| 
			٢٨\١٠\٢٠٢١ 
			  
			(نەی)یم 
			بدێ. 
			  
				
					| 
			 
			جوبران خەلیل 
			جوبران | 
					 
			و: نەژاد 
			عەزیز سورمێ |  
			(نه‌ی)یم بدێ و 
			بسترهستران نهێنی نه‌مرییه
 دوای له‌ناوچوونی وجوودیش
 ناڵه‌ی نه‌ی هه‌ر
 ده‌مێنێته‌وه.
 
 داخۆ تۆ وه‌كو من
 دارستانت
 له‌باتی كۆشك و ته‌لاران
 كردووه به ماڵ؟
 وه‌ك من به كه‌ڤڕان
 هه‌ڵگه‌ڕاوی؟
 زرێبار و زرێبار ڕۆیوی؟
 خۆت به گوڵاوێ شووشتوه
 به( نوور)ێ خۆت
 وشك
 كردبێته‌وه؟
 سپێده‌ت وه‌ك مه‌ی
 له پیاڵه‌ی حه‌وادا خواردووه‌ته‌وه؟
 
 (نه‌ی)یم بدێ و بستره
 ستران خێرترین نوێژه
 دوای نه‌مانی ژیانیش
 ناڵه‌ی نه‌ی هه‌ر ده‌مێنێ.
 
 تۆیش وه‌كو من ئێواران
 له ناو چیله‌مێوان دانیشتووی؟
 تلمیسكی هێشووان
 وێنه‌ی چلچرای زێڕین
 شۆڕبووبنه‌وه؟
 شه‌وان گیات ڕاخستووه
 ئاسمانت به‌خۆتا دا بێ؟
 سوپاسگوزار به‌وه‌ی دێ
 له‌بیركراو له‌وه‌ی ڕۆیی؟
 
 (نه‌ی)یم بدێ و بستره
 ستران دڵان دێنێته‌وه
 ناڵه‌ی نه‌ی
 دوای نه‌مانی گوناهانیش هه‌ر ده‌مێنێ..
 
 (نه‌ی)یم بدێ و بستره
 ده‌رد و ده‌رمان له‌بیر بكه
 ئاخر خه‌ڵكی چه‌ند دێرێكن
 به‌ڵام به ئاو نووسراونه‌وه.
 
			
			_____________________________________________له ماڵپه‌ڕی:
 www.fairouziyat.com/lyrics/%D9%82%D8%B5%D8%A7%D8%A6%D8%AF/%D8%A3%D8%B9%D8%B7%D9%86%D9%8A%20%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%A7%D9%8A.html
 
 
			
			
			ماڵپەڕی 
			نەژاد عەزیز سورمێ 
			  
			  
			
 |