٤\٦\٢٠١٨
نەخۆشخانە
خێرخوازی و نەخۆشخانەکانی پارتی و یەکیەتی جیاوازیان ئەرز و ئاسمانە.

شوانە حەسەن ئەبوبەکر
نەخۆشخانەی خێرخوازی سەرەرای ئەوەی نەخۆشخانەکە بۆتە ناوەندێکی ھەلی
کار و بەسەدان کەس لەسەر ئەو نەخۆشخانەیە دامەزراوە خزمەتگوزاریەکانیشی
لە ئاستی ستانداردی عالەمیدایە و ماڵێکە بۆ ھەموو نەخۆشێک بێ جیاوازی,
قورسایی و بارگرانی لەسەر ھاونیشتیمانیان سوککردووە, پاک و خاوێن,
دکتۆر و پەرستاری بەڕێز, ئیدارە و بەڕێوبەر و ستافێکی سەنگین مرۆڤینی و
پیشکەشکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە ھەرزانترین نرخ.
. بلیت بڕین لە نەخۆشخانەی بەخشین تەنیا ٣٠٠٠ سێ ھەزار دینارە گەر
پارەشت پێ نەبوو بەخشراوی, بلیت بڕین لە نەخۆشخانە تایبەتە
زەبەلاحەکانی یەکێتی و پارتی وەک نەخۆشخانەی فاروق, پار, کوردستان و
ژین سەدان دۆلارە خۆ ئەگەر بچیتە ناو نەخۆشخانەکە ئەوا تا دێیەوە دەر
لایەنی کەم ٥٠٠$ پێنج سەد دۆلارت دەڕوا بابەتی بەزەیی و ھاوکاری لەو
نەخۆشخانە تایبەتانە سفرە تەنانەت گەر یەک شەو و ڕۆژ بمێنیەوە لە بەشی
مرکز و تایبەت ٣ سێ ملیۆنت دەڕوا...
. نەخۆشخانەی خێرخوازی ناوەندێکە دڵی ھاونیشتیمانیان ئارام دەکات و
باری سەر شانیان سووک دەکات, بەڵام نەخۆشخانە تایبەتەکانی زەبەلاحەکان
ناوەندێکی بازرگانی خەڵک ڕوتاندنەوە و نەخۆشن گەر گیرفانەکانت پڕ لە
دۆلار نەبێت ناتوانی داخڵی نەخۆشخانەکانی بیت.
. نەخۆشخانەی خێرخوازی تەواوی خزمەتگوزاریەکانی تێدا دابین کراوەو
نەخۆش بێ ئومێد ناکرێت و ھەموو جۆرە پشکنینێکی تێدا دەکرێت بەلام بە
پیچەوانەوە لەبەر نەبوونی پلان و فەسادی ئیداری نەخۆشخانە حکومیەکان
بەتاڵ و بێ خزمەتگوزارین دەرمانێکت پێ دەدات بۆ ئەوەی تر دەبێت لە
دەرەوە بیکڕیت, بۆ پشکنینێک دەبێت مانگێک سەرە بگریت, دەبێت لەبەر کەمی
پێداویستی و خراپی داو و دەرمان رۆژانە بینەری گیان لەدەستدانی دەیان
کەسین.
. پێویست دەکات مانگانە چەند بەرپرسێکی ئەو دەسەڵاتە بێ بەرنامە و نەوت
دزە بۆ نەخۆشخانەی خێرخوازی بانگبکرێن بەڵکو شەرم دایانگرێت و بیر لە
دروستکردن و بنیادنانی چەند نەخۆشخانەیەکی وەھا بکەنەوە و چیتر
نیشتیمان و ھاونیشتیمانیان بێ ھیوا نەکەن. بەداخەوە یەکیەتی و پارتی
سەلامەتی گیانی ڕۆڵەکانیان فەرامۆش کردووە تەنھا بیر لە بەرژەوەندی
خۆیان و بیر لە داھات و پارە و خێر و قازانج دەکەنەوە.
ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر
|