١٣\٧\٢٠١٠
نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری
راستینه، نه فاشیسته، نه کۆمۆنیسته.

پشکۆ ئه‌مین
مرۆڤ نابێت هه‌روا به‌ئاسانی بڕیار بدات که هه‌رچی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر
بوو، ناسیۆنالیست بوو ئیتر ئه‌وه فاشیست و نازییه، ناسیۆنالیزم
دیارده‌یه‌کی سیاسیی مێژووییه و ناکرێت هه‌روا به‌ئاسانی تۆ، شه‌لم
کوێرم ناپارێزم، به ئاروزووی خۆت هه‌رچی ناسیۆنالیست بوو ئیتر به
فاشیست و نازی ناوزه‌دی بکه‌یت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که تۆ خۆت سه‌ربه
هزر و ئیدیۆلۆژیایه‌کی تریت، تێ‌یان به‌ربیت و هه‌رچی تۆمه‌ت هه‌یه
بیده‌یته پاڵیان. نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری سیسته‌مێکی هزرییه،
له‌سه‌رده‌مێکدا له‌دایکبووه تۆش ده‌بێت به‌پێی ئه‌وسه‌رده‌مه هه‌ڵیسه‌نگینێت،
به‌پێیی ئه‌و سه‌رده‌مه لێکیبده‌یته‌وه که تێیدایه له‌دایکده‌بێت،
ده‌بێت ئه‌و بارودۆخه بزانیت که ئه‌و ناسیۆنالیزمه‌ی تیا گه‌شه ده‌سێنێت،
تیا په‌روه‌رده‌بووه، پێویسته به‌رله‌هه‌ر شتێک پرسی ئه‌وه بکرێت که
ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ناسیۆنالیزمه چیه؟ خه‌بات بۆچی ده‌کات؟ ده‌یه‌وێت
دنیا داگیربکات وه‌ک نازیه‌کان و فاشیسته‌کان کردیان؟ یاخود ده‌یه‌وێت
له زێد و نیشتمانه‌که‌ی خۆیدا وه‌ک گه‌لانی تری ئازاد و ده‌وڵه‌تدار،
ئازاد بێت و ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بێت. ئازاد بێت و
که‌س نه‌یچه‌وسێنێته‌وه؟ ناشیه‌وێت که‌سیش بچه‌وسێنێته‌وه؟
ده‌کرێت بووترێت ناسۆنالیزم سیسته‌مێک و ئایدیۆلۆژییه‌کی هزرییه! ده‌کرێت
خه‌بات بکات له‌پێناو ئازادی و سه‌رفرازی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌که‌یدا
وه‌ک هه‌موو گه‌لانی تری دنیا، له‌کاتێکدا که ژێرده‌سته و داگیرکراو
بێت وه‌ک کورد، یاخود پێشخستن و به‌رزڕاگرتنی مێژوو و کولتوری نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بێت و به‌شداریکردن له به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگه‌دا بێت له روی پیشه‌سازی
و زانست و ئابووریی جیهانیه‌وه، له‌کاتێکدا که بووه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی خۆی پارێزگاری له‌نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکات و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی
به‌رێت پێ به‌پێ له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی سه‌رده‌مدا. ده‌شگونجێت ببێته هزر
و ئایدۆلۆژییه‌کی دواکه‌وتنخواز و داگیرکه‌ر و ماڵوێرانکه‌ر و خۆبه‌زلزان
و لاده‌ر له رێبازه‌که‌ی خۆی، وه‌ک هه‌موو بیر‌و هزرێکیتر که له
ستراتیژییه‌که‌ی خۆی لا ده دات!
وه‌ک چۆن ئه‌و لادانانه‌ی له‌لایه‌ن مارکسیه‌سته‌کانه‌وه کراوه و له‌مێژوودا
رویان داوه، هه‌ر له لێنین و ترۆتسکیه‌وه بیگره تاده‌گاته ستالین
و پۆلپۆت و ماوسیتۆنگ وه تا ده‌گاته کۆمۆنیسته‌کانی لای خۆمانی به‌تایبه‌تی
ساڵی (1974) یان ئه‌ولادانانه‌ی له ئیسلامدا روویانداوه و روو ئه‌ده‌ن،
بۆیه مه‌رج نیه هه‌رچی لادانێک روویدا له‌لایه‌ن پێڕه‌وانی هزرێکه‌وه،
ئیتر له‌سه‌ر ئه‌و ئایدۆلۆژییه ببێته ماڵ و هه‌رچی هه‌ڵگری ئه‌م هزره
هه‌یه به‌وه تۆمه‌تبار بکرێت، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه!
تاوانیشه حوکمی وابدرێت نازێتی له‌ئه‌ڵمانیدا روویداوه که خاوه‌نی
دوو جه‌نگ جیهانی گه‌وره‌یه و فه‌یله‌سوفانی وه‌ک هیگڵ و نیتشه و
فیخته و مارکس و سه‌دانیتری تیا هه‌ڵکه‌وتوه و خاوه‌نی ئابوورییه‌کی
به‌هێز و وڵاتێکی پێشکه‌وتوو و خاوه‌ن ده‌یان سه‌ده شارستانێتی بووه!
که ئه‌و سه‌رده‌مه پێویستی به بازاڕبوو بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌کانی و
خۆڕزگارکردن له ته‌نگژه‌ی ئابووری. یاخود ئیتالیاییه‌ک که کۆنترین
شارستانێتیی تێیدا سه‌ریهه‌ڵداوه، رۆژانێک تا ده‌گاته وڵاته
داگیرکراو و دابه‌شکراوه‌که‌ی من و تۆ له ژێر پۆستاڵ و سایه‌ی شمشێری
سه‌ربازه‌کانیدابووین و ئاوی وڵاته‌که‌مان لێحه‌رامکرابوو، دێیت به‌راوردی
ده‌که‌یت به نه‌ته‌وه‌یه‌کی کوردی داگیرکراو و دابه‌شکراو که ده‌یه‌وێت
له‌و ماڵه داگیرکراو و دابه‌شکراوه‌دا به ئازادی رێگه‌ی بدرێت به
زمانی خۆی بخوێنێت، که‌س ئه‌نفال و کیمیاوی بارانی نه‌کات، داوا ده‌کات
له ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی که دیموکراسێتی پیاده بکه‌ن، ناسنامه‌ی
ئه‌و وڵاته‌ی بده‌نێ، رێگه‌ی بده‌ن به زمانی دایکی بخوێنێت، کولتوره‌که‌ی
لێ یاساخ نه‌که‌ن! ده‌ڵێی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان له هه‌ر ده‌م و جێیه‌کبن
فاشیست و نازین، ئاخر ئه‌مه چۆن وایه! ئه‌م بڕیاره موتڵه‌قه تۆهمه‌یه
و داهێنانێکی چه‌وسێنه‌رانه‌یه و به‌پێی چ یاسایه‌ک و ئایدیۆلۆژیایه‌کی
عه‌نتیکه ئه‌مه وایه! ئه‌مه وه‌ک په‌نده کوردیه‌که‌ی لێهات که
ده‌ڵێت: (هه‌رچی سمێلی سوور بوو هه‌مزه ئاغایه!).
ناسیۆنالیزم هزرێکه مه‌رج نیه له‌هه‌موو شوێنێک وه‌ک یه‌ک بێت،
ناسیۆنالیزم کۆمه‌ڵێک تیۆری و بۆچوونه، ده‌کرێت لێره شێوه‌یه‌ک بێت و
له شوێنێکی‌تر شێوه‌یه‌کی تری هه‌بێت، به شێوه‌یه‌کیتر خه‌بات بکات له
پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا، ئه‌و ناسیۆنالیزمه‌ی کورد باسی لێده‌کات،
بزافێکی سیاسیی شۆڕشگێرانه و ئازادیخوازانه‌یه، بانگی ئازادی و سه‌رفرازی
و یه‌کسانیی نه‌ته‌وه‌ی کورده، داوای ده‌وڵه‌تێکی دیموکراسی ده‌کات که
تێیدا گه‌ل خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێت، کار بۆ کرێکار بێت و زه‌ویش بۆ
جوتیار بێت، که‌س به‌ری ره‌نجی که‌سی دیکه نه‌خوات. هیچ جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی
تێدا نه‌بێت! یاسای مرۆڤپه‌روه‌رانه تێیدا سه‌روه‌ر بێت. هه‌موو تاکێک
به‌رامبه‌ر یاسا ئازاد و یه‌کسان بێت.
بۆ ده‌بێت ئێمه هه‌ر یه‌کسه‌ر دیوه خراپه‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌خۆمان هه‌ڵبژێرین!؟
به‌ڵام بۆ بێگانه‌ش به‌ده‌یان شێوه شتی بۆ دابتاشین، هه‌ربۆئه‌وه‌ی
پاساوی بۆ بهێنینه‌وه و بۆی راستبکه‌ینه‌وه!!؟؟
کام رۆژ گوێت لێ‌بوو ناسیۆنالیستێکی کورد هاواربکات بڵێت ده‌بێت ئێران و
تورکیا و سوریا وعێراق له‌سه‌ر زه‌وی بوونیان نه‌مێنێت!؟ کام رۆژ له
نووسینێکی ناسیۆنالیسته‌کانی کورددا به‌رچاوتکه‌وت که خه‌ڵک هانبده‌ن
عه‌ره‌ب و تورک و فارس قڕبکه‌ن؟ له‌کاتێکدا که ئه‌وان به‌رۆژی رووناک
خاکه‌که‌ی ئێمه وێران ده‌که‌ن، نه‌ته‌وه‌که‌ی ئێمه قڕده‌که‌ن، ده‌بووایه
به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌موو کارێک کاردانه‌وه‌ی هه‌یه رۆژێک
ناسیۆنالیستێکی کوردیش ئه‌و جۆره هاواره‌ی بکردایه؟
باشه وا من ئه‌م رێگه‌یه‌م وازلێهێنا که هه‌ڵم بژاردوه له‌پێناو که‌مه
خزمه‌تێک به کورد، خۆم ناخه‌مه ناو (داوی نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌وه که
داهێنانێکی چه‌وسێنه‌رانه‌یه به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه هه‌رده‌میش ده‌یانه‌وێ
قووڵ و قووڵتری بکه‌نه‌وه چونکه ره‌گه‌زپه‌رستی کرۆکی پێکهاته‌ی ئه‌و
ئایدۆلۆژیانه‌یه که ئێستا به‌ناوی دیموکراسیی و لیبریالیی و ئازادییه
خودپه‌رستیه‌کانی نێو سیسته‌می نه‌خۆش و دوژمنکارانه‌ی زاڵی ئێستای
جیهان خه‌ڵکی ناهۆشیار و داغان به‌فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دینه‌کان
و پیاوسالاریی و ئه‌فسانه دابونه‌ریته دواکه‌ووتوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵیان
پێهه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێ)٠ چونکه نامه‌وێت هه‌ڵم خڵه‌تێنن و هه‌ڵخڵه‌تێنرێم
وه‌ک تۆ له ناو ئه‌و که‌وانه‌یه‌دا نووسیوته، ئه‌ی چ رێگه‌یه‌ک بگرمه
به‌ر وا وازم له نه‌ته‌وه‌په‌رستی رێک و راست هێنا چوونکه مانای ره‌گه‌زپه‌رستییه!
دیموکرسێتی گوایه به‌رهه‌می ناسیۆنالیزمه، لیبراڵیش ئه‌وه له‌و
خراپتره چونکه داهێنانی سه‌رمایه‌دارییه! ئێ که‌واته چی چاکه؟ ده‌مێنێته‌وه
گۆڕینی ئه‌م دیکتاتۆره به‌و دیکتاتۆره‌ی تر، وه‌ک ده‌ڵێن: (که‌رێکم دا
به‌که‌رێک سندان له بنا گوێێ ده‌ربێت!) تۆش وه‌ک من ره‌فزت کردوه له‌مه‌یاندا
پێده‌چێت گه‌ر یه‌کیش نه‌گرینه‌وه به‌ڵام له یه‌ک نزیکبینه‌وه!
نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر ناڵێت ده‌ست بۆ دووژمن درێژ بکه و به‌کرێگیراویی بۆ
بکه! ئه‌مه‌ت له‌کوێهێنا!؟ جا که تۆ ده‌ستت بۆ دوژمن درێژکرد ئیتر
چۆن نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ریت!؟ نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ره‌کان ده‌ڵێن هۆی هه‌ره‌سه‌ره‌کیی
سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕشه‌کانی کورد ئه‌وه‌بووه که سه‌رکرده و رابه‌رانی
کورد پشتیان به داگیرکه‌رێک له داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان به‌ستوه له‌پێناو
رووخاندنی ئه‌و داگیرکه‌ره‌ی پارچه‌ی شۆڕشه‌که‌ی تیا هه‌ڵگیرساوه،
واته پشتبه‌ستن به داگیرکه‌ران یه‌کێ له هۆ هه‌ره‌سه‌ره‌کییکانی سه‌رنه‌که‌وتنی
شۆڕشه‌کانی کورد بووه! بۆیه ده‌ڵێن کورد ده‌بێت پشت به‌نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆی ببه‌ستێت نه‌ک به‌دوژمنانی، جا ئه‌مه له‌کوێ و ئه‌وه له‌کوێ؟!
خۆزگه به‌و لۆجیکه‌ی تۆ مافه‌کانی کورد به‌دیبهاتایه و پێویستی به
قوڵکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان نه‌کردایه،به‌ڵام ده‌ڵێی چی، منیش له‌گه‌ڵ
تۆ و (تاگور)دا ده‌ڵێم( خوایه نه‌بمکه‌یت به مه‌ڕ قه‌ساب سه‌رم ببڕێت
و نه‌بشمکه‌یت به قه‌ساب مه‌ڕ سه‌رببڕم)،ئێمه له هه‌لومه‌رج و
بارێک‌دا نیین که مه‌ڕ سه‌رببڕین و ناشمانه‌وێت هیچ مه‌ڕێک سه‌ربڕین
نه‌ک ته‌نها ئه‌مڕۆ له هه‌موو کاتێکدا! ته‌ماشاکه چیان پێنه‌کردین
له ئه‌نفال و کیمیاوی و زینده به‌چاڵکردن، وه‌ڵامی ئێمه‌ش چۆنه
بۆیان! گه‌ر له‌هه‌ڵه‌بجه بووبیت له‌پاش کیمیاوی بارانه‌که ده‌زانیت
چه‌ند سه‌ربازی رژێمه فاشیه‌که به‌ره‌ڵاکرا و نه‌کوژران له‌تۆڵه‌ی
هه‌ڵبجه‌دا،ئه‌وه نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه بۆیه لێره‌دا باسی ده‌که‌م!
ئێمه‌ی ژێرده‌سته له‌وه‌ته‌ی هه‌ین هه‌ر سه‌رمان ده‌بڕن، بڕوا
بفه‌رموو به‌و لۆژیکه‌ی تۆش، قه‌سابه‌کان واز له‌سه‌ربڕینمان ناهێنن.
ئه‌وانن که جیاوازیه‌کان قوڵتر و قوڵتر ده‌که‌نه‌وه نه‌ک ئێمه‌ی
مه‌ڕ، وه‌ک مامۆستا مه‌سعود موحه‌مه‌دی نه‌مر ده‌ڵێت (مه‌ڕ ئاماده‌یه
خواردنی گۆشت حه‌رام بکات به‌مه‌رجێک شێر و گورگ و پڵنگ رازیبن)،
ئه‌وانن رازی نابن و به بێخواردنی گۆشت ناژین، نه‌ک ئێمه‌ی مه‌ڕ هه‌ر
ئه‌وانیشن جیاوازیه‌کان قوڵتر ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه ئێمه‌ی مه‌ڕ نین
که قوڵی ده‌که‌ینه‌وه! ئێمه هه‌میشه داماو و به‌شخوراو و چه‌وساوه
و ژێرده‌سته‌بووین، جا بۆیه تکات لێده‌که‌م تۆش هاوبیری نه‌گبه‌ت
سه‌رمه‌بڕه و دارکاریشی مه‌که چونکه به‌رگه‌ی هیچیتر ناگرێت!
خۆزگه به‌خۆزگه وه‌ک تۆی به‌رێز باسی کۆمۆنیست و چه‌په‌کانی کوردستان
ده‌که‌یت، وابوونایه جا ده‌یان توانی خزمه‌تێکی گه‌وره به کورد و
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد بگه‌یه‌نن! به‌ڵام به‌داخه‌وه
وانه‌بوون! ته‌ماشای سێچاره‌که سه‌ده‌ی مێژووی کۆمۆنیسته‌کانی کورد
بکه، به‌ڵام به چاوێکی کوردانه‌وه، گه‌ر وا بووایه وه‌ک تۆ
ده‌یڵێیت، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد ئه‌وان ده‌یانگرته ده‌ست
نه‌ک ئه‌و ئه‌حزابه نا نه‌ته‌وه‌یی و نا پڕۆلیتاریانه، به‌داخه‌وه
که وانیه. له‌کاتێکدا شۆڕشی کورد له خوارووی کوردستاندا سه‌ریهه‌ڵدا
له %75 زیاتری کورد کۆمۆنیست بوو به باوکی منیشه‌وه که شێخ و
کۆمۆنیست بوو، به‌ڵام کێ بۆ کورد ده‌ستی به خه‌بات کرد ئه‌وه گره‌وی
برده‌وه.
من لێره‌وه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ییه‌ک، ده‌ستخۆشی له و کۆمۆنیستانه
ده‌که‌م که هه‌ڵگری دروشمی جیابوونه‌وه‌ی کوردستانن و دژی گه‌نده‌ڵی
وه‌ستاونه‌ته‌وه له‌پێناو مافی نه‌ته‌وه‌که‌یاندا خه‌بات ده‌که‌ن.
خۆزگه هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژی دروستبوونیانه‌وه وابوونایه، به‌ڵام
زه‌ره‌ر له‌نیوه‌یشی بگه‌ڕێته‌وه هه‌رباشه و له قازانجی کورده.
هیوادارم تۆی به‌ڕێزیش وه‌ک کوردێک ئه‌م ره‌خنه و گله‌ییانه‌ی من قبوڵ
بفه‌رمویت و له دڵی نه‌گریت و له روانگه‌ی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه،
گه‌رچی جیاوازیش بین له بۆچوونه‌کانماندا به‌ڵام هه‌ردووکمان کوردین و
دڵمان بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌مان لێده‌دات! کاک کامیل ژیریش وه‌ک
کوردێک له‌پێناوی زیاتر خوێن نه‌ڕژاندنی کوردا رێگه چاره‌یکیان
خستۆته روو یه‌کیک له‌وانه زۆرکردنی ژماره‌ی کورده له خواروی
کوردستاندا چ به ڕیگه‌ی هاتن و کۆچکردنی کوردی پارچه‌کانی تری
کوردستان بۆ خوارووی کوردستان و نیشته‌جێکردنیان وه به هاندانی
زۆربوونی منداڵ بوون له لایه‌ن هه‌ر خێزانێکه‌وه یاخود به‌هێنانی
دووژن واته فره‌ژنی له‌لایه‌ن پیاوێکه‌وه وه‌ک له پێشه‌وه باسم کرد
ئه‌وان خۆیان دژی ئه‌مه‌ن ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌پێێ ئاینیش ره‌وابێت ئه‌وا
خراپترین ره‌وایه وه‌ک چۆن ده‌وترێت بێزراوترین حه‌ڵاڵ ته‌لاقه
به‌ڵام (ده‌ڵێت بۆ ماوه‌یه‌ک له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌دا
ئه‌مه بکرێت له‌وانه‌یه له شه‌ر و کوشتار باشتر بێت بۆ کۆتاییهێنان
به‌وکێشه ناره‌وایه )چونکه ئه‌وان پێێان وایه که خوێنرشتن بۆ مرۆڤ
نه‌هاتوه چ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه چ گه‌لانیتری دراوسێ گه‌رچی
وڵاته‌که‌شیان داگیرکردوین زیانیان پێده‌گات بۆیه ئه‌م ڕێگه
چاره‌نه‌یان هێناوه له خزمه‌تی کوردا! لای مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یی، خزمه‌ت
به‌نه‌ته‌وه سه‌رو هه‌مو شتێکی‌تر ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وان وای بۆ
ده‌چن، تۆش ده‌توانیت خۆت چۆن به‌چاکی بزانیت وا باسی لێبکه‌یت و
ره‌خنه‌ی خۆشتبگریت و وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه. به‌مه هه‌م پڕۆژه‌که
به‌سود تر ده‌بێت هه‌م باشترین ڕێگه چاره‌یه‌کیش بۆ کێشه‌ی کورد و
ناوچه داگیرکراوه‌کان ده‌دۆزرێته‌وه گه‌ر له‌گه‌ڵ رایه‌که‌شیاندا
نه‌گونجایت ئه‌وا له‌وانه‌یه خه‌ڵکی دیکه هه‌بێت وه‌ک ئه‌وان
بیربکاته‌وه، وه‌ک چۆن هه‌شه وه‌ک تۆ بیرده‌کاته‌وه. مرۆڤیش ئازاده
له بیرکردنه‌وه‌یدا به‌تایبه‌تی له‌م ئه‌وروپای سه‌رمایه‌دارییه‌دا!.
10\7\2010 -
شتووتگارت
ماڵپه‌ڕی پشکۆ ئه‌مین
|