په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٥\٢٠١٩

  نەهاتی!

ئەرسەلان مەحمود

ژیان
ئەو كەشتییەی ناگاتەجێ!

نوا
ئەو خانووەی دروست نەكرا!

چارە
ئەو ڕێگەیەی نەگیرایە بەر!

پەیام
ئەو نامەیەی دەگاو ناگات!

هزر
ئەو بیرەی نەگەیشتە هیچ!

ژینگە
ئەو درەختەی نەڕوێندرا!

ئارامی
ئەو قاوەیەی نەخورایەوە!

جەنگ
ئەو ڕەشەبایەی نەبڕایەوە!

مەرگ
ئەو ئێوارەیەی ئاوا نەبوو!

ژن
ئەو بەفرەی دەبارێ و ناكەوێ!

پیاو
ئەو بارەی نابارێ و دەكەوێ!

دوكەڵ
ئەو جگەرەیەی نەكێشرا!

تۆ
ئەو ساڵەی داهاتی و نەهاتی!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک