٣١\١٢\٢٠١١
ته‌وه‌ری ''ئایه په‌رله‌مانی
کوردستان سه‌رسه‌خت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و له‌باره؟''.
نه‌وزاد وه‌لی:
په‌رله‌مانه‌که‌ی باشووری وڵات، جگه له چایخانه‌یه‌کی
گه‌وره، له هیچی تر ناچێ.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
پرسیاری
ته‌وه‌ره‌که هێجگار ساکاره ، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا هێجگار ئاڵۆزه ،
ئه‌گه‌ر هه‌ر وا به ساکارییش وه‌ڵام بدرێته‌وه ، ئه‌وا مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کان
ده‌رناکه‌ون ، بۆیه ئه‌گه‌ر بوار له سایته‌که‌تاندا هه‌بێت ، لام
وایه باشتره که هه‌ندێک به قوڵیی وتووێژی ئه‌م باسه بکرێت (به‌تایبه‌تیی
وا بیست ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و په‌رله‌مانه‌دا تێئه‌په‌ڕێت) ،
ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی که که‌سانی پسپۆر له بواری یاسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا
بکه‌ونه ناو باسه‌که‌وه و زیادتر کێشه‌که بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان
ڕونبکرێته‌وه و ده‌ربڕینه‌کان دوربن له سۆز و هه‌ستی که‌سیی و
حیزبییه‌وه.
کێشه‌که‌ش هه‌ر ئه‌وه نییه که په‌رله‌مانه‌که‌ی باشووری کوردستان وه‌ڵامی
پێشنیاز و داواکاریی حه‌وت سه‌ت که‌س ، یان هه‌زار که‌سی پشتگوێخستووه!
کێشه‌که له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه له ماوه‌ی ئه‌م
بیست و یه‌ک ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕیندا ، په‌رله‌مان ، یان ڕاستتر ،
داموده‌زگای یاسایی و کارامان هه‌بووه و هه‌یه؟
ئه‌وه‌ش بڕگه‌یه‌که له ڕسته‌ی پرسیاره‌که‌تاندا ، لام وایه باشتر ئه‌بێت
که زیادتر ئه‌و پرسیاره بوروژێنرێت ، چونکه په‌رله‌مانێک به ئه‌و
ته‌مه‌نه بیست ساڵییه‌وه و تا ئێستا له زۆر بواردا کار به یاساکانی
به‌عس ئه‌کات! ئه‌بێت مایه‌ی وتووێژی ته‌واوی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان
، ڕێکخراوه جه‌ماوه‌رییه شارستانییه‌کان و ده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌کانی
ڕاگه‌یاندن بێت.
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره هه‌بێت ، ئه‌وا بێگومان په‌رله‌مان که
گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌ر و چاودێرییکه‌ری وڵاته ، ئه‌بێت
گوێ له ڕای تاکه یه‌ک هاونیشتمانیی خۆی بگرێت و وه‌ک له زۆربه‌ی
وڵاتانی دنیادا باوه ، په‌رله‌مان له ڕێی ده‌زگا هه‌مه‌جۆره‌کانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه ، وه‌ڵامی داواکاریی و پێشنیازه هه‌مه‌جۆره‌کان ئه‌داته‌وه
، به‌تایبه‌تیی له ڕێی سایتی په‌رله‌مانه‌که خۆیه‌وه ، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی
مناڵانی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانیش ئه‌ده‌نه‌وه ، هه‌ر وه‌ک له "وڵاتی
سوید"دا باوه.
له کاتێکدا که ئه‌ڵێم وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ساکار نییه ، له ئه‌و
ڕووه‌وه‌یه که ئێمه وه‌ک گه‌لی کوردستان له باشووری وڵات‌دا ، وا بۆ
بیست و یه‌ک ساڵ ئه‌چێت قه‌واره‌یه‌کی سیاسیمان هه‌یه که به‌پێی
پێویستییه‌کانی ده‌وڵه‌ت له ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ، خاوه‌نی زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری داموده‌زگا سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ته ، په‌رله‌مانیش یه‌کێکه
له ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کییانه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌م که ئێمه هه‌مانه!
له ئه‌م ڕووه‌وه زیادتر له زۆر وڵاتی بچوکی ئه‌ندامی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داموده‌زگامان هه‌یه و سامان و بودجه‌شمان بۆ
دابینکردنی کاراکردنیان و پێشخستنیان هه‌یه!
کاری په‌رله‌مان وه‌ک لای هه‌مووان ڕونه ، بریتییه له یاسادانان و
چاودێرییکردنی ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی که
بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه. ئه‌مه ساکارترین پێناسی په‌رله‌مانه ، به‌ڵام
ئایا ئێمه په‌رله‌مانێکی له ئه‌و جۆره‌مان هه‌یه؟
لای که‌س ناڕون نییه که ئێمه په‌رله‌مانێکی له ئه‌و جۆره‌مان
نه‌بووه و تا ئێستاش نیمانه!
له کاتێکدا که سه‌رۆکی ئه‌و په‌رله‌مانه به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌که‌ی
بڵێت چایچی ، شاگرد "لۆقه‌نته" و سه‌وزه‌فرۆش! بێگومان ئه‌بێت سه‌رۆکی
ئه‌و په‌رله‌مانه خۆی چایچی بێت و په‌رله‌مانه‌که‌شی چایخانه! ئه‌مه‌ش
له کاتێکدا ئه‌گه‌ر بۆ تاوێک ئه‌وه له‌بیربکه‌ین که ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و
جۆره که‌سانه سوکایه‌تین به ئه‌و توێژ و چینه کارگه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌یه که په‌رله‌مانه‌که‌ی
باشووری وڵات، جگه له چایخانه‌یه‌کی گه‌وره، له هیچی تر ناچێ، ئه‌گه‌ر
وا نه‌بووایه ، ئه‌وا ئه‌بووایه ئه‌و "چایچی!"یانه ده‌ستیان له کار
بکێشایه‌ته‌وه ، یان ئه‌و خاوه‌نی "چایخانه"یه‌یان ده‌ربکردایه!
هه‌ڵمه‌تی ڕیفرانده‌م له باشووردا دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس ، مشتومڕی
ده‌ستوری عێراق و خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ، له لای که‌س و
به‌تایبه‌تیی له لای چه‌په نوێیه‌کان شاراوه نه‌بوو ، هه‌ر زوو
ئاشکرامانکرد که دوو بنه‌ماڵه خێڵه‌کییه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات له پشتیه‌وه
بوون ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کییشیان له ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ڕیفرانده‌مه ته‌نیا
ئه‌وه بوو که گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نوێی عێراق بۆ
داپچڕاندنی ڕێژه‌یه‌کی به‌رز له بودجه ، سامانی عێراق و کوردستان ،
ده‌سه‌ڵاته هه‌مه‌جۆره‌کان و وه‌زاره‌ته‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوو بنه‌ماڵه‌که
خۆیان.
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی یه‌که‌م جاری عێراقی دوای به‌عسدا ، نزیکه‌ی دوو
میلیۆن هاونیشتمانیی باشووری وڵات ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆیی باشووری
کوردستان دا ، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت که ئه‌و ده‌نگدان و ڕاپرسییه
جگه له فێڵێکی قێزاویی دوو بنه‌ماڵه‌که ، هیچی تر نه‌بوو ، به‌شه
دزییه‌که‌ی خۆیان "به ناوی بودجه‌ی کوردستانه‌وه" به هۆی گوشاری ده‌نگدانی
دوو میلیۆن هاونیشتمانیی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، له سیانزه
له سه‌تدا کرد به حه‌ڤده! و هه‌ندێک وه‌زاره‌تی گرنگی عێراقیان وه‌رگرت!
ئه‌و کاته‌ی که ئه‌و ده‌نگدانه کرا ، باشووری کوردستان دووانزه ساڵ
بوو خاوه‌نی په‌رله‌مانی خۆی بوو. ئه‌و کاته چه‌ندان سیاسی و ڕۆشنبیری
کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات ، داوایان له په‌رله‌مانه‌که‌ی
ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌که کرد که ئه‌و ڕاپرسییه و دوو میلیۆن ده‌نگه‌که
بگه‌یه‌نێت به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و په‌رله‌مانه‌کانی
ئه‌وروپا و بیکات به دێ فاکت‌و "ئه‌مری واقیع" ، به‌ڵام هه‌رچی پێی
بڵێن کردار و هه‌ڵوێست له ئه‌و ڕووه‌وه ، په‌رله‌مانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی
دوو بنه‌ماڵه نه‌یبوو.
لێره‌دا نیوه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری ته‌وه‌ره‌که به شێوه‌ی دوو پرسیاری
تر قوتئه‌بێته‌وه:
- ئایا ئه‌و خوشک و برایانه‌ی که له ئه‌م دواییانه‌دا ئه‌و پێشنیازی
ڕاپرسییه‌یان داوه به ئا ئه‌و په‌رله‌مانه "چایخانه گه‌وره‌یه!" ،
ئه‌و ڕاستییه‌یان له‌بیرکردووه که ساڵانێکه و تا ئێستا ئه‌و په‌رله‌مانه
وه‌ڵامی دوو میلیۆن ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستانی نه‌داوه‌ته‌وه؟
- ئایا ئه‌وه لۆجیکه که ئه‌و په‌رله‌مانه وه‌ڵامی حه‌وت سه‌ت که‌س
بداته‌وه ، له کاتێکدا ساڵانێکی زۆره وه‌ڵامی دوو میلیۆن
هاونیشتمانیی له هه‌ڵبژاردنێکی ڕه‌وادا نه‌داوه‌ته‌وه
بێگومان مه‌به‌ست له ئه‌و دوو پرسیاره ئه‌وه نییه که له هه‌وڵ و
خه‌باتی ئه‌و خوشک و برایانه که‌مبکرێته‌وه که ماندوو بوون و ئه‌و
ده‌سته‌یه‌یان دروستکردووه ، ئه‌و ده‌نگ و ئیمزایانه‌یان کۆکردووه‌ته‌وه
، پێشنیاز و داواکارییه‌که‌یان داوه به په‌رله‌مانی خێڵه‌کیی
کوردستان ، هه‌رگیز مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه ، له‌و ڕووه‌شه‌وه ناتوانم
له‌وه زیادتر بڵێم که "فه‌هد" سیاسی کاریزمایی عێراق به‌ر له 80 ساڵ
ده‌رباره‌ی کاری جه‌ماوه‌ریی دژی داگیرکه‌ری ئینگلیز و ڕژێمی پاشایه‌تی
وتویه‌تی: (خه‌بات شێوه‌ی زۆره ، وه‌ک پێشکه‌شکردنی "عه‌رزوحاڵ" ،
ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ، مانگرتنی سیاسی بچوک و گه‌وره ، خۆپێشاندان ،
ڕاپه‌ڕین و.. تد ... هه‌رگیز نابێت له گرنگیی ئه‌و جۆره خه‌باتانه
که‌مبکرێته‌وه ، هه‌رچه‌نده سودیشیان ڕووکه‌شیی و سنورداربێت.)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ، ئه‌وه خۆی له خۆیدا
ڕه‌وایه‌تیدانه به ئه‌و ده‌زگا خێڵه‌کییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ی
کوردستان که به "په‌رله‌مان" ناوی ئه‌به‌ن!
لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ئه‌و چالاکییه ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی
به‌شێکی پرسیاری ته‌وه‌ره‌که خۆیه‌تی که ئه‌و په‌رله‌مانه "ئاسایی و
له‌باره"! به‌ڵام له ڕاستییشدا نه ئاساییه و نه له‌باره.
خه‌باتی شارستانیی و سه‌رده‌مییانه ، مه‌رجی سه‌ره‌کیی خه‌باتی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤه ، به‌تایبه‌تیی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ، چونکه له ته‌واوی
سه‌رده‌می نوێ‌دا له دۆزه‌خی جینۆساید و هه‌موو شێوازه‌کانی ڕه‌گه‌زپه‌رستییدا
ژیاوه ، ئه‌مڕۆ زیادتر له هه‌ر ڕۆژێکی تر ، پێویستمان به داموده‌زگایه‌کی
کارا "په‌رله‌مان" هه‌یه که:
- سه‌روه‌ریی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان دابینبکات.
- یاسا سه‌روه‌ربکات.
- یاسای سه‌رده‌مییانه له بواره هه‌مه‌جۆره‌کانی ژیانی خه‌ڵکی
کوردستاندا دابنێت.
- چاودێریی جێبه‌جێکردنی یاساکان له لایه‌ن داموده‌زگا جێبه‌جێکه‌ره‌کانه‌وه
بکات.
- دانه‌ری کۆمه‌ڵه یاسایه‌ک بێت که زه‌مانه‌تی ژیانی هاونیشتمانییان
له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابوری و ئازادییه که‌سییه‌کانه‌وه بکات.
- یاسای دادپه‌روه‌رانه‌ی دابینکردنی کار و زه‌مانه‌تی بێکاریی دابنێت.
- یاسای دابینکردنی زه‌مانه‌تی بژێو و ته‌ندروستیی هاونیشتمانییان
دابنێت.
- یه‌کسانیی نێوان ئافره‌ت و پیاو له هه‌موو بوارێک‌دا دابینبکات.
- دور له خورافیات و یاسا و ڕێسا ئایینییه‌کانه‌وه یاسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
دابنێت.
- هه‌روه‌ها سه‌تان بواری تر که ئه‌بێت ئه‌و په‌رله‌مانه کاری هه‌نوکه‌یی
و ئاینده‌یی بێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی که په‌رله‌مانێک سه‌رۆکه‌که‌ی ئاستی ڕۆشنبیریی ئه‌وه‌نده‌بێت
به ئه‌ندامه‌کانی په‌رله‌مانه‌که‌ی خۆی بڵێت چایچی ، سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی
"خاوه‌ن"ی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ش ئاستی خوێنه‌وارییه‌که‌ی تا پۆلی یه‌ک و
دووی ناوه‌ندیی بێت! ئه‌بێت له ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا چ جۆره
په‌رله‌مانێکیان لێ چاوه‌ڕوانبکرێت؟ سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌که‌ی تری ده‌سه‌ڵات
به سه‌ربه‌خۆیی خاکی نیشتمانه‌که‌مان بڵێت "خه‌وی شاعیران"! ئه‌بێت
چاوه‌ڕێی چی‌یان لێ بکرێت؟
په‌رله‌مانێک و حکومه‌تێک که به "نۆره!" و به ڕێککه‌وتنی دوو سه‌رۆکی
بنه‌ماڵه و مه‌کته‌به ناسیاسییه‌کانیان به‌ڕێوه‌ببرێن! چاوه‌ڕێی کام
هه‌نگاوی ئاسایی و له‌باریان لێ ئه‌کرێت؟
ئایا ئه‌وه ئه‌چێته عه‌قڵه‌وه که په‌رله‌مانێکی له ئه‌و جۆره!
گوێ به خواستی هاونیشتمانییانی بدات؟ بێگومان هه‌زار جار نه‌خێر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک زۆربه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ، منیش باوه‌ڕێکی
بێپایانم به خه‌باتی شارستانیی و سه‌رده‌مییانه هه‌یه ، به‌ڵام
نابێت مرۆڤی ڕۆشنبیر و سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه واقیع تێکه‌ڵی خه‌یاڵ و
ئاره‌زووه‌کان بکات. چاوه‌ڕێکردنی پروسێسی ڕاپرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل
و نیشتمانه‌که‌مان ، له ژێر سێبه‌ری ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه و ده‌سه‌ڵات
، په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌که‌یاندا ، که‌متر واقیعه و زیادتر خه‌یاڵه!
له هیچ سه‌رده‌مێکدا ده‌سه‌ڵاتێکی خێڵه‌کیی و بنه‌ماڵه‌یی ناتوانێت
داموده‌زگایه‌کی ته‌ندروست دروستبکات که که‌مترین پێویستییه‌کانی
ڕۆژانه‌ی هاونیشتمانییان دابینبکات ، ئیتر چۆن ئه‌توانێت له سه‌رده‌مێکی
وه‌ک ئه‌مڕۆدا ڕاپرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی بکات؟
پێشنیازکردن و داواکارییکردن بۆ په‌رله‌مانێک و حکومه‌تێک ئه‌گونجێت که
له ژێر ڕکێفی دوو بنه‌ماڵه‌دا نه‌بن.
هیچ دو‌ریش نییه که ده‌سه‌ڵات جارێکی تر له ڕێی پیاوانی خۆیه‌وه
باسی ڕاپرسیی گه‌رم بکاته‌وه! به‌ڵام به هه‌زار دڵنیاییه‌وه ، کاتێک
ئه‌وه ئه‌کات که به‌رژه‌وه‌نده‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بیی
ئیسلامیی شیعه و سوننه‌ی به‌غدادا له مه‌ترسیدابێت و بیه‌وێت دووباره
ده‌نگی جه‌ماوه‌ری داواکاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ک گوشارێک به‌کاربهێنێته‌وه!
ئه‌گه‌ر که‌مێک له خه‌مڵاندندا ورد بین ، ئه‌وا ئه‌شێت بڵێین ده‌سه‌ڵاتی
خێڵه‌کیی جگه له به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆی ، "له‌وانه‌یه!" ڕۆژێک له
ڕۆژان بیر له هه‌ڵوێستێکی له ئه‌و جۆره بکاته‌وه و ڕاپرسیی گشتیی
بکات ، ئه‌ویش له کاتێکدا که ئه‌گه‌ر:
- باری ناوخۆیی عێراق دوای ده‌رچوونی ئه‌مێریکا ، بگات به ئاستێک که
جیابوونه‌وه‌ی باشووری کوردستان له عێراق ، ببێت به ئاوات و ئاره‌زووی
شیعه و سوننه‌کان و بیانه‌وێت کوردیان له کۆڵ ببێته‌وه ، تا زیادتر
خه‌ریکی له‌ناوبردنی یه‌کتر ببن! و جیابوونه‌وه‌ی باشوور ببێت به "ئه‌مری
واقیع" ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆر واقیعیی نییه ، چونکه له‌وانه‌یه ئێران
تا ڕاده‌یه‌ک به ئه‌وه ڕازیی ببێت که عێراقی شیعه‌ی بێ کورد و سوننه‌ی
ده‌ستبکه‌وێت ، یان سعودیه و وڵاتانی عه‌ره‌بیی عێراقی بێ کورد و شیعه‌یان
ده‌ستبکه‌وێت ، به‌ڵام وڵاتانی دراوسێی تری عێراق ، به‌تایبه‌تیی
تورکیا ، له‌به‌ر بارودۆخی ناوخۆیی خۆی که زۆرترین کوردی تیادایه ،
له‌وانه‌یه به کارێکی وا ڕازیی نه‌بێت.
- له‌سه‌ر داوای ئیسرائیل و ئه‌مێریکا ، وه‌ک "هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک" نه‌ک به
کرده‌وه! دژی شیعه‌کان و ئێران به‌کاریبهێنێت!
- نه‌خشه‌ی کۆنی ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ته‌ی ڕابوردووی ئه‌مێریکا بۆ
دابه‌شکردنی عێراق به سه‌ر سێ ناوچه‌دا ، له لایه‌ن ئه‌مێریکاوه
جێبه‌جێبکرێت ، به‌ڵام هه‌مووان ئه‌زانن که ئه‌و نه‌خشه‌یه هیچ په‌یوه‌ندیی
به بڕیار ، هه‌ڵوێست و توانای ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌وه نییه ، له
نه‌خشه‌یه‌کی وادا ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه ته‌نیا وه‌ک فه‌رمانبه‌رێک
فه‌رمانه‌کانی ئه‌مێریکا جێبه‌جێئه‌که‌ن ، دور له هه‌ستی نیشتمانیی ،
نه‌ته‌وه‌یی و به‌رپرسیاریی مێژووییه‌وه.
- له هه‌مووی گرنگتر و واقیعییتر ئه‌وه‌یه که ڕۆژێک له ڕۆژان جه‌ماوه‌ری
کوردستان له باشوور ، بتوانن ئه‌و کێش و کاریگه‌رییه‌یان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
هه‌بێت که ناچاربکرێت سه‌ر بۆ خواست و ئاواتی سه‌تان ساڵه‌ی گه‌له‌که‌ی
دابنه‌وێنێت و ئه‌و ڕاپرسییه بکات و له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی کاربکات.
ئه‌بێت ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی دوایی ئه‌و مه‌به‌سته بێت که هه‌موو لایه‌کمان
خه‌باتی بۆ بکه‌ین ، چونکه جه‌ماوه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هێز و
تواناکانه.
واته ڕۆشنبیرکردنی جه‌ماوه‌ر به زانینی ماف و پێویستییه ڕۆژانه‌ییه‌کانی
و داواکردنی کاراکردنی په‌رله‌مان و داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و بێلایه‌نییان
و دور له ده‌ستتێوه‌ردان و به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه و حیزبه‌کانه‌وه
، ئه‌رکێکی گرنگی ئه‌م قۆناغه‌یه ، چونکه کاتێک که هاونیشتمانیی ئه‌رکه‌کانی
خۆی به‌رامبه‌ر به گه‌ل ، نیشتمان ، ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانه‌که‌ی
زانی ، هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش داوایان لێ ئه‌کات که به هه‌مان ڕاده
مافه‌کانی له لایه‌ن ئه‌و داموده‌زگایانه‌وه دابینبکرێن ، ئه‌مه‌ش
یاسایه‌کی سروشتییه و ده‌یان ساڵه یه‌کێکه له مافه‌کانی مرۆڤ که
له په‌یماننامه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا جێگیربووه.
دواجار ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که هه‌وڵ و خه‌باتی شارستانیی له ئه‌م
سه‌رده‌مه‌دا شێوازی زۆری هه‌یه و مه‌رج نییه هه‌ر له ڕێی
په‌رله‌مانه‌وه بێت. ئه‌توانین ئه‌و خه‌باته به شێوه‌یه‌کی تر
ئاڕاسته‌بکه‌ین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌بێت جه‌ماوه‌ری گه‌ل بۆ ئه‌و
ڕاپرسییه ببزوێنرێت.
له ئه‌و ڕووه‌شه‌وه پێشنیازم ئه‌وه‌یه که له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی
ئاینده‌دا ، بۆ نمونه هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ، په‌رله‌مان ، یان به‌تایبه‌تیی
بۆ په‌رله‌مانی عێراق ، جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر پسوله‌ی ده‌نگدانه‌که
بنوسێت "سه‌ربه‌خۆیی"!
له ئه‌و بڕوایه‌دام کارکردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کاریگه‌ریی فره‌وانتر
ئه‌بێت وه‌ک له ئه‌وه‌ی که ده‌نگ و ئیمزا ببرێت بۆ په‌رله‌مانی ده‌سه‌ڵاتی
خێڵ و بنه‌ماڵه ، هه‌مووان ئه‌زانین که ئه‌و جۆره چالاکییانه له
ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه‌دا ، وه‌ک هه‌موو پێشنیاز و
داواکارییه‌کانی تری ئه‌م بیست ساڵه‌ی ڕابوردوو ، هیچ ئه‌نجامێکیان
نابێت.
ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که ڕاسته ئیمزاکۆکردنه‌وه له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا
سود و کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه و ئامرازێکی شارستانییانه‌یه له گه‌یاندنی
ده‌نگی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا به ده‌سه‌ڵاتداران ، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا
که نرخی مرۆڤ نییه و ده‌یان خۆپێشانده‌ر ، ڕۆژنامه‌نوس و نه‌یارانی
سیاسی تیرۆرئه‌کرێن ، له کار ده‌رئه‌کرێن و نان‌بڕاو ئه‌کرێن ، تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر بێ سود و بێ کاریگه‌ر ئه‌بێت ، جگه له ئه‌وه‌ش که
هاونیشتمانییان بێزارئه‌بن له ئه‌و هه‌موو ئیمزاکۆکردنه‌وه بێ ئه‌نجامانه!
چالاکییه‌کی جه‌ماوه‌ریی له ئه‌و جۆره ، ئه‌بێت به پلانی
داڕێژراوبێت ، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی یه‌که‌م سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ، ئه‌وا ئه‌بێت
به‌رنامه بۆ هه‌نگاوی دووه‌م ، سێیه‌م و چواره‌میش له بواری هه‌مان
چالاکییدا دانرابێت. نابێت هه‌ر دوای هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌ست له
چالاکییه‌که هه‌ڵبگیرێت ، له خه‌باتی جه‌ماوه‌رییدا ئه‌و چالاکیی و
ناڕه‌زاییده‌ربڕینه پچڕپچڕانه ڕۆڵیان له ساردکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و
گۆڕینی "میزاج"یان ده‌رباره‌ی شێوازه هه‌مه‌جۆره‌کانی تێکۆشان‌دا هه‌یه.
ناکرێت هه‌ر چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک و کۆمه‌ڵێک ئیمزا کۆبکرێته‌وه و هیچی
تر له بواری هه‌مان چالاکییدا نه‌کرێت! ئه‌بێت ئیمزاکۆکردنه‌وه یه‌کێک
بێت له سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵێک هه‌وڵ و خه‌باتی تر که بۆ چالاکییه‌کی
دیاریکراو ته‌رخانکرابێت.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێت چالاکانی بواره هه‌مه‌جۆره‌کان وریابن له ئه‌و
بواره‌دا و ئیمزاکۆکردنه‌وه نه‌بێت به مۆده و ئامرازێک بۆ
ڕێکلامکردن که خه‌ڵک له ته‌نیشت ناوه‌که‌ی خۆیدا "له‌قه‌ب" و پیشه‌ی
جۆراوجۆر دابنێت!
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ئه‌و ده‌یان ئیمزاکۆکردنه‌وه هه‌مه‌جۆرانه‌ی ئه‌م
دواییانه بکه‌ین ، ئه‌وا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئیمزاکه‌ران خۆیان
ناوناوه "نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس"! هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی نوسینێکیان له
سایتێکدا بڵاوبووه‌ته‌وه! ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ئیمزایانه‌بێت ، ئه‌وا
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسن! ئه‌وه‌ش دوره له
ڕاستییه‌وه.
هیوادارم مه‌به‌ست له ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌م زیادتر گه‌رمکردنی ئه‌و
باسه گرنگانه‌بێت ، سوپاس و پێزانینێک بێت بۆ هه‌موو ئه‌و خوشک و
برایانه‌ی که له ئه‌و بواره و بواره هه‌مه‌جۆره‌کانی تری کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا
خه‌باتئه‌که‌ن و خۆیان ماندووئه‌که‌ن.
ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌رچه‌نده نزمیش بێت ، له ئه‌نجامدا هه‌ر کاریگه‌ریی
خۆی ئه‌بێت ، په‌ندێکی چینیی ئه‌ڵێت "شه‌و چه‌ند تاریکیش بێت ، ڕوناکیی
مۆمێک ناشارێته‌وه.".
گومانیش له ئه‌وه‌دا نییه که ژیان بازنه‌یه‌کی داخراو نییه و ڕه‌وڕه‌وه‌ی
پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌ڕوات ، به هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیش
ناوه‌ستێت ، به‌تایبه‌تی به ده‌سه‌ڵاتێکی خێڵه‌کیی و بنه‌ماڵه‌یی
نه‌خوێنه‌واری کوردستان و په‌رله‌مانه "چایخانه"که‌یان.
له مێژووی نوێ‌دا گه‌لی کورد گه‌وره‌ترین گه‌لی دنیایه که تا ئێستا
خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی خۆی و خاکه‌که‌ی نییه ، ساڵی 2011 ساڵی ڕاپه‌ڕینی
گه‌لان دژی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه عه‌ره‌بییه کۆنه‌په‌رسته‌کان بوو ،
گومان له ئه‌وه نییه که ساڵی ئاینده‌ش ساڵی به‌رده‌وامیی و سه‌رکه‌وتنی
ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 17 ی شوباتی گه‌لی کوردستان ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ساڵی
ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ، سعودییه و وڵاتانی تری کۆنه‌په‌رست و
دیکتاتۆری ئیسلامیی ، کۆریا ، چین ، کوبا ، و گه‌لانی به‌شخوراوی تر ئه‌بێت
، گه‌رده‌لولی ئازادیی هه‌ڵیکردووه و ئه‌وه‌ی له به‌ریدا بوه‌ستێت
ڕایئه‌ماڵێت. ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی تێکنێلۆجیا و
هۆشیاریی مرۆڤه ، نه‌ک به‌شخوراویی ، کۆیله‌یه‌تی و زوڵم و زۆرداریی
بنه‌ماڵه‌کان ، بازرگان و سه‌رمایه‌داران.
ماڵپه‌ڕی نه‌وزاد وه‌لی
|