٢٩\٣\٢٠١٥
نەخشەی زیندان و
ناوی جەللادەکانی گرتووخانەکانی کامیاران و سنە.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەرکاری ڕژێمی سێدارە ،
ماوەی (٣٦) ساڵە گەلانی ئێران بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی لەلایەن
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراو بە (ڕژێمی سێدارە) سەرکوت دەکرێ و
بەهۆکاری نەتەوەیی ، چینایەتی ، ئایدیۆلۆجی ، مەزهەبی ، خەڵکی
ڕۆژهەڵاتی
کوردستان
زیندانی دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن و بەبێ بوونی پارێزەر و تەنانەت
لەدادگایەکی چەند خولەکیدا لەسیدارەدەرێن.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان بەمەبەستی ئاشکرا کردنی ڕووی
ڕاستەقینەی ئەو ڕژێمە تاوانەکانی بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسی کورد ،
بەپێوویستی زانی نەخشەی زیندان و ناوی جەللادەکانی ئەو ڕژێمە لە
گرتووخانەکانی شارەکانی " سنە ، کامیاران " بڵاوبکاتەوە ، فیدراسیۆن
ڕایدەگەیەنێ سەردەمی شاردنەوەی ڕاستیەکان بەسەرچووە ، ئەو کاتەش نزیک
بووە جەللادەکانی ئەو ڕژێمە بەسزای گەل و نیشتمان بگەن.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان - بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
نەخشەی گرتووخانەی ناوەندی شاری (سنە) کە لەلایەن خودی زیندانیانەوە
ئامادەکراوە و لەگەڵ ناوی ئەو جەللادانەی کە چەندین ساڵە سزای
لەسێدارەدان لەو گرتووخانەیە جێبەجێدەکەن بڵاو دەکاتەوە . هاوکات ناوی
جەللادەکانی گرتووخانەی شاری کامیاران بڵاو دەکاتەوە کە ئەوانیش چەندین
ساڵە ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی کورد بووە بە پیشەی ڕۆژانەیان.
ناوی جەللادەکانی گرتووخانەی شاری سنە کە لەسێدارەدان جێبەجێدەکەن بەم
شێوەیە:
عیسا ئەحمەدی (عیسی احمدی)
مەهدی قەوامی (مهدی قوامی)
قاسم ڕەحمانی (قاسم رحمانی)
مەهدی عەباسی (مهدی عباسی - حفاظت زندانی سنە).
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان - بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوی
جەللادەکانی گرتووخانەی شاری کامیاران ڕادەگەیەنێ کە تیمی تایبەتن بە
ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی بەشێوەیەکی دژوار ، ناوەکان بەم
شێوەیە:
ئیقباڵی (اقبالی حفاظتی کامیاران)
تەیب نادری - بەڕێوەبەری ناوخۆ (طیب نادری - مدیر داخلە)
ئارش سەفەریانی (آرش صفریانی)
عزەتی (عزتی)
کوهی (کوهی)
خەسرەوی (خسروی)
ئاغای ئەحمەدی (آقای احمدی).
فیدراسیۆنی زیندانیانی
سیاسیی کوردستان
zindani@fppk.net
|