نەجیبە مەحمود
داوا دەکا پەرلەمانتارە ژنەکانی کوردستان دەست لە کار بکێشنەوە.
نەجیبە
مەحمود چالاک لەبواری بەرگری کردن لەمافەکانی ئافرەتان، رۆژی پێنج
شەممە رایگەیاند"دوای ئەوەی لەکاتی گفتووگۆکردنی پەرلەمانی کوردستان
لەسەر یاسای باری کەسێتی نەتوانرا دیاردەی ناشایستەی فرە ژنی بنبربکرێت،
داوا لەپەرلەمانتارە ژنەکان دەکەم دەست لەکار بکشێننەوە".
تایبەت بە ئاوێنە: نەجیبە مەحمود ئەندامی پێشووی سکرتاریەتی کۆمەڵەی
ئافرەتانی کوردستانو بەرپرسی ژنان لەرێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت،
رخنەی توند لەھەڵوێستی ئەوپەرلەمانتارانە دەگرێت کە لە کۆبونەوەی رۆژی
٢٧/١٠ ٢٠٠٨ ی پەرلەمانی کوردستاندا لەگەڵ فرە ژنیدا بوون.
ناوبراو لەلێدوانێکیدا بۆ سایتی ئاوێنەی راگەیاند" بەداخەوە لەکاتیکدا
ئێمەی ژنان لە چاوەروانکردنێکی بێ ووێنەدا ،کە دوا بریاری پەرلەمان
ئەبێ چی بێت ،ئەوە بوو پەرلەمان بریاری خۆی دا کە بە کۆی ٣٩ دەنگ لە
بەرامبەر بە ٣٥ دەنگ ،فرە ژنی وەک خۆی مایەوە ،بە ھینانەوەی کۆمەلێک
بییانوو ،بێ ئەوەی ببێتە جێگەی پرسیار بۆیان ،ئەی باشە ئە گەر ئەو
مەرجانە لە پیاواندا ھەبوو ؟ژنان چیبکەن ؟"
نەجیبە مەحمود رونیکردەوە "ھەموومان ئەزانین کە رێکخراوەکانی ژنان لە
سالی ١٩٩٢ ەوە کار لەسە ر گۆرینی یاسا ئەکات ،پرۆژە ئامادە ئەکات و
ئەیخاتە بەر دەستی پەرلەمان ودەسەلات ،وە بەتایبەت لە دوای ھەلبژاردنە
کەی پەرلەمان ،ھەموو ھەوڵی رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی و ژنان لە
پێناو ئامادە کردنی پرۆژە یاسا و وەرگرتنی بەڵین لە دەسەلات و پەرلەمان
بوو،بۆ پشتگیری کردن لە و پرۆژە یاسایانە".
ئەم چالاکەوانەی مافەکانی ئافرەتان رخنە لەبریاری مانەوەی فرەژنی
دەگرێتو دەلێت"لە کاتێکدا ئەو بریارە درا لە پەرلەمان کە تازە لە
دەرکردنی پرۆژە یاساییەک بوونەتەوە کە تایبەتە بە قەدەعە کردنی تووند و
تیژی خێزانی ،بێ ئەوەی بیریان لەوە کردبێتەوە کە فرەژنیش ئە چێتە خانەی
تووندووتیژی دەروونی دژ بە ژنان ،ئە وە جگە لەوەی ناکۆکە لە گەل
بەندێکی دەستوری کە ئەلێ ژن و پیاو یەکسانن". .
نەجیبە پیێوایە ئەو بریارە " ئەمانگەیینێتە ئەو ئەنجامەی کە ئەندام
پەرلەمانەکان بۆخۆیان کەتوونەتە دوو ھەلوێستی دژ بەیەک.و ھەموو ھیواو
ئاواتی ژنانی کوردستان و بەرھەمی ماندووبوونی چەندسالەمان پووچەل
کرایەو بۆیە ئیستا لیرەدا پیویستە بە ژنانی پەرلەمان بلیم ئیوە کە ئەو
پۆستانەتان لە سەر حیساب و شەری سەر سەختانەی بزووتنەوەی ژنان پێ
بەخشراوە ،بۆیە پێوویست بوو لە سەر ھەر لێستێکن یان خاوەنی ھەر
ئایدۆلۆژیایەک و بانگراوەندێکی سیاسین پێویست بوو لە ئاستی ئەو
مەسئوولیەتە میژوویە دابن ، و یەک ھەلوێستانە دەستان لە ئەندام
پەرلەمانی بکێشایەتەوە و مێژوویەکتان تۆمار بکردایە ،پەرلەمانتان ناچار
بکردایە کە بە بریارەکەی خۆی دا بچێتەوە".
نەجیبە مەحمود ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ھەموو ئافرەتان بەبێ جیاوازی
لەو بریارە زەرەرمەند ئەبن ، روو دەکاتە ئەندام پەرلەمانتارە ژنەکانی
کوردستانو دەلێت "دەبوایە ئیوە کاریگەریتان ھەبوایە لەسەر ژنانی ناو
دەسەلات بە حکوومەت و حزبەکانەوە ،چوونکە ئەوە حزبەکانن بوونەتە بریار
دەری چارەنووسی گەل بە گشتی و ژنان بە تایبەتی ،پێویستە ئەوە بزانن لە
ھەر ئاستێک و پلەیە کدا بن لە بەر دەم یاسا وەک مرۆوڤی تەواو مامەلەتان
لەگەل دا ناکرێت".
نەجیبە لەلێدوانەکەیدا داوا لەسەرجەم چینو توێژەکانی کۆمەڵگا دەکات .ھەلوێست
وەر بگرن لە بەرامبەر بە ئەو بریارە و پوچەلی بکەنەوە.
نەجیبە مەحمود لەمێژووی چالاکییەکانیدا لەبواری ژناندا، چەندین
بەرپرسیارێتی لەناو حزبی شیوعیو کوردستان و رێکخراوەکانی ئافرەتان و
رێکخراوە مەدەنییەکاندا بەخۆیە بینیوە. لەوانە ئەندامی کۆمیتەی
پارێزگای سلێمانی و سکرتێری لقی سلێمانی رێکخراوی ئافرەتان و بەرپرسی
ناوەندی ھاوبەش و چەندین بەرپرسیاری تر.
٣٠\١٠\٢٠٠٨
ماڵپەڕی نەجیبە مەحمود
|