نه‌ورۆز تیڤی به‌خێر بێیه‌وه نه‌ورۆز و به‌هار ....!!

خالید شه‌یدا
ئیمرۆ
سه‌ر له به‌یانی له به‌رواری 08/09/08
له ده‌مژمێری 10 له که‌نالی ئاسمانی ته‌له‌فزیۆنی
نه‌ورۆز تیڤی،که سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریه به‌رنامه‌یه‌ک پێشکه‌ش
ده‌کرا که له لایه‌ن کچێکی هه‌رزه‌کاره‌وه به‌رێوه‌ده‌برا ،به ناوی
(پرسیار و وه‌ڵام) ئه‌م خاتوونه بێژه‌ره پرسیاری له بینه‌ران ده‌کرد
. میوزیکژه‌نی ناودار و کارامه و به‌توانای جیهانی بتهۆڤن خه‌لکی کام
وڵات بووه یه‌کێ له بینه‌ران وه‌ڵامی دایه‌وه و گووتی خه‌لکی نه‌مسایه
،خاتوو بێژه‌ر یه‌کسه‌ر سوپاسی کرد و گووتی هه‌ی ئافه‌رین وه‌ڵامه‌که‌ت
زۆر راسته ..منیش بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره به هه‌ڵمزانی
ئه‌م ڕوونکرده‌وه بخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی کورد . زۆر شه‌رمه
بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری مخابنه که ئه‌م بێژه‌ره زرنگ و زیره‌ک و
ووریایه‌ی...!! داناوه به‌رنامه پێشه‌که‌شی خه‌ڵک بکات بۆ ئه‌وه‌ی
هونه‌ر و کلتوری کوردی به‌ره‌وپێش به‌رێت دیاره که‌سانێکی له‌وه زیره‌کتری
نه‌دۆزیته‌وه که زانیاریه‌کی رۆشنبیری گشتی هه‌بێ نه‌وه‌کوو زانیاری
هه‌ڵه و چه‌ووت به بینه‌ران راگه‌یه‌نێ ، بێگومان ئه‌مه‌ش چه‌واشه‌کردنی
زانیاریه بۆ بینه‌ران و ئاوێنه‌ی هۆش و بیریان لێ ته‌لخ ده‌کات، که
نه‌زانی بتهۆڤن له شاری بۆن له وڵاتی ئه‌لمانیا له ساڵی ١٧٧٠ چاوی
به جیهان هه‌ڵێناوه ، وه هه‌ر له شاری بۆن ماڵه‌که‌ی بتهۆڤن وه‌کوو
مۆزاخانه‌یه‌که ، که که‌لوپه‌ل و ئامیر و شتی کلتوری تێدا پارێزراوه
وه له ناوه‌راستی سه‌نته‌ری شاره‌که‌ش په‌یکه‌رێکی بتهۆڤن هه‌یه
دیمه‌نی شاره‌که‌ی رازاندۆته‌وه به پێ ئامارێک که هه‌فته‌نامه‌ی
ئێکسپرێس که له شاری کۆلن ده‌رده‌چیت ساڵانه زیاتر له دوو سه‌دوپه‌نجا
هه‌زار گه‌رۆک سه‌ردانی ماڵه‌که‌ی بتهۆڤن ده‌که‌ن وه‌کوو مۆزاخانه‌یه‌که
،جگه له‌وه‌ش ساڵانه ڤێستیڤالی تایبه‌ت له شاری بۆن به بۆنه‌ی له
دایک بوونی ئه‌م که‌له هونه‌رمه‌نده ساز ده‌کرێت ،وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
له زۆربه‌ی شوێنه گشتیه‌کان و مارکێته‌کانی ئه‌م شاره به وێنه و
تابلۆی جۆراوجۆری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌رازێته‌وه بۆیه ئه‌م پیاوه
شایه‌نی هه‌موو شتێک بووه چونکه پیاوێکی پیتۆڵ و کارامه و به توانا
و شاره‌زایی له میوزیکی کلاسیکی هه‌بووه له سه‌ر ئامێری پییانۆ و که‌مان
،یه‌که‌م به‌رهه‌می میوزیکی پێشکێش کرد بوو ئه‌و کاتی له ته‌مه‌نی هه‌شت
ساڵی دا بوو بێگومان خزمه‌تێکی زۆری به هونه‌ر و کلتور و گه‌ل و
نیشتمانه‌که‌ی کردوه ئه‌م که‌له پیاوه له ساڵی ١٨٢٧ له شاری ڤییه‌نای
وڵاتی نه‌مسا کۆچی دوایی کرد.
08/09/08
بۆن/ ئه‌لمانیا
|