٨\١١\٢٠١٧
نێستۆر ماخۆ
گه‌ریلایه‌کی ئه‌نارکیست.
وەرگێڕانی: ھەژێن
گه‌ریلایه‌کی ئه‌نارکیست، که‌سێک که ناوی بوو به هاوپێچی ناوی
کۆمونه کرێکاریی و جوتیارییه‌کانی ئۆکرانیا.*
نێستۆر ماخۆ Nestor Makhno که‌سێکبوو، که سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازیی
له‌شکریبزاڤی ئه‌نارکیستی ناسراو به بزاڤی ماخنۆڤیستی Makhnovist
movement- Makhnovshchinaدەکرد.
ئەو بزاڤه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شۆڕشی (ڕوسیه)ی ١٩١٧ بوو له ئۆکرانیا،
له‌وێنده‌رێ شۆڕش شێوه‌یه‌کی ئازادیخوازانه‌ی له‌خۆگرت و کرێکاران و
جوتیاران دژی له‌شکره‌کانی تزاری و دژه-شۆڕش و بۆلشه‌ڤیکه
سه‌رکوتگه‌ره‌کان جه‌نگین.
نێستۆر ئیڤانۆڤیچ ماخنۆ Nestor Ivanovich Makhno ٢٧ی ئۆکتۆبەری ١٨٨٩ لە
ئۆکرانیا لەدایکبووە، ٢٥ی جولای ١٩٣٤ لە فه‌ره‌نسه مرد.
بزاڤی ماخنۆڤیست به‌ناوی (ماخنۆ) ئه‌نارکیستی ئۆکرانیایی ناونراوە،
ئه‌وێککه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی لەنێو ئەو بزاڤه‌که
گێڕا. له ڕاستیدا ماخنۆڤیستاMakhnovshchina پیت به پیت ده‌کاته
بزاڤی ماخنۆ و بۆ هه‌میشه ناوی ئەو لەتەک شۆڕشی هەرێمی باشووری
خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا گرێیخواردووه. ئەی ماخنۆ کێ بوو؟
نێستۆر ئیڤانۆڤیچ ماخنۆ Nestor Ivanovich Makhno ٢٧ی ئۆکتۆبه‌ری ١٨٨٩
له هولیای پۆله Hulyai Pole شارۆچکه‌یه‌کی سی هەزار٣٠.٠٠٠که‌سیی له
باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا له‌دایکبووه، که کۆمه‌ڵێک فیرگه و
کارگه‌ی تێدا ھەبوو.
ماخنۆ کوڕی خێزانێکی هه‌ژاری جوتیاریی بوو. کاتێککه ئەو ته‌مه‌نی ده
(١٠) مانگ بوو، باوکی مرد، ژیانی ئەو و چوار براکه‌ی دیکەی که‌وتۆته
سه‌رشانی دایکیان. له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داریی له ڕاده‌به‌ده‌ری
خێزانه‌که‌ی، ناچار ماخنۆ له تەمەنی حه‌وت ساڵییخەریکی شوانکاره‌یی
بووه. له تەمەنی هه‌شت ساڵیی له فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی (هولیای پۆله)
کەوتووەتە خوێندن و به زستانان خوێندویه‌تی و به هاوینان لای دارا
(زەمیندار و کارخانەدارە) نێوخۆییه‌کان کاری کردووه. کاتێککه
ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته دوازده (١٢) ساڵان له خوێندن وازیهێناوه و
به ته‌واو کاتیی وه‌ککرێکاریکشتوکاڵی له‌سه‌ر زه‌ویوزاری خانزاده و
کێڵگه داگیرکراوه‌کانی ژێرچه‌پۆکی کۆلاکەکان (جوتیاره
ده‌وڵه‌مه‌ندەکان)ی ئاڵمانیاکاریکردووه. له‌ته‌مه‌نی هه‌ڤده ساڵیی
له (هولیای پۆله) سه‌ره‌تا وه‌ک شاگردی وێنه‌کار و پاشان وه‌ک
کرێکارێکی بێپیشه‌له‌نێوکارخانه‌یه‌کی ئاسنگەرییکەوتووەتە کارکردن و
دواجار وه‌کئاسنڕێژه‌ر (ئاسنساز) له هه‌مان ڕشته بەردەوامبوو.
هه‌ر ئه‌و کاته،که له پیشەی ئاسسازیکاریده‌کرد، به‌شداری ڕامیاریی
شۆڕشگێڕانەی کرد. ساڵانی ناجێگیری پاش شۆڕشی ساڵی١٩٠٥ی ڕوسیه، ماخنۆ
لەتەک ڕامیاریی شۆڕشگێڕانه تێکەڵبوو. ئەو بڕیاره‌ی ئەو بۆ
ئه‌زموونه‌کانی خۆیلەبارەی سته‌م له شوێنی کار و دیتنه‌کانی ئەو له
تیرۆرکارریی ڕژێمی ڕوسی کاتی ڕوداوه‌کانی ساڵی١٩٠٥ ده‌گه‌ڕایه‌وه (
ئه‌و کاته له 'هولیای پۆله' بارگرژییه‌کی ئاوا له‌ئارادانه‌بوو،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ڕژێم هه‌ژمارێکی زۆری له هێزی پۆلیسی-دابڕی بۆ
سه‌رکوتکردنی کۆبوونه‌وه و کۆڕ و کۆمەڵەکانو بۆ چاوترسێنکردنی
ڕێبواران و لێدانی زیندانیان به قۆنداخه تفه‌نگ له‌سه‌ر
شه‌قامه‌کانی شارۆچکه‌که نارد). ساڵی ١٩٠٦ ماخنۆ بڕیاریدا به
گروپێکی ئه‌نارکیست له (هولیای پۆله) په‌یوه‌ستبێت، گروپێککه ساڵێک
له‌وه‌وپێش به‌زۆری له لاوە جوتیاره هه‌ژاره‌کان پێکهاتبوو.
کۆتایی ساڵی١٩٠٦ و سەرەتای ساڵی١٩٠٧ ماخنۆ به‌تۆمه‌تی کوشتنی
ڕامیارانه ده‌ستبه‌سه‌رکرا، به‌ڵام بەھۆی له‌ده‌ستدانه‌بوونی به‌ڵگه
بۆ ئەو تۆمه‌ته، له زیندان هاته‌ده‌ر. ساڵی ١٩٠٨ به‌تۆمه‌تی
هه‌ڵبه‌ستراو له‌لایه‌ن پۆلیسێکی سیخور له‌نێو گروپه‌که
ده‌ستبه‌سه‌رکرا و خرایه زیندان. مارچی ١٩١٠ ماخنۆ و سیازده (١٣)
که‌سی دیکە له‌نێو دادگه‌یه‌کی سه‌ربازیی سزای له سێداره‌دانیان بۆ
بڕدرایه‌وه. ماخنۆ به‌هۆی که‌می ته‌مه‌ن و هه‌وڵ و تێکۆشانی دایکی،
سزای له سێداره‌دانه‌که‌ی گۆڕدرا به زیندانیی هه‌میشه‌یی لەتەککاری
سه‌خت. له ماوه‌ی زیندانیبوونه‌که‌ی له‌نێو زیندانی بوتیرکی Butyrki
له مۆسکۆ، به هه‌موو شێوازێکی له‌به‌رده‌ست و گونجاو به‌رهه‌ڵستی
دەسەڵاتدارانی زیندانه‌که‌ی ده‌کرد، هه‌ر به‌هۆی ئەو
به‌رهه‌ڵستیی-کردنەیه‌وه زۆربه‌ی ماوه‌ی زیندانییبوونه‌که‌ی به
زنجیرکراوی یان له‌نێو سیاچاڵه سارد و شێداره‌کانبه‌سه‌ربرد. ئەو
ئه‌زموونه ڕکوکینه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ماخنۆی له زیندانه‌کان
زیاترکرد ( دواتر له سه‌رده‌می شۆڕش، یه‌که‌مین ئه‌رکی ئەو لەتەک
گه‌یشتنی به هه‌ر شار و شارۆچکه‌یه‌ک، ئازادکردنی زیندانییه‌کان و
وێرانکردنی زیندانه‌کان بوو).
ماخنۆ له ماوەی زیندانییبوونه‌که‌ی له‌نێو زیندانی بوتیرکی لەتەک
پیته‌ر ئارشینۆڤ PeterArshinov هاوزیندانییه‌کی ئه‌نارکیست، که دواتر
بوو بە چالاک و مێژوونووسی بزاڤی ماخنۆڤیستی، بوون بە هاوەڵی یەکدی.
پیته‌ر ئارشینۆڤساڵی ١٨٨٧ له شارۆچکه‌ی پیشه‌سازیداری کاتێرینۆسڵاڤ
Katerinoslavیئۆکرانیا له‌دایکبووبوو. باوکی کرێکاریکارخانه و کانەکان
بوو. پیته‌ر ئارشینۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا بۆڵشه‌ڤیک بوو و ساڵی ١٩٠٦ بووبوو
به ئه‌نارکیست، له‌نێو ڕێکخستنی کرێکاران و کاری کارخانه دژی ڕژێمی
تزاریی ڕۆڵێکی ڕابه‌رانه‌ی دەگێڕا. ساڵی ١٩٠٧ ده‌ستبه‌سه‌رکراو به
مردن سزادرا و به‌ره‌و ئۆروپای خۆراوایی هه‌ڵهات. ساڵی ١٩٠٩
گه‌ڕایه‌وه ڕوسیه و دووباره زیندانییکرایەوە و دیسانه‌وه
هه‌ڵهاته‌وه. ساڵی ١٩١٠ جارێکی دیکە دەستگیرکرا و خرایه زیندانی
بوتیرکی و له‌وێنده‌رێ بوو،که لەتەک ماخنۆ ئاشنابوو. هه‌ردوو
ئه‌نارکیست هاوه‌ڵێتییه‌کی که‌سیی و ڕامیاریی توندوتۆڵیان پێکهێنا و
ئاڕشینۆڤله په‌ره‌دان و قوڵکردنه‌وه‌ی بۆچوونه ئه‌نارکیستییه‌کان بە
ماخنۆکۆمه‌کیکرد.
ڕۆژی ٢ی مارچی ١٩١٧پاش هه‌ش ساڵ و هه‌شت مانگ مانه‌وه له‌نێو زیندان،
ماخنۆ لەتەک زیندانییه ڕامیاره‌کانی دیکە وه‌ک سه‌ره‌نجامی شۆڕشی
فێبریوه‌ری ئازادبوو. پاش به‌سه‌ربردنی سێ (٣) هه‌فته له مۆسکۆ لەتەک
ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌وێنده‌رێ، ماخنۆ گه‌ڕایه‌وه بۆ هولیای پۆله.
وه‌ک تاقه زیندانییەککه به‌هۆی شۆڕشه‌وه بۆ نێو خێزانه‌که‌ی
گه‌ڕایه‌وه، به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌نێوشارۆچکه‌که‌ی لە ماخنۆ
ڕێزده‌گیردرا. پاش ساڵانێک له زیندانییبوون و ئەشکەنجە، ماخنۆ وه‌ک
هه‌رزه‌کارێکی چالاکی بێپێشینه نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵکو وه‌ک
ئه‌نارکیستێکی په‌روه‌ردەبوو و جه‌نگاوه‌ر هاوڕای بیرۆکەی
بەهێزلەبارەی ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕامیاریی شۆڕشگێڕانه گەڕایەوە،
ئەو بیرۆکانەیکه ده‌ستبه‌جێ بۆ پیاده‌کردن ده‌گونجان. ماخنۆ کاتێککه
له هولیای پۆلهنیشته‌جێبوو، به‌زوویی خۆی بۆ کاری شۆڕشگێڕانه
ته‌رخانکرد. ئه‌ندامه‌کانی دیکەی گروپه ئه‌نارکیستییه‌که و
ژماره‌یه‌کی زۆر له جوتیاران چوونە سه‌ردانی ئەو. پاش گۆڕینه‌وه‌ی
بۆچوون و تێروانینلەتەک ئەوان، پێشنیاری ده‌ستبه‌جێ ده‌ستکردن به کاری
ڕێکخراوه‌یی بۆ گرێدانه‌وه‌ی جوتیارانی هولیای پۆله و ده‌وروبه‌ری
لەتەک گروپه ئه‌نارکیسته‌کان. ڕۆژی٢٨-٢٩ی مارچ به سه‌رپه‌رشتکا‌ری
ماخنۆ یه‌کێتی جوتیاران پێکهات. پاشان له‌نێو گوند و شارۆچکه‌کانی
دیکەی ناوچه‌که یه‌کێتی له‌و چه‌شنه‌ی ڕێکخست. ماخنۆ ڕۆڵێکی
سه‌رکه‌وتوو و به‌رچاوی لەنێو مانگرتنی کرێکارانی دارتاشی و کانه‌کان
له‌نێوکارخانه‌یه‌ک،که هی پیره خاوه‌نکاره پێشووییه‌که‌ی خۆی بوو
(ئەو تێکشکانه ئاوای له خاوه‌نکاره‌کانی دیکەکرد، مل به داخوازی
کرێکاره‌کانیان بده‌ن). هه‌مانکات جوتیاره‌کان ئاماده‌نه‌بوون به
خاوه‌ن زەمینەکان کرێ بده‌ن[١].
ئه‌نجوومه‌نه ناوچه‌ییه‌کانی جوتیاران له ناوچه‌ی هولیای پۆله و
ناوچه‌کانی دیکەڕاگه‌یێندران، ھەر ئاوا ڕۆژی٥-٧ی ئۆگوستکۆنگرەی
هه‌رێمیی له کاتێرینۆسلاڤ Katerinoslav بڕیاریدا، سه‌رله‌نوێ له‌نێو
سۆڤییه‌ت وکۆمونە‌کانی جوتیاران و نوێنه‌رانی کرێکاران
یه‌کێتییه‌جوتیارییه‌کان ڕێکبخاتەوە.
به‌و شێوه‌یه ماخنۆ و هاوکاره‌کانی "به‌هیوای خێراکردنی
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دارایییه گه‌وره‌کان"، پرسه ڕامیاریی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان لەتەک ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکیئامێتەکرد.[٢] له
هولیای پۆله، بەراورد بە شوێنه‌کانی دیکە شۆڕش خێراتر ده‌بزووت (بۆ
نموونه، له‌کاتێکدا که سۆڤیه‌تی ئه‌لێکساندرۆڤسکAleksandrovsk له
پیترۆگراد ڕۆژانی جولای له کاره‌کانی فەرماندارییکاتیی
پشتیوانیانده‌کرد، به‌ڵام له هولیای پۆله‌بۆ هاوده‌نگیی و
پشتیوانیکردنی سه‌ربازانی یاخی و کرێکاران کۆبوونه‌وه‌یه‌کدەکرێت).
جوتیارانله گشت لایه‌که‌وه بۆ به‌ده‌سهێینانی ڕێنوێنی و کۆمه‌ک
له‌لایەن نێوەندە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌نزیکه‌کانیان (بەڕێوەبەرایەتییە
سەربەخۆکان/Volosts) به‌ره‌و (هولیای پۆله) دەچوون. چینی جوتیاران
ده‌یویست ده‌ستبه‌سه‌ر زه‌مینی زه‌ویداره گه‌وره‌کان و کۆلاکه‌کان
بگرێت. ماخنۆ ئەو داخوازییه‌ی لەنێو یه‌که‌مین دانیشتنه‌کانی
سۆڤیه‌ته هه‌رێمییه‌کان پێشکه‌شکرد، ئه‌وه‌ی که له هولیای
به‌رزکرایه‌وه. مانگی ئۆگوست، ماخنۆ گشت دارا‌کان[موڵکدارە] نێوخۆیی و
جوتیاره ده‌وڵه‌مه‌ندە‌کانی kulaks بانگهێشتکرد و هه‌موو
به‌ڵگه‌نامه‌کانی دارایی زه‌وی، وڵاخ و ئامێری لە ئەوان سه‌ندنەوە.
لیستی داراییه‌کان چێکراو و وه‌ک ڕاپۆڕتێک بۆ دانیشتنی سۆڤیه‌تی
ناوچه‌که و کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمیی به‌رزکرایه‌وه. له‌وێدا لەسەر ئەوە
بڕیاردرا، که هه‌موو زه‌مینه‌کان و وڵاخ و ئامیره‌کان به‌یه‌کسانی
دادەبه‌شێنرێن و دابه‌شکردنه‌که‌ش خودی خاوه‌نزه‌وییه‌کانیشی
ده‌گرته‌وه. ئەوە نێوەڕۆکی پرۆگرامی کشتوکاڵیی بزووتنه‌وه‌ی
ماخنۆڤیستی بوو، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داراییتایبەتی دارا‌کان و
کۆلاکه‌کان. هیچ کەسمافی ئەوەی نه‌بوو، زیاتر له‌وه‌زه‌وی ھەبێت،که
ده‌توانێت به‌خۆی لەنێوکاربکات، بەبێ ئه‌وه‌ی که‌سێکی دیکە
به‌کرێبگرێت. ئەوە هه‌مووی به‌رهه‌ڵستکاری بوو
بەرانبەرفەرماندارییکاتیی که له‌سه‌ر ئه‌وه پێدا‌گرییدەکرد، ئەو
پرسانه گشت کاری ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانن Constituent
Assembly.هه‌ر بەو جۆرەکۆمونه ئازاده‌کان له‌سه‌ر زەمین و دارایی
خاوه‌نزوه‌وییه کۆنه‌کان پێکهاتن.
به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو جێبه‌جێکردنی ئەو بڕیارانه به‌هۆی
به‌رهه‌ڵستیکردنی خاوه‌نزه‌وی و کۆلاکه‌کان دواخرا، که خۆیان
ڕێکخستبوو و په‌یوه‌ندییان به ده‌سه‌ڵاتدارانی کاتییه‌وه کردبوو.
کاتێککه جه‌نه‌راڵ کۆڕنیلۆڤ Kornilov هه‌وڵیدا بۆ سه‌ر پترۆگراد
له‌شکرکێشیبکات و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌بگرێت، سۆڤیه‌تی (هولیای
پۆله) به‌ڕابەری ماخنۆ به پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌ک بۆ ڕزگارکردنی
شۆڕشده‌ستپێشخه‌ریکرد. ئامانجی سه‌ره‌کی چه‌ککردنی دوژمنه
نێوخۆییه‌کان (خاوه‌نزه‌وییه‌کان و سه‌رمایه‌داره‌کان و کۆلاکه‌کان)
بوو، هه‌رئاوا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دارایی ئەوانله‌سه‌ر سامانه‌کانی
خه‌ڵکی: زه‌مین وکارخانه وکێڵگه‌کان وکارخانەکانی چاپه‌مه‌نی و
شانۆکان و هیدیکەیش. ڕۆژی٢٥ی سێپتێمبه‌ر کۆنگری بەڕێوەبەرایەتییە
سۆڤیه‌ته‌کان و ڕێکخراوه‌کانی جوتیاران له هولیای پۆله
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌مینی دارا‌کان و گۆڕینی به دارای کۆمه‌ڵایه‌تی
[گشتی] ڕاگه‌یاند. هێرش بۆ سه‌ر دارایی دارا‌کان و جوتیاره
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان (لەنێوان ئەوانیش داگیرکه‌ره ئاڵمانه‌کان)
ده‌ستیپێکرد و دەستکرا به لێسەندنەوەیدارایی داگیرکەران ( زه‌مینداره
گه‌وره‌کان و داگیرکه‌ره ئاڵمانه‌کان).
کاتێککه فەرمانداریی ڤلادیمیر لێنین به‌هاری ساڵی دواتر
ڕێکه‌وتننامه‌ی برێست لیتۆڤسکBrest-Litovskی واژۆکرد، چالاکییه‌کانی
ماخنۆ ڕاگیران. ئەو ڕێکه‌وتننامه‌یه به‌شێکی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆری ڕوسی
بەدیاریکراویی(ئۆکرانیا)ی لە بەرانبەر ئاشتی به ئا‌ڵمانیا و نه‌مسا
به‌خشی. هه‌رئاوا ڕێکه‌وتننامه‌که داگیرکردنی ئۆکرانیای له‌لایه‌ن
هه‌ژمارێکی گه‌وره‌ی هێزی ئاڵمانی و نه‌مساوی پەسەندکردبوو، که
سه‌راپای وڵاته‌که‌ی له ماوه‌ی که‌متر لە سێ مانگداگیرکرد. ماخنۆ له
پێکهێنانی یه‌که سه‌ربازییه‌کان، که هەزار و حەوت سەد (١٧٠٠)که‌سیان
ده‌گرته‌خۆ، سه‌رکه‌وتوو بوو. بەڵام نه‌یتوانی به داگیرکردنی هولیای
پۆله بەربگرێت.پاش کۆنگریسی ئه‌نارکیستان کۆتایی ئه‌پریلی هەمان ساڵ
له تاگانڕۆگ Taganrog، کۆنگرەکه بڕیاری ڕێکخستنی یه‌که‌ی جه‌نگاوریی
بچووکی پێکهاتوو له پێنج (٥) تاکو ده (١٠) جوتیار و کرێکار،
کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ک له دوژمن و هه‌ڵخرانی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ریی
جوتیاران دژی هێزه‌کانی ئا‌ڵمانیا و نه‌مسا وناردنی گروپێکی بچووک بۆ
ڕوسیای سۆڤیه‌تی به پله‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت،که له‌وێنده‌رێ
شۆڕش و ئه‌نارکیسته‌کان له‌ژێر سایه‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کان لەتەک چی
ڕووبەڕوون.
ماخنۆ یه‌کێک بوو له گروپه‌که. مانگی جونی هەمان ساڵ ماخنۆ گه‌یشته
مۆسکۆ. ئەو ده‌ستوبرد چاوی به هه‌ندێک له ئه‌نارکیسته‌کانی ڕوسیه
(لەنێو ئەوان هاوه‌ڵی دێرینی خۆی 'پیته‌ر ئارشینۆڤ' ) که‌وت. بزاڤی
ئه‌نارکیستی له مۆسکۆ لاواز بووبوو، به‌هۆی هێرشی (چێکا) ده‌زگه‌ی
ئاسایشیی بۆلشه‌ڤیکه‌کانBolshevik secret servicetheCheka مانگی
ئه‌پریل بڕبڕه‌ی پشتی بزووتنه‌وه‌که شکابوو، هەر بەو جۆرەش هێرشی
ڕامیاریی چه‌پ بۆ سه‌ر بۆلشه‌ڤیکه‌کان تێکشکابوو. بۆ ماخنۆ که له
ناوچه‌یه‌که‌وه هاتبوو، ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕێکخراوبوون شتێکی
جێکه‌وته‌بوو، لاوازیی ئاستی چالاکیکردن بۆ ئەو شتێکی ته‌کانده‌ربوو.
بۆ ئەو مۆسکۆ وه‌ک پایته‌ختی شۆڕشێکی کارتۆنیی بوو، کارخانه‌یه‌کی
گه‌وره‌بوو که لەنێو ئەو بڕیار و دروشمی نێوەڕۆک خاڵیی تاک-پارتییەکی
ڕامیاریی لەوێندەرێ ده‌رده‌چوون، پارتییەککه به‌هۆی
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و خۆسه‌پاندن خۆی گه‌یانده پله‌ی
فەرمانداریی.[٣]هه‌ر ئاوا ماخنۆ ئه‌نارکیستی ناسراو'پیته‌ر کرۆپۆتکین
Peter Kropotkin'ی سەردانیکرد، له‌ته‌ک ئەولەبارەیکاری شۆڕشگێڕانه و
بار و دۆخی ئۆکرانیا ڕاوێژیکرد.
کاتێککه ماخنۆ له مۆسکۆ بوو، ھەر ئاوا لێنین Leninدیت. ئەو
دانیشتنه به ڕێکه‌وت بوو. ئەو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی مانه‌وه و
خواردنی خۆڕایی سه‌ردانی کرێملین Kremlin ده‌کات، له‌و سه‌ردانه
سه‌رۆکی کۆمیته‌ی سه‌رتاسه‌ریی ڕوسیه‌ی نێوەندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
سۆڤیه‌ته‌کان ژاکۆڤ م. سڤێردلۆڤ Jakov M. Sverdlov ده‌بینێت، هه‌ر
ئه‌ویش چاوپێکه‌وتنی ماخنۆ و لێنین دەڕەخسێنێت. لێنین له ماخنۆ
دەپرسێت "جوتیاره‌کانی ناوچه‌که‌ت چۆن له دروشمی گشت ده‌سه‌ڵات بۆ
سۆڤیه‌ته‌کان له دیهاته‌کان تێگه‌یشتوون؟"، وەک ماخنۆ خۆی دواتر
دەڵێت، لێنین به وه‌ڵامه‌کی ئەو سه‌ری سوڕده‌مێنێت " جوتیاره‌کان به
شێوازی تایبه‌تیی خۆیان له‌و دروشمه تێگه‌یشتوون. بەگوێرەی
لێکدانه‌وه‌ی خۆیان. هه‌موو دەسەڵاته‌کان له هه‌موو ناوچه
ژیارییه‌کان بۆ خودی جوتیاران و کرێکاران و چین و توێژە چەوساوەکانی
دیکە دەگەرێنەوە، پێویسته هه‌ست به هه‌مان ده‌رکی هوشیاریی و
لێهاتوویی خه‌ڵکی کرێکار بکرێت. جوتیاران له‌وه تێگه‌یشتوون، که
سۆڤیه‌ته‌کانی کرێکاران و جوتیارانی دێهات، وڵات و ناوچه‌کان، بریتین
له ئامرازه‌کانی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕانه و خۆبەڕێوەبەرایه‌تییه
ئابوورییه‌کانی خه‌ڵکی جوتیار و کرێکار بۆتێکۆشان دژی بۆرجوازی و
بەکرێگیراوانی ئەو و سۆشیالیسته ڕاستڕه‌و و فەرماندارییه
هاوبه‌شه‌که‌یان".
لێنین له وەڵامی ئەوە ده‌ڵێت " ده‌ی باشه، که‌واته جوتیارانی
ناوچه‌که‌ت تووشی ئه‌نارکیزم بوون!"[٤] دواتر لە درێژەی گفوگۆکە،
لێنین ده‌ڵێت "ئایا ئه‌نارکیسته‌کان له‌نێوکه‌تواری دونیای هاوچه‌رخ،
هه‌رگیز ددان به که‌مایه‌تیبوونی خۆیان ده‌نێن؟ بۆچی هیچ کاتێک بیر لە
ئەوە ناکه‌نه‌وه". ماخنۆ له‌وەڵامدا ده‌ڵێت " هاوڕێ لێنین، بەڵام
پێویسته من بە تۆی ڕابگه‌یێنم، ئه‌و پاگانده‌یه‌ت، که
ئه‌نارکیسته‌کان له که‌تواریدونیای هاوچه‌رخ تێناگه‌ن، ئه‌وه‌ی که
ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌کی که‌توارییان لەتەک دونیای ھاوچەرخ نییه و
...تد، له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه. ئه‌نارکۆکۆمونیسته‌کان له
ئۆکرانیا... ئه‌ناکۆ-کۆمونیسته‌کان ده‌ڵێم، بۆ ئه‌وه زۆر به‌ڵگه‌یان
به‌ده‌سته‌وه‌داوه، که ڕیشەیان له‌نێوکەتواری ئێستا داکوتاوه.
سه‌راپای تێکۆشانی شۆڕشگێڕه دێهاتنشینه‌کانی ئۆکرانیا دژی کۆبوونەوەی
نێوەندییCentral Rada له‌ژێر ئاراستە‌ی ئه‌نارکۆکۆمونیسته‌کان به زۆری
و به‌ڕاده‌یه‌کیش سۆشیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان بەڕێوەبراوه ...
بۆلشه‌ڤیکه‌کانی تۆ بۆ ده‌رمانیش لەنێو دێهاته‌کانی ئێمه بوونیان
نییه. به‌جۆرێککه کاراییان تاکو ڕاده‌ی نه‌بوون دابه‌زیوه. نزیکه‌ی
گشت ئه‌نجومه‌نه‌کانی جوتیاران و کۆمونه‌کان له ئۆکرانیا به
هه‌ڵخرانی ئه‌نارکۆکۆمونیسته‌کان پێکهاتوون. تێکۆشانی چه‌کدارانه
بەرانبەر دژه-شۆڕش به‌گشتی و بەرانبەر به هێرشی لەشکری نه‌مسا و
ئا‌ڵمانیا به‌تایبه‌ت به‌ئاراستە‌ی ڕێکخراوه‌یی ئه‌نارکۆکۆمونسیته‌کان
سەریھەڵداوە و مەیسەربووه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بۆ پارتییە‌که‌ی
تۆ هیچ گرنگ نییه، تاکو به‌هۆی ئەو گشته‌وه باوه‌ڕ بە ئێمە بدات،
به‌ڵام ئەوانه ڕاستین و تۆ ناتوانیتلە ئەوانە نکۆڵیبکه‌یت. من ئاوای
بۆ دەبیم، کە تۆ ئه‌وه باش ده‌زانیت، هێزی چالاککێیە و توانای
جه‌نگینی هێزه خۆبه‌خشه شۆڕشگێڕه‌کانی ئۆکرانیا چییە. به‌بێ هۆ
نییه، که تۆ ڕاتگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌کی پاڵه‌وانانه له دەستکه‌وته
شۆڕشگێڕییه هاوبه‌شه‌کان پێداگریییانکردووە. لەنێو ئه‌وانه‌لایەنی کەم
نیوه‌یان له‌ژێر ئاڵای ئه‌نارکیستی جه‌نگیون....
گشت ئەوانه نیشانیده‌ده‌ن، که تۆ چه‌نده به هه‌ڵه چوویت، هاوڕێ
لێنین، بەگوێرەی ئه‌وه‌ی که پێی ئێمه ئه‌نارکۆکۆمونیسته‌کان له‌سه‌ر
زه‌وی نییه، ئه‌وه‌ی که هه‌ڵوێستمان بۆ ئێستا خه‌مناکه، ئه‌وه‌ی که
خه‌ون به داهاتووه‌وه ده‌بینین". ئه‌وه‌ی کە من له‌نێو ئەم
چاوپێکه‌وتنه‌بە تۆی دەڵێم، له‌به‌رئه‌وه‌ی که ڕاستییه، وەڵام
وه‌رناگرێت. ئه‌وه‌ی که من لێرەدا بۆتۆی دەردەخەم، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
سه‌ره‌نجامه‌یه،که تۆ له‌باره‌ی ئێمه به‌ده‌ستتهێناوه. هه‌موو که‌س
ده‌توانێت، ئه‌وه ببینێت،که ئێمه لەنێو کەتواری ئێستا
ڕێشەمانداکوتاوه، ئه‌وه‌ی که کارده‌که‌ین و به‌دوای کۆمەڵە ئامرازێک
بۆ به‌ده‌سیھینانی داهاتوو ده‌گه‌ڕێین، له ڕاستیدا ئێمه به
په‌یگیرییه‌وه لەتەک ئه‌و گرفته‌کارده‌که‌ین".لێنین له وەڵامدا
ده‌ڵێت "له‌وانه‌یه من هه‌ڵه ببم". [٥]
بۆلشه‌ڤیکه‌کان لە گه‌ڕانه‌وه‌ی ماخنۆ بۆ ئۆکرانیا کۆمەکده‌ده‌ن. ئەو
به دژوارییه‌کی زۆرەوەگه‌شته‌که‌ی ئه‌نجامدا. جارێکیان خه‌ریکبوو
ماخنۆ بکوژرێت. له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئا‌ڵمانیا و نه‌مساوه گیرا و له‌و
کاته‌دا نامیلکه و بڵاوکراوه‌ی ئازادیخوانه‌ی لەتەک خۆی هەڵگرتبوو.
دانیشتوویه‌کی جوله‌که‌ی هولیای پۆله، که ماوه‌یه‌ک بوو ماخنۆی
ده‌ناسی، توانی به پێدانی بڕه‌پاره‌یه‌کی زۆر بە هێزەکانی ئامڵمانیا و
نەمسا بۆ ئازادبوونی، ماخنۆلە مردن بیپارێزێت. کاتێککه گه‌ڕایه‌وه
هولیای پۆله، ده‌ستیکرد به ڕێکخراوکردنی به‌رهه‌ڵستی دژ به
هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی نه‌مسا و ئا‌ڵمانیا و ڕژێمه به‌کرێگیراوه‌که‌یان
به‌سه‌رۆکایه‌تی هیتمان سکۆرۆپادسکی Hetman Skoropadsky. ده‌توانرێت
بگوترێت بزاڤی ماخنۆڤیستی بە دەستپێکردنی به‌رهه‌ڵستی سه‌ریهه‌ڵداوه.
ماخنۆ جولای ١٩١٨تاکوئۆگوستی ١٩٢١تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌ی چینی
کرێکاری دژ به هه‌موو چه‌وسێنه‌ران، چ بۆلشه‌ڤیک و سپییه‌کان
(دژه-شۆڕش) چ ناسیونالیسته‌کان سه‌رکردایه‌تیکردووه. له‌نێو ڕه‌وتی
ئەوتێکۆشانە توانی خۆی وه‌ک "سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌ریلایی لێهاتوو و
به‌توانا" بسه‌لمێنێت.[٦]
پاش تێکشکانی بزاڤی ماخنۆڤیستی ١٩٢١، ماخنۆ بۆ ئۆروپای خۆراوایی
دوورخرایه‌وه. ساڵی١٩٣٤ له پاریس ته‌مه‌نی ئەوکۆتاییهات، هه‌ر له‌وێش
دواسه‌ته‌کانی ژیانی خۆی به‌سه‌ربردن. هه‌ر ئاوا له‌وێدا وه‌کچالاکێکی
بزاڤی ئه‌نارکیستی مایه‌وه و شمشێره‌که‌ی گۆڕی به پێنووس
(به‌کاربردنی ده‌ربڕینێکی ڕه‌نگینی ئه‌لێکسانده‌ر سکیردا Alexander
Skirda). ماخنۆ به گۆتار له‌نێو ڕۆژنامه ئه‌نارکیستییه
جۆراوجۆره‌کان و به‌تایبه‌ت له ده‌نگی کرێکار Dielo Trudaبه‌شداریکرد،
که بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌نارکیست-کۆمونیست بوو و له پاریس له‌لایه‌ن
(پیته‌ر ئارشینۆڤ) ده‌رده‌کرا، زۆرێک له‌و گۆتارانه
له‌نێوپەرتووکێکبه‌ناوی (تێکۆشان دژی ده‌وڵه‌ت و گۆتاره‌کانی دیکە)،
بڵاوکرانه‌وه. ماخنۆ له‌نێو بزاڤی ئه‌نارکیستی تاکو کۆتایی ژیانی
چالاک مایه‌وه.
نێستۆر ماخنۆساڵی ١٩٢٧له پاریس ئه‌نارکیسته ناسراوه‌کانی ئیسپانیا
بوێناڤێنترا دوڕوتی Buenaventura Durruti و فرانسیسکۆ ئاسکازۆ
Francisco Ascasoدیتن. ئەو له ئە‌وه داکۆکیدەکرد "بار و دۆخ بۆ شۆڕشی
پێکهاته به‌هێزی ئه‌نارکیستی له ئیسپانیازۆرتر له‌بارتره،تاکو له
ڕوسیه"، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ک ته‌نیا له‌وێنده‌رێ پرۆلیتاریا و
جوتیاران دارای نەریتی شۆڕشگێڕانه بوون، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ش که
پێگه‌یینی ڕامیاریی له‌نێوکاردانه‌وه‌کانی ده‌بینرا، ئه‌نارکیسته‌کانی
ئیسپانیا ده‌رکی ڕێکخراوه‌ییان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی که ئێمه له ڕوسیه
نه‌مابوو. ڕێکخراوبوونێک، که سه‌رکه‌وتنی له هه‌ناوی هه‌موو
شۆڕشه‌کان مسۆگه‌رده‌کرد". ماخنۆ چالاکییه‌کانی گروپی ئه‌نارکیستی
هولیای پۆله و ڕوداوه‌کانی ئۆکرانیای شۆڕشگێری هه‌ژمارکرد "کۆمونه
کشتکارییه‌کانمان یه‌کێک بوون له نێوەنده زیندووه ئابووریی و
ڕامیارییه‌کانی سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌مان. کۆمەڵە‌کان به
بنه‌مای خۆپه‌رستی تاکگه‌رایی پشتئه‌ستوور نه‌بوون، به‌ڵکو به
سه‌ره‌تاکانی هاوپشتی نێوخۆیی و ناوچه‌یی و سه‌رتاسه‌ری
پشتیانبه‌ستبوو. به هه‌مانشێوه ئه‌ندامانی کۆمەڵه‌کان هه‌ستیان به
هاوپشتی نێوان خۆیان ده‌کرد، کۆمەڵه‌کان لەتەک یه‌کدی یه‌کییانگرتبوو.
ئه‌وه‌ی که بەرانبەر سیسته‌مه‌که‌مان له ئۆکرانیا دەگوترا،
ئه‌وه‌بوو، که ناتوانێت به‌رده‌وامبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا له
جوتیاران پێکهاتبوو. ئەوە ڕاستنه‌بوو. کۆمەڵه‌کانمان تێکه‌ڵه‌یه‌ک
بوون له کرێکارانی کشتوکاڵی (کێڵگه‌یی) و پیشه‌سازی و ته‌نانه‌ت
هه‌ندێکیان ته‌نیا پیشه‌سازیی بوون. ئێمه گشت جه‌نگاوه‌ر و کرێکار
بووین. کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لیی بریاره‌کانی ده‌رده‌کرد. له‌نێو ژیانی
سه‌ربازی له نوێنه‌رانی گشت ده‌سته گه‌ڕیلاکان کۆمیته‌ی جه‌نگی
پێکهاتووو سه‌رپه‌رشتیده‌کرد. بۆ به ئامانجگه‌یاندن، هه‌موو که‌سێک
له‌نێوکاری هەروەزیی به‌شداریکرد، تاکوله سه‌رهه‌ڵدانی توێژی
به‌ڕێوه‌به‌رانو ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵات پاوانده‌که‌ن، ڕێگریرییکرێت.
ئێمه لە پرۆسێسی ئەنجامدانی ئەو پرسەش سه‌رکه‌تووبووین."[٧]
ساڵی ١٩٣٦لەتەک ده‌ستپێکی جه‌نگی نێوخۆ و شۆڕش له ئیسپانیا،
ژماره‌یه‌ک له جه‌نگاوه‌رانی سوپای یاخی ماخنۆ چوون بۆ جه‌نگین لەنێو
ستوونی دوڕوتی Durruti column. بەڵام بەداخەوە، مه‌رگی ماخنۆ ساڵی
١٩٣٤له دوا پەیامە‌که‌ی بۆ دوو ئیسپانیڕێگربوو "ماخنۆ هه‌رگیز
جه‌نگینی ڕه‌دنه‌کردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر زیندووبم، کاتێککه
تیکۆشانه‌که‌تان ده‌ستپێده‌کات، لەتەکتان ده‌بم". له { Paz, Op. Cit.,
p. 90} وه‌رگیراوه.
چالاکیی هه‌ره دیاری ماخنۆ له‌نێودوورخراوگه کۆمه‌ڵه‌که‌ی بوو،
هاوڕا و داکۆکی له سه‌کۆی ڕێکخراوەیی کۆمونیزمی ئازادیخواز the
Organisational Platform of the Libertarian Communists ناسراو به
سه‌کۆ Platform، دەکرد. سه‌کۆ هه‌وڵیدا هەرچی له‌نێو شۆڕشی ڕوسیه
هه‌ڵه‌بوو، لێکبداته‌وه و پێشنیاری ڕێکخراوی ئه‌نارکیستی پته‌وتری بۆ
داهاتووکرد. ئەو بۆچوونه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی مشتومڕێکی توندی لەتەک
زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌نارکیستانه‌ی که ڕه‌تیانده‌کرده‌وه، به‌ڕێخست.
هه‌رچه‌نده‌ماخنۆ تاکو کاتی مردنی ساڵی١٩٣٤ وه‌ک ئه‌نارکیستێک
مایه‌وه، بەڵام ئەوتێڕوانین گۆڕینه‌وه‌یه به‌زۆری بوو به هۆی
مشتومڕی توند و تاکو ڕادەیەکئەوی له هه‌ندێک له هاوه‌ڵه‌کانی
ته‌ریکخسته‌وه، له‌وانه ڤۆلین،که دژی سه‌کۆ (پالتفۆڕم) بوو.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ٢٥جولای ١٩٣٤ ماخنۆ مرد و سێ ڕۆژ دواتر جه‌سته‌که‌ی
سوتێنرا و خۆڵه‌مێشه‌که‌ی لەنێو گۆزه‌یه‌ک له پێر لەشەیز Père
Lachaise گۆڕستانی کۆمونه‌ی پاریس خرایە ژێر خاک. پێنجسه‌د (٥٠٠) که‌س
له هاوڕێیانی ڕوس و فه‌ره‌نسی وئیسپانی و ئیتالی ئاماده‌ی به‌ڕێکردنی
ته‌رمه‌که‌ی ماخنۆ بوون، له‌وانه ئه‌نارکیستی فه‌ره‌نسی پییه‌ر
بێسنارد Pierre Besnard و ڤۆلین Volineقسه‌یانکرد، ڤۆلین ئەو هه‌له‌ی
بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ی دژه سامیگه‌راییanti-Semitismماخنۆ، کە
بۆلشه‌ڤیکه‌کان دژی ماخنۆ هەڵیانبەستبوو، قۆسته‌وه. هاوسه‌ره‌که‌ی
ماخنۆ، هالینا Halynaقسەیکرد. بەو جۆره ژیانی یه‌کێک له
جه‌نگاوه‌ره‌کانی ئازادی چینی کرێکار کۆتاییهات.
وشه‌کانی دووروتی Durruti بۆ ماخنۆ سه‌رنجڕاکێشترین بوون "ئێمه
هاتووین سڵاو له تۆ بکه‌ین، تۆی سیمبۆلی گشت ئه‌و که‌سه
شۆڕشگێڕانه‌ی،که له‌پێناو که‌توارییکردنی هزره ئه‌نارکیستییه‌کان له
ڕوسیه جه‌نگین و گیانیانبه‌ختکرد. هه‌ر ئاوا بۆ ده‌ربڕینی ڕێزی
خۆمانبەرانبەر خەزێنەی ئه‌زموونی ئۆکرانیا، هاتووین ". [٨]
_________________________
په‌راویزه‌کان:
1. Michael Malet, Nestor
Makhno in the Russian Civil War, p. 4
2. Michael Palij, the Anarchism of Nestor Makhno, p. 71
3. David Footman, Civil War in Russia, p. 252
4. Nestor Makhno, My Visit to the Kremlin, p. 18
5. Nestor Makhno, Op. Cit., pp. 24-5
6. David Footman, Op. Cit., p. 245
7. Quoted by Abel Paz, Durruti: The People Armed, p. 88-9
8. Quoted by Abel Paz, Op. Cit., p. 88
کۆکراوەی کاره‌کانی نێستۆر ماخنۆ
The ABC of the Revolutionary Anarchist. (1932).
The Anarchist Revolution
Letter to the Spanish Anarchists. (1932).
In Memory of the Kronstadt Revolt. (1926).
Mahkno's Response to Malatesta
May Day, (1928). Dyelo Truda. No. 36, p. 2–3. 01 May 1928.
My Visit To The Kremlin
On the History of the Spanish Revolution of 1931 and the Part Played
by the Left and Right-Wing Socialists and the Anarchists. (1933).
Summons: A Poem by Makhno
The Struggle against the State and Other Essays
To the Jews of All Countries. (1927).
Great October in the Ukraine. (1927).
سه‌رچاوه:
www.libcom.org/history/makhno-nestor-1889-1934
* مەبەست
لە وەرگێڕانی ژیاننامەی ماخنۆ، ناساندنی کەسایەتی شۆڕشگێڕانە و
ئاشناکردنی خوێنەرانی کوردە بە چالاکی و نووسینەکانی ئەو، نەک
پیرۆزکردن و بەبتکردنی کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ، چونکە هاودەمی ئەو
هەزاران شۆڕشگێڕی گومناو بە خوێن و تێکۆشانی خۆیان ئەو زەمینەیان
لەبارکردووە، تاکو نێستۆر ماخنۆ و دەیانی وەک ئەو بتوانن خامەکانیان
ئازادانە هزر و بۆچوونیان دەرببڕن؛ بەواتایەکی دیکە، ئەگەر هەوڵ و
تێکۆشانی ئەو هاوڕێ گومناوانە نەبووایە، نووسینەکانی نێستۆر ماخنۆ و
کەسانی دیکەش نەدەهاتنەبوون. و.ک.
** ھەر
ئاوا، مەبەست لەم وەرگێرانە، پەردەھەڵماڵینە لە ڕووی پاگەندە و درۆ و
دەلەسەی سەرانی بۆلشەڤیکەکان و پاشرەوانی بۆلشەڤیزم، کە (نێستۆر ماخنۆ)
بە چەتە و ڕێگر ناودەبەن.
*** لە
چەند ساڵی ڕابوردوو چەند سریاڵی تەلەفزیۆنی و فێلم لەبارەی ژیان و
دەردیسەری و چالاکی و بیرۆکەکانی ماخنۆ دروستکراون، کە ئەگەر گرفتەکانی
ڕۆژگار بواربدەن، لەتەك ھاوڕێیانی دیکە ھەوڵی وەرگێرانی ژێرنووسینی
فیلم و سریاڵەکان دەدەین، تاکو ڕووی ڕاستەقینەی ڕامیاریی و ئابووریی و
بەڕێوەبردن و دیکتاتۆریی بۆلشەڤیکەکان بۆ شەیدانای کۆمەڵی سۆشیالیستی و
کۆمونیستی دەربکەوێت، کە ھیچ کات لە ڕیفۆرمەکانی بیسمارک و
خۆماڵیکردنەکانی سەدام و بەعس واوەتر نەچوون و بەڕێوەبەرایەتیی
دیکاتتۆرییانەی بۆلشەڤیکەکان، کودەتایەک بوو بەسەر ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری
١٩١٧ی سەراسەری ڕوسیە و بە پارەی ئیمپراتۆریی پڕووس و بە قۆستنەوەی
خۆشباوەڕیی خەڵک بە بەرزکردنەوەی کاتیی دروشمەکانی سەرەتای ڕاپەڕین و
لەنێوبردنی کۆمیتەکانی خۆبەڕێوەبەریی کارخانەکان لەلایەن کرێکارانی
سۆشیالیست و دەستەمۆکردن و کەوڵکردنی سۆڤیەتەکان و بە سەرکوتکردن و
کۆمەڵکوژیی راپەڕیوانی کڕۆنشتات و لە پشتەوە خەنجەردان لە
ماخنۆڤیستەکانی ئۆکرانیا بە دەسەڵاتگەییشتن و مانەوە و سەپاندنی
(ئیمپراتۆریی سرووشوەرگرتووی خۆیان لە ئیمپراتۆریی پڕووس و ڕیفۆرمەکانی
بیسمارک) مسۆگەرکرد و (ڕێکه‌وتننامه‌ی برێست لیتۆڤسک Brest-Litovsk)
ناچاریی نەبوو، بەڵکو بەرەنجامی بەڵێن و پاداشتدانەوەی (٢٦ ملیۆن
مارکەکەی ئیمپراتۆریی ئا‌ڵمانیا) بوو و ھەر ئاوا لێدان و لەنێوبردنی
بزووتنەوەی کۆمونەخوازی جوتیاران و کرێکارانی ئۆکرانیا بوو، (ھەر وەک
کۆمەڵکوأکردنی ڕاپەڕینەوەی دەریاوانان و دانیشتووانی کڕۆنشتات کە
زۆرینەیان کۆمونیست و تەنانەت ئەندامی بۆلشەڤکی بوون و لە دژە-شۆڕشی
بۆلشەڤیکەکان تێگەییشتوبوون)، تاکو بەردەوامی شۆڕشی جوتیاران و
کرێکارانی ئۆکرانیا و دەریاوانانی کڕۆنشتات و مانگرتنی کرێکارانی
پترۆگراد سەرتاسەری ڕوسیە نەگرێتەوە و ئیمپراتۆریی بۆلشەڤیکی
لەنێونەچێت و بۆلشەڤیکەکان بە دێوجامەی "دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا"
دیکتاتۆریی و ملھوڕیی پارتییەکەی خۆیان بە نووکی سەرەنێزە بەسەر
ژنە-کرێکارانی ڕاپەڕیوی ڕستن و چنین و یاخیبوونی سەربازان و
سۆڤیەتەکانی کرێکاران و کۆمیتەکانی کارخانەکان بسەپێنن. (و.ک):
www.youtube.com/watch?v=oaRrMPg7sFI
بۆ کەسانێک کە لە دوای بەڵگە مێژووییەکانی
ڕوداوەکانی ١٩١٧-١٩٢٣ دەگەرێن و دەخوازن "چەتەگەریی" نێستۆر ماخنۆ) و
"شۆڕشگێڕیی" بۆلشەڤیکەکان و لەنێو ئەوانیش (لێنین و ترۆتسکی و ستالین)
بزانین، دەتوانن تەماشای ئەم دۆکومێنتەرییە بکەن و سەدان تۆمار و
بەڵگەی دیکە دژی پڕۆپاگەندەی کڕێملین پەیدابکەن
:
www.youtube.com/watch?v=gIqvip1z91I
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|