٢٤\١٢\٢٠١١ تهوهری ''ئایه پهرلهمانی کوردستان سهرسهخت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و لهباره؟''.
سازدانی: ئهمڕۆ
سەرەتا ئەگەر بگەڕێینهوە بۆ هەڵویستی رابەرانی ئەمرۆی کورد ئەوە تالەبانی دەڵی خەونی شاعیرانە! لە دوا چاوپێکەوتنیدا دەڵی داخوازی هەندێ گەنجی هەڵچووی توندڕەوە، دهشێ بیست ساڵیتر یان پەنجا ساڵیتر جێبەجێ بکرێ، هەروا مەسعود بارزانیش دەڵی ئەگەر میللەتی کورد ساڵێک برسیەتی بچێژێ ئەوە من جاڕی مافی چارەی خۆنووسین دهدەم! ئەوان پێیان وایە چوار دەورمان بە رژێمی داگیرکەر تەنراوە، لە رووی واقعی ئابوورییهوە لەبواری هاوردە و ناردە ئابلۆقەمان لەسەر توند دەکەن و پڕۆژەکەمان لەبار دەبەن، بەڵام ئەگەر بەوردیی سروشتی چینایەتی پیکهاتەی پەرلەمان روون بکەینەوە، ئەوە زۆربەی ئەندامانی خوردە بۆرژوا و بۆرژوان، ئێستا بوونەتە چینیکی مشەخۆر قازانجیان لەوەدایە چارەنووسیان بە بازاڕی عێراقی ببەستنەوە لەوەی بیر لە ناوەندیکی ئابووریی کوردستانی بکەنەوە. بۆ نموونە هەرێمی کوردستان مانگانە لە١٧٪ بودجە لە حکومەتی عێراقەوە وەردەگرێ، ئەوان چاویان لەو بودجە جێگیر و بەردەوامەیە تاوەکو سەرچاوەیەکی ئابووریی نادیار!
بە رای من مەسەلەی مافی چارەی خۆنووسین کێشهیەکی ئابوری کۆمەڵایەتییه تاوەکو کێشهیەکی سیاسی حەماسی بێ! بڕوانە باشووری سودان تا ئێستاش لەگەڵ حکومەتی ناوهندیی ساغ نەبوونەتەوە لەسەر ئەو ناوچانەی نەوتیان تێدایه! وێرای ئهوهش دەبێ لەسەر ئاستی پەرلەمانی عێراق و وڵاتانی ناوچهکه و جیهان ئیش بۆ وەدەستهینانی مافی چارەی خۆنووسین بکرێ.
من پێم وایە پەرلەمانی کوردستان سازشکار و ریفۆررمخوازە، پەرلەمانیکی رادیکال نییه تەنانەت شێوەی ئیشکردنی لەسەر مادەی ١٤٠ ئهو راستییه دەسەلمێنێ، هەروا مەسەلەی نەتەوایەتی و مافی چارەی خۆنووسین ناوەرۆکیکی دیموکراسییانەی هەیە، جێگای داخە ئهو گیانه دیموکراسییه لە لایەنی بەرامبەر بەدی ناکرێ، پیکهاتەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لە کۆنە بەعسی و کۆنەپەرستانی شیعه پیکهاتووە، ئهوانیش لە لایەن وڵاته دراوسێکانهوه پشتگیریی دەکرێن وەک ئێران و سعودییە، ئەجندای ئەوان لە عێراق جێبهجێ دەکەن.
بە رای من مەسەلەی مافی چارەی خۆنووسین لە کوردستانی باشوور هەڕەشەی لەسەرە، لە دوو لاوە،پان ئیسلامیزمی ئێرانی و شۆڤینیزمی عەرەبی، هێزەکانی ناوخۆی سەر بە ئەوان پەیڕەوی سیاسەتی (المماطلة و التسویف) دەکەن، سیاسەتی خۆگنخاندن بە مەبەستی وەدەستهینانی کات و دوارۆژیکی بەهێز تاوەکو جارێکیتر مافە رەواکانی گەلی کورد پایماڵ بکەن! بە بروای من لە ئێستادا مافی چارەی خۆنووسین گرێ دراوە بە پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە، ئەگەر بڕوانین بۆ ئایندەیەکی نزیک ئەوا هەردوو رژێمی کۆنەپەرستی سوریا و ئێران لە بەردەم گۆڕانکاریی دان، رژێمی تورکیاش لە بەرامبەر داخوازیی پەرلەمانی ئەوروپا مۆلەق راوەستاوە! کەواتە گۆڕانکاریی و پەرەسەندنی کێشهی کورد لە ئاستی وڵاتانی ئێران و سوریا و تورکیا بەڕێوەیە! ئەم گۆڕانە چاوەڕوانکراوە زیاتر خزمەت بە کێشهی رەوای گەلی کورد دەکا.
نەرویج
|