١٠\١\٢٠١٠
نه کوردستانپۆست نه پۆڵا سه‌عیده‌کان، بژی ووشه‌ی ئازاد.
ئه‌رسه‌ڵان عه‌بدوڵا
دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ی پۆڵا سه‌عید بۆ تاهیر سالح شه‌ریف که له
رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا بلاوکرایه‌وه. گه‌لێک گومانی جودا جودای له
لای خوێنه‌ران و نووسه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان دروست کرد، به تایبه‌تییش له لای ئه‌وکه‌سانه‌ی که نه سه‌ر
به ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردن و نه لایه‌نگری کوردستانپۆستن. هه‌رچه‌نده
من وه‌ک خۆم نه باوه‌ڕم به کوردستانپۆست هه‌یه وه‌ک ماڵپه‌ڕێک
که نووسه‌ران و ئه‌ندامانیان باسی ده‌که‌ن که گوایه ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆ
و ئازاده ، نه باوه‌ڕیشم به (پۆڵا سه‌عید) و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌یه
که له پشت پۆڵا و مانه‌نده‌کانی پۆڵان ، ئه‌وه‌ی گرنگ و جێی سه‌رنج و
له‌سه‌روه‌ستانه ئه‌وه‌یه که هیچ یه‌کێک له‌و دووانه هێنده‌ی سه‌ره ده‌رزییه‌ک نه باوه‌ڕیان به ئازادیی و مافه‌کانی خه‌ڵک و ئازادیی
رۆژنامه‌گه‌ریی و راده‌ربڕین هه‌یه نه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ل
به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌لکی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان یه‌ک
ده‌گرنه‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت‌و به هووردیی سه‌رنج له ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست بده‌ین ده‌بینین
دوای دروستبوونی به‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م ماڵپه‌ڕه به
ئاگایانه یاخود نائاگایانه چاوپۆشیی له به‌شێک له گه‌نده‌ڵیی و نابه‌رپرساریی به‌رامبه‌ر به خه‌لکی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان ده‌کات
که له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی کورد به نوێنه‌رایه‌تی نه‌وشێروان
مسته‌فا و په‌رله‌مانتارانی لیستی گۆڕان به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌روا
نووسینه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا به‌رامبه‌ر دیکتاتوریه‌تی
جه‌لال تاله‌بانی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی خه‌لکی کوردستانی تێدا نییه و
بگره چاوه‌ڕێی کاره‌سات و شه‌ڕێکی ماڵ کاولکارانه‌ی لێ ده‌کرێ.
له لایه‌کتر وه‌ک مه‌سعود بارزانی گوته‌نی -
هه‌رچه‌نده خۆی هه‌موو
شێوه جاشایه‌تییه‌کانی تاقیکردۆته‌وه - : ( له
زه‌مه‌نی رژێمی به‌عسدا چه‌ند کوردێک هه‌بوون جاشایه‌تییان به چه‌ک ده‌کرد
،به‌لام ئێستا به قه‌له‌م ده‌یکه‌ن)، جا پۆلا سه‌عیدیش یه‌کێکه
له‌م قه‌ڵه‌مفرۆشانه‌ی ئه‌مڕۆ که تا دوێنێ هه‌رچی قسه‌ی ناشیرین و
سووکایه‌تیی
هه‌بوو ئاراسته‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ده‌کرد که ئێستا بۆ چه‌ند
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تیی گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو باوه‌شیان، که‌چی له
نووسینێکیدا ده‌ڵێ ئه‌و له‌پێناو راستیی و دۆزینه‌وه‌ی راستی گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ناو یه‌کێتیی و بۆی ده‌رکه‌وتووه که به‌رهه‌ڵستکار و ده‌سه‌ڵات یه‌ک
شتن و هیچ جیاوازییه‌کیان نییه، دیاره پۆڵا سه‌عید راست ده‌کا ئه‌و
به‌رهه‌لستکاره‌ی ئه‌و کاری بۆ ده‌کرد چ بزووتنه‌وه ناوچه‌گه‌ر و
ئاژاوه‌گێڕه‌که‌ی نه‌وشێروانی ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆ چ چه‌قه‌چه‌ق و
جنێونامه‌که‌ی کوردستانپۆست نه‌ک هه‌ر جودا نین له ده‌سه‌ڵات به‌ڵکه
له‌زۆر رووه‌وه خراپتر و کۆنه‌په‌رستتریشن و تا راده‌یه‌کی زۆریش
رۆڵیان هه‌بوو له شێواندنی ئه‌و شه‌پۆڵه ناره‌زایه‌تییه‌ی جه‌ماوه‌ر
که خه‌ریک بوو به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی راسته‌قینه و سه‌ر به گه‌لی لێ
دروست ببێ، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه ناکرێ بکرێته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆت
بخه‌یته‌وه باوه‌شی حیزب و رژێمکی گه‌نده‌ڵ و دژ به خه‌ڵکی هه‌ژار و
زه‌حمه‌تکێش و له‌باربه‌ری ره‌وتی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان.
نازانین ده‌بێ پۆڵا سه‌عید چ راستیه‌کی دۆزیبێته‌وه له‌نێو یه‌کێتی؟
مه‌رجیش نییه ئه‌وه دونیایه و ده‌کرێ وه‌ک ئه‌وه‌ی نیوتنی زانای
ئینگلیزی که له ته‌مبه‌ڵیی خۆی نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێ له
قوتابخانه و وازی لێ هێنا که‌چی پاشان (یاسای راکێشانی زه‌وی -
Gravity) دۆزییه‌وه و سه‌رتاپای جیهانی به
زانسته‌که‌ی خۆی گۆڕی، ئه‌ویش له‌به‌ر بێ ئاستیی خۆی له نووسین هه‌رده‌م
په‌نا ده‌باته به‌ر گوته‌کانی زانا و فه‌یله‌سووفان و به‌ڵکو له‌نێو
دوتوێی ئه‌و گوتانه ئه‌وه‌ی دۆزیبێته‌وه که له ساڵی
(٢٠١٠)وه
راستیی و رێگه‌ی خه‌باتی راسته‌قینه هه‌ر له لای یه‌کێتییه !!!
کاک پۆڵا ده‌ڵێ من ره‌خنه‌ش ده‌نووسم که‌چی کوردستانی نوێ بڵاویده‌کاته‌وه
به‌ڵام ده‌زگاکانیتر که ره‌خنه‌ییان لێده‌گری بۆت بڵاوناکه‌نه‌وه.
دیاره ئه‌و له هه‌موو که‌سێک ئه‌وه باشتر ده‌زانێ که که‌سێکی دژ به
یه‌کێتی به‌تایبه‌تییش له‌گه‌ڵ که‌رته‌که‌یتری یه‌کێتی - گۆڕانه پڕ له
دۆڕانه‌که - بچێته‌وه پاڵ ئه‌وان ئه‌وا هه‌موو شتێکی بۆ ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ش بگرێ چونکه ره‌خنه‌ی گه‌نده‌ڵکارێک له گه‌نده‌ڵیی
هه‌ر پووچ ده‌بێ و هیچ کارتێکردنێک دروست ناکا، دوایش نازانین ئایا ده‌بێ
ئه‌و هێنده ساویلکه بێ نه‌زانێ که هه‌ر له سه‌رده‌می ده‌رچوونی
(رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ)وه
له ساڵی(١٩٩٤)
وه‌ک یه‌که‌م رۆژنامه‌ی ئازاد و
ناحیزبیی و پاشانیش هه‌نگاویتری به‌دوادا هات
تا ده‌گاته ئێستا هوورده هوورده رۆژنامه‌گه‌ریی
ئازاد پاڵه‌په‌ستۆی خۆی خستۆته سه‌ر میدیای حیزبه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران
که چیدی نه‌توانن به شێوه‌ی پێشانیان ره‌فتار بکه‌ن و ئازادیی راده‌ربڕین
له بنوبۆتکه‌وه هه‌ڵکێشن، ئێستا ئه‌وانیش بۆ له‌باربردنی رۆژنامه‌گه‌ریی
ئازاد به خشکه‌یی ناچار بوونه تا راده‌یه‌کی که‌م و جاروبارێک رێگه
بده‌ن نه‌ک هه‌ر بابه‌تی ره‌خنه‌گرێکی ساخته و سه‌ر به خۆیان به‌ڵکه
بابه‌تی ره‌خنه‌گری به واتای ووشه ره‌خنه‌گریش بڵاوبکه‌نه‌وه.
له کۆتاییدا ده‌لێم زۆر به‌داخه‌وه بۆ زۆرێک له‌و نووسه‌رانه‌ی که
ویژدانی خۆیان و ماڵپه‌ڕه‌کانیان ده‌فرۆشن بۆ چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی
تایبه‌تی خۆیان و پشت له ئامانج و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی
کوردستان ده‌که‌ن، دیاره رۆژنامه‌گه‌ریی
ئازادیش ته‌واو بێبه‌رییه له‌وان و له ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆست و چه‌ندینی
وه‌ک ئه‌و و گشت پۆڵا سه‌عیده‌کان.
١٠\١\٢٠١٠
alanakader@yahoo.co.uk
|