په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له عێراق ده‌کا بۆ لابردنی سزای سێداره‌.

 

 

وه‌رگێڕانی له ئینگلیسیه‌وه:

هێمن حسه‌ینی مه‌ریوانی 


ئۆفیسی مافی مرۆڤی نه ته وه یه کگرتووه کان داوای له عێراق کردووه که به هۆی ئه وه ی که دادگایی کردن له عێراقدا گارانتی عادلانه بوونی نییه،سزای سێداره‌ کردن قه ده غه بکا.


ده نگۆی ئه مه دوای ئه وه به رز بوویه وه که یه کشه مه ی رابردوو 12 که س له سێداره دران.ئه مه له کاتێکدایه که له 18 مانگی رابردوودا که س سێداره‌ نه کرابوو.


نه ته وه یه کگرتووه کان گوتی که مه ترسی زۆر هه یه له سه ر ئه وه ی که ئێستا ئه شکه نجه دان له و ووڵاته دا هه بێت و له وانه یه زۆر حوکمی سێداره‌ی تریش به ڕێوه بێ.


حکوومه تی عێراق هێشتا هیچ لێدوانێکی له سه ر راپۆرته که ی نه ته وه یه کگرتووه کان بڵاو نه کردووه ته وه.


به رپرسی باڵای نه ته وه یه کگرتووه کان بۆ مافی مرۆڤ و هه روه ها نوێنه ری نه ته یه کگرتووه کان له به غدا له لێدوانێکی هاوبه شدا گوتی:"جێگای ‌دڵساردی و مه ترسییه دوای یه کساڵ و نیو راگرتنی سزای سێداره‌ کردن،دیسان ئه م حوکمه به ڕێوه ده چێ. "


ئۆفیسی مافی مرۆڤی نه ته وه یه کگرتووه کان پێی وایه 115 زیندانی تر له داهاتوویه کی نزیکدا سزای سێداره‌ کردنیان به سه ردا داسه پێندرێ.
هه روه ها له راگه یێندراوه که ینهته وه یه کگرتووه کاندا هاتووه که:"جێگای نیگه رانییه کی تایبه ته که یاسای قه ده غه کردنی به کارهێنانی توند و تیژی و ئه شکه نجه دان بۆ دانپێدانان کێشاندنه وه له زیندانیان پێشێل ده کرێ.


نه ته وه یه کگرتووه کان ده ڵێت که به ڕێوه بردنی حوکمێکی سێداره‌ له م ماوه یه دا که به و شێوازه به ڕێوه چوو،پێشێل کردنی مافی ژیانه.


ئیمۆژێن فۆلکێسی په یامنێری بی بی سی له ژێنێڤا ده ڵێت ئۆفیسی مافی مرۆڤی نه ته وه یه کگرتووه کان زۆر پێی خۆشه که سزای سێداره‌کردنی له سه ر ئاستی هه موو دونیا هه ڵوه شێته وه.


به ڵام له داهاتوویه کی زۆر نزیکدا به فه رمی داوا له حکوومه تی عێراق ده کرێ که ئه م سزایه تا کاتی چاکسازی کردن له ده ستگای دادوه ری(قه زایی)دا رابگرێ.

 

 

kurdistanekem@gmail.com