نهقابه.
ئامادەکرنی: ئهحمەد هاوڕێ
- بهشی یهکهم -
چەند پرۆلیتاریا کۆشش بکات بۆ خۆ دەربازکردن لەو بازنە تەسکەی کە
پاشەکشەو تێکشکاندنەکانی تێدا توش بووە ،ئەوەندەش بۆرجوازیەت ناچار
دەبێت دەرگا بەڕوی ئەوجوڵە چینایەتیەدا دابخات ، زوو یا درەنگ ،
کارگەران بەرەو پێوەندی کردن و فراوانکردنی ئاستی جوڵانەوە
نێونەتەوەییەکەی دەبات .
پێکدادانە چینایەتیەکانی ئەمڕۆژ لەسەر ئاستی جیهان ، بەتەنیا
پرۆلیتاریا بەرەو هەستکردن بەگرنگی ، گردبونەوە لەیەکتر و یەکخستنی
جوڵە پەرشو بڵاوەکانی لەڕیکخراوە نێونەتەوەیەکەیدا نیە.لە هەمانکاتیشدا
هاندەرە بۆ بۆرجوازیەت ، بۆگرتنەبەری هەوڵی نوێ و شێوازی زیاتر کارا بۆ
پەکخستنی هەر پێشڕەویەکی پرۆلیتاریا . ... .. ،
پێش هەموو شتێکیش ، بۆرجوازیەت ئەبینێ ناچارە پەنا بۆ نەقابەو کۆمەڵە
نیشتمانیەکانی هاوشێوەی ببات ، چونکە
نــــــەقـــــابــە وانەماوەتەوە ناوەندێک بێت بۆ گردبونەوەی
کارگەران*،{ لەو تێڕوانینەوەی
کە کارگەران لەئەندام بونیاندا لە نەقابەدا هەنێ ئیمتیازات بەدەست
دەهێنن } وهیچی تر ، بەڵکو بەرەوڕوی کارگەر دەکرێتەوە ،
لەوتێڕوانینەوەی کە " ڕیکخراویکی کارگەرانە " بەواتایەکی تر تەقلیدێکی
مێژوویی کارگەرانە !!! .
بەم پێیەش ، ئەوەی بۆرجوازیەت ئیمرَۆ لەپێناویدا کاردەکات ، ئەوەیە کە
نـــــەقــــابــە بکاتە ،ڕیچکخراوێکی لە
ڕادەبەدەر ڕادیکالی و باشترین و زیاترین جونە ناو نێوەندە
کارگەریەکانەوە ، چونکە نەقابە هیچ ئامانجینیە گەمارۆدانی خەبات نەبێت
لەم کارگەو ئەو ووڵاتدا . ...... ... .
_____________________________________
* -
بڕواننە ، ئامادەکردنەکانی ( هاوڕێ سیروان ) سەبارەت بە خۆپیشاندنی
چەندملیونی لە فەرنسا .....
فۆرمە چینایەتیەکەی نـەقـابە.
ئیمە نەقابە نە لەڕێگەی ناوەکەیەوە و ، نە لەوتەعریفەشەوە کە ناوەدێکە
بۆ گردبونەوی کارگەران هەڵناسەنگێنین ، بەڵکو تەواو لە ماهیەت و
ئەرکەمێژوویەکەیەوە هەڵی دەسەنگێنین : ماهییەتەکەشی هیچ پێچەوانە
ناکاتەوە غەیری ناکۆکی بون نەبێت ، بەماهییەتی مێژویی کارگەران،
لەوتێڕوانینەوەی هیچ نیە ڕێکخراوێکی نیشتمانی نەبێت و ، هەڵگری ئەو
سیفاتانەیە کە ڕێکخراوە بۆرجوازییەکان هەڵیانگرتووە ، کەئەمەش بەکردەوە
ناکۆکە بە و سیفە پرۆلیتاریایەی کە چینێکی جیهانییەو ڕاسپێدراوە
بەئەرکێکی مێژوویی لەسەر ئاستی جیهان .
ئەرکی مێژووی نەقابەش بەتەنیا لەوەدا پەنگ خواردووەکە چەند داوایەکی
هەنوکەیی ئابوری بۆکرێکاران بەدەست بهێنێت ، هەربۆیەش پەنا بۆهیچ نابات
لەهەوڵەکانیدا تەنیا ئاڕاستەکردنی کرێکارن نەبێت لەپێناوی ڕیفۆرم و
پارێزگاریکردن لەهیمنی وئاسایش گشتی و ڕیزگرتن نەبێت لەیاسا.کارێک
کەهیچ ئامنجێکی نیە لەلابردنی تەنگوچەڵەمەکانی بەردەم سەرمایەداری
نەبێت .
نەقابەش بەهیچ جۆرێ ڕێگانادات خەباتی پرۆلیتاریا هەڵبکشێ دژی پێوەندی
بەرهەم هێنانی بۆرجوازی ، هەرچی هێزیشیەتی بۆئەوەتەرخانی دەکات کە
جێبەجێکردنی ئەویاسایانەبێت کە دەوڵەت دەریاندەکات بۆ زاڵبون بەسەر
ئەوڕێگرایانەی دێنە پێش سەرمایە : ئەوکاتەشی
پرۆلیتاریا مەیلی تێکشکانی ئەوتەنیایەدەکات کەخۆی زاڵکردووە بەسەر
بزووتنەوەکەیەوە ،نەقابە دەست بەبڵاوکردنەوی درووشمە زائیفە ئابوریە
کاتییەکانی دەکات ، ئەوکاتەشی پرۆلیتاریا لەگرنگی گردبونەوە ئەگات لە
نێونەتەوییەکەیدا و خۆی لەدەرەوەینەقابە ڕێکدەخات ، نەقابە دەست
بەگفتوگۆدەکات لەگەڵ دەوڵەتدا _ بەناوی کرێکارانەوە _ و لەژێر پەردەی
هەڕەشەکردنی { مانگرتنی گشتیدا } ... . هتد.
هەربەم پێیەش نەقابە لە { هەرە شێوە ڕادیکالەکەشیدا ، لەوێنەی نەقابەی
هاوپشتی پۆڵندا بەنمونە } ... ، ئامانجی لەهیچدا کورت نابێتەوە ،
لەڕێگریکردن و کورتکردنەوی خەباتی پرۆلیتاریا زیاتر لەدەوری داوا
ئابورییە ریفۆرمیەکان زیاتر ، کەبەدڵنییاییەوە پرۆلیتاریا بەرەوڕوی
تێکشکاندنەکانی دەکاتەوە ، چونکە ونکردنی تواناو بەرفراوانکردنی خەباتی
پرۆلیتاریا ، هیچ مانایەکی تری نیە ونکردنی توانانەبێت بەرامبەر
هێرشەکان سەرمایە ،...
کاتێکیش باس پێوەندی بەخەباتی ڕۆژانەی پرۆلیتاریاوە هەیە !! {{ ..
ئەبێت ئەوەلەبیر نەکات کە دژایەتیکردنی ئەو رێگریانە لەخەباتی ڕۆژانەدا
، واتای دژایەتیکردنی ڕێگریەکانە نەک !! لەناوبردنی هۆیەکانی ئەو
ڕێگرییە .! کە نە بزووتنەوکە سەر ئەخات نە ئەشیباتە پێشەوە ، هیچ نیە
ئازارکێشێکی کاتی نەبێت ، کەنەخۆشیەکە بۆ هەتاهەتای چارەسەر ناکات ،
بۆیە پێویستە کرێکاران دەست لەو پەلامارە جارجارە هەڵگرن کە نەجات بونی
تیا مسۆگەر نابێت ، کە بەبەردەوام سەرمایەداری و گۆڕانی بازاڕەکەی
ڕووبەڕیان دەکاتەوە ، پێویستە لەوە بگەن کە ڕژیمی ئێستا ، بەهەموو
برسێتی و نەهامەتیەکەوە ، لەهەمان کاتدا مەرجە مادییە پێویستە
کۆمەڵایەتییەکانی بیناکردنەوەی ئابوری ئەم کۆمەڵگایەیە ، . بۆیە لەبەری
ئەو دروشمە خۆپارێزیە کەدەڵێ : کرێ یەکی بەرابەر بۆ ڕۆژەکارێکی بەرابەر
.... ، پێویستە ، کرێکاران دروشمی شۆڕگێڕانەی لەناوبردنی سیستەمی کاری
کرێگرتە بەرز ڕابگرن ، ،،،، مارکس }}.
نەقابەش هیچ ناکات کە ئەیشیکات هیچنیە ، دژایەتیکردنی ئەو ڕێگریانەبێت
کە ڕێک بەشان وشەوکەتی ڕژێمی سەرمایەوە هەڵواسراوە ،ئامانجیشی نیە
چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی سەرمایەنەبێت ، ئەم فۆڕمەش شتێکی تازەنیە
سەبارەت بە نەقابە ، بەڵکو فۆڕمێکی بۆرجوازیە کە نەقابە
لەدروستبوونیەوە هەڵیگرتووە ،، زۆر دەمێکیشە مارکس کرێکان فێری
ئەوەیانکرد بڵی {{ بەگشتی مانای نشوستی و تێکشکان لە بەرامبەر بێنەو
بەردەکانی لەناوبردنی ڕێگرە بۆرجوازیەکان ،بێ لە کارکردن لە هەمان
کاتدا دژی سەرمایە لەڕیگەی کۆکردنەوەو بەکارهێنانی هێزی ڕێکخراوی
خۆیەوە ، لەپێناو ڕزگارکردنی کۆتایی کرێکاراندا ،بەواتایەکی لەناوبردنی
هەتاهەتای ڕژێمی کاری کرێگرتە ،،، مارکس }}
دژی نەقابیەکان ، یان ئەوانەی بەکاری ڕاستەوخۆ
ناوی دەبەن ... یان .....هتد
ئەڵێین:
خەباتی ڕۆژانەی کرێکاران کەزۆربەی لە خەبات بۆ زیادەی کریێ کارەوە دەست
پێدەکات ، ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوگۆڕانانەی لەسەرمایەو بازاردا ڕوئەدات ،
کرێی کار ، واتا نرخی هێزی کار ، ملکەچ لەبەردم ئاڵ و گۆڕَی سەرمایەی
نەگۆڕو سەرمایەی گۆڕاودا ، ئەمە هەروەک چۆن ملکەچە لەبەردەم یاسای
خستنە ڕوو و داخوازی - عرض - طلب - دا، وەئەو گۆڕانانەی لەپێوەندی ،
نێوان سەرمایەو بازاڕ ،. سەرمایەو کاردا ڕوئەدات ، کرێکاران ناچارئەکات
بەڕەتدانەوەیەکی ڕاستەوخۆ دژی سەرمایە ،.
داوای زیادەی کرێش ، ، دوای هاوساکردنی نرخی کرێی کا رە لەگەڵ نرخی
پێداویستیەکانی بژێووی(الوسائیل العیش الچروی) دا ، توانای کرێکاریش
هەمیشە سنوردارە بەتوانا ی بەدەنییەوە ، بۆیە خەباتی ڕۆژانە بۆ
زیادکردن کرێ ، یان دژی کەم کردنەوەی کرێی کار لە لایەن سەرمایە
،خەباتە بۆ پاراستنی خۆی لە لەناوچون ، خەباتە بۆ کەم کردنەوەی بەشی
خاوەن کار لەقازانجداو زیادکردنی بەشی خۆی لە هۆیەکانی بژێویدا ،
خەباتە بۆدانانی سنورێک بۆ دڕندەیی سەرمایە ، واتا خەباتە بۆ بەرهەم
هێنان و نوێکردنەوەی هێزی کار ، بۆپاراستنی وەچە ، یان پاراستنی نەوع
کەواتای ناکۆکی مانەوە - صراع البقا - ئەدات ، بەڵام ئەمە بەشێکە
لەخەباتی شۆڕشگێڕی نەک ریــفــۆرمـیـستی
.
ئەم ڕەد دانەوە ڕاستەوخۆیەی کرێکاران کەبەرهەمی ئاڵ وگۆڕی ڕۆژانەی
بازاڕە ، پلەیەک نییە لەپلەکانی بەرنامەی کەم ، وەک دژە شۆڕش ڕای
ئەگەیەنێ ، یان کە بەخەباتی دیموکراسی ناو ئەبرێ ،وە ئەوەش ڕاستە
کۆمۆنیزمیش لەسەر بناغەی ئەم زیادبونە لەکرێ نابێتە واقیع ،پێویستە
بڵێین { گۆڕینی یاسایەک بەوی تریان ، هیچ لەناوەڕۆکی ئەم ڕژێمە ناگۆرێت
و کۆمۆنیزم نزیک ناکاتەوە ، وەهەرگیزاو هەرگیز هیچ چەشنێکی ریفۆرمیش
نەبووە و نابێتە هۆی پێشخستنی پرۆلیتاریاو بزووتنەوەکەی
،وەدیموکراسیەتیش هەرچەندە برەوبکات لەتوانای شۆڕش کەم دەکاتەوە نەک
زیادی بکات ، ئەوەتا زیاتر لەچەندین ساڵە لەسایەی گەشەی ڕیفۆرم و
دیموکراسیەتدا ئەوەی دەست پرۆلیتاریا و بزووتنەوەکەی ئەکەوێ وکەوتووە
لاوازکردنی شۆڕشەکەیەتی ... }
بەڵام خەبات بۆ زیادکردنی کرێی کار ، هەرگیز
پێوەندی نیە بە چالاکی دیموکراسی و ریفۆرمیستیەوە ، شۆڕش و دیموکراسیەت
دووشتی دژبەیەکن ، هێزی هەریەکێکیشیان لاوازی ئەویتریانە ، سەرکەوتنی
هەریەکێکیشیان واتای تێکشکانی ئەویتریانە .
شۆڕشیش ڕاگەیاندی کۆمۆنەیە دژی دیموکراسیەت نەک لە پێناوی نوێ
کردنەوەیدا ، بەڵام شۆڕش ڕەدانەوەی ڕاستەوخۆی کرێکاران نیە ، وە شەڕی
نێوان کرێ و خستنە ڕو داخوازی نیە ،بەڵکو خۆبەستنەوەیە بە پرۆگرامێکەوە
کە هەڵگێڕانەوەی ئەم کۆمەڵگایە دەکا تە واقیع ، واتا پرۆلیتاریا لە _
ناکۆکی مانەوە _ ئەگەر ئەودەربڕینە ڕاستبێت ، تێپەڕئەکات بەرەو
لەناەبردنی خۆی بـــەمــــانـــای چـــــــیــــــن . بەڵام گەیشتن بەو
قۆناغە کاری زنجیرەیەکە لەخەبات و تێکشکان ، لەوەرگرتنی وانەو
تاقیکردنەوە لەو تێشکانانە ، لەدەستخستنی ڕاستەیەک تاقیکردنەوە کە
هۆشیاری چینایەتی ئەباتە ئاستی خۆبەستنەوە بە پرۆگرامی کۆمۆنیزمەوە ،
پرۆگرامی لەناوبردنی چــــیـــنەکـــــــان .
ماویەتی
|