په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٢\٢٠١٠

نەوشیروان گەورەترین ناپاکە و دەبێ دادگایی بکرێ!

سەلام عەبدوڵا  

ناپاکی بە ئەمتیاز:
 

چەندە پارتی و یەکێتی بە پارەوپوول سەرخۆشن و پشتیان لە داخوازی زۆرێک لە شەهید و زیندانیان و دەربەدەرەکان کردووە و خەریکی قازانجی کۆمپانیاو گرێبەستە زلهێزەکانیان کە دەتوانین بە ناپاکی ناویان بهێنین، نەوشیروان موستەفا هەزارجار لەوان ناپاک ترە:
نزیکەی30ساڵ نەوشیروان موستەفا سکرتێری کۆمەڵەی مارکسی-لینینی کوردستان بوو کە پاشان ناوەکەیان کرد بە(کۆمەڵەی رەنجدەران). لەو ساڵانە سەدان کوڕو کچ گیانی خۆیان لەپێناو کۆمەڵەو ئامانجەکانی بەختکرد یان ئەشکەنجە و لانەوازبوون، کەچی نەوشیروان پاش30ساڵ لە کتێبەکەی(پەنجەکان یەکتر ناشکێنن)، دەنووسێ: من هەرگیز بڕوام بە مارکسیزم نەبووە. تەکلیفیان لێکردم و قبووڵم کرد.
ئایا لەمە ناپاکتر هەیە؟
30ساڵ منداڵە خێرنەدیوکەکانی خەڵک لەپێناو درووشم و ئامانجی مارکسیزم لینینیزم بەکوشت دەدەی و پاش ئەو رووبار خوێنە تازە بە تازە دەڵێی من بڕوام بە مارکسیزم نەبووە؟!
30ساڵ درۆکردن لەگەل خەباتگێڕانی کۆمەڵە و کەسوکاریان.
30ساڵ یارییەکی قیزەوەن بە چارەنووسی رێکخراوێکی بەرفراوان.
30ساڵ درۆ لەگەل خۆی و خەڵک.
چۆن یەکێک 30ساڵ دەبێ بە سکرتێری حزبێک بەبێ ئەوەی بڕوای بە بیروباوەڕەکەی هەبێت؟! ئەمە چی پێدەڵیًن؟
ئەی درۆکەی نەوشیروان ئاسۆکەت چەند درێژ بوو، ئەی مارکسیزم ئێستاش، تیشکی تۆ چەند جوان و دڵرەفێن و روونە: نەوشیروان توانی زیرەکانە سوود لە گەرمی باوەشی مارکسیزم و لایەنگرانی وەربگرێت، ئێستا هاتووە بە پارەو ئەندام و کادری حزبەکەی، بەڵام بەناوی"گۆڕان"ەوە30ساڵی تر تەقڵە بە خەڵک بدا"هیوای مەرگی بۆ ناخوازم"، دووبارە قەڵەم بەدەستەوە بگرێ و بڵێ"مەبەستێکی ترم هەبوو...
ئەوە مافی رەوای کەسوکاری شەهیدانی کۆمەڵە، پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵەیە، نەوشیروان بە تومەتی"نیاز پیسی و هەڵخەڵەتانی"جگەرگۆش و ژیانیان"داوای دادگاییکردنی بکەن.
ئایا هیچ ناپاکییەک لەم ناپاکییە دەرهەق بە ژیان و گوزەرانی خەڵک هەیە؟
ئێستا ئەم ناپاکە بۆ نەگبەتی ژێردەستەکان، بە ئەستێرەو فریادرەس هاتووەتە مەیدان و بێچارەیەک بە جیڤارای شوبهاندو وتی(ئەو نەوشیروانە کە لە مێژوودا جیڤارەیە)، بەبێ ئەوەی بزانێ جیڤارا کۆمونیست بووەو"کاکە"لە خوێنیان تێرنابێت!
هەرزار رەحمەت لە بێ ڕێزییەکەی عەدنان عوسمان کە مافی خۆیتی چی دەڵێ و گەر هەڵەش بێت، دەتوانێ رەخنە لە خۆی بگرێت و لێی پاشگەزبێتەوە. ئەمە مەترسییەکی گەورە نییە لە چاو 30ساڵ لە تەفرەدانی خەڵک: سەد رەحمەت لە کفن دز!

تاقە حەقیقەت!

راگەیاندنی گۆڕان ئەم درووشمە هەڵگرتووە(ئەوانەی دەیانەوێ بەر بە گۆڕان بگرن، دەچن بە گژ ئیرادەی خەڵک و مێژوودا)!
لەم درووشمە گۆڕان رەهایی بە خۆی دەداو وەک تاکە حەقیقەت و مێژوو و لەدەروەی خۆیان هیچیان بوونی نییە: ئایا دەزانن مەترسی ئەم جۆرە بۆچوونە چەندە؟!
لەم بارەیشەوە دەڵێم: درۆ بکەن، درۆبکەن، درۆبکەن، تا خەڵک بڕواتان پێدەکات.
گرنگ نییە تۆ چیت!
دزو جەردەی یان جاش، هەژارو لێقەوماوی یان خاوەن کۆمپانیای کەرتی تایبەت، سەرۆک عەشرەتی عەرەب یان کورد، رەوتێکی شوفێنیستی عەرەبیت یان ئیسلامی، پێشکەوتوو یان دواکەوتوو، هیچیان بۆ برادەرانی گۆڕان گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە"بیگۆڕی"!


جاش و جەوهەر نامیق:
جاشی بەناوبانگ خالیدی خولە سوور راستی وتووە: (ئەگەر نەوشیروان نەبێت، کێ بەم حوتانە دەوێرێ)، چونکە نەوشیروان فەرماندەو هێزی چەکداری هەیە(مع وقف التنفیژ)و پارەو پوول و راگەیاندنی هەیە. جەوهەر نامیق گوایە"خوێندەوارە" لەبارەی بەرنامە پڕ هەڵەو بۆچوونە ترسناکەکەی گۆڕان، دەڵێ: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌وڵبدرێت هه‌م شه‌قامی‌ کوردستانی‌‌و هه‌م لایه‌نه‌کانی‌ دیکه‌ش له‌وه‌ تێبگه‌ن، که‌ ئه‌م هێزه‌ نوێیه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداربێت له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ ئه‌م عێراقه‌دا، به‌و پرۆگرامه‌ی‌ خستویه‌تیه‌ڕوو، سووربوون له‌سه‌ر مافه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی‌ کورد‌و چاره‌سه‌رکردنی‌ کێشه‌کان به‌ڕێگه‌ی‌ دیالۆگ، ئه‌مانه‌ خاڵی‌ سه‌ره‌کین بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ تایبه‌ت گۆڕان، بتوانن له‌گه‌ڵ‌ لیستی‌ ده‌سه‌ڵات پێکه‌وه‌ کاربکه‌ن.
ئایا جەوهەر نامیق بۆ نموونە لە مانای بەکارهێنانی"ناوچەکانی جێ ناکۆکەکان" تێگەیشتووە؟ بەڕاست بەرنامەکەی خوێندووەتەوە؟! بەگوێرەی وەڵامەکەی، نەخێر نەیخوێندووە.

داهێنانێکی نوێ!

گۆڕان گوایە داهێنانێکی نوێی دەکات لە خیتابی سیاسی و باسی چەمکی هاوڵاتیبوون و داوای پێکەوە ژیانیان لێدەکەن. ئەمە گاڵتەجاڕییەکی زۆر کۆنی دەسەڵاتدارەکانە بە ژێردەستەکانی گەلانەو لە بەرامبەریاندا دەڵێم:
هاوڵاتی ژێردەست و پەراوێزخراو وچەوساوە: بە راگەیاندنی هیچ حزب و لایەنێکی بۆرژوازی هەڵمەخەڵەتێ، رازی مەبەو هەرگیز لە هاوڵاتی سەرمایەدار، چەوسێنەرو گەندەڵ خۆش مەبە!

نەوشیروان و پەیامەکەی سەبارەت بە ناوچە دابڕاوەکان!

زۆر باشە کە نەوشیروان پاش رۆژێک لە بڵاوکردنی هەندێ رەخنە لە پەیامەکەى، زمانه ترسناکه که ى راستکردەوە، بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەو نابەجێیانەی تێدایە:


1- ئەو وتی(پرسی کەرکوک، پرسی خانەقین و مەندلی، پرسی سنجار و شوێنەکانی تر...)و پاشانیش وتی)هەموو ئەم کێشانە چارەسەر...)
منیش دەڵێم: هەر هەموویان یەک پرسەو لەیەک جیا نین و بە کورتی پێی دەڵێن: کێشەی ناوچە بە زۆرەملی دابڕاوەکانی کوردستان! لەچەندین شوێنی تری وتارەکەی دووبارەی ئەو هەڵەیە دەکاتەوەو لە هەندێ شوێنیش بەدرووستی وتی(ناوچە دابڕاوەکان)، بەڵام پێدەچێ ناتوانێ جیاوازی لە مانای ئەو دوو دەربڕینە بگات..
2- ئەو وتی(حیزبە کوردییەکان لەبری ئەوەی عەدالەت و دیموکراسی و ئازادی بۆ خەڵکی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان بەرن، ململانییەکی حیزبی نامەسئولانەیان بۆ ئەم ناوچە دبڕاوانە بردو لەوێش دووبارە هەموو ئەو هەڵەو کەموکوڕییانەیان دوبارە کردووە....)
ا- چما لە کوردستان عەداڵەتیان دابینکردووە تا بیبەن بۆ ناوچە دابڕاوەکان؟!
ب- کەرکوک لە ناوچە دابڕاوەکان جیا نییە، بۆیە ئەو(و)لەنێوانیاندا زۆر بێمانایە!
3- لە پەیامەکەی هاتووە(ئەو جێگەیەیە کە ئەبێ هەم دیموکراسی راستەقینەی لێ لەدایک بێ و هەم کۆتایی بە عەقلییەتی حیزبسالاری بهێنێ کە هەم ناوچە دابڕاوەکان و هەم کۆمەڵگەی کوردی لەناوەوە توشی چەندان قەیرانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و رۆشنبیری کردوە).
لێرەدا مام نەوشیروان هۆی سەرەکی قەیرانەکانی کۆمەڵکەی کوردستان بۆ حیزبسالاری دەگەڕێنێتەوە. ئەمەیە گاڵتەکردن بە خەڵک: لە چ وەڵاتێکی دنیا حزب یان هاوپەیمانی چەند حزبێک حوکمڕانی ناکات؟ حزبەکان بەشێکن لە(سەرخانی)کۆمەڵگەو ئابووری ژێرخانەکەیە. ئەمەی ئەم برادەرە دەیڵێ لە قوتوی هیچ عەتارێکی ئەم گەردوونە نییە!


نەوشیروان لەدوا رستەی پەیامەکەی، دەڵێ: (ئەگەر ئەتانەوێ وڵاتێکتان هەبێ لە سەر بنچینەی یەکسانی لەبەرامبەر قانون دا دابمەزرێ و لەسەر بنچینەی دادی کۆمەڵایەتی بەرێوە بچێت، دەنگ بدەن بە لیستی گۆڕان.
ئاخر چی بڵێین لەبارەی نەزانی؟!


بۆچی نەوشیروان تا ئێستا پێمانی نەوتووەو ناڵێ چۆن دادی کۆمەڵایەتی بەرێوە دەچێت؟. ئەمە پرسە هەرە گرنگەکەیە. ئایا سەر لەبەری(سەرمایە)دەردەکات یان وەک سیاسەتمەدارە باڵادەستەکانی سیستێمی سەرمایەداری، تەنها بۆ لەخشتەبردنی هەژاران و پاشان سەرکوتکردنیان، بانگەشەی دادی کۆمەڵایەتی دەکات؟!
راستە من لە سوچێکی دووری وەڵاتەکەم دەژێم، بەڵام لێرەوە بە گوێرەی توانام و دوور لەهەر بەرژەوەندییەکی شەخسی، بزانم لەتلەتم دەکەن، ناهێڵم هیچ لایەنێک و لە پێشەوەشیانەوە هەردوو حزبی دەسەڵاتدارو کۆمپانییەکانی دەوروبەریان، خەڵکە رەشورووتەکەی وەڵاتەکەم هەڵخەڵەتێنن!


هیچ شەرم و نەنگییەک نییە کە بەرەی چەپ لاوازەو سەوداکاری لەسەر دەکرێ و بەهۆیەکی نازانم بۆ ئەوەی هاواری: (بژی شوعییەت)بکەم....تاقە رێگای سەرفەرازیمان: بەرنامەی دەسەڵات و ئابووری و رەوشت و هونەری ژیانی هەرەوەزییە!
 


07701929872
dwaroj@yahoo.de