١٥\٧\٢٠١٠ نه‌خۆشکه‌وتنی لاوه‌کانمان ... نه‌خۆشکه‌وتنی گه‌له‌که‌مانه.
ره‌زا شوان
یه‌که‌م/ تووشکردنی لاوه‌کانمان به به‌کارهێنانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و،خووگرتن پێیانه‌وه. ئه‌م ماددانه‌ش جۆریان زۆره و، کارتێکردن و کاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر تووشبووه‌کان به پێی جۆری به‌کارهێنانی مادده‌که ده‌بێت. هه‌روه‌ها شێوه و ڕێگای به‌کارهێنانیشیان زۆره. تا ئێستا له" ١٤٠" وڵات له جیهاندا به کاریان ده‌هێنن و زیاتریش له" ٢٠٠" ملیۆن مرۆڤ گرفتاری به کارهێنانی ئه‌م مادده بێهۆشکه‌ر‌انه بوونه. به‌کارهێنانی هه‌ندێک له‌م ماددانه ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی چه‌ند نه‌خۆشییه‌کی مه‌ترسیدار،وه‌ک ڤایرۆسی نه‌خۆشی زه‌ردوویی و نه‌خۆشی که‌م به‌رگری"ئایدز".زیانه‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌م ماددانه زۆرن.. تووشبووانی خووگرتوو به‌م ماددانه‌وه، گیان و هۆشیان سڕده‌بن و وڕ و گێژ و بێئاگاده‌بن، حه‌زی خواردنیان که‌م ده‌بێ،ڕه‌نگ زه‌رد و هه‌ڵبزرکاو ده‌بن،له‌ڕ و لاواز ده‌بن،پیس و چه‌په‌ڵ و چڵکن ده‌بن،له‌ش و لاریان تێکده‌چێ،سه‌رو ملیان ده‌شێوێ و ده‌ربه‌ستی خۆ جوان کردن و له‌به‌رکردنی جلی خاوێن و جوان نین،کز و مات و که‌مدوو و گۆشه‌گیر ده‌بن، مڕومۆچ و گرژن و زووش تووڕه ده‌بن،زمانیان فڵت ده‌بێ و قسه‌ی هه‌له‌قوبه‌له‌ق ده‌که‌ن، له ڕۆیشتندا به‌م ئه‌ملاو ئه‌ولایا دێن،جاری واش هه‌یه ده‌که‌ون و زیان به جه‌سته‌یان ده‌گا و ئاگایان له خۆیان نامێنێ، ئاره‌زووی هاوسه‌رگیری و دروستکردنی خێزانیان لا نامێنێ، گه‌لێ کێشه بۆ خۆیان و خێزنه‌کانیان دروتده‌که‌ن،که پاره‌ی کڕینی ده‌رمانه‌کانیشیان نه‌مێنێ ده‌که‌ونه قه‌رزکردن و سواڵکردن و پاڕانه‌وه،فێری دزیکردنیش ده‌بن .کچانی خووگرتوو له پێناوی به ده‌ستهێنانی پاره‌ی کڕینی ئه‌م ماددانه،به ئاسانی ده‌خه‌ڵه‌تێن و له‌وانه‌یه کچێنیان له‌ده‌ستبده‌ن و فێری له‌شفرۆشی ببن.سه‌ره‌ڕای ئه‌وش له‌ناو خێزان و که‌سوکاردا ڕێزیان نامێنێ و، سڵ و بێ‌زیان لێده‌که‌نه‌وه، ده‌شبنه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ خێزان و که‌سوکاریان، وه‌کو تاکیش زیانێکی زۆری ئابووری به خێزان و به ژێرخانی ئابووری کوردستان‌مان ده‌گه‌یه‌نن،له هه‌موو چالاکییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و له سیاسه‌ت داده‌بڕێن،هیچ هه‌ست و سۆز و مه‌یلێکی کورد و کوردستانپه‌روه‌ریشیان لا نامێنێ،ده‌بنه ئه‌رک و بارێکێ زۆر گران به‌سه‌ر خێزان و گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مانه‌وه، ئه‌مانه‌و گه‌لێ زیانی تر که کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر خراپ و مه‌ترسیداریان له‌سه‌ر داهاتووی کوردستان ده‌بێت،چونکه ئیفلیج بوونی لاوه‌کانمان ئیفلیج بوونی پێشکه‌وتن و کار و ئاوه‌دانی و بنیاتنانه له کوردستاندا.ئا ئه‌مانه‌یه نیاز و مه‌به‌ست و مه‌رامی دوژمن و داگیرکرانی کوردستان له‌م پیلانه نوێیه‌یان. تا ساڵی نه‌وه‌ت کوردستان پاکترین ناوچه‌ی جیهان بوو له به‌کارهێنان و تووشبوون به مادده بێهۆشکه‌ره‌کان، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا، ژماره‌ێک لاومان ئاڵوده‌ی مادده بێهۆشکه‌ر و سڕکه‌ره‌کان بوونه و، کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گرفتیشیان بۆ دروست کردووین، وه‌کو وتمان ده‌ستی چه‌په‌ڵی داگیرکه‌رانی کوردستانی تێدایه، پۆلیس و میتی تورکیا فاشی و پاسدارانی کۆماری ئێرانی نائیسلامی و سێداره‌و تاوان، به پێی پلانێکی داڕێژراو،به خۆڕایی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌ده‌ن به منداڵ ومێردمندڵ و لاوانی کوردمان،بۆ ئه‌وه‌ی تووشیان بکه‌ن و خوویان پێوه‌بگرن، ئه‌م ده‌ست و تاوانه‌شیان گه‌یشتۆته باشووری کوردستان و کۆمه‌ڵێک مێردمنداڵ و لاومانیان تووشکرووه، بۆ هێنانه‌دی ئه‌و مه‌به‌سته گڵاوانه‌یان که باسمانکرد. ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستاندا به ئازادی و به‌بێ چاودێری و سانسۆر،میتی تورکی و پاسداری ئێرانی له‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری کوردستان ته‌راتین ده‌که‌ن و لێپێچینه‌وه‌یان نیه. کۆمه‌ڵێک گه‌نجیشمان هه‌ر به‌م سۆنگه‌یه‌وه گیراون و به‌ندکراون، نابێ ڕۆڵی ناپاکی بانده قاچاخچیه نه‌فسنزمه‌کان نه‌ڵێین،که له پێناوی ده‌سکه‌وتنی پاره‌دا،هه‌موو به‌هایه‌کی ڕه‌وشت و مرۆڤایه‌تیان به‌لاوه ناوه،هه‌موو ئه‌مانه‌ش دژی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافه‌کانی مرۆڤن.
دووه‌م/ بڵاوبوونه‌ه‌ی دیارده‌ی له‌شفرۆشی له کوردستاندا به‌هۆی چه‌ند باندێکی گه‌وادیکه‌ر و چاوچنۆکی پاره و پوول. تا ساڵێ"٢٠٠٥"یش له باشووری کوردستاندا، به ئاشکرا و به زه‌قی ئه‌م په‌تایه بڵاونه‌بووبۆوه، باشووری کوردستان پاکترین ناوچه بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام به هۆی کرانه‌وه و خستنه سه‌رپشتی ده‌روازه‌کانی کوردستان له ڕووی هاتن و نیشته‌جێبوونی بێگانه له شاره‌کانی کوردستندا کۆمه‌ڵێک ژنی سه‌ڵت و هه‌ندێ باندی بازرگانی کردن به ژنانی له‌شفرۆشه‌وه،که زۆربه‌یان له ژنه عه‌ربه هاتووه‌کانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن و تورکمانیشان تێدایه بڵاوبوونه‌ته‌وه.به داخه‌وه ئه‌م بانده گه‌وادانه هه‌ندێ ژنی کوردیشیان پێوه‌گلاندووه.به‌شێکی زۆری ئه‌و ژنه له‌شفرۆشه بێگانانه هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدزن و کۆمه‌ڵێک لاوی کوردیان تووشی ئه‌م په‌تایه کردووه، که‌چی باشووری کوردستان تا ساڵی"٢٠٠٥"ئه‌م په‌تایه‌ی لێبڵاونه‌بووبۆوه. ده‌شێ هۆیه‌کی تری له‌شفرۆشی بۆ توند وتیژی و تێکچوونی شیرازه‌ی خێزان و پیاوسالاری بگه‌ڕێته‌وه، یان بۆ نه‌بوونی و هه‌ژاری.تا ڕاده‌یه‌کیش ئه‌م په‌تایه حه‌ز و په‌رۆشی هاوسه‌رگیری له لای لاوه‌کانمان کزده‌کات.هه‌ندێ ده‌زگای ئه‌منی کاری سیخوڕی به ژنه له‌شفرۆشه‌کان ده‌که‌ن. مه‌خابین که ئه‌مڕۆ له کوردستادا،کۆمه‌ڵێک لاومان تووشی ئایدز بوونه،زۆربه‌یان له ترسی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی به به‌دڕه‌وشت و داوێنپیس ناویان نه‌به‌ن،نه‌خۆشییه‌که‌یان ئاشکراناکه‌ن و ناچن بۆ لای پزیشک بۆ پشکنینی خوێنه‌که‌یان.دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا پزیشکێکی کورد له کوردستاندا که پسپۆره له نه‌خۆشییه‌کانی منداڵان،ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که کۆمه‌ڵێک منداڵمان،به هۆی گواستنه‌وه‌ی خوێن تووشی ئایدز بوونه.له‌وانه‌یه چه‌ندین که‌سی تووشبوومان هه‌بێ. سێیه‌م/ فیتدانی لاوه‌کانمان بۆ کۆچکردن به‌ره‌و هه‌نده‌ران. داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ڕێی چه‌ند باندێکی قاچاخچی کورده‌وه، بازرگانی به ژیان و به چاره‌نووسی لاوه‌کانمان ده‌که‌ن، ئه‌م قاچاخچییه چاوچنۆکانه ـ که زۆربه‌یان به‌ره‌ڵا و چه‌قاوه‌سوو و سه‌رسه‌ری و...ته‌نها له پێناوی پاره‌دا،لاوه‌کان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، به درۆ و به قسه‌ی زل ئه‌و‌روپا ده‌که‌ن به فردۆسی به‌هه‌شت و،گوایه به یه‌ک دوو هه‌فته ده‌یانگه‌یه‌ننه وڵاتی خوازراو،ئه‌وه‌ش ده‌که‌نه گوێیانه‌وه که به ئاسانی کاریان ده‌ستده‌که‌وێت و دوای شه‌ش حه‌و‌ت مانگ، شه‌ق له دۆلار و له یۆرۆ ده‌ده‌ن. پاره‌یه‌کی باشیان لێوه‌رده‌گرن. هه‌ر هێنده سنووری کوردستان ڕه‌تبده‌ن، ئیتر ئه‌م قاچاخچییه به‌دڕه‌وشتانه خۆیان ناکه‌ن به خاوه‌نی لاوه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌کانمان و،خۆیانیان لێده‌دزنه‌وه،به‌ڵکو جاری واش هه‌بووه هه‌ر خۆشیان خه‌به‌ری پولیسی تورکیایان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بیان گرن،ئه‌وانه‌ی که نه‌شگیرێن، به‌ره‌و رێگایه‌کی نادیاری هات و نه‌هاتی مه‌رگ ملده‌نێن و خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست قه‌زا و قه‌ده‌ر..ژماره‌ی ئه‌و لاوانه‌مان که له ئاوی گه‌وره ـ ڕووباره‌که‌ی نێوان تورکیا و یۆنان ـ و ده‌ریای ئیجه و ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستدا خنکان و بوون به خۆراکی ماسی و جانه‌وه‌ری ده‌ریایی زۆرن.چه‌ندین خێزانمان ماڵ‌وێران بوون. بێجگه له‌و سێ دیارده مه‌ترسیداره زه‌قه‌ی باسمکرد،چه‌ندین پیلان و هه‌وڵی داگیرکه‌رانی کوردستان له ئارادایه،بۆ دابڕاندن و یاخیکردن و له‌ڕێده‌رکردن و تووشکردنی لاوه‌کانمان. پووچه‌ڵکردنه‌وه و ڕێگرتن له‌م پیلانانه، ئه‌رکی حکومه‌ت و هه‌موو کوردێکی دڵسۆزه.. بۆ ڕێگرتن له ته‌شنه‌کردنی ئه‌و په‌تا و نه‌خۆشییانه،من چه‌ند پێشنیار و ڕا و پۆچوونێکم هه‌یه، که به‌زۆری به حکومه‌ی کوردستان جێبه‌جێده‌کرێن.. پێشنیاره‌کانم به کورتیی و به چڕیی:
یه‌که‌م/ پێویسته حکومه‌تی کوردستان خه‌می لاوانی بێ و ئه‌وه له به‌رچاوبگرن،که به‌بێ لاوه‌کانمان هیچیان پێناکرێت.پێویسته له چوارچێوه‌ی پلانێکی تۆکمه‌ی زانستیدا،به جدی بواری کارکردن بۆ لاوان دابینبکه‌ن،چونکه بێ‌کاری کۆمه‌ڵێک کێشه و به‌ڵا به دوای خۆیدا ده‌هێنێ،بۆیه دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ لاوان ده‌بێ له کاره به‌رینه‌کانی حکومه‌تی کوردستان بێت. هه‌ر کاریشه زۆربه‌ی قه‌یران و کێشه‌کانمان چاره‌سه‌رده‌کاو، ژیان و گوزه‌رانیشمان زۆر خۆشترده‌کات، ژیرخانی کوردستانیش ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌بێ و،پێگه‌ی ناوچه‌ییشمان به‌هێزتر و ڕێزدارتر ده‌بێت.پێویسته په‌ڕله‌مانی کوردستان دانیشتنێکی تایبه‌ت بۆ کێشه‌ی بێ‌کاری بکات. دووه‌م/ پێویسته په‌ڕله‌مانی کوردستان دانیشتنێکی تایبه‌تی بکات بۆ لێکۆڵینه‌وه و باسکردن له بازرگانیکردن به مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و، بانده‌کانی له‌شفرۆشتن و گه‌وادیکردن و،له مه‌ترسییه‌کانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز و،هۆی کۆچکردنی لاوه‌کانمان بۆ هه‌نده‌ران. بۆ ڕاگرتن و ڕێگرتن له‌و سه‌رپێچییانه‌ش پرۆژه‌یاسایه‌کی چاره‌سه‌رکردن و سزاش دانێن.
سێیه‌م/ کۆنترۆڵکردن وزیاتر قایمکردنی سنووری کوردستان له‌گه‌ڵ زیادکردنی بازگه‌کانی چاودێری و پشکنین و،دانانی کارمه‌ند و پۆلیسی پسپۆر و شاره‌زا ،له دۆزینه‌وه و ناسینی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌رمانی سڕکه‌ری قه‌ده‌غه که بێته کوردستانه‌وه.هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ده‌روازه‌کانی هاتنه ژووره‌وه بۆ ناو کوردستان،سه‌گی ڕاهێنراوی بۆنکه‌ری مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و ته‌قه‌مه‌نی و، ئامێری تازه داهاتووه‌کانیش به‌کاربهێنن .
چواره‌م/پێویسته پۆلیس و ئاسایشی کوردستان،بانده‌کانی بازرگانیکردن به له‌شفرۆشییه‌وه، بدۆزنه‌وه و بیانگرن.پێویستیشه به نهێنی و به وردی له ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه سه‌ڵته بێگانانه بکۆڵنه‌وه که دێن بۆ کودستان یا له کوردستاندا ماونه‌ته‌وه.له ژێر چاودێریدابن،وه‌کو له سه‌ره‌وه باسمکرد، ده‌شێ بۆ مه‌به‌ستی سیخوڕی و ئه‌نجامدانی کاری تیرۆرستی نێررابن. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێ که گومان له هه‌موو میوانێکی کوردستان بکه‌ین،یان چاودێریکردن، ببێته هۆی ته‌نگپێهه‌ڵچنین وبێزارکردن و پێشیلکردنی ئازادی و سنووره‌کانی مافی مرۆڤ.
پێنجه‌م/ پێویسته میدیا وڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردستان،له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشی و په‌تا نامۆیانه به کورده‌وه،ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌بێ و باسی زیان و مه‌ترسییه‌کانیان بکه‌ن.
شه‌شه‌م/ پێکهێنانی سه‌نته‌رێکی چاودێری و به‌دواداچوون،بۆ هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی خوویان به مادده بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه گرتووه یان ئه‌وانه‌ی له‌شفرۆشی ده‌که‌ن،ده‌بێ که‌سانێکی پسپۆری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رووناسی له‌م سه‌نته‌ره‌دا کاربکه‌ن، هه‌وڵ له‌گه‌ڵ تووشبووه‌کان بده‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واز له به‌کارهێنانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و ڕێی چه‌وت بهێنن و ببنه‌وه به تاکێکی به‌سوودی گه‌له‌که‌مان.من حه‌پسکردن به ته‌نها چاره‌سه‌ری نازانم.
حه‌وته‌م/ ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانیش ده‌توانن ڕۆڵێکی کاریگه‌ریان هه‌بێ و ده‌توانن یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه بده‌ن .. ئه‌مه‌ش به کاریکێ نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی و خێرخوازیان ده‌زانرێت.
هه‌شته‌م/ پێویسته یه‌کێتی ژنان و لاوان و قوتابیانی کوردستانیش،ڕۆڵیکی سه‌ره‌کییان هه‌بێ و چه‌ندین کۆڕ و سمینار سازبکه‌ن و به ڕاشکاوی باسی مه‌ترسییه‌کانی ئه‌و په‌تایانه بکه‌ن.
نۆیه‌م/ پێویسته له هه‌موو قۆناخه‌کانی خوێندندا،مامۆستاکان مه‌ترسی و زیانه‌کانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان و هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی ئایدز،بۆ قوتابییه‌کانیان ڕوونبکه‌نه‌وه.
ده‌یه‌م/ پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کوردستان، سنگفراوان بن له چاره‌سه‌رکردنی خووگرتووه‌کانی بێهۆشکه‌ره‌کان و توشبووانی ئایدز،ناشبێ به‌بێ پشکنینی موخته‌به‌ری، خوێن بکرێته له‌شی هیچ مرۆڤێکه‌وه.تووشبوونی ئه‌و کۆمه‌ڵه منداڵه ناسک و چاوگه‌شانه‌مان که به هۆی گواستنه‌وه‌ی خوێنه‌وه بۆ له‌شیان تووشی نه‌خۆشی ئایدز بوونه،ئه‌مه گوێنه‌دان وکه‌مته‌رخه‌می و به‌ته‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێ،ئه‌مه تاوانێکه و نابێ به هیچ کلۆجێک چاوپۆشی لێبکرێت،پێویسته منداڵپارێزی کوردستان و هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕێکخراوانه‌ی داکۆکی له منداڵ و مافی منداڵان ده‌که‌ن،داوای به دواداچوونی ئه‌م ئه‌م تاوانه بکه‌ن و داوای پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و داد و منداڵپارێزی کوردستان بکه‌ن بۆ به دواداچوونی ئه‌م تاوانه،ئه‌وانه‌ی که هۆکارو به‌رپرسن سزابدرێن.منداڵه تووشبووه‌کانیش به‌م هۆیه‌وه چاره‌سه‌ربکرێن و پاره‌ی قه‌ربوویان بدرێتی. ئه‌و گرفتاربوون و پاتایانه‌ی که لاوه‌کانمان دووچاری بوونه،زه‌نگێکی زۆر مه‌ترسیدارن، ئه‌گه‌ر تا زووه،به‌ره‌نگاریان نه‌بینه‌وه، بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه وئاکامێکی زۆر زیانبه‌خش و خراپیان ده‌بێت، له ئاکامی کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانیش خراپترمان به‌سه‌ردێت. پێویستیشه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاستییه‌دابین که هه‌رده‌م:"خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌رکردن".
|