نه‌وای دڵ .
به‌ندی عه‌لی
له‌پریاسکه‌ی ناخی په‌ستا چی په‌نهانه هه‌ڵیڕێژه ئه‌گه‌ر تامێ له‌ژینا بێ،هه‌نگوینی عیشقه بیچێژه
ترس گه‌رچی سه‌رابێکه نیگا داخه‌ی بزر نابێ تکه‌ی ئه‌م شه‌رمه دێرینه به‌سه‌رپۆشێ کزر نابێ
ترس گه‌رچی خه‌یاڵێکه بنی پێی ماچی گڵ ناکا ئه‌گه‌ر جارێ به‌گژیا بێی کێ ئه‌ڵێ ئه‌ویش سڵ ناکا
ئه‌وه‌ی لێیان کردوی به‌خێو نه‌ریتێکه که‌ڕوو گرتوو په‌یامێکه بۆ ئه‌سیری و ته‌رمی خه‌یاڵێکه مردوو
ئه‌وه‌ی لێیان حه‌رام کردوی مه‌لێ عیشقه‌و دیلی قه‌فه‌س ئه‌گه‌ر یاخی نه‌بی لێیان ڕه‌نگه ناڵه‌ت نه‌گات به‌که‌س
ئه‌گه‌ر ته‌نیا وانه‌یه‌ک له‌م،ده‌رسی ژیانه‌دا جیابێ ووشه‌ی ،نه‌نگه، که‌فه‌رهه‌نگی عیشق نابێ ئه‌وی تیابێ
ده‌تۆش هه‌رچیت هه‌یه بێ سڵ به‌یانیکه هه‌تا ماوی ژیانێکی ترت نابێ له‌وه‌ی ته‌نیا تیای ژیاوی
ئه‌وه‌ی واده‌ی ژیانی پاش مه‌رگی پێدای،جادووگه‌ره له‌زومره‌ی ئه‌هلی ئه‌شکه‌وته،سه‌رابێکی بێ سێبه‌ره
|