٩\٤\٢٠٢٣
نیگای پەنجە.

ئیلهام مورادی
بە رەوایەتیى کام
ئایەت دەستنوێژ ئەشۆی
لە کڕنۆشی کام خودا ئەگەڕێیتەوە
کە بەرماڵەکەت لە قەوارەیەکی درۆزنا
یاخییە لە دۆعا...؟
چرکە ژانی کام شەرم
چرکەساتى کام ئەندێشە
هەست بە خاڵیبوونت ئەکا پڕ تاوان ...؟
لە نیگای کام پەنجەرەوە روانیت
ئەڤین چرۆ ناکا ...؟
سفرە ئەژنۆی شکاوە بێ نان
پارە بەرگەی هەناسەیەک ناگرێ
ئاژاوەگێڕیی ئاساییە
شهڕ رهنگدانهوهی گوناهە
یهخه به یهخه.
سنە
ماڵپهڕی ئیلهام
مورادی
|