په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

نازەنینم .......

                                                                                                                           ئارام یاسین

(1)

گیانە وەرە نێو باوەشم

پڕ بە دڵت..

پڕ بە دڵم..

باهەڵمژین هەناسەمان

سەگ تێبەردە

لە قسەى چاک و پیرانمان

من ئەو بەهەشتەم بۆچیە

رێگر بێت لە بەردەم ژینمان

(2)

نازەنینى من رەش پۆشە

چەندى دەکەم

بۆم ناکرێ

خەندە بخەمە لێوانى

لە بەیانى تا ئێوارە

بە بێ دەنگى

رادەوەستێ و سەرنج دەدا

لە کوشتنى دوعاکان و

داوێن پیسى خەلیفەکان

(3)

نازەنینم تۆ مەترسە

لە باوەشم خۆت حەشاردە

سوێند بە سۆماى چاوەکانت

وەکو سۆماى چاوەکانم

دەتپارێزم

لە گەمبۆر و

لە وەرینى

بەچکە سەگانى قورەیش .

 

سيئۆڵ \ كۆرياى باشور

Aram_yaseen@yahoo.com