٣\٥\٢٠١١
نازەنین ساڵح:*
یاسا و دەسەڵات و کەلتووری
باوی کۆمەڵگاش لە دژی
ژن بوون.

دیمانه:
تیشکە مەرەسەنه
تیشکە: کەی و
چۆن دەستت بەکار کرد بۆ مافەکانی ژن؟
نازەنین:
له سالی 1994 که ساڵێک بوو رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان پێکهاتبوو،
په‌یوه‌ندیم به‌و ڕێکخراوه‌وه کرد و بووم به ئه‌ندامی. هۆکاری
پەیوەندی کردنیشم بە رێکخراوەوە ئەوە بوو کە ئەوکات بەرچاوترین دیاردە
و سەرنج راکێشترین کێشە کێشەی بێمافی ژنان و زوڵمی بێئەوپەڕی کۆمەڵگا و
دەسەڵات و یاسا و کەلتور و دین بوو لە ژنان. ئەمە هۆکارێکی سەرەکی بوو
کە وای لێکردم بەدوای ڕێکخراوێکدا بگەڕێم و پێوەی پەیوەست بم تا ئەگەر
توانایەکم هەبێت لە دژی ئەم دۆخەی سەر ژنان سەرفی بکەم.
تیشکە: چۆن بوو لەو سەردەمەدا ئێوە
بیرتان لە پرۆژیی کارکردن بۆ ژن کردەوە؟ پێش ئێوە کاری لەو شێوەیە
کرابوو؟، ئەگەر کرا بوو لە چ ئاستێک دابوو؟
نازەنین: ئەو کاتە کیشەی ژن، کیشەیەکی
کۆمەڵایەتی گەورەی کۆمەڵگا بوو، بەسادەترین نیگا دەتوانرا ستەم و
بیمافی ژنان ببینی، ژنانی کوردستان لەوپەرێ بیمافیدا بوون، مافە زۆر
سەرەتاییەکانی ژنان لە چەشنی جل و بەرگ پۆشین، تادەگات بەسەفەر. لە
خۆشەویشتیەوە بۆ زەواج... هەمویان بە کێوێک لە کۆنەپەرستی دەورە
درابوون، ژنان لەسەر سادەترین شت روبەروی ئیهانە، هەڕەشە، لێدان و
کوشتن دەبوونەوە، یاسا و دەسەڵات و کەلتوری باوی کۆمەڵگاش لەدژی ژن
بوون، رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان یه‌کێک له ئامانج و ئه‌رکه‌کانی
لەدژی ئەم دۆخە و هاوکات هاوکاری ژنان و وەڵامدانه‌وه به کێشه کۆمهڵایهتییهکانانیان
بوو. دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌م رێکخراوه‌یه بوو به جێگای متمانه‌ی زۆری
ژنان و کیشه‌ی زۆر رووی له‌م رێکخراوه‌یه کرد، ئیتر زه‌روره‌تی ئه‌وه
هاته پێشه‌وه که پرۆژه‌یه‌کی تایبه‌ت له چه‌شنی سه‌نته‌ری
پارێزگاری ژنان له کوردستان پێک بهنێت، بۆیه له 16/08/1998 رێکخراوی
سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان پێکهێنانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ی له کۆنگره‌یه‌کی
رۆزنامهگهریدا راگه‌یاند و منیش وه‌کو به‌رپرسی ئه‌م سه‌نته‌ره ئه‌م
ئه‌رکه‌م له ئه‌ستۆ گرت.
دیاره پێکهێنانی سه‌نته‌ری له‌م چه‌شنه له کوردستان بێ وێنه بوو و
پێشتر پرۆژه‌ی له‌م بابه‌ته نه‌بوو له کوردستان، بەڵام ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی
ئێمه سه‌نته‌ری تری به دوای خۆیدا هێنا. بەڵام وەکو سەنتەرەکەی ئێمە
رادیکاڵ و پڕجورئەت و پشتیوانی مافەکانی ژنان نەبوون.
تیشکە: پەرچەکرداری کۆمەڵگە لەبەرامبەر
کارێکی لەو شێوەی ئێوە کە تازە بووە بۆ کۆمەڵگاکە چۆن بوو؟
نازەنین: وه‌کو ووتم پێشتر سه‌نته‌ری له‌م
جۆره نه‌بوو. بۆیه ئێمه تووشی کێشه‌ی زۆر بووین له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه،
و له لایه‌ن گروپ و ئه‌حزابی ئیسلامییه‌وه، و که‌وتینه به‌ر هه‌ره‌شه‌ی
ئه‌وان و که‌سوکاری ئه‌و ژنانه‌ی که ڕزگارمان ئه‌کردن، یان یارمه‌تیمان
ئه‌دان له چاره‌سه‌رکردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان.
تیشکە: ئەو شتانە چی بوون کە دەبوونە هۆی
ئاسانکاری بۆ ئێوە؟
نازەنین: کۆمه‌کی زۆری خه‌ڵکی
ئازادیخواز‌و پێشکه‌وتنخواز چ مادی وه چ مه‌عنه‌وی، کۆمه‌کی رێکخراوه
خێرخوازه‌کان وه‌ک" NAP" و "PWJ" و " WHO" کە دیاره له هه‌موویان
زیاتر " NAP" بوو که رێکخراویکی نه‌رویجی بوو. جگە لەوەش له نێو ئه‌حزابه‌کاندا
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق کۆمه‌کی مادی و مه‌عنه‌وی زۆری ئێمه‌ی
کرد.
تیشکە: ئەی رێگرییەکانتان چی بوو؟
نازەنین: به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و سه‌نته‌ره
زۆر زوو ناسرا و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ژنان زۆر بوون، ئیمه زۆر
کێشه‌ی مادیمان هه‌بوو و زۆر ئاسان نه‌بوو بتوانین به هانای هه‌موو
ئه‌و ژنانه بگه‌ین که مه‌ترسی کوشتن له‌سه‌ر ژیانیان بوو، یان به‌هۆی
کێشه‌ی کۆمهڵایهییهوه پێویستییان به هاوکاری ئێمه‌بوو، نه‌مانتوانی
نوسینگه‌مان هه‌بێت له هه‌موو شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان ئەوەش گرفت و
رێگری بوو لە زیاتر چالاکبونمان. زۆر هه‌ڕه‌شه له ئیمه هه‌ڵسوڕوانی
سه‌نته‌ره‌که ئه‌کرا، له لایه‌ن که‌سوکاری ئه‌و ژنانه‌ی که
هاوکاریمان ئه‌کردن، هه‌روه‌ها له لایه‌ن ئه‌حزابه ئیسلامییه‌کانه‌وه.
تیشکە: چۆن و بە چ شێوەیەک زانیاریتان
لەسەر چۆنیەتی بەرێوەبردنی سەنتەرێکی لەو چەشنەی کە هەتانبوو وەرگرت؟
نازەنین: زانیاریمان له به‌رێوه‌بردنی
سه‌نته‌رێکی له‌م جۆره، له هاوکارانمانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
وەردەگرت که ئه‌ویش کۆمیته‌کانی دیفاع له حقوقی ژنان له عێراق بوو،
له وڵاتانی جیاجیا که ته‌جروبه‌یان هه‌بوو له‌م پرۆژه‌یه. چونکه ئه‌م
پڕۆژه‌یه تازه‌بوو له کوردستان، هیچ جێگایه‌ک نه‌بوو که بتوانین
کۆرس یان زانیاری زیاتر وه‌رگرین له‌م باره‌وه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه
بێگوومان که‌موکورتیمان زۆربوو، له په‌یوه‌ند به مامه‌له کردن له‌گه‌ڵ
پرۆژه‌یه‌کی له جۆره.
تیشکە: ئەو ژنانەی کە تووشی کێشە دەبوون
چۆن پەیوەندیان پێوە دەکردن؟ ئایا ئاسانکاریتان بۆ کردبوون؟ خۆتان
چەندە بەدواداچوونتان دەکرد لەسەر ئەو ژنانەی کە لە رێگای خەڵکەوە
ئاگاداری رەوشیان دەکرانەوە؟
نازەنین: ئه‌و کات ئیمه ڕۆژنامه‌ی یه‌کسانیمان
هه‌بوو، که به‌شێکی زۆری له په‌یوەند به سه‌نته‌ر و باسی چالاکییه‌کانی
و ژماره ته‌له‌فۆنی و ئادره‌سی تێدا بڵاوئەکرایەوە، هه‌روه‌ها له
ڕادیۆی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق به‌رنامه‌ی تایبه‌تمان هه‌بوو و
چاوپێکەوتنی جۆراوجۆرمان هه‌بوو له په‌یوه‌ندی شێوازی کار و
چالاکییه‌کانمان. ئه‌مه جگه له سیمیناراتی جیاجیا له شار‌و شارۆچکه‌کان
و چاوپێکەوتنەکانمان له تهلهفیزونهکانهوه بۆ ناساندنی زیاتری سه‌نته‌رەکە.
ئه‌و ژنانه‌ی که له رێگای خه‌ڵکه‌وه کێشه‌کانیان به ده‌ستمان ئه‌گه‌شت،
ئێمه خۆمان ئه‌چوین بۆ لایان و ڕزگارمان ئه‌کردن، و زۆر جار به په‌یوه‌ندی
گرتن له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان و قسه‌وباس له گه‌ڵیان کێشه‌که چاره‌سه‌ر
ئه‌بوو.
تیشکە: ئەو کارانە چی بوون کە بۆ هاوکاری
ئەو ژنانە دەتاکرد و بە چ شێوەیەک هاوکاریتان دەکرد؟
نازەنین: دیاره په‌یوه‌ندی به جۆری
کێشه‌کانه‌وه هه‌بوو، گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ له‌سه‌ر ژنێک بوایه، ئه‌وه
ئه‌مان هێنا بۆ خانه ئه‌منییه‌کانمان، واته ماڵی شاراوه و له‌وێ
ژییانی خۆیان و زۆر جار منداڵیان له‌گه‌ڵ بوو ژیانی منداڵه‌کانیشیان
دابین ئه‌کرا، زۆر جار کێشه‌ی قانوونی‌یان هه‌بوو وه‌کو داوای جیابوونه‌وه،
له ڕێگای ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی که هاوکاری سه‌نته‌ر بوون کاره‌کانیان
جێبه‌جێ ئه‌کرا، زۆر جار کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیان
دوای هاوکاری ئێمه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ئه‌بوو و درێژه‌یان به
ژیانی هاوسه‌رییان ئه‌دا و ئه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای یه‌کتر یان جیا ئه‌بوونه‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی داوای دادگایی کردنی بکوژانی ژنان و کارکردن له
چه‌ندین که‌یسی جیاجیا.
تیشکە: ئەو کێشە و شێوە تووندوتیژیانە
کامانە بوون، کە دەهاتنە پێش بۆ ژنانی کوردستان ئەوکات؟ بەرچاوترین
کێشە کامانە بوون؟
نازەنین: کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له جۆری
به‌زۆر به‌شوودان له لایه‌ن که‌سوکاره‌وه به‌بێ خواست‌و حه‌زی ژنان
خۆیان. خواستی جیابوونه‌وه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه که ئه‌مه له قانونه‌کانی
ئه‌حوال شه‌خسیدا نه‌بوو، ته‌نیا پییاوان بۆییان هه‌یه جیابنه‌وه له
ژنان به‌لام ژنان ده‌بوو داوای جیابوونه‌وه بکه‌ن له پیاوان و
پییاوان ده‌بێ په‌سه‌ندی بکه‌ن، ده‌نا ژنان بۆیان نییه بڕیار بده‌ن.
به‌هۆی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان کچ و کوڕ‌و زانینی که‌سوکارییان
تووشی کێشه‌ی کۆمهڵایهتیو هه‌ڕشه‌ی مه‌رگ ئه‌بوون. به‌هۆی شه‌ری عه‌شیره‌تی
و دوژمنداریه‌وه ژنان ئیختیساب ده‌کران و هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگ له‌و ژنانه
ئه‌کرا له‌لایه‌ن کهسو کاریانه‌وه. سک پڕبوونی کچان پێش زه‌واج
کردنیان. په‌یوه‌ندی سیکسی له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خێزانی.
خۆسوتاندنی ژنان به‌هۆی توندوتیژی له‌لایه‌ن خێزانهکانانهوه. ئه‌تککردنی
ژنان و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ. ئه‌مانه به‌رچاوترین و زۆرترین ئه‌و کێشانه
بوون که ده‌هاته به‌رده‌ستمان.
تیشکە: هیچ لەیەک چونێک لە نێوان کار و
چالاک بوون بۆ پرسەکانی ژنان لە ئێستا‌و رابردوو دەبینی؟
نازەنین: جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان
کارکردنی رێکخراوەکانی ژنانی ئێستا و ئەوکاتەدا، ئەوکاتە رێکخراوەکانی
ژنان زۆرتر لە رێگای گۆشارهێنانی شەقامەوە، لە رێگای رێپێوان،
خۆپێشاندان، کۆر و سمینار و پانێل گێران، تادەگات بە سەنتەر و بوونی
خانەی داڵدەدانی ژنان، کارەکانیان دەکرد و دیار بوون، ئێستا
رێکخراوەکانی ژنان، زۆرتر کارەکانیان ئۆفیسییە، نوسینگەیان هەیە، و
زۆریشیان تەنها وەکو موچەخۆر لەو ئۆفیسانەن کە لەژێر ناوی بەرگری لە
مەسەلەی ژن، کراونەتەوە، کۆمەڵگا هیچ پێیان حەساس نییە، لە کاتێکدا ئەو
کاتەی ئیمە رێکخراو و سەنتەرمان هەبوو، زۆربەی هەڵسوڕاوانی ژنان
خۆبەخشانە، هەروەها بە کردەوە و کارەکانمان لە کۆمەڵگادا جێگەی پێ‌زانین
و سەرنج دان بوو. هەڵسورانی ئێمە و ڕێکخراو و هەڵسوڕاوی تریش کۆمەڵگا
لێی ئاگادار بوو، هەرئەمەش بوو کێشە شاراوەکانی ژنانی بە کۆمەڵگا ئاشنا
کرد، و کۆمەڵگای بەرامبەر بە زوڵمی چەندسەرەی لەسەر ژنان بە
ئاگاهێنایەوە و دەسەڵاتی ناچار کرد، دەست ببات بۆ گۆڕینی چەندین بڕگە و
بەندی یاسایی بەقازانجی ژنان. بەداخەوە بزوتنەوەی ژنان و رێکخراوەکانی
ژنان، لە چاو ئەوکاتە دەوریان کەمتر و بیکاریگەرترە.
تیشکە: پێش ئەوەی بێیتە دەرەوەی وڵات
پێتوابوو کە ژنان لە ئەورپاش پێویستیان بە شەڵتەرەکان هەبێت، بۆ ئەوەی
ماف و گیانیان پارێزراو بێت؟
نازەنین: بەڵێ ئەمانزانی لە ئەوروپا و
ئەمریکا و... شەڵتەرو شوێنی پاراستنی ژنان هەن. هەر ئەو زانیاریانەش
هاندەریکی زۆر بوون بۆ ئەوەی لە کوردستان کە کیشەی ژنان و زوڵمی سەر
ژنان ، سەد بەرابەری ستەم و بیمافی وڵاتانی ئەوروپی بوون، دەست ببەین
بۆ کردنەوەی سەنتەر. هاوکارانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر کۆمه‌کیان
کردین به سوود وه‌رگرتن له ته‌جره‌به‌کانی خۆیان، به‌ڵام قورس بوو
ئینسان باوه‌ڕ بکات که ژنان لە وڵاتانی پێشکەوتوی دنیاش پێویستیان به
شێڵته‌ر هه‌بێت.
____________________________________________________________
*
نازەنین ساڵح کە
ئێستا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی سەنتەری نینایە، سەرۆک
و یەکێ لە دامەزرێنەرانی یەکەم سەنتەری
پارێزگاری ژنان بووە لە کوردستان کە لە
16\8\1998
دامەزرا.
nina.ikkr@hotmail.com
|