په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١\٢٠٢٤

    نیگا ئەندێشەییەکانی چاوەکانم.


دڵکەش قادر

ئەم تەنیاییەم بچووک مەکە!
کە دەمەوێ لە تەنیاییمدا
چادرێک بم
بۆنی میسک و عەمبەر بە ئاسمانی شاردا
بڵاوبکەمەوە و
داکۆکییکارێکی نیگا ئەندێشەییەکانی چاوەکانم بم
مەزنایەتیم لە جەنجاڵیی شاردا ون نەبێ و
شنێنەری بتی چاوەکانت بم
تۆ پێم ناڵێی بەم هەموو سەوڵە شکاوانەتەوە
دەتەوێ بەرەو کوێ بڕۆی
ئاخر من بخوردی تەنیاییم مەزنە و دەگاتە بناگوێی هەموو جیهان
ئەوەی دامنابڕێ
دەنگی خڕخاڵە لە هەنگاوەکانما
تەڕیەتیی پڕتەقاڵە لە سینەی مندا
خوناوی کانی منە لە نەسیمەکانی تۆ
ئەم تەنیاییەم بچووک مەبینە
ئاوڕێک لە خوناوی چاوەکانم بدەوە
تا بیرت بێ خووسانی من لە شەودا بێ وێنەیە
خووسان، شێتبوونی دوا چرکەی ژیانە
لە نێوان گەمارۆدان و هەڵگۆفین
رژاندنی حەزە
لە نێوان دوو بەرداش و
تێکئاڵانی دوو ئەندێشە.

 

ماڵپه‌ڕی دڵکەش قادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک