١٣\٣\٢٠١١
نه‌ورۆزی حه‌رام!
ئه‌یوب
ره‌حمانی
چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک!
هه‌وێنی دانانی ئه‌م هۆنراوه دوو خه‌ونی جیاوازن که ڕوویانداوه،
دیاره خه‌ونه‌کان لێره گۆڕانکاریان تێدا کراوه!
شایانی باسه که هۆنراوه‌که و ناوه‌رۆکیشی شتێکی نوێیه! له داب و
نه‌ریتی شه‌رقی به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی دایمه و ده‌رهه‌م یا
به زۆریی ئه‌وه کوڕان بوون که به‌ره‌و ڕووی کچان چوون و داوای
دۆستایه‌تی و دڵداری و خۆشه‌ویستیان لێ کردون، کچان هه‌میشه داواکراو
بوون و نه‌ک داواکه‌ر، هه‌ڵبژێردراو بوون و نه‌ک هه‌ڵبژێره‌ر. له‌شی
نێرینه به ڕاحتی ڕووتکراوه‌ته‌وه و خه‌ڵک بینیویانه به بێ ئه‌وه‌ی
لێپرسینه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له نێرینه بکرێت و به پێچه‌وانه له‌شی
مێینه هه‌میشه و دایم داپۆشراو بووه و ته‌نانه‌ت قژیشیان ده‌بوو یا
ده‌بێت داپۆشن! به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م کولتوره پێویسته بگۆڕدرێت و
هه‌ندێکیش به‌ره‌و گۆڕان چووه یا ده‌چێت، له‌م هۆنراوه‌دا هه‌وڵدراوه
که کچه‌که داوای خۆشه‌ویستی له کوڕه‌که بکات، کچه‌که ڕووت بێت و
هه‌ڵبژێره‌ر بێت و ....!
هاوکات هۆنه‌ر ده‌یهه‌وێت بڵێت جه‌وهه‌ری
مرۆڤ گرنگه و نه‌ک زاهیر، بۆیه کچه‌که‌مان له حه‌ینی جوانی و ناسکی
وه‌ک نه‌خشه‌ی کوردستان پشتی خه‌میوه و ئه‌مه له مرۆڤ بوونی به‌شه‌ر
که‌م ناکاته‌وه و پشتیوانی له مرۆڤی ناشرین و ناساخ ده‌کات و زۆر
باسی دیکه‌ی وه‌ک دوو یا سێ خه‌ون له نێو یه‌کدیدا و سه‌بری گه‌ل و یه‌کبوون
و غوڕبه‌ت و ڕه‌خنه و .....!
له‌و شوێنانه که جه‌خت له‌سه‌ر پیته‌کان کراوه‌ته‌وه وه‌ک دوو "ڕ"
یا دوو "ی" یا ئای کڵاو‌دار "آ" پیته‌کان له‌مه‌ڕ ئاهه‌نگ و وه‌زنی
هۆنراوه‌که ئه‌کێشرێن!
کچێکم دی به ڕووتی له‌م شه‌وانه
که‌مه‌ر باریک و باڵای هه‌شته‌وانه!
پشتی کووڕ و ملی وه‌ک قازی قازاخ
چاوی مه‌ست و برۆی تیرێکی وه‌ک زاخ
لاقی درێژی له کوێستان تاکو که‌نداو
سه‌ری به‌رز گرتووه تا ئه‌وپه‌ڕی ئاو
نه هێشتا چێشتیی لێوی، ماچی لێوم
جلیی پێداکه‌نیوم و عه‌یبی دیوم
هه چی کردم هاوارێ بۆو کچ عازه‌ب
ملی نایایه هیچ، شۆخیی لامه‌زه‌ب
وتم ئه‌ی نآسکی کووڕڕ، نابوێرم
له حه‌یوه‌ت هه‌ڵمه‌تت، لێشت زوێرم
وتی ئه‌ی ناموراد من خێر نه‌دیوم
مه‌گه‌ر نازانی بۆت وه‌یلانه خێوم؟
له ڕابردوو و له مێژووی کۆنه‌وه دێم
له پێش زین و مه‌م و زه‌رده‌شته‌وه دێم
تا جه‌دت بوون، دڵم هێلانه‌یان بوو
له پڕ بێ باڵ کران، بێ لانه‌یان بوو
له چواران ماره‌بڕ بوم، دیل کراوم
به دڵ هه‌رگیز له‌گه‌ڵیانا نه‌ژیاوم
له‌شی من بۆ ئه‌وان ته‌نیا مه‌به‌ست بوو
دڵی من لای ئه‌وان گۆشت بێ بڕست بوو
منیش نه‌مدایه دڵیان، ئه‌م دڵه‌ی خۆم
دڵی من لێده‌دا چوون ئاشقی تۆم
خۆشمویستووی ئه‌گه‌ر چی نابوێر بووی
دڵم هێلانه‌ته و خۆت خانه‌خوێ بووی
که تۆم بینی دووباره و بێ ئیراده
فڕیی دڵ وه‌ک په‌پووله تا ئه‌و ڕاده
* *
* *
که بیستم ئه‌مشه‌وه چیرۆکی ئاشق
دڵم سووتا، دڵم گریا به ڕاشک
وتم گه‌رچی ئه‌تۆ ناسک دیاری
به پشتی کووڕته‌وه زۆر خه‌م به‌باری
به‌ڵام شه‌رته هه‌تا مابێ ژیانم
بۆ (اطلاق)ت له هه‌ر چواریان بتاوم
نه‌گیرا به‌ر به پڕمه‌م دامه گریان
هه‌ڵیکرد بایه‌کی تووند بوو به زریان
له‌پڕ هه‌ستێکم کرد دوو ده‌ستی زۆر چووک
ده‌ژێنن ڕام ده‌ڵێن بابه، به ده‌نگ سووک
ئه‌وه چیته؟ له‌به‌ر چی زۆر ده‌گریێی؟
ئه‌مه‌ش لێره‌ین، شه‌وه، هه‌سته، مه‌گریێی!
که چاوم کرده‌وه ته‌ڕ ته‌ڕ سه‌رینم
سه‌رم له باوه‌شیان ئه‌سڕن ئه‌سرینم
وتم ڕۆڵه له‌خه‌وما بووم، له خه‌وما
تڕاژێدیای به کورد بوونمان ئه‌قه‌وما
وڵاتمان زۆر له خه‌مدایه و دڵ ناشاد
چاوه‌نواڕی مه‌یه، یه‌کگرتوو و دڵشاد...
بکه‌ین چارێ، ڕه‌ها که‌ین خۆی و خۆمان
بگه‌ین بێکتر، بنووسین چار و ڕامان
* *
* *
له‌پڕ بیستم به شومیی کونده‌بویه‌ک
به‌یانی بوو چ هه‌ورێک و هه‌ڵایه‌ک
به ته‌نیا بووم، نه ئه‌ولاد و چ ئه‌سرین
هه‌مووی خه‌و بوو چ ناسک خان نه ئه‌گرین
وتم ڕه‌نگبێ هه‌ر ئێستاکه‌ش له خه‌ون بم
به خه‌ونی شاعیرانه به‌رزه‌فڕ بم
له‌پڕ ده‌نگێک له ئاسۆوه به نه‌ی سۆز
وتی کوردی، هه‌مێستاکه‌ش ده‌که‌ی تۆز
به‌ڵێ خه‌ونت به قورسی وه‌ک سه‌دان ساڵ
ئه‌من نه‌ی ده‌نگیی تۆم بۆ خاوه‌نی ماڵ
له خه‌و ڕابه ده هه‌سته چاو بنۆڕا
گه‌لان گشتیان له سه‌رمه‌ستی و غرۆرا
ئه‌تۆی هه‌رده‌م له خه‌ونی شاعیرانه
به دڵ نیته گه‌ره‌ک، بیی وه‌ک ئه‌وانه؟
ئه‌وان سه‌ربه‌ست، به سه‌نعه‌ت چوونه مارسی
ئه‌تۆ هێشتا له کوچه‌ی قه‌ومی پارسی؟
ده ڕابه هه‌سته هه‌ی کۆنیی به مێژوو
ده بگرن ده‌ستی یه‌ک، تا که‌یین نووستوو
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره نه‌بییه کاوه بۆ هۆز
حه‌رام بێ لێت هه‌میشه جێژنی نه‌ورۆز!
* *
* *
ئه‌وه‌ی خه‌ونی دییه و بێ به‌رگ و ڕووته
به واته‌ی ابن سیرین ژینی مه‌وته
به ڕووتی هاته لات کیژی وڵاتت
به واتای نیته تۆ سه‌ربه‌ستیی خاکت
ئه‌من من نیم ئا له‌م هۆنراوه‌ی لاته
ئه‌من مه‌ین و ئه‌ویش خاکی وڵاته
ده هه‌سته یه‌کگره به‌س لاته لاته
کلیلی سه‌ربه‌خۆ یه‌کبوون خه‌باته
خه‌باتی یه‌کده‌س و ئه‌م تاق به تاقه
به سانایی شکانیی، چیلکه‌ی تاقه
نه‌ماوه سه‌بری ئه‌یوب له غه‌ریبی
له حه‌یوه‌ت فاشیی و ناهاوته‌ریبی
ئه‌گه‌ر هه‌نبێ وڵاتێکی له ده‌ست خۆ
ئه‌ژین تێیدا له ئاشتیدا له سه‌رخۆ
ژیان کورته، نه‌ماوه هێند به به‌ریا
له نیوه‌ی تێپه‌ڕیوه و مه‌رگ له به‌ریا
ده‌سا خاکیان وه‌سه‌ر بێگانه‌ی حاکم
له بۆ جه‌نگێکی ناپێویست له خاکم
21ی
ڕه‌شه‌مه‌ی 2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|