٢٦\٦\٢٠١٥
نەوشیروان
مستەفا چی دەگۆڕێ؟

پێشرەو حەمید
ھەندیێک مرۆڤ لەناو مێژوودا بەردەوام دەبن و ھەندێکیشیان مێژوو دروست
دەکەن , نەوشیروان مستەفا لە بینیی زۆرکەسەوە بە خوێندنەوە لوژیکیەکەی
مرۆڤێک بوو سەرەتا وەک ھەرمرۆڤێکی تر لەناو ئەو مێژووەدا دەسوڕایەوە کە
پێش ئەو کەسانی تر دروستیان کردبوو , بەڵام لەدوای دروستکردنی
بزوتنەوەی گۆڕان تا ئەم ساتەیش خودی نەوشیروان مستەفا خولقێنەری
میژوویەکە , کە نیوەی خەڵکی کوردستان بەئومێدەوە لێ دەڕوانن و
دەیانەوێت ڕێبواری ناو ڕوداوەکانی ببن و ئەوەی نەوشیروان و بوزتنەوەکەی
وەک دروشم و ئامانج لەسەرەتادا ھەڵیان گرتوە بۆگۆڕانکاری , نەگاتە بن
بەست و بەچاوی خۆیان ئاکامەکەی ببینین و کۆتای بە دێوەزمەی چەق بەستن
بھێنن لە چونە پێشەوەی سیستەمی سیاسی و ھێنانی دونیایەک کە پڕبێت
لەخۆشنودی و یەکتر قبوڵکردن و دوربێت لە ڕق و یەکتر شکاندنەوە .
ئەم پیاوە نەیارەکانی لە دۆستەکانی باشتر دەزانن کە چاوی لەپۆست و
سامانی خەڵکی کوردستان نیە و دەیەوێت کۆتای بە حوکمی بنەماڵەی بھێنێت و
سیستەمی بەڕێوەبردنی کوردستان بخاتە سەر ئەو ڕێچکەیەی کە ئێستا زۆرینەی
ووڵاتانی پێشکەوتو دیموکرات کاری لەسەر دەکەن و بەھۆیەوە ڕەوشی سیاسی و
ئەمنی و ئابوری ووڵاتەکانیان جێگیرە و خەڵک بەرھەمی ھوشیاری خۆیان
دەخۆن !!
ئامانجەکانی نەوشیروان مستەفای تەمەن ٧٠ ساڵ سەرکەوتو و دەبێت و لایەنە
نەیارەکانی حوکمی بنەماڵەی ناچار دەکات کە ھاوکاری بن تا سەرکەوتن ,
یان کۆی ھەوڵەکانی نەوشیروان مستەفا تەنھا وەک ھەوڵێک لە میژوو
دەمێنێتەوە و سەرلەنوێ کوردستان نغرۆی پاشاگەردانی دەبێتـەوە کە
ھەمومان تامی تامە ناخۆشەکەیمان کرد و بەرێوەبردنە لاوازەکەیمان
ئەزمونکرد بە بینین و ھیشتا دەیان قەیرانی تر ماوە تا تێپەڕێنین ؟ ئاخۆ
ئەگەر نەوشیروان مستەفا سەرکەوتو نەبوو , ئەبێت چەند ساڵی تر زۆرینە
خەڵکی کوردستان چاوڕوانی فریاد ڕەسێکی تر بکەن لەکاتێکدا ھێشتا زۆرینە
بە چاوی فریاد ڕەسی یەوە لە نەوشیروان مستەفا دەڕوانن؟!
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|