نه‌وشیروان مسته‌فا له دیل کوشتنه‌وه بۆ دیفاع له ئازادی بیروڕای سیاسی!
سیروان ئه‌مین
له که‌ناڵئ که‌ی ئێن ئێنی ئاسمانیه‌وه که هی لیستی گۆڕان و کۆمپانیای وشه‌یه، نه‌وشیروان مسته‌فا که سه‌رۆکی لیسته‌که‌یه له‌م ڕۆژانه‌دا و له چاوپێکه‌وتنێکدا نان‌بڕاو کردنی ئه‌ندامانی لیسته‌که‌ی له لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه به پێشێلکردنی ئازادی سیاسی دایه قه‌ڵه‌م و وه‌ک زوڵمێکی ئێجگار گه‌وره چاوی لێکرد.
به ده‌ر له‌وه‌ی من خۆشم پێم ناخۆشه که خه‌ڵک له سه‌ر ئازادی بیروڕا نان بڕاو بکرێن، به‌ڵام ئه‌وه له نه‌وشێروان مسته‌فا ناشیرین و نه‌شیاوه، چونکه جه‌نابی له سه‌ر بیروڕای جیاواز و ئازادی ڕاده‌ربڕین و موخالیف بوون به حیزبه کۆنه‌که‌ی ده‌یان کاری قێزه‌وه‌ن و دژه ئینسانی به ئه‌نجام گه‌یاند.
ئه‌و و هه‌ڤاڵه‌کانی له ڕۆژی یه‌کی ئایاردا له ساڵی 1983 و ته‌نها بۆ ڕازیکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌کاته‌ی به‌عس هه‌ڵێکوتایه سه‌ر ئه‌و شیوعیانه‌ی به‌غداو به‌سره که له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس هه‌ڵهاتبوون بۆ کوردستان و به‌شدار بوون له مه‌راسیمی یه‌کی ئایاردا له پشت ئاشان ، یه‌که به‌یه‌که‌یان به خۆێنێکی سارد‌و به گیانێکی نامه‌سئولانه‌وه گوله‌باران کردن، ئه‌و له شه‌ڕی ناوخۆدا به موهه‌ندیسی کوشت‌وبڕ ناسراوه، به فه‌رمانی ئه‌و به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ و له ناو شاری سلێمانیدا ته‌نها بۆ ڕازیکردنی ئایه‌توڵاکانی ئێران نه‌خشه‌ی بۆ قه‌تڵ و عامی کۆمۆنیسته‌کان دانا‌و ده‌سگیرکراوه‌کانیشیان کوشت.
ئێستا نه‌وشیراون مسته‌فا له که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێنه‌وه دێت موحازه‌ره له‌سه‌ر ئازادی بیروڕاو ده‌نگی جیاواز ده‌دات، نازانم تا که‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده کڵۆڵ و به‌دبه‌خت ده‌بن که له شه‌و ڕۆژێکدا جه‌لادێکیان لێ ده‌بێته غاندی و ماندێلا و هه‌موو ئه‌و قه‌تڵ و عامه‌یان بیر ده‌چێته‌وه که به‌چاو و گوێی خۆیان بیستویانه و بینیویانه.
له وڵاتاندا خه‌ڵکی نیشانه‌ی پرسیار له سه‌ر هه‌ر سه‌ره‌ک حیزب و ده‌سه‌ڵاتدارێک داده‌نێن و لاپه‌ڕی ژیانی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر پشیله‌یه‌کیشی کوشتبێت ئه‌وه ده‌درێته دادگا یان لانی که‌م له پۆسته‌که‌ی ده‌یهێننه خواره‌وه، که چی ئێمه موجریمه‌کانی دوێنێ به ده‌ستی خۆمان و به‌سه‌رشانی خۆماندا ده‌به‌ینه سه‌ر کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
باش ده‌زانم له وڵاتی ئێمه‌دا دادگا سه‌روه‌ر نیه و سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته و حیزبه‌کانێتی، به‌ڵام خۆ لانی که‌م خه‌ڵک ئه‌وه ده‌زانن کێ بوون هۆکاری شه‌ڕه ناوخۆ و ده‌ره‌کیه‌کان، کێ بوون ئه‌وانه‌ی به درێژایی ژیانیان له پشت په‌رده‌وه خه‌ریکی تیرۆر و کوشتنی سیاسی به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆیان بوون، خه‌ڵک ده‌بێ ئه دادگایه بکات و نه‌بێته پردێک بۆ سه‌رکه‌وتنی که‌سانی وا به کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
23/09/2009
|