په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٤\٢٠١٨

نەفرەت لە یاسای لەسێدارەدان.

عەبدولڕەحمان رەسول  


بەردەوام بوونی جێبەجێ کردنی یاسای لەسێدارەدان کارێکی دڕندانەو وەحشیگەریانەیە،کە لەهەناوی داکۆکی کەران وپارێزەرانی بیروباوەڕی کۆنەپەرست ودواکەوتوو ودژە ئینسانی سەرچاوەی وەرگرتووە.هەرجۆرە پشتیوانی کردنێک لەجێبەجێ کردنی ئەو یاسایە ناڕەوایە وپێچەوانەیە بە بەند وبڕیارویاساکانی جاڕنامەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان و دەوڵەتانی یەکێتی ئەورووپا بەڵام ئەو دەوڵەتە پێشکەوتووانە زۆر کەم تەرخەم وئیهمالن لەئاست دژایەتی کردنی جێبەجێ کردنی یاساکانی لەسێدارەدان لەدەوڵەتانی وەک کۆماری فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران دا کەساڵانە ڕێژەی لەسێدارەدان لەزیاد بوونە لەئێران .یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەپلەی باڵادایە لەڕێژەی لەسێدارەدانی هەڵسوڕاوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان و ژنان.


ئەم بێ دەنگی یەی دەوڵەتانی سەرمایەدار نیشانەی شەرمەزاری یە بۆیان. ئەوە دەردەخات کە تەنها پاراستنی بەرژەوەندی سیاسی وئابووری یەکانیان بەلاوە گرینگ وبەنرخە نەک پاراستنی مافە وئازادی یەکانی مرۆڤەکان.هەربۆیەشە دەوڵەتانی سەرمایەدار گەشە بەپیوەندی یەکانیان دەدەن لەگەڵ ڕژێمی فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئەوەی کەدەزانن کەچ جۆرە ڕژێمێکی سەرکوتگەروتیرۆریستە لەجیهاندا.


ئەمڕۆ ٧١ ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی قازی محەمەد و ھاوڕێکانی تێپەڕدەبێت. لەسێدارەدانی "قازی محەمەد لەلایەن رژێمی شاھەنشایی گۆڕ بەگۆڕەوە. ئەوکاتەی ئێران، کە لە بەرەبەیانی (٣١)ی ئازاری ١٩٤٧دا لەگەڵ ھاوڕێکانی لە مەیدانی چوارچرای شاری مھاباد لەسێدارەدران. قازی محمد یەکێک بوو لەتێکۆشەران وڕابەرانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد کە زۆر دڵسۆزانە هەنگاوی نا بۆ بەدیهێنانی مافە وئازادی یەکانی خەڵکی کوردستان .ئەو کۆمارەی کە دای مەزراند ئەگەرچی تەمەنی کەم بوو بەڵام دەست کەوت و بەرهەمی زۆر گرینگ وپڕ بەیاخی هەبوو لەبواری گەشەدان بە خوێندن و پەروەردەو کشتوکاڵ وسەرجەم بووارەکانی تردا.


یاساکانی لەسێدارەدان لەدوایی ڕوخانی ڕژێمی شاهەنشایی وهاتنە سەرکاری ئیسلامیی یەکان هەر بەردەمە.سەرکوت وئیستبداد وزیندانی کردن لەسێدارەدان لەئێستاشدا هەر درێژەی هەیە.بە چەندەها کەس لەزیندانەکانی کۆماری فاشیزمی ئیسلامیی یەکان لەژێر چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی یاسای دژە ئینسانی لەسێدارەدانە.

پێویستە ئەویادە هاندەربێت بۆ گەشەدان بۆ وەستانەوەی خەباتی یەکگرتوانەی هاوبەش خەڵکی ئازادیخواز وتێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران لەدژی جێبەجێ کردنی یاساکانی لەسێدارەدان لەئێراندا.


تێکۆشان بۆ نەهێشتنی یاساکانی لەسێدارەدان ئەرکێکی پیرۆزی مرۆڤایەتی لەجیهاندا بەگشتی لەئێران دا بەتایبەتی. بۆیە پێویستە بەردەوام کاروچالاکی جۆراوجۆر و فشار وناڕەزایەتی وخۆپیشاندانی جۆراوجۆر بۆنەمانی یاساکانی لەسێدارەدان بەگەڕبخرێت، هەرکەم تەرخەمێک وئیهمالێک لەوبوارەوە نیشانەی هەبوونی فکروبیروباوەڕی دژە مرۆڤایەتی یە،ئەمەش لەبەرئەوەی مرۆڤ زۆر بەبەهاو بەنرخە ناکرێت لەژێر هەربیانوێکدابێت ژیانی لێ بستێندرێتەوە.بۆیە دەڵێم نابۆ لەسێدارەدان وچەوسانەوە .بەڵێ بۆژیان وئازادی بۆ هەموو مرۆڤەکان بەبێ جیاوازی وێڕای هەبوونی کەلتوروداب ونەریت و فکروبیروباوەڕوئایین ونەتەوە ونەژادوڕەگەزی جیاواز.

 

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com
 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک