په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٧\٢٠١٤

    نەفرەت لە جەنگ.

فەتاح حەسەن

جەنگ.. بە واتای
بێوەژن کەوتنی
ژنگەلێك
کە باوەشیان ئاوەڵایە
بۆ گەڕانەوەی مێردەکانیان.
واتای
بێلانەبوونی
منداڵانێك
بە هیوابوون براکانیان
قەڵەم و دەفتەریان بۆ بکڕێت
تا ئاوسانی جانتاکانیان.
جەنگ واتای
رووتەنکردنی خاك
لە گوڵەبەیبوون و نێرگز
پەڕوباڵکردنی باڵندە
کپکردنی هاژەی رووبار
کوێرکردنەوەی
کانیی ژنان و کارێزی مزگەوتان.
جەنگ..
گەرمکەری بازاڕی
پزیشك و گۆڕهەڵکەنە
هەر بۆیە..
تا دوا هەناسە
پڕ بە گەرووم، هاواردەکەم
نەفرەت لە جەنگ
هەموو جەنگێ..
جگە لە جەنگی رزگاریی.

 

دانیمارک - ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک