په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٦\٢٠٢١

نەخێر تورک نەھات.

- بۆ بەڕێز قوبادی جەلیزادە -

سەلام نەجیبە     

نەخێر تورک نەھات:
- حیزبی شیوعی تورکیا نەھات.
- حیزبی دێڤرمچی نەھات.
- دەڤ یول نەھات.
- دەڤ سۆل نەھات.
- بۆلشەفیک پارتیزانی تورکیا نەھات.
- حیزبی شیوعی تورکیا مارکسی لینینی.(TKP/ML) نەھات.
- رێکخراوی مافی مرۆڤ لە تورکیا نەھات.
- حیزبی مارکسی لینینی تورکی (MLKP) نەھات.
- بزووتنەوەی ئاشتی تورکیا نەھات.
- DKP/BOE لە تورکیا نەھات.
- DKP تورکیا نەھات
- حیزبی MKP نەھات
- رێکخراوی کۆمۆنارە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا نەھات.
- پارێزەرەکانی ئۆجەڵان نەھاتن.
- دایکانی شەھید و بێسەروشوێنە تورکەکان نەھاتن.
- گەریلا تورکەکانی ناو ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان نەھاتن.
- نە سێڵدا بە شمشێرەوە ھات، نە نازم بە (ئار بی جی) و نە باموکی و جیم قەرەجی بە تەور ھاتن و نە ئیسماعیل بێشکچی بە چەقۆ ھات و نە سازان ئەقسو بە تفەنگەوە ھات و نە گرووپی مۆسیقی (yorum) یوروم بە ھەڕە ھاتن.
- ئەوە ئۆردوغانی ناسیونالیست و ئیسلامی بە حیزبەکەیەوە و گورگە بۆرەکان ھاتن.
نەخێر!
چیایەکانی کوردستان بە خوێنی ھاوڕێ شیوعی و چەپەکان سوورکراوە.
فەرموو لە خەڵکی دەرسیم، کوبانی و عەفرین بپرسن، داوای لیستی ناوی تورکە شەھید و بریندار و زیندانیی و دەربەدەر و دوورخراوە شیوعی و چەپ و مرۆڤدۆستە و دیموکراتەکانیان بکەن.
- ئاخر چۆن بە یەک چاو تەماشای:
(پێشمەرگەیەکی کڵاش و کابرای ''سەدام زێرە''
ئەنفالکراوێک و جاشێک
شەھیدە عەرەبە شیوعییە گۆڕنەناسەکان و ئەفسەرانی بەعس) دەکرێت؟
- جەلادێک و قوربانییەک بە یەک چاو تەماشادەکەن؟!
دەتەوێ بزانی کێ ھات؟ بۆ نموونە:
- حکومەتی ئیسلامفاشیستی تورکیا ھات.
- حکومەتی رەگەزپەرەستی تورکیا ھات.
حیزبی ئیسلامی تورکیا ھات.
چی ئەنووسی بنووسە، نەک بنووسیت (تورک ھات)!
ھۆنراوەیەکی جوان و بە سۆزتان نووسیوە، بەڵام دوور لە ئارەزووی من و تۆ، گشتاندن ھەڵەیەکی کوشندەیە و خزمەت بە رەگەزپەرستیی دەکا و ئەمەش تاوانە.
ئێستا خۆتان ئازادن لەوەی ئەو کۆپڵەیە بسڕنەوە یان راستبکەنەوە.

 

ماڵپه‌ڕی سه‌‌لام نەجیبە

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک