٧\٢\٢٠١٠
کورتیلە چیرۆک:
نیگەرانیی.

هیوا ڕەش
خۆر بەر لە ئاوا بوونى ڕەنگى زەردى خۆى بە خشى بە مانگ ، مانگیش ڕەنگى
خۆرى لە خۆى لوول دا و لە کەل دەرکەوت ، هەورێکى چڵکن زەردیى مانگى
حەشار دا و ڕەشەبایەکى خۆڵاویش هات و کڕنوشى بە بنچک و نەمام برد ،
بارانێکى قوڕاوى بەشەپۆڵى شێتانەى لافاو گوڵ و گوڵزارى ڕاماڵى ،
چەخماخەى بروسکەش پەیامى هەورى کرد بە گرمە و ووتى : شۆخێک نیگەرانە .
لەوساوە دڵم وەکو باڵندەیەکى کێویلە خەریکە قەفەسى سنگم جێ ئەهێڵێت و
تەمى نیگەرانیی ئەوم لێ ناڕەوێتەوە .
گومان.
سەیرم پێ هات جوانێک ئاوها بە دڵەوە لە حزورى خودا دا کڕنوشى بردووە ،
کەچى زیاتر سەرسامیى دایگرتم لەوەى خوداش لە حزورى کڕنوشى ئەو دا لە
کڕنوش دا بوو ، ئەو بۆ گەییشتنى بە دنیاى بەهەشتى خودایى کەس نەدیو ،
خوداش کڕنوشى بردبوو بۆ جوانتر بینین و تێر تەماشا کردنى درزى نێوان
دوو مەمکى پڕ چنگ ! ئەتووت کلیلى دەرگاى بەهەشتى لەوێ دا حەشار داوە .
تۆ بڵێى خودا ئاشناى دەستڕەنگینى خۆى نەبێت ؟ !
07701309524
Hewarash1@yahoo.com
|