په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٢\٢٠١٦

    نەمانی متمانە بە دەسەڵات (یاخیبوون).

  (تۆماری ئەتککردنێکی سیاسی).

                                

  نزار قه‌بانی                            و: بەکری حسەین

 

وەگێڕانی لە عەرەبییەوە لەگەڵ گـۆرینی سیما و سیمبۆڵە عەربییەکانیش بۆ سیما و سیمبۆڵ و ژینگە کوردییەکە.
-١-
بمانبورن لەوەی ئەگەر هەندێ جـنێـومان پێـدابن
بمانبورن لەوەی ئەگەر هاوارەکانمان ئازاری دابن.
کـتێـبەکانی مێـژوو بۆ ئـێـمە بێ مانایە
هەواڵەکانی ، سەرکردە و شۆرشەکان، بە کەڵـکـمان نایە.
١

ئێـمە ، بۆ کەسانێك دەگەراین ، ئەگەر بیانـتـوانیایە
بە کوردی و دادپەروەرانە، د ەربڕینیان بکردایە
٢
بەڵام، ئەوەی کە بـینـیمان
ئەو جـۆرە سەرکردانە بوون کە بێـباک بوون لە میللەت.
زمانی هەرە شە و هێڵی سور و را گەیاندنی بۆش
کە بەتاڵ بوون لە هەموو مانایە

بمانبورن لەوەی ئەو پەیوەندی رە حم و پەتی ناوکەمان بچراند کە
بەستونی پێـکەوە
بمانبورن لەوە ی کە، کار گەیشتـۆتە ئەوە.


-٢-
بمانبورن
بەرێزەکان، بمان بورن لە رەفـتاری وەک شـێـتەکان
هەزاران ساخـتەچی بەسەر شانمانا هەڵـگـەران

لەو کاتەوە لەدایك بوین.
ئەوانە بوونەتە کوێخامان و خـوێـنیان حەڵاڵ کردوین.
هەزاران پۆلیس، بە پاساوی پێـناسەی هە ڵە و نوسینی ناپەسەند
تەقەیان لێکردوین.
بەڵام نەکەوتوین.
هەوڵیان داوە قاچـمان ببرنەوە، بۆ ئەوەی
بەرە وپـێـش کشانمان بوە ستێ.
بەڵام هەر رۆشتوین.
پەنجەکانیان برینەوە، بۆ ئەوەی قەڵەم نەگرێت.
بەڵام، لە نوسیندا هەر بەردەوام بوین ..
ویستیان، پێـمان بڵێـن، شیعر گوتن کـفرە.
بەڵام ئێمە لەو کـفرکردنە نەکەوتوین.


-
بمان بوورن
ئەگەر ئێمە باوکەکانی خۆمان کوشتبـێـت.
ئەگەر گومانمان لە داستانەکانی کـۆنمان کردبێـت.
ئەگەر پاڵەوانە کـۆنەکانمان، جارێکی تر بۆ لێـپرسینەوە بانگ کردبێـت.
بمانبورن ئەگەر گومانمان لە دە قە ناسراوەکانی شیعرو پەخـشان کردبێـت
٣
یان گـومانمان کردبێت لە حەدیسەکانی، شمشێر، و، رم و
لەوەی فڵان وای گـێرابێـتە وە فڵان وای گـوتبێـت .
بمانبورن کە ئـێـمە لە بنەماڵەی فڵان و لە عەشیرەتی فلان
رامان کربێـت.
٤
هەر جارێك ئێمە لە قاوەکانی ئەوانمان خواردبـێـتەوە
لە قورگماندا گیراوە.
هەر کاتێك داوای فریا کەوتنمان لێ کردبن
هیچ سودی نەبوە و هەوڵەکانمان دۆرراوە.
بمانبورن کە، هەرچـیمان خـوێـندبێـتەوە
ئێستا بیر چـۆتەوە و لە بیر نە ماوە.

-٤-

بمانبورن کە بێ ئیزن
چوبینە ناو کۆشکی شاهانە و هۆڵی ئاوێنە بەند و
دیدەنی تەختی پاشایەتیتان.
لە هەموو سوچێکا بۆنی جەستەی لێدە هات و
بینیمان چـۆن لە ناو سەللاجەکانی سوڵتان.
بە تازەیی پارێزراون گۆشتی جاریەکان.

بمانبورن ئەگەر، دەستدرێژیمان کردبێـتە سەر موڵک و ماڵتان
یان بانگەوازی ئازادیمان کردبێت بۆ ژنەکان.

-٥-
بمانبورن ئەگەر، بۆ جارێك لێمان تێـکـدابن خەیاڵی سەرخۆشی
ئێوە مان دابریـبێـت رۆژێک، لە ویسکی نـۆشی

بمانبورن کە بۆ رۆژێک ڤـیدیوکانمان لێ داگیر کردون
بۆ ئەوەی پیشانـتان بدەین، کە شێوازی مردنەکانمان چـۆن بوون

ئێـمە دەگەراین بەدوای کەسێکـد ا بە ناوی حاجی قادری کـۆیی
٥
رۆژێک لە رۆژان، بە را گەیاندن و شیعرەکانی
کوردی بە ئاگا هانی
کە دۆزیمانە وە بینیمان،
موخابەرات فیشەکیان داوە لە سەری و فیشەکـێک لە زمانی
فیشەکیش لەدڵی میللەت و فیشەکـێـکیش لە دڵی ئێمەی هاوبیرەکانی.

-٦-
بمان بورن ئەگەر درندانە
دەستدرێژیمان بۆ سەر پەردەی کچـێـنی دەوڵەت کردبێت.
بمان بورن ئەگەر وەک گورگ گازمان لە دەستی گرتبێت
نەفرە تمان لە دایک و باوکی کردبێـت
میللەتمان لێ هاندابێـت و گـۆشتی مەمکـیمان خواردبێـت
بمان بورن ئەگەر لە داب و نەریت لامان دابێـت و
سەرپـێچـیمان کردبێــت
وەک چەند منداڵێـکی برسی رەفتارمان کردبێـت
بە رۆژی روناک لە خوێنی دەوڵەتمان خواردبێت.

-٧-

بمانبورن ئەگەر میزمان کردبێت بە سەر ئەو هەموو پەیکەرانەی
دەسگاکانی دەسەڵات دایناون لە زۆر جێ و گۆرە پان.
بەسەر ئەو وێنانەی لەسەر هەموو دوکانەکانی شار، هەڵواسران.
بەسەر هەمووئە و دروشمانەی ، بەردو تـۆپیان تێـدەگرن مندڵان

بمان بورن، ئێمە دواجار لە سە ربانی کەشتیەکان
وەک رانە مەرر، گیرساینەوە
بەسەر دەریاکانی دنیادا ، پەرش و بڵاو کراینەوە.
لەناو بازرگانە کوردەکانا ، هیچ بازرگانێکی کوردمان نەدی.
دەربەست بێت ، هەندێ ئالیکمان بداتێ ، یا تۆزێـك ئاو بیخۆینەوە.

لە ناو شۆرشگـێـرانی کوردیشدا
هیچ شۆرشگـێرێک نە بووە کە چەقـۆی نەچە قاندبێـتە جە ستەمان و
برینی نە کولاندبـیـنەوە.
بمانبورن ، بمانبورن
کە هەموو شتێـکمان، رەفـز کردبێـت
کە هەموو شتێـکمان شکاندبێـت
کە هەموو شتێـکمان لە رەگەوە هەڵـکێـشا بێـت.
ناوەکانی خۆمان فرێ دابێـت.

دەشتەکان ئێـمەیان رەتـکردۆتەوە و ورێـگا کانمان لێ گـیراوە
بەندەرەکان ئێـمەیان رەفـزکردوە و درگاکانمان لێ داخراوە
ئەو فرۆکەخانانەی کە پێشوازی دەکەن لە باڵندەکانی بەیانیان و ئێواران
لێـمان قەدەغەکـراوە
بە هەتاوی زە بروزەنگ و چەوسانەوە جەستەمان سووتاوە
بمانبورن ئەگەر تـفمان کردبێـت
لە سەردە مێکی وای ، کە نازانین چی نا وە.
بمانبورن لەوەی کە بەرامبەر ئەو هەموو بێـدادیانە
ئەگەر ئەوانەی ووتومانە کـفربێـت
هەر ئەو کـفرانە مان بۆ ماوە.

___________________________
١- (أخبار علی و یزید).
٢- (ان يقولون كلاما، عربيا).
٣- (روايات أبي زيد الهلالي، وفي شخصية الزير.. وفي عنترة).
٤- (إن هربنا من بني صخر وأوس ومناف.. وكليب).
٥- (المتنبی كان في يوم من الأيام عصفور العرب).
 

٢٥\١\٢٠١٦ - سوێد

bakrhssain83@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک