نه‌ك كورد هینده‌سووره‌كانیش تورك ده‌رچوون !!
ئاماده‌کردنی : هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له كۆنفرانسێكدا له شاری قه‌یسه‌ری ئه‌نه‌دۆڵی ناوه‌ڕاست كه ساڵانه بۆ نه‌ته‌وه‌وگروپه ئه‌تنیه تورك زمانه‌كان رێكده‌خرێ،به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی مێژووی تورك یوسف هه‌لاج ئۆغڵو گوتی كورد به ڕچه‌ڵه‌ك توركمانن وكورده‌عه‌له‌ویه‌كانیش به‌ره‌سه‌ن ده‌چنه‌وه سه‌رئه‌رمه‌ن.هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌م پرۆفیسۆره ره‌گه‌زپه‌رسته كه‌وته‌به‌ر ره‌خنه‌ی كورد‌و رۆشنبیران وكورده‌عه‌له‌ویه‌كان تا ئه‌و ڕاده‌یه سه‌رزه‌نشتیان كه‌به ناچاری په‌ژیوان بووه‌له هه‌ندێ گووته‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی گووتی هه‌ندێ له عه‌شیره‌ته‌كورده‌كان توركمانن نه‌ك هه‌موو كورد،له‌وسه‌روبه‌نده‌دا تاكه نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دارێكی تورك كه‌به‌رگری كرد له بۆچونه‌كانی پرۆفیسۆر یوسف هه‌لاج ئۆغلو،نوسه‌ری ناسراوی كه‌مالیست (حسن جلال گوێزه‌ل) بووكه گوتی هه‌لاج ئۆغلو ته‌نها راستیه مێژوویه‌كانی دركاندووه كه ٥٠٠ساڵ له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن مێژوو نوسه‌كانی عوسمانلیه‌وه تۆماركراون، ئێستا هه‌ر ئه‌م نوسه‌ره‌و نوسه‌ره‌كه‌مالیسته‌كانی تر كێچ چۆته‌كه‌وڵیانه‌وه‌له‌ترسی به‌ڵگه روونه‌كانی قه‌تڵ وعامی ئه‌رمه‌ن له ساڵی ١٩١٥له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی توركه كه‌مالیسته‌كانی (اتحاد الترقی)وه،قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌ن به‌پلانی ئه‌مان جێبه‌جێكراوه چونكه له‌ڕاستیدا سوڵتانه‌عوسمانیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی فیعلیان له‌ده‌ست دابوو،ئه‌فسه‌ره‌لاوه‌كانی اتحاد ترقی له پشتی هه‌موو ڕوداوه‌كانه‌وه‌ن بۆیه ئه‌م نوسه‌ره‌كه‌مالیستانه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌موو شتێ كه كه‌مێ باری گلاویان ڕاست كاته‌وه،ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش دێره شیعرێكیان له‌ناو ده‌فته‌رۆكه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناس وبیرمه‌ندی ڕه‌گه‌زپه‌رستی توركی به‌ڕچه‌ڵه‌ك كورد(زیا گۆك ئه‌ڵپ) دۆزیوه‌ته‌وه مێدیاكانی تورك كردیانه هه‌را له‌سه‌ر كورد گوایه كورد نه‌ك هه‌ر به‌شداری قه‌تڵوعامه‌كه‌ی كردووه به‌ڵكو كورد خۆی ده‌ست پێشخه‌ری كردووه ،به‌و بیانوویه‌ی ئه‌و كاته له‌و دوو دێره شیعره‌دا ناوی یه كه‌كانی سواره‌ی حه‌میدی له كوردستان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوونه،من هه‌ر ئه‌و كاته هه‌واڵه‌كه‌م وه‌رگێڕاو ئه‌و دوو دێره شیعره‌شم وه‌ك خۆی گواسته‌وه،كه‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وه‌كو (لاوكه‌كه‌ی كاوێس ئاغابوو كه‌به سه‌رشێخ مه‌حمودا ووتراوه.تور‌كان دوورن كورد خائینه) گوایه له سه‌روبه‌ری قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌ندا كازم پاشا له روسیا لێ ده‌قه‌ومێ قۆزاقه‌كان به‌قسه‌ی ناكه‌ن ئه‌ویش ئاخێ هه‌ڵده‌كێشێ ده‌ڵێ ئای چی بكه‌م گه‌ر ئێستا چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی سواره‌ی حه‌میدیم به‌ده‌سته‌وه بوایه‌له جیاتی ئه‌م قۆقازه‌خائینانه. جا دوژمنایه‌تیه‌كه‌ی حسن جلال به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی كورد له هه‌موو كه‌مالیسته‌كانی تر تێپه‌ڕاندووه، زۆر به‌ئاشكراو بێشه‌رمانه جگه له‌وه‌ی كوردی وه‌كو خشۆكه‌كان (مشك و جرج) ناوزه‌د كردووه ئه‌وه‌ی من تێبینیم كردووه له‌هه‌موو نوسینێكیدا بیحورمه‌تیه‌كی زۆری به‌كورد كردووه،ئه‌م گرگنه فاشیته مێشك ئاوسه به‌خورافاتی نه‌ته‌وه په‌رستی توركی .سه‌باره‌ت به قه‌تڵ وعامی ئه‌رمه‌ن له هه‌موو كه‌مالیسته‌كانی تر په‌ریشان تره.ئه‌م نوسه‌ره مێشك پاراوه به‌مێژووه چه‌واشه‌كانی باپیرانی جگه له‌وه‌ی كوردی گه‌رانۆته‌وه بۆ تورك وئه‌رمه‌ن، ڕچه‌ڵه‌كی هینده سووره‌كانی ئه‌مه‌ریكاكانیشی گه‌ڕانده‌وه سه‌ر تورك {چونكه تیشكی خۆر ده‌گاته ئه‌مریكاكانیش} جینۆسایدی پێست سووره‌كانی ئه‌مریكا به‌پێی سیاسه‌تێكی دیاریكراو‌و ئاراسته كرا‌و ئه‌م قه‌تڵو عامه‌ی ئه‌نجامدا كه زۆر گه‌وره‌ترو سامناكتربوو له قه‌تلو عامی جوله‌كه له لایه‌ن ئه‌لمانه‌كانه‌وه له ڕووی چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تیه‌وه، چونكه له‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌دا بیست ملیۆن ره‌گه‌زی سوور پێست تیاچوو كه ژماره‌كه‌یان له ژماره‌ی كوژراوه‌كانی شه‌ری جیهانی دووه‌می تێپه‌ڕاندووه،به‌پێی به‌ڵگه‌ی ناو ئارشیڤه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وكاته‌لێپرسراوانی ئه‌مه‌ریكی ته‌نها ٥ دۆلاریان داوه بۆهه‌ر كه‌لله‌سه‌ری سوور پێستێك .بۆیه‌كه‌م جاریش ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ركردایه‌تی لۆرد ئه‌مهێرتس چه‌كی بایۆلۆژی له مێژوودا دژی ئه‌م خه‌ڵكه ره‌سه‌نانه‌به‌كارهێناكه بریتی بووله‌مۆكرۆبێك كه‌له جۆره‌گوڵێك ده‌رده‌هێنرا له(به‌تانیان) هه‌ڵده‌سوی به‌دیاری ده‌درایه هینده سوره‌كان تووشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌ی ده‌كردن وده‌مردن،هه‌روه‌ها دیگوت ئه‌مانه ره‌گه‌زێكی بێكه‌ڵكن له‌ناوبردنیان باشتره له‌مانیان،ئه‌م قه‌تڵو عامه‌ی هینده سووره‌كان هه‌تا ساڵانی ١٨٩٠ درێژه‌ی هه‌بوو سه‌ركرده‌ی پێست سووره‌كان به‌ناوی گیرۆنیمۆ به‌برینداریی گیراو له‌دوا قه‌تلو عامدا به‌ناو دیز.
خزمایه‌تی وهاوخوێنی تورك و هینده‌سووره‌كان:ئایا ده‌زانن ئێمه‌و پێست سووره‌كانی ئه‌مریكا هاوخوێن وخزمین؟!!!به‌م دواییانه پاش هه‌ندێ به‌دواداچوون ولێكۆڵینه‌وه ی مێژوویی و لێتوێژینه‌وه‌ی ئیتنۆلۆژی ده‌ركه‌وتووه كه‌وه‌ك جینیتیك ئه‌م هینده سوورانه سه‌ر به‌ره‌گه‌زی ئاسیایی وله تۆڕه‌مه‌ی (مه‌نگۆل)ن وه‌ك خۆمان، ئه‌ویش به پێی لێكۆلینه‌وه‌كانی ئۆرد پرۆفیسۆر دكتۆر رێهائۆغز تور‌كان وهه‌روه‌ها دۆچ دكتۆر عبدالمجید دۆغرو و دۆچ دكتۆر احمدعلی ارسلان٭ ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌م دانیشتووه ره‌سه‌نانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕچه‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر توركه‌كانی سیبیریا كه سه‌ر به‌م بنه‌ماڵانه‌ن ساها..توڤا...هاكاس..ئه‌لتای..ته‌له‌ڤیت..شۆر تورك،كه‌جگه له مه‌سه‌له‌ی زمان ،كۆمه‌ڵێ شتی كه‌لتوری هاوبه‌ش وهاوجه‌شن وهاوته‌ریبیان هه‌یه،هه‌ندێ له مێژوونوسه توركه‌كان به‌ته‌واوی ئه‌م پێست سوورانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر تورك به‌و پێیه قه‌تڵ وعامكردنه‌كه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تورك بوونیان!!!!!!!هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر دكتۆر توران یازگان ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی ئێستا له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین كه(مه‌لونجان)كانیان پێده‌ڵێن ژماره‌یان ٢ملیۆنێك ده‌بێ هه‌موو مناڵ ووه‌چه‌ی ده‌ریاوانه عوسمانیه‌كانن؟؟!!!ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكایه‌كان هاتنه ناوچه‌كانیان وشوێنه‌كانیان داگیركردن مه‌لونجانه‌كانیان ده‌چه‌وسانده‌وه‌و توێنرانه‌وه‌به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك خۆیان ناسیه‌وه كه توركن. بڕیاری جینۆسایدی سوورپێسته‌كان: وه‌كو زانراوه قه‌تڵ وعامی به‌ناوئه‌رمه‌نی گوایه له ساڵی ١٩١٥ئه‌نجامدراوه‌و قه‌تڵوعامی سوورپێسته‌كانیش ١٨٨٦-١٨٩٠ئه‌نجامدراوه‌له رووی جیاوازی كاته‌وه ٢٥ساڵ جیاوازیان هه‌یه وقه‌تلوعامی ئه‌رمه‌ن تا ئیمڕۆ ده‌كاته‌٩٢ ساڵ وه‌ی سوورپێسته‌كان ده‌كاته ١١٧ساڵ له‌مه‌وپێش،ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووداوه‌كانی ئه‌و رۆژگاره‌و ه‌راووردێك بكه‌ین له نێوان قه‌تڵوعامی ئه‌رمه‌نی هه‌ڵبه‌ستراوو ٭وقه‌تلو عامی هینده‌سووره‌كاندا جیاوازیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی كێوێك گه‌وره‌ن،ئه‌م قه‌تڵوعامه‌ی ئه‌مه‌ن هه‌ڵبه‌ستراو بوختانه به‌گه‌لی تورك،چونكه‌له سه‌رده‌می سه‌لجوقیه‌كان وعوسمانیه‌كانیشدا هه‌زاران ساڵ ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌م ووڵاته‌دا به‌ئارامی وهێمنی ژیانیان بردۆته‌سه‌ر،به‌ڵام له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا خیانه‌تیان كرد‌و له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراویان دا له پشتیده‌وڵه‌تی عوسمانی،هه‌ر بۆیه ده‌وله‌تی عوسمانی بۆ ئه‌وكاته ته‌هجیریانی به‌چاكترین چاره‌سه‌رزانی وده‌ریان كرد بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه خۆیان هه‌ڵیان ده‌بژارد،٭ئه‌رمه‌ن له توركیا ده‌ركراون نه‌ك قه‌تڵو عام كراون وه‌ك سوورپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا.ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵكه خۆجێیه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی قڕكرد ،به‌ڵام تورك ته‌نها ئه‌رمه‌نی له‌به‌رانبه‌ر خیانه‌ته‌كه‌یان ده‌ركردووه.
گوتراوێكی فه‌لسه‌فی ده‌ڵێ: ڕاستی به‌چه‌ند ووشه‌یه‌كی كه‌م ده‌رده‌بڕدرێ،به‌ڵام درۆ ڕتووشی زۆر‌و درێژدادڕی پێویسته. _____________________________________________ ٭له ئارشیڤی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا پاش قه‌تڵ وعامه‌كه (١١)هه‌زار مناڵی ئه‌رمه‌نی بێ دایك وباوك مانه‌وه به‌دیلی كه‌وتنه‌ده‌ست چه‌ندرمه‌ی عوسمانی هێزه تایبه‌تیه‌كانی یه‌نیچه‌ریه‌كان،گوایه دایك وباوك وكه‌س وكاریان به‌سێ ژه‌مه نانی گه‌رم ودكتۆره‌وه به‌رێكراون بۆ سوریا وئه‌رمه‌نستان ولوبنان به پێی گووته‌ی ئه‌و پرۆفیسۆره‌توركانه ی كه‌ساڵانه بانگیشت ده‌كرێن بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چۆنێتی ڕووداوه‌كانی ٭ORD،DOC تیتڵی ئه‌و دكتۆر‌و پرۆفیسۆره‌توركانه‌ن كه‌له نوسینه‌كه‌دا ناویان هاتووه بڕوانه ڕۆژنامه‌ی رادیكال سه‌رجه‌م نوو‌سینه‌كانی حه‌سه‌ن جه‌لال گوێزه‌ل
|