نه‌با تۆم لێ وون بـــی..
دڵـشــادی عومهرکــاکی که دڵت لێم دهشـــکێ و.. دڵـم لێت دهڕهنجــــــێ ســـهرههڵگرتنێکی ئێواره ئاشــتمان دهکــاتهوه به‌لای ڕوبارێکدا ده‌ڕۆم و.. ڕوبارێك بهلامدادهڕوات. ***** شتێکـم لێ وون ده‌بــێ.. بهچاوهکـــانم نايدۆزمـــهوه تا گوێم لێی نــه‌بــێ، ئه‌وه ده‌نگی تـــۆبــوو.. لــێم وون بــــوبـــوو. ***** مـــن وه‌ك پرته‌قاڵێکی ســــهوز.. بهبهرخۆرهوه، نارنجـــی ده‌بــم و.. تۆش وه‌ك، هــهنارێك، له‌ژێر بارانی پايزدا.. دهقڵـيـشـــــــێی. ***** خۆشترين ئاوازی ده‌نگت.. له‌وێدا، لهگوێمــدا، دادهبـــهزێ.. که پچــــــڕ..پچــــــڕ، ههناســـــهت لهعهشـــقا.. ســــــوار ده‌بـــێ. ***** پهنجهرهکـــان دهکــهيتهوه.. خۆر باوێشــــــکێك ئه‌دا، سنگت لهشــهقهی باڵ ئه‌دا.. ديوارهکـــان چاو هه‌ڵدێنن، پهنجهرهکـــان ژه‌نگ ناهێنن. ***** له هێشـــووی هه‌ر نيگايهکتا.. پێکێ شـــــــهرابم ئهدهيتێ، ده‌زانی کــــــه... کــــه چــاو داده‌خه‌ی،دهيـنـۆشــــــــــــــم. ***** پياو له تهنهايیدا.. ده‌سوتێ وه‌ك، دارستانێکـــی ســــوتاو، ژنيش قـوڵپــهی دێ، وه‌ك... کانـــــيـــهك.. پـــڕ له ئــــــــاو. ***** من له هه‌ر نيگـــايهکـــتا.. شـــيعرێك،ده‌نوسمه‌وه، تۆش،لهبــاوهشـــی.. هه‌ر شــيعرێکما، وێــنــهيــهك دهگــــــــــری. ***** حــــــهزدهکهم.. بــــۆ مردن ، هــــــهناســـــهکـــانت له‌گه‌ڵ خۆمـــا به‌رم. ***** بۆيــــه تێـــر..تــێـــر، مــــاچـــت نـــاکـــهم، دهترســــــــــــــم بـــــمــــــرم. *****
|