نازم حیکمه‌ت به کوردی
- ده‌نکه‌که‌م - .

تابلۆ حه‌سه‌ن
نازم
حیکمه‌ت ، شاعیری به‌ناوبانگی تورکی و جیهانی له ساڵی 1902 له ئه‌نادۆڵ
له دایک بووه ، له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی که‌مال ئه‌ته‌تورک وه‌ک
رزگارکه‌رێکی ئه‌و خاکه‌ی ئێستا تورکیای
پێده‌وترێت له ژێر چنگی ئۆسمانیه‌کان که‌وته پشتگیرکردنی ، به‌ڵام
دواتر ، کاتێک ده‌رکه‌وت که رژێمه‌که‌ی ئه‌ته‌تورک رژێمێکی هاوشێوه‌ی
نازی و فاشیزمه‌کانه‌و هیچیتر نا، وه‌ک به‌رهه‌ڵستکارێکی ئه‌و رژێمه
خۆی ناساند و چووه ناو رێکخستنه‌کانی کۆمه‌نیسته‌کان
، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی شانزه ساڵی ره‌به‌ق نازم له
زیندانه‌کانی ئه‌و وڵاته ره‌گه‌زپه‌رسته گوزه‌ری کرد ( تا ساڵی 1950
) و هه‌ر له پاش ده‌رچوونی له زیندان و رووتکردنه‌وه‌ی له ناسنامه‌ی
تورکی رێگه‌ی هه‌نده‌رانی گرته به‌ر و له
یه‌کێتی سۆڤێتی پێشوو گیرسایه‌وه و له‌وێ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له گه‌ڵ
زووربه‌ی شاعیرانی جیهان به‌ست له وانه‌ش شاعیری نوێخوازمان عه‌بدوڵا
گۆران و بڵند حه‌یده‌ری که هه‌ردوکیان کوردن، و
هه‌ر له تاراوگه‌ش ره‌گه‌زنامه‌ی
بولگاری پێبه‌خشرا.
شیعره‌کانی نازم حیکمه‌ت له تورکیا به فه‌رمی
قه‌ده‌غه کرا و چه‌ندین که‌س له‌وانه‌ی
شیعره‌کانی ئه‌ویان له بۆنه جۆراوجۆره‌کاندا خوێندووه‌ته‌وه له به‌ندیخانه‌کاندا
توند کراون ، بۆ تاقه جارێک رژێمی تورکیا
داوایان له خێزانه‌که‌ی کرد که ته‌رمه‌که‌ی بێننه‌وه
تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی
تورکیای پێبدرێته‌وه بێگومان بۆ مه‌به‌ستێکی
رامیاری بوو به‌ڵام خێزانه‌که‌ی ره‌زامه‌ندی پێشان نه‌دا ، حیکمه‌ت
باوه‌ڕی به سنوور نه‌بوو و ئه‌م راستیه‌ش به زه‌قی له شیعره‌کانی ره‌نگده‌داته‌وه
، له ساڵی 1963 کۆچی دوایی کرد دوای ئه‌وه‌ی شیعره‌کانی بۆ پتر له په‌نجا
زمان ته‌رجه‌مه کرا ، ئه‌مه‌ی خواره‌وه نموونه‌یه‌که له شیعری نازم
حیکمه‌ت :
ده‌نکه‌که‌م
.
تۆ ده‌نکی منی له‌م جیهانه
له دوایین نامه‌دا ده‌ڵێی :
سه‌رم قاڵه ، دڵم گیراوه
گه‌ربێتو له سێداره‌تده‌ن،
گه‌ربێتو ونتبکه‌م،
من ده‌مرم !!
تۆ ده‌ژی هاوسه‌ره‌که‌م !
یادی منیش وه‌ک دووکه‌ڵێکی ره‌ش
به ده‌م ره‌شه‌باوه ون ده‌بێت
تۆ ده‌ژی ئه‌ی خوشکی دڵه پرچ سووره‌که‌م
چونکه کۆچکه‌ران پتر له یه‌ک ساڵ
نامێنن له یادی خه‌ڵکانی سه‌ده‌ی بیست
هاوسه‌ره‌که‌م :
ئه‌ی هه‌نگه دڵزێرینه‌که ،
ئه‌ی ئه‌و هه‌نگه‌ی چاوه‌کانی له هه‌نگوێن به‌تامترن
ئاخر بڵێ من بۆ بۆم نووسیت که ئه‌وان ملی
منیان ده‌وێ
خۆ کێشه‌که هێشتا سه‌ره‌تایه‌تی
ئێ خۆ ناکرێت سه‌ری مرۆڤێک ببڕن
هه‌ر وه‌ک سه‌ره‌توورێک ده‌بڕن !؟
بێخه‌مبه ،
له چه‌ند ئه‌گه‌رێکی مرۆڤانه به‌ولاوه
هیچی دیکه نیه ..
ئه‌وه‌شت له بیر نه‌چێت
که هاوسه‌ری به‌ندکراو
ده‌بێت خۆی نه‌داته ده‌ستی
خه‌یاڵ و وه‌همی ڕه‌ش
هه‌روه‌ها له شیعرێکی تری‌دا بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێ:
له دۆڵابه‌که ئه‌و ده‌سته‌جله ده‌رهێنه،
که له یه‌که‌م ژوانماندا پۆشیبووت
تێپه‌ره وه‌ک دره‌ختێکی ئه‌م به‌هاره
ئه‌و گوڵه‌مێخه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دوا نامه‌تدا بۆت ناردبووم
له په‌لکه‌که‌تی بئاڵێنه ،
ته‌وێڵت با بڵند بێت ،
ئه‌و ته‌وێڵه پانه‌ی لۆچه‌کانی تینووی ماچن
ئاخر ناکرێت له رۆژێکی وا ،
هاوسه‌ری نازم حیکمه‌ت خه‌مبار و
باڵشکاو بێت،
ئه‌وه مه‌حاڵه ،
ئا له‌م رۆژه‌دا ده‌بێت هاوسه‌ی ئه‌و
قه‌شه‌نگ و پاراو بێت
هه‌ر وه‌ک ئاڵایه‌کی شۆرش.
|