په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

نه‌مامی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان سه‌ری ده‌رهێنا.

 سه‌ردار پشده‌ری

حه‌ڤده‌ ساڵه‌ هاوار ده‌که‌م و ده‌ڵێم  ئه‌ستێره‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانم بینیوه.

حه‌ڤده‌ ساڵه‌ هاوار ده‌که‌م و ده‌ڵێم کوردستانی گه‌وره‌ که‌وتۆته‌ ناو نه‌خشه‌ی دنیاوه.

حه‌ڤده‌ ساڵه نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره‌م لێوه‌رگیراوه.‌‌

حه‌ڤده‌ ساڵه‌ پێم ده‌ڵێن سه‌ردار خڵافاوه‌و له‌خه‌یاڵ دا ده‌ژی.

 

 

http://www.google.co.uk/search?hl=en&rlz=1T4RNWN_enGB283GB283&q=Sardar+Pishdare&start=0&sa=N

داخه‌که‌م مل ملانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆ په‌رستی زۆر ده‌رفه‌تی سیاسی له‌ده‌ست داوین و له‌ده‌ستمان ده‌دات، ده‌ستی که‌م له‌ ساڵانی سه‌ره‌تای هه‌شتاکانه‌وه‌ ئێمه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تی هه‌موو حیزبه‌ کوردیه‌کان سه‌نگه‌ری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانمان هه‌ڵکه‌ندوه‌و به‌رده‌وام کاری لێده‌که‌ین، پڕۆژه‌ به‌دوای پڕۆژه‌مان هێناوه‌ته‌ کایه‌و نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره‌مان داڕشتوه‌.

 

دێته‌ بیرم بۆ یه‌که‌مجار که‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی بیانی دانیشتم، لێیان پرسیم خه‌ڵکی کوێی ؟، ووتم کوردستان، ووتیان کوردستان له‌ نه‌خشه‌دا نیه‌، ووتم ئێوه‌ نه‌خشه‌تان دروست کردوه‌و کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و نه‌خشه‌ کۆنه‌ بگۆرن و نه‌خشه‌یه‌کی تازه‌ دروست بکه‌ن، ووتیان باشه‌ خۆت نه‌خشه‌یه‌کمان بۆ دروست بکه‌، کتێبێکی بایبڵم له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو و ووتم تاماشای ئیمراتۆری میدیا بکه‌ن که‌ له‌ناو ئه‌و کتێبه‌ی بایبڵ دایه‌، ئه‌گه‌ر یارمه‌تیشمان ناده‌ن بۆ دروست کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیمپڕاتۆره‌، ده‌ستی که‌م یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان، برواننه‌ لینکی نه‌خشه‌کان.

 

   http://www.kurd-oil.net/usa.htm

 

هه‌ر وه‌ک له‌و لینکه‌دا نیشان دراوه‌، له‌و کاته‌دا که‌ حیزبه‌ کوردیه‌کان سه‌رقاڵی کورد کوشتن بوون له‌ شه‌ڕی خۆبه‌خۆدا، ئێمه‌ له 22 2 2005  بابه‌تێکمان به‌ ئینگلیزی نوسی له‌ژێر ناوی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سودی بۆ هه‌مولایه‌ک ده‌بێت، بابه‌ته‌که‌ له‌ گۆڤاری نیوز گێت که‌ گۆڤارێکی سیاسی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌ بڵاو کرایه‌وه‌، هه‌روها له‌ گۆڤاری کوردستان ئۆبزیرڤه‌ر به‌زمانی ئینگلیزی بڵاو کرایه‌وه‌:

 

http://www.kurd-oil.net/independent.htm

http://kurdistanobserver.servehttp.com/feb/24-2-05-opinion-pishdare-independent-benefit-everyone.html

 

ساڵێک دوای نوسینه‌که‌ی من جه‌نه‌ڕاڵێکی ئه‌مه‌ریکی له‌ گۆڤارێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکیدا بابه‌تێکێکی بڵاو کرده‌وه‌ له‌باره‌ی پێکهێنانی کوردستانی گه‌وره‌و نه‌خشه‌یه‌کی گۆڕانکاری سنوریشی نیشان داوه‌. 

 

http://www.kurd-oil.net/usa.htm

http://www.armedforcesjournal.com/2006/06/1833899

 

کاتێک که‌ نه‌مامی سه‌ربه‌خۆیی به‌ره‌ به‌ره‌ گه‌وره‌ ده‌بێت و داگیرکه‌ران ده‌که‌ونه‌ دڵه‌ راوکێ، بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوار بکه‌ن و بڵێن ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانمان ناوێ، هه‌ندێ نوسه‌ری بیانیش به‌کرێ ده‌گرن و رایان ده‌سپێرن که‌ به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ بڵێن دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی خه‌ته‌ری بۆ دنیا هه‌یه چونکه‌ ئێمه‌ پێشتر نوسیومانه‌ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی گه‌وره‌ سودی بۆ دنیا هه‌یه‌‌، ئه‌وه‌تا نوسه‌رێکی ئاسوری به‌ره‌سه‌ن عێراقیان هان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بابه‌تێک بنوسێ و بڵێ دروستبوونی کوردستانی گه‌وره‌ خه‌ته‌ری بۆ دنیا هه‌یه‌ (بڕواننه‌ ئه‌و نوسینانه‌ی خواره‌وه‌).

 

لێره‌دا داگیرکه‌رانی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌و نه‌مامی سه‌ربه‌خۆییه‌ی کوردستان زۆر زانایانه‌ چه‌قێنراوه‌و پێتان ووشک نابێت.

 

 

 

15 - 8 - 2008

http://www.kur-oil.net

 

 

 

http://www.washingtonpost.com/wp-dyn/content/article/2008/08/11/AR2008081102618.html?sub=new

 

 

 

 

washingtonpost

How the Kurds' Quest for Statehood Is Shaping Iraq and the Middle East

 

http://www.jamawarnews.com/direje.aspx?babet=kurdistani&jimare=1489&derkewtin=2

 

واشنتۆن پۆست: ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌ ده‌ریای ڕه‌شه‌وه‌ بۆ که‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌بێته‌ دووه‌مین

 کاره‌سات له‌دوای دروستبوونی ئیسرائیله‌وه‌

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتێکی "جوشوا بارتلو"ی بڵاوکرده‌وه‌:

 

ده‌رباره‌ی ڕازیبوونی ئه‌مریکا به‌ ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌ ده‌ریای ڕه‌شه‌وه‌ بۆ که‌نداوی عه‌ره‌بی.


بارتلو له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌ کتێبی  "نه‌ته‌وه‌یه‌کی شاراوه‌"ی "کویل لۆره‌نس"ی ڕۆژنامه‌نووسی تۆڕی "بی بی سی" به‌ریتانی ده‌کات که‌ به‌دواین هه‌وڵی نووسینی مێژووی کاره‌ساتباری کوردو ڕۆڵی له‌ جه‌نگی عێراقدا دا‌ده‌نرێت له‌ڕۆژاواو تیایدا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ کورده‌کان که‌ ژماره‌یان له‌ 25 ملیۆن که‌س تێپه‌ڕده‌بێت دابه‌شی سه‌ر هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی تورکیاو ئێران و عێراق و سوریا کراون و گه‌وره‌ترین گروپی نه‌ته‌وه‌یین له‌جیهاندا که‌ تائێستا خاوه‌نی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆو ده‌وڵه‌تی خۆیان نین.


لۆره‌نس له‌ کتێبه‌که‌یدا ده‌پرسێت بۆچی ئه‌مریکا ڕێگری ده‌کات له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی کورد له‌ عێراق به‌ده‌ستیهێناوه‌و واشنتۆن پۆستیش وه‌ڵامیده‌داته‌وه‌ "چونکه‌ ڕووداوێکی له‌و جۆره‌ کاره‌ساتێک دروستده‌کات که‌ له‌دوای دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه‌ له‌ساڵی 1948 وێنه‌ی نه‌بووه و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌عێراقدا ده‌بێته‌ هۆی په‌لهاویشتن بۆ گرتنه‌خۆی هه‌ر سێ پارچه‌که‌ی ترو ده‌وڵه‌تێکی نه‌خوازراو به‌درێژایی ده‌ریای ڕه‌ش تا که‌نداوی عه‌ره‌بی دروستده‌کات ".


جه‌ماوه‌رنیوز هه‌وڵه‌دات ئه‌و ڕاپۆرته‌ وه‌ربگێڕێته‌ سه‌ر زامانی کوردی و تا ئه‌و کاته‌ش بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست به‌زمانی ئینگلیزی.

 

http://www.aliraqnews.com/modules/news/article.php?storyid=15173

سياسة 

 

 دولة كردية من البحر الاسود الى الخليج العربي.

 

نشرت صحيفة الواشنطن بوست القريبة من البيت الابيض حول قبول أمريكا لـ(دولة كردية واقعية) تمتد من البحر الأسود الى الخليج العربي. وتشيرالصحيفة في تقرير لها نشر بقلمجوشوا بارتلو الى كتاب (الأمة الخفية) الذي يمثل المحاولة الأولى لتسجيل آخر تفاصيل تاريخ الكرد، ودورهم في حرب العراق. ويقول إن مؤلف الكتاب، (كويل لورينس) وهو مراسل البي بي سي لقد تحمل الكرد ودفعوا الى زوايا الدول الأربع التي يقطنونها ابتداء: العراق، سورية، إيران، وتركيا. وبسكان يصل تعدادهم الى 25 مليون نسمة ـيلاحظ لورينسـ أن الأكراد قد يكونون المجموعة الإثنية الأكبر في العالم من غير (وطن مستقل). ويؤكد (لورينس) في كتابه قوله:لذا ففي ندرة الأخبار الجيدة، لماذا تنعق الولايات المتحدة كالغراب بشأن هذا الإنجاز العظيم في العراق؟، بحسب ما نقلته الواشنطن بوست عن الكتاب.ويضيفلأن نجاح كردستان يمكن أن يكون كارثيا. وما لم يحدث منذ خلق إسرائيل سنة 1948، فإن إعلان دولة كردية ضمن الحدود العراقية، سيوحد الإقليم الكامل لدولة معارضة لما حولها تمتد من البحر الأسود الى الخليج العربي لكن المصادر الكردية، شددت في حديثها ان مثل هذه المقالات لا تعبر بالضرورة عن سياسيات امريكية استراتيجية واعتبرت مثل هذه المقالات مجرد محاولة لاثارة الاحاسيس القومية الكردية والتاكيد على فهم واشنطن لمشاعر البرزاني والطالباني حول قضية كركوك، مقابل مشاعر خيبة الامل التي يشعر بها الزعماء الاكراد من السياسات الامريكية ضد ضم كركوك لإقليم كردستان.