٢٩\١١\٢٠١٧
نیگەرانیی چۆلەکە.
محەمەد سمارە |

وەرگێڕانی:
فەرھاد ئەحمەد |
داھۆڵەکە لە کێڵگەکەدا چاودێری ئەو چۆلەکەیەی دەکرد کە یاری بە
گوڵەگەنمەکان دەکرد، ھەستی بە نیگەرانی دەکرد، بەم کارەی چۆلەکە ھەمیشە
لە دڵی خۆیدا دەیگوت: نازانم بۆچی ئەم چۆلەکەیە لێم ناترسێ؟
چۆلەکەکە باش دەیزانی کە چیلکە و پووش و پەڵاش بەسەر داھۆڵەکەوەیە بۆیە
لێی نزیک بووەوە و پێیگوت: "من لێتناترسم ئەی داھۆڵ، چونکە دەزانم کە
چەند چڵەدارێکیت و جلێکت بە بەردا کراوە".
داھۆڵەکە گوتی: "بەڵام تۆگەنمێک دەخۆیت کەمن پاسەوانیی دەکەم "چۆلەکەکە
گوتی: ''بەڵام من برسیمە و بێچووەکانیشم چاوەڕێن''، داھۆڵەکە گوتی:
''ئایا ماندووبوی بە چاندن و ئاودان و بژارکردنی ئەم گەنمە؟؟؟ چۆن لە
بەرھەمی خەڵکی تر دەخۆی بە بێ ئاگاداری؟؟؟''.
چۆلەکە گوتی: ''بەڵام من ئەوەندە گێل نیم واز لەم ھەموو گەنمە بھێنم و
لێی نەخۆم''.
داھۆڵەکە گریا، چۆلەکەکە بە پێکەنینەوە بە دەوریدا دەسووڕایەوە و
جارجارەش لە گەنمەکەی دەخوارد و دەوەراند.
لەو کاتەدا چۆلەکەکە دەگەڕایەوە بۆ ھێلانەکەی خۆی ڕەشەبایەکی توند
ھەڵیکردبوو، ھێلانەکەی بەسەر درەختە بەرزەکەوە کەوتبووە خوارەوە و
بێچووەکانی لە برسا دەگریان.
چۆلەکەکە بە دەنگی بەرز ھاواریکرد: ''ئەی
ڕەشەبا وازبھێنە لە ھێلانەکەم کە ماندووبووم لە دروستکردنیدا و بە
باوەش پووش و پەڵاشم بۆھێناوە، (ئەوەی بە ماندووبوون بەدەستم ھێناوە
لێم تێکمەدە).
ڕەشەبا پێکەنی و چۆلەکەی ترساویش بێ ھیوا... گوتی: "ئەی چۆلەکە لەلام
گرنگ نییە،چونکە دەمەوێت بۆخۆم یاریبکەم".
چۆلەکەکە گوتی ''لە جێگایەکی تر یاریی بکە''.
ڕەشەبا جارێکی تر بە پێکەنینەوە گوتی: "من لە تۆ ناترسم چی دەکەیت
بیکە؟؟!!".
پاشان چۆلەکەکە بێ ھیوا بوو لە ھێلانەی ڕووخاو و خەمی بێچووە
برسییەکانی خەفەتباری کرد و پاشان خراپەکارییەکانی خۆی دەھاتە پێش چاو
کە بەرامبەر بە داھۆڵ و جوتیار نواندبووی گریا و ھەستی بە نیگەرانیکرد
و لە دڵی خۆیدا گوتی: ''ئەمە دەرئەنجامی خراپەکانی خۆمە ھاتەوە ڕێم،
پێویستە لەمەودوا واز لە کار و کردەوەی نابەجێ بھێنم.
farhad.ahmadbarznji@yahoo.com
|