١\٢\٢٠٢٣
نیگا.

نەژاد عەزیز سورمێ
''ئه‌وین هه‌میشه بڕێك شێتایه‌تی تێدایه.. لێ شێتایه‌تیش بڕێك عه‌قڵی
تێدایه''. (نیتچه).
•
ئاوازی شه‌كه‌ت ..
ئیكسیری خۆشه‌ویستی ، تا بڵێی قووڵ ، تا حه‌ز بكه‌ی ساده ،
له كوانووه سارده‌كانه‌وه نایێ ..
چرات هه‌میشه هه‌ڵبێ ..
هه‌رده‌م تا تێتدا بێ به ته‌نیا نیگایێ ڕه‌شانگی ئه‌و بۆره دڵانه
ببینی ،
ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز و ڕووی ڕۆژنامه‌كاندا سپی ده‌چنه‌وه ،
ئه‌وانه‌ی نه له‌زمانی ته‌نیایی ده‌گه‌ن ، نه سیپاره‌یه‌كی خه‌میان
خوێندووه‌ته‌وه ،
نه باده‌ی سپێده و ڕۆژپهڕییان ڕۆژێ له ڕۆژان هه‌ڵداوه ..
•
ئه‌مجاره‌ش ئه‌و نیگایه له زرنگانه‌وه‌ی شكۆفه نایلۆنییه‌كانی
پاراستم ..
به‌رده‌وام ده‌بم له سه‌ما ..
خۆشه‌ویستی به‌بێ شه‌ره‌نگی جودایی و ئه‌سته‌می ژوانان له لێڕهوارێكی
سووتاو ده‌چێ ..
مرۆڤه به عیشووهكان ، ئه‌وانه‌ی (( له مانای گریه نازانن)) و
به هێزی پێناوی و خۆههڵخستن به‌ڕێوه ده‌چن ، گوناهه ده‌ستی له‌رزۆكیان
بگیرێ و به بازی كێویان و نمه‌ی باران بسپێررێن ..
•
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه ئه‌و نیگایه هه‌یه .
سترانێك له شارای (نان)ـه‌وه تا سه‌ما و له‌یزینی جیهانایه‌تی ..
ئه‌وه‌ی به ڕاستی عاشق بووبێ ، قه‌ده‌ر باهۆزێكی له لایه‌ك هه‌ر بۆ
هه‌ڵ كردووه بایی دوو ڕێژنانی هه‌ور بۆ هێنابێ و ژه‌نگی به‌ردیده‌ی
ڕاماڵیبێ ..
نیگاكانی تۆ له بهدخهویدا دژوار ، پشێو و بێ نه‌خش ده‌بیندرێن ، به‌ڵام
بارانی نوورن ، كانیی له‌زه‌ت و تێكه‌ڵاوبوون ده‌ته‌قێننه‌وه ..
ئه‌وه‌ی ده‌ڕوانێ ، هیچ وه‌ختێ بێ هیوا نییه ، هه‌میشه ئاسۆیه‌كی لێ
دیاره ،
هه‌میشه پڕشنگی لێ ده‌بنه‌وه ..
ئه‌وان له تاریكی‌دا گۆش كراون و به په‌نجه‌ره‌دا دزه‌یان بۆ ژووره‌وه
كردووه ، لێ خۆشبه‌ختانه دیارن .. نه مه‌مله‌كه‌تی عه‌شقیان لێ ده‌كه‌وێ
، نه ده‌توانن بۆ ته‌نیا ساتێك ئاشنای نهێنییه‌كانی سووتان بن .
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|