێك
دەچوو، نەكوڵەك!
گەورەكانی
سەری دنیایان لێهاتبۆوە یەك،
بەردێك لەئاسمانەوە كەوتبایە خوارەوە،
یەخەی منیااااااااااااااااااااااااان
دەگرت!!
چاوشاركێ،
هەڵماتێن، كەلاێن،
شەڕە بەرد، خلیسكانێ،
بەردبەردێن، مەلەوانی،
ساپساپێن، كێلبەردێن،
تۆپانێ، ونیكرد بووم
لەخۆۆداو،
نەیداامەوە
دااااایكم، ئێساشی
لەگەڵدابێ!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|