په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٥

نەخۆشەکانی کۆمەڵگەی ئێمە.


پێشرەو حەمید    


ئەوەی لە فەزای سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی کوردستاندا رووئەدا لە ھیچ شوێنێکی تر بوونی نییە!! بێ سەروبەریی و نەبوونی یاسا و نەبوونی رۆشنبیریی گشتیی و پووکانەوەی خۆشەویستیی و رێزگرتن لە مرۆڤ و قوربانییەکانی مرۆڤ، وەھای کردوە کە کایەی سیاسی و کایە رۆشنبیریی و کولتووریی و کایە جیاجیاکانی تر پڕ بێ لە "دەم"ی پڕ لە جنێو پڕ بێ لە "مرۆڤی دەروون نەخۆش" بە تایەتیی کایەی سیاسیی و رۆشنبیرییەکە وەھای لێھاتوە ئەوەی دەستەکانی پێنووس بگرێ و بە ئەسپایی بتوانێ دوو دێـڕ بخوێنەیتەوە، بوون بە چاودێری سیاسیی و نابەرپرسانە بە شەق بەربووتە شکۆمەندیی مرۆڤ و بە ناوی ئازادییەوە سووکایەتی بەو مرۆڤانە دەکەن کە بۆچوونەکانیان وەک یەک نین یان وەک ئەوان لە تەنیشت سێبەری حیزبێکی سیاسییەوە مووچەیەکی چەور وەرناگرن!!


بەشێک لە رۆشنبیرە دیارەکان، ئەوانەی راگەیاندنی حیزب کردنی بە پاڵەوان، ئەوانەی لەسەر حیسابی خۆشباوەڕیی خەڵکی کوردستان بوون بە دەستەبژێری پلەیەکی ناو کۆمەڵگا، ئەوانەی لە شوێنی گەرمەوە قسەیان لەسەر ساردیی دونیا دەکرد، ئەوانەی لە کەشێکی فێنکدا باسی جوانیی ھاوین دەکەن، ئەوانەی لەسەر شاشەکانەوە قسەی زل دەخەنە ناو مەزادی خۆشباوەریی میللەتەوە، ئەو دەستە مشەخۆرانە ھۆکاری یەکەم بوونی ئەو پاشاگەردانییەی بیرکردنەوە و لێکترازانە ئەقڵییەن کە یەخەی بەشێکی زۆری ئەندامانی کۆمەڵگەی کوردی گرتوە!! ھەر بۆیە بڕوا بە قسەکانیان مەکەن چونکە بۆچوونەکانیان ھیچی ھی خۆیان نین، ئەوانەی بە جۆرەکانی جنێو ئاشناتان دەکەن، سەری بەڵێیان بـۆ رامەوەشێنن؟ چونکە ئەوانە لە ناخەوە نەخۆشن.

 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک