١٩\٢\٢٠١٠
نه‌وشیروان مسته‌فا چۆن کێشه‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌ر ده‌کا؟

سیروان ئه‌مین
له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا که ساڵی 1992به‌ڕێوه
چوو لایه‌نگرانی جه‌لال تاڵه‌بانی به ئۆتۆمبێل به کۆچه و کۆڵانه‌کانی
سلێمانی و شاره‌کانی تری کوردستاندا ده‌سوڕانه‌وه ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر
مامه ده‌رنه‌چێ که‌رکوکمان له ده‌ست ده‌چێ، مامه‌یان ده‌رچوو و ئێستا
که‌سی یه‌که‌می عێراقه، که‌چی هه‌ر که‌رکوکیان ده‌ست نه‌که‌وته‌وه.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له مێژه که
که‌رکوکیان کردوه به قودس و دڵ و گورچیه‌له‌ی کوردستان و ده‌یان ئه‌ندامیشان
له په‌رله‌ماندا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یان توانیه‌وه کارێکی ئه‌وتۆ
بۆ که‌رکوک بکه‌ن.
له 2003 که ڕژێمی به‌عس ڕوخا، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی
دیموکراتی کوردستان به نه‌وشێروان مسته‌فاشه‌وه چونه که‌رکوکه‌وه،
ئه‌وکات له بڕی ئه‌وه‌ی بیرێ له‌و خه‌ڵکه داماوه بکه‌نه‌وه که
ساڵه‌هه‌یه سته‌میان لێده‌کرێ، که‌وتنه تاڵان‌کردنی شاره‌که و دابه‌شکرنی
خانوو و ئۆتۆمبیل و فه‌رمانگه ڕه‌سمیه‌کان، کارێکی وه‌هایان کرد که
خه‌ڵکی غه‌یره کوردی شاره‌که ببنه دوژمنی سه‌رسه‌ختی خه‌ڵکی کورد
نشینی که‌رکوک.
ئێستا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌وشێروان مسته‌فای لیستی گۆڕان
هاتوه و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌نگم پێبده‌ن ئه‌وه که‌رکوک ده‌گه‌ڕێنمه‌وه
سه‌رکوردستان و هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌م، به‌ڵام چۆن، ئه‌وه‌یان
که‌س نایزانێ؟ باشه با وای دابنێن که نه‌وشێروان موسته‌فا و هاوپه‌یمانی
کوردستان 100 کورسی به‌ده‌ست دێنن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا، که که‌س
بڕوا به‌م ژماره‌یه ناکات، ئه‌وکاتیش هێشتا سێیه‌کی په‌رله‌مانی
عێراقیش ناکات.
په‌رله‌مانی عێراق په‌رله‌مانێکی دواکه‌وتوو، تایفی، دینی و قه‌ومیه،
ئه‌و په‌رله‌مانه ناتوانێ نه کێشه‌ی که‌رکوک نه هیچ کێشه‌یه‌کی تر
چاره‌سه‌ر بکات، مه‌سه‌له‌که‌ش ڕونه، چونکه هه‌م لیستی هاوپه‌یمانی و
لیسته‌که‌ی گۆڕان وه هه‌م لیسته‌کانی تر له سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و
دینی وه دروست بوون و به‌و لۆجیکه به‌رچاو ته‌نگه بیر ده‌که‌نه‌وه،
کێشه‌ی که‌رکوکیش کێشه‌یه‌که پێویستی به چاره‌سه‌رێکی ئینسانی و یه‌کسانی
هه‌یه که دانیشتوانی شاره‌که له سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون و به
چاوێکی یه‌کسان ته‌ماشا بکرێن، ئه‌مه‌ش زۆر قورسه بۆ که‌سێکی
ناسیۆنالیستی وه‌ک نه‌وشێروان و لیسته‌که‌ی.
هه‌موو کێشه‌ی که‌رکوک چ بۆ لیستی هاوپه‌یمانی و گۆڕان و چ لیسته‌کانی
تری په‌رله‌مانی عێراق ده‌وڵه‌مه‌ندی شاره‌که‌یه به نه‌وت نه‌ک به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی
خه‌ڵکه‌که‌ی. بۆ حه‌ڤده ساڵ ده‌چێت خه‌ڵکی که‌رکوک له ژێر چادر و سه‌ربازگه
کۆنه‌کاندا به ئاواره‌ی ژیان ده‌گوزه‌رێنن و ئاوڕیان لێ نادرێته‌وه،
به‌ڵام ئیتر ئه‌وه هه‌ڵبژاردن و گه‌مه سیاسیه‌کانن که وا له نه‌وشێروان
مسته‌فا و کاندیده‌کانی تر ده‌کا که خه‌لکی که‌رکوکیان بیر بکه‌وێته‌وه.
نابێ خه‌ڵکی که‌رکوک هه‌رگیز بڕوا به‌و وه‌عده و به‌ڵێنانه بکه‌ن که
بونه‌ته کاری هه‌ر جاره‌ی لیسته ڕه‌نگاوره‌نگه‌کانی کوردستان له
کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. بڕوا ناکه‌م که‌س قسه‌کانی نه‌وشێروان موسته‌فای
بیر چوبێته‌وه له مه‌ڕ خه‌ڵکی که‌رکوکیه‌کان که وتی من خه‌ڵکی
سلێمانی ناکه‌مه قوربانی خه‌ڵکی که‌رکوک.
18-02-2010
|