١٩\٣\٢٠١٠
ناخی عه‌شق.

حه‌مید عه‌زیز
تۆ که نه‌مامی
دڵت چه‌که‌ره نه‌کا له ناو کێڵگه‌و بێستانی ئه‌و
چۆن له‌مۆسیقای ڕۆحی ئه‌وینی گووڵ ده‌زانی
تۆ له عه‌شق و ئه‌ڤین له‌مێژه که‌تۆرابی
چۆن سۆزێک له ته‌ره‌بووندا ماڵی ده‌بێ به‌ئاسانی
تۆ که له زمانی گووڵ و به‌یبوون و باخ تێنه‌گه‌ی
چۆن ده‌بیته خزمه‌تکارو باخه‌وانی
تۆ له واتای شیوه‌نی عه‌شق و گریان نامۆبی
چۆن ده‌بیته دنیای فرمێسک و ناخی جوانی
تۆ که‌جۆلانێی حه‌ز نه‌بی بۆڕاژه‌نینی ئه‌و
چۆن ده‌بیته دنیای سێبه‌رو سۆز‌و میهره‌بانی
تۆ که‌خۆت ده‌ربه‌ده‌ری عه‌شق و مه‌نفا نه‌بی
چی له ته‌مه‌ن و ژانی دابڕانی ئه‌ڤینێک ده‌زانی
تۆ که‌شه‌پۆل و ڕاماڵین نه‌بی بۆ هێزی ده‌ریا
چی له‌که‌شتی عه‌شقێکی ئه‌به‌دی ده‌زانی
تۆ که چرۆی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک نه‌بی بۆ حه‌بیبه
چۆن ئه‌بیته دڵۆپێک هه‌ست له ده‌ریای سۆزی نالی
تۆ ئه‌گه‌ر هاوڕێی سه‌فه‌رێکی وه‌فا نه‌بیت
نابیته پێنووسی نان و عه‌شق و به‌خته‌وه‌ریی.
Hamid773@hotmail.com
|