١٤\١\٢٠٢٣
نەخشی گـرنگی
مامۆستایان.

رەزا سـاڵح
مامۆسـتایـان خـاوەنی پیـرۆزتـین پەیـامـن، هـەر ئـەم پەیـامـەشـە،
پیـرۆزی بە پـیشەی مامۆستایی بەخـشیوە. مامۆستایان چـرای هەمیشە
داگیرساون، رێی تارێکی و نەزانین و دواکەوتـن بۆ کەسانی تر رووناک
دەکەنـوە. دڵسوزی و ماندووبوونیان بێ سنوورن. هەمیـشەش دەبەخـشن بێ
ئەوەی کە چاویـان لە وەرگرتن و لە پاداشت و خەڵات بێـت.
(نـیلـسون مانـدێـلا) دەڵێـت:"مامۆسـتای باش وەک مـۆم وایە.. خـۆی
دەسـووتـێنێـت تا رێـگا بـۆ کەسـانی تـر روونـاک بـکاتەوە".
میـری شاعـیرانی عـەرەبیش ئەحمەد شەوقی ـ بە رەچـەڵەک کوردە ـ دەڵێت: "هـەستە
لەبـەر مامـۆسـتا شکـۆداریـیـە.. هـێـنـدەی نەمابـوو مامـۆسـتا ببێـت
بە پەیـامـبەر".
مامۆسـتایان پێـشمەرگـەی کـوڵـنـەدەر و خـۆڕاگـر و گیانبـەخـشی
مەیـدانی پـەروەردە و فـێرکردنـن، هەڵگـرانی ئاڵای هـیوا و گەشبینی و
پێشکەوتن و داهـێنانن. مـژدەبەخـشی داهـاتـوویەکی گەشـترن بۆ کورد و
کوردسـتان. بە چـەکی زانست و زانیـاری، بەرگـری دەکـەن. نـەوە لە دوای
نـەوە پێـدەگـەیـەنـن. لە هەمـوو وڵاتـانی جیهـانـدا، مامۆسـتایان
بـەردی بنـاغـە و کاریتە و کـۆڵـەکە بەهـێزەکـانی بنیاتـنـانی شارستانی
و پـێشکەوتـن و داهـێنان و گۆڕانکاریـن. گەر گـەلان بە زانـا و دانـا و
نـاوداراران و داهـێنەرەکانیانەوە شانازی بکەن، نابێت ئەوە لەبیربکەن
کە هەموو ئەم هەڵکەوتووانە، لەپێشا قوتابیانی مامۆستایان بـوونە.
ئـەوان بە دروستی پەروەردەیـان کـردن و بە باشی فـێریان کـردن. بە
زانـسـت و زانیـاری هەمەچەشنە زاخـاوی بیـر و هـۆشـیان دان.
شاعـیر (جـبران خەلـیل جـبران) دەڵـێت:"نـیشـتمانەکان لەسـەر شانی سێ
کەس بنیـات دەنـرێـن: جـووتیـاران خـۆراکـیـان بـۆ دابـیـن دەکـەن..
سـەربـازان دەیـان پـارێـزن.. مامۆسـتایـانیـش پەروەردەیـان دەکـەن".
ئەسـکەنـدەری ماکـدۆنیـش دەڵـێت:"مـن قـەرزاری بـاوکـمم چـونکە ئـەو
ژیـانی بـۆم دابین کـرد.. قـەرزاری مامۆستاکەشـم چـونکە ئەو ژیـانێکی
نـوێی بـۆم دابین کـرد".
مامۆستایان لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا، رۆڵێکی گـرنگ و کاریگەریان
هەبـووە و هـەیە. هـەردەم هـێمایەک بـوونە لە هـێماکانی پێشکەوتـن و
گۆڕانـکاری و داهـێنان. بۆیە مامۆستایانی باش و دڵسـۆز، پارەیـەکی
دەگەمـەنـن و بە ئاسانی دەست ناکـەون. لە دوای هـەر داهـێنەرێـک یا
بیـرمەنـدێکی مەزنەوە، مامۆسـتایـەک هـەیە. گەلێ لە کەسایەتییە
جـیهـانییە هەڵکەوتوو و ناسراوەکان، بە شانازییەوە باس لە کاریگەریی
مامـۆسـتاکـانیـان دەکـەن، لـە مـاوەی سـاڵانی خـوێنـدنیـان لە
قـوتـابخـانـەدا. کـەواتە کاریگەریی مامۆستایـان لە قـوتابخـانـەدا،
تەنیا بۆ ساڵـێک و دووان نییە، بەڵکـو بە درێـژایی ژیـان،
کاریـگەرییـان لەسەر قـوتـابیـان هـەیە و کـاڵ نـابـێـتەوە. هـونـەری
وانـەوتنـەوەش، هـونـەری یارمەتیـدانە بـۆ دۆزینـەوە و داهـێنان.
وتەیـەکی چـینی دەڵـێت:"مامۆستاکان دەرگـاکان دەکـەنەوە.. بەڵام دەبێت
خۆت بچـیتە ژوورەوە".
بێگومان مامۆستایان، رۆڵێکی سەرەکی و گرنگ و کاریگەریان لە بنیاتنانی
کەسایەتی دروسـت و لە رەوتی ژیـانی ئەمـڕۆ و داهـاتـووی قـوتـابیـانـدا
هـەیە. زیاتر لە هەمـوو کەسێک کاریگەریان لەسەر دەروونی منداڵان هەیە.
چونکە هەر لە منداڵییەوە ئاشنا و تێکەڵـیان دەبـن. لە میـانـەی ئەو
زانسـت و زانیارییە هەمەچەشـنانە و رۆشنبیرییانەی بـۆیـان دەگـوازنـەوە،
لە رووانـدنی رەوشـت و رەفـتاری دروسـت و پەسەنـد و بەهـای بەرز و
پـرانسیـپە مـرۆڤـایەتییەکان، لە رووانـدنی هـەست و سـۆز و خـۆشـەویستی
و هـاوبـەسـتەبـوونیـان بـۆ نـەتـەوەی کـوردمـان و بـۆ کـوردسـتانی
نیـشـتـمانی جـوان و شیرینمان لە ناخیاندا. پێویستە مامۆستایان خۆیان
لەم رووەوە، نموونە و پێشەنگ و سەرمەشـقی باشبن. تا قـوتـابییەکانیان
چاویـان لـێـبکەن و لـێـیـانەوە فـێربـن. چونکە قـوتـابیـان زۆر شـت لە
مامـۆسـتاکـانیـانەوە وەردەگـرن و فـێریـان دەبـن.
لە ئێـستادا لە هـەر پـۆسـت و پایـەیـەکـدا بیـن، پێـویـسـتە بە
ئـەمـەک بیـن و رۆڵ و مانـدووبوونی مامۆستا دڵسۆزەکانمان لەیـاد نەکەین.
هەمیشە رێـز و پێـزانینمان بـۆ ماندووبوون و بەخشینیان هەبێت. ئەمەش
کەمترین شتە بەرانبەر بە بەخشینی ئەو مامۆستا دڵـسۆزانەمان کە ئەوان
بەردی بناغـەی کەسایەتی و ژیانیان بۆ دانـاین و کـلـیلەکانی
سەرکەوتنیان داینێ. ئەو مامۆستا کوردسـتان پەروەرانەمـان، کە فـێری
ئەلـفـوبـێی کوردایەتی و مەردایەتییان کردین. فـێری کوردستان
پەروەرییان کردین.
(گای کاوسـاکی) دەڵـێت:"گـەر لەسەربێـت کە کەسێک لەسـەر سەکـۆی
پەیکەرێـک دابنـێیـت.. پەیکەری مامـۆسـتایـان دابـنێ، چونـکە ئـەوان
پـاڵـەوانـانی کـۆمـەڵـن".
بۆیە مامۆستایان رۆڵێکی گرنگ و هەستیار و چارەنووسسازیان، لە رەوتی
ئەمڕۆ و داهاتووی گەلاندا هەیە. مامۆستایان بەرپرسن لە گواستنەوەی
رۆشنبیری و رەوشـتە نایاب و دروستەکان، بۆ نەوەکانی ئەمـڕۆ و داهـاتوو
لە کومەڵگاکانـیاندا. مامۆستاکان بەرپرسن لە دروستکـردن و ئامادەکـردنی
نەوەیـەکی نـوێی متمانە بەخـۆ، کە بتوانـن لەگەڵ کاروان و رەوتی تـازە
و پێشکەوتنەکانی بـواری تەکنەلۆژیـای نوێـدا دەربەرن. بۆ ئەوەی
نەوەیەکی دروسـت پـێبگەیەنـن، کە شایەنی ئەوە بن لە داهاتـوودا،
بتـوانن ببن بە سەرکـردەی کارامە و لێهـاتـوو و کاروبـاری کوردستان
بەڕێـوەبـەرن. بتـوانن بەرپـرسیارێـتی هـەڵگـرن. بتـوانـن رووبـەڕووی
ئەو کێشـانە ببنەوە کە دێنـە رێیـان.
مامۆستایان ئەو جووتیارە دڵسۆز و لێهاتووانەن، کە زەوی بەیـاری
نەکـێڵراوی هـۆش و دەروونی منـداڵەکانمـان دەکـێڵـن و بە تـۆوی زانسـت
و زانیـاری و رۆشـنبـیری و بە رەوشـت و رەفـتاری جـوان و دروسـت و بـە
بەهـای بـەرز نـایـاب و بـە هـيـوا و بـە رۆحـی کوردسـتان پـەروەری و
دڵـسـۆزی و تێکـۆشـان و بە گەشـبینی تـۆوی دەکـەن. تا بێـنە بەرهـەم و
داهـاتـوویان گەشـتر و ژیـانیان خـۆشـتربێـت.
لە ئەمـڕۆدا لە سایەی شۆڕشی تەکنەلـۆژیا و داهـێنانی نوێـدا، ئەرکی
پەروەردەکرن و فـێرکـردنی منـداڵان قـورسـتر بـووە. پێـویستیـیان بە
مامۆسـتایانی شارەزا و ئاگـاداری ئەم گۆڕانکاری و داهـێنانـانە هـەیە.
چونکە منـداڵانی ئەمـڕۆ زۆرزانـتر و زیـرەکـتر و چاوکـراوەتـرن. نەوەی
تەلەفـزیـۆنی رەنـگاوڕەنگ و ئینتـەرنێـت و ئایپـاد و ئایـفـۆنی زیرەکن.
مامۆستایانی ئەم سەردەمە پێویستییان بە شێواز و رێبازی وانەوتنەوەی
تازە هـەیە. بۆ گەیـانـدنی پەیـامەکانیـان بە قـوتـابییەکانیـان.
مامامۆستایانی خۆشـەویستی کوردسـتان، زیـادەڕۆیی ناکـەم کە دەڵـێم
ئێـوە بە راسـتی جیـاوازن و کەم وێنەن. ئەگەر چاوخـشانێک بە مێـژووی
تێکۆشانتـان بکەیـن. بـۆمان دەردەکەوێت کە پڕە لە خەبات و قارەمانێتی و
گیانبەخشین و لە هەڵوێستی جوامێرانە. ئێـوە لە راپەڕین و شۆڕشەکانی
کوردستان، پـێشرە و رابەربـوون، پێشمەرگەی گیـان لەسەردەست بـوون،
سەرخەتـانە لە سەنگەرەکانی پێشـەوەی بەرگـریـدا، قارەمـانـانە
بەرگریتـان لە کورد و کوردستان لە دژی داگیرکەرانی رەگەزپەرست دەکـرد.
چەنـدیـن داستانی قارەمانێتی نەمری بە خوێنی ئاڵی ئێوە تۆمارکران. ئێوە
بە دەستێکتان چەکتان هەڵگـرتبـوون و بە دەستەکەی تریشتان پێنووس و
کتێبتان هـەڵگـرتبـوون، لە پەنـای شاخەکان و لەناو ئەشکەوت و
دێـیەکـانـدا منـداڵانی فـێرخـوازی کوردتـان فـێردەکـرد.
لە خەبـاتی نهـێـنی ناو شارەکانی کوردستانیشدا، ئێـوە دینـەمـۆی خەبـات
و تێکۆشان بوون. داگـیرکەرانتان هەراسان کردبوون و شەوانە گورزی گورچک
بڕتان لێیان دەدا. ئێوە لە قوربانیدان و زیندانی و ئەشکەنجەداندان و
سێدارەدان دا پشکی شیرتان هەیە.
ئێـوە لە شۆڕشەکاندا پێشمەرگەی دلێری هەڵمەتبەری شیر ئاسایی بوون. لە
ئاشتیشدا، هەڵگـری چەپکە نـێرگـزی خۆشەویستی و ئاشتی و بـرایەتی بـوون
و دەبـوونـەوە بە پێـشمەرگەی بـواری پەروەردە و فـێرکـردن. ئەمـە
بـاوەر و رێبـازی نەگـۆڕاوتـانە.
ئێـوە لە هەمـوو کەسێک خـۆراگرتـرن، بە نیـوە مووچە و بە چارەگە مووچە
و بەبێ مووچەش، بە سکی برسی و گیرفـانی بەتـاڵەوە، بایکـۆتی خوێنـدتان
نەکـرد. بەمەش لاپەڕەیەکی تـرتـان لە دڵسـۆزیتـان بـۆ کورد و کوردسـتان
تـۆمارکـرد. بـۆیـە ئێـوە لە هەمـوو کەسێک ویـژدان ئاسـوودەتـرن.
مێـژووی بێ گـەردتـان، سەرتـاپـا پـڕە لە سـەروەری و شـکـۆداری و لە
دڵســۆزی.
رێـز و پێـزانین خۆشەویسی گەلەکەمان بۆ ئێـوەی مامۆستایـانی دڵسـۆز،
بەرزتـرین میـدالیـای رێـز و پـێزانیـنە. شـایـەنی ئـەوەن کە لە
بـەردەمی قـوتابخـانەکـانتانـدا، لە زێـر پەیـکەری رێـزلـێنان و
یادگـاری بـۆ یەکـە بە یەکـتـان دروسـتـبکـرێـت.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|