نهێنیه‌كانی ژیانی هاوسه‌رێتی ئه‌تاتورك .
هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
ئه‌تاتورك جارێك گوتۆتی منیش وه‌ك مرۆڤێك خاوه ن هه‌ست و سۆزم ، دڵێكیشم هه‌یه و لێده‌دا،به‌ڵام نه‌یگوتووه بۆ ئافره‌ت(مێینه) لێده‌دا،له ژیانمدا دووئافره‌ت ئاشقم بوونه:یه‌كێكیان ئه‌شقی ناووناوبانگ وپله‌و پایه‌كه‌م،ئه‌ویتریان هه‌ست و سۆزی مرۆڤانه‌م ، یه‌كێكیان له‌تیفه هانم بوو، ئه‌ویتریان فكریه هانم بوو، هه‌رگیز نه‌یگوتووه خۆم ئاشق بوومه.
لهتیفههانم كه‌له رێكه‌وتی ١٢/٧/١٩٧٥ له‌ئه‌سته‌نبوڵ كۆچی كردووه، كتێبێك (یاداشتنامه‌یه‌ك)ی له پاش به‌جێماوه كه تێیدا جگه‌له‌وه‌ی سه‌رجه‌می ڕووداوه گرنگه‌كانی ژیانی خۆی تێدا یاداشت كردووه به‌تایبه‌تی ئه‌و دوو ساڵ ونیوه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی خۆی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كه‌ماڵ ئه‌تاتوركدا ڕوونكردۆته‌وه .له ساڵی ١٩٨٠ ئه‌م كتێبه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی مێژووی توركه‌وه (TTk )ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه وچه‌ند جارێكیش داوا له‌سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه ( یوسف هه‌لاج ئۆغلو) كراوه كه نهێنیه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ی لهتیفههانم بۆ كۆمه‌ڵگای توركی ئاشكرا بكرێ به‌ڵام داواكان بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه و ڕێگه‌ی نه‌داوه چونكه ده‌بێ ئه‌م كتێبه وه‌ك ( مه‌سحه‌فی مزه‌وه‌ر به خاوهنهكهشیهوه له‌ناوببرێ) نهێنیه‌كه به‌پارێزراوی بمێنێته‌وه چونكه ئاشكرابوونی به‌زیانی میلله‌تی تورك ته‌واو ده‌بێ!ئه‌تاتورك خۆی هه‌رگیز ئاشق نه‌بووه به‌ڵكو ئاشقی بوونه و پاشان یه‌كێ له‌و دووئافرهتهی كهئاشقی بوونه یهكێكیانی ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ونیو خواست و واتا له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی كۆماره نوێیه‌كه‌دا (له‌تیفه)ی خواست وله ٢٥/٨/١٩٢٥ ته‌لاقی دا‌و ناردیه‌وه بۆ شاری ئیزمیر به‌ڵام دوای لێكجیابوونهوهكهو تامردنیشی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی هه‌ر له‌ژێر چاودێریدا بووه هۆكه‌شی به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكی لهئهتاتورك وڕۆڵهكاریگهریهكهی لهداتاشینی ده‌ستوری كۆماره‌كه‌دا. هۆی سه‌ره‌كی بۆ شاردنه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و كتێبه‌ی له‌تیفه یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سیسته‌می عه‌لمانیه‌وه هه‌یه بۆ توركیای دوای داروخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وئه‌ویتریان په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وشت وكاراكتهرو ئاكارو ره‌فتاری ئه‌تاتورك خۆیه‌وه هه‌یه.فاكته‌ری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه‌له تیفههانم ئافره‌تێكی زرنگ وپه‌روه‌رده‌ی كه‌لتوری ئه‌وروپی (فه‌ره‌نسی)بوو جگه له‌و دو ساڵ ونیوه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی و دوای لێك جیابوونه‌وه‌ش ئه‌تاتورك هیچ كارێكی بێ راوێژكردن له‌تیفه ئه‌نجام نه‌داوه وه‌كو دامه‌زراندنی په‌ڕله‌مان و په‌یماننامه گرنگه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی لۆزان كه‌ماوه‌ی دوومانگی خایاند وپاشان په‌یمانی لۆزانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا لێهاتهگۆڕێ،له‌تیفه به‌شداری هه‌موو كۆڕوكۆبونهوهكانی ده‌كرد له‌سه‌رداوای ئه‌تاتورك ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا وه‌كو ژن ومێرد په‌یوه‌ندیان نه‌مابوو،به‌ڵام ئه‌تاتورك له‌سه‌فه‌رو سهردانهكانیشیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیاش له‌تیفه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك ڕاوێژكارێك پێویستی پێی بوو ، بۆ نمونه په‌یمانی لۆزان له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌میدا خه‌ریك بوو بگاته بنبه‌ست وتوركیای تیا بدۆرێ به‌ڵام به‌هه‌وڵ وهیمه‌تی عیسمه‌ت ئینۆنۆ ولهتیفه له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیادا شكایه‌وه،ئه‌م پێكهوهبوونهی له‌تیفه‌و ئه‌تاتورك دوای جیابوونه‌وه‌شیان ئه‌م مێژووه‌ی ئیمڕۆی ڕژێمی كه‌مالیزمی لێكهوتهوه . په‌ژیوان بوونه‌وه‌ی زلهێزه‌كان له‌په‌یمانی سیڤه‌رو جێگرتنه‌وه‌ی به‌په‌یمانی لۆزان به‌شكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ههوڵو توانا دیبلۆماسیكه‌ی له‌تیفه.جگه له‌وه سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی دهستورهعهلمانیهكه وگۆڕینی ئهلفهبێته به ڕاوێژكاری له‌تیفه ئه‌نجام دراوه ،سه‌لیقه‌و لێهاتووی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له‌تیفه‌ی له‌پشته‌وه‌یه! ئه‌مه ڕاستیه‌كی حاشاههڵنهگرو فاكته‌ری شاردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی لهتیفههانمه، ئاشكراكردنی نهێنیه‌كانی ناو یاداشنامهكهی له‌تیفه واتا له قاودان وبهتاڵكردنهوهی كه‌مالیزم له پیرۆزیه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی،ئاشكراكردنی نهێنیه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ی له‌تیفه ده‌بێته شكاندنی كه‌له‌و بت و شتاتووهكانی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و داوده‌زگاكانی سه‌رانسه‌ری ووڵات دا،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لهتیفههانم خۆشی پاش مردنی ئه‌تاتورك بووه قوربانی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه گێڕاوێتی له‌ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی كۆمارهكهداو پێده‌چێ پاش مردنی ئه‌تاتورك ئه‌و ٣٧ ساڵه ژیانی به شێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری بردبێته سه‌ر چونكه تاكه كه‌س بووه كه ئاگاداری كاره‌كانی ئه‌تاتورك بووه پێش ئه‌وه‌ی ببێته هاوسه‌ریشی ته‌نها یه‌كجاریش ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه به‌ئازادی بدوێ، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیه‌ش ٩ ساڵ پاش مردنی ئه‌تاتورك له ساڵی ١٩٤٧ به‌ناوێكی نهێنی (فاتیمه ساڵح) له‌كالیفۆرنیا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عیسمه‌ت ئینۆنۆ كردووه تێیدا گله‌یی وگازنده له‌و شێوه ژیانه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێیت منیش حه‌زم ده‌كرد له هه‌ست وسۆزی دایكانه بێبه‌ری نه‌بومایه چونكه هه‌میشه هه‌ست وهۆشی داگیركردووم ، حه‌زم ده‌كرد منیش دایكی كۆرپه‌یه‌ك بومایه نه‌ك ئه‌م ژیانه ناله‌باره دیاره بۆی نه‌بووه شوو بكاته‌وه به پێی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی ،واتا په‌ژیوانی خۆی به‌ناوێكی نهێنی له‌و شووكردنه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ونیوهو ئه‌وپه‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌تاتورك ده‌ربڕیوه ،چونكه بووه هۆی بێبه‌شبوونی له ژیانی ئاسایی وه‌ك مرۆڤێك له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی بووه مناڵدانی كه‌مالیزم.كه‌مالیزمیش سیحرێكه نهێنیه‌كه‌ی نابێ ئاشكرا بكرێ چونكه كه‌لتوری چه‌واشه‌ی میله‌تێك له‌بن دێنێ!هه‌ر بۆیه هه‌تا ده‌ستی به‌به‌ره‌وه بچێ كه‌مالیزم ڕێگه‌نادا ئه‌وكتێبه بڵاوبكرێته‌وه،كهمالیستهكان بۆ چاوبه‌سته‌كێ كۆمه‌ڵگای توركی ده‌ڵێین (كهشكه) خۆزگه ئه‌تاتورك فكریه‌ی بخواستایه ئێستا منا‌ڵیشی له‌پاش به‌جێده‌ما ئه‌مه به‌و واتایه دێت كه گوایه له‌تیفه هانم قسرو نه‌زۆك بووه . فاكته‌ری دووه‌می شاردنه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌كه‌ی لهتیفههانم: هێشتنه‌وه‌ی كاراكتهرو ره‌فتارو ئاكاره نهێنیه‌كانی ئه‌تاتوركه :ئه‌تاتورك به دۆسته نزیكه‌كانی ده‌ڵێ ئێوه چاو له‌من مه‌كه‌ن ژن بهێنن و ژنه‌كانی خۆتان خۆش بوێ وبا مناڵتان ببێ ، به‌ڵام خۆی كه لهتیفهیان بۆ هێنا ته‌مه‌نی ٤٠ساڵ بوو لهتیفهش ته‌مه‌نی ٢٥ساڵ بووه ته‌نها دووساڵ ونیو توانیویانه به‌ناوی ژن ومێردیهوه پێكه‌وه‌بن ئه‌تاتورك تاته‌مه‌نی ٤٠ساڵی ژنی نه‌هێناوه ئه‌وه‌ی زانراوه پێویستی بهلهتیفه هه‌بووه به‌ڵام نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ژنی بێت چونكه ئه‌و هه‌موو پێكهوهبوونهو مارهبینێك ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوساڵ ونیویش جێگه‌ی گومانه.ئه‌گه‌رچی پاش ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو بۆنه‌كاندا ههرپێكهوهبوون به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ئه‌تاتورك نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ مێیه یه‌كدا كات به‌رێته‌سه‌ر .ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی سروشتی ئه‌تاتوركه‌وه زانراوه حه‌زی له ڕه‌گه‌زی( مێ) له ئافره‌ت نه‌بووه وحه‌زی زیاتر له‌ناو پیاوان كردووه و ناحه‌زانیشی (خووی) هۆمۆسێكسوێڵی لێده‌گێڕنه‌وه.
لهتیفهخان:له ڕێكه‌وتی ٢٩/١٠/١٩٢٣ له شاری ئیزمیر زه‌ماوه‌ندیان كرد له ٥/٨/١٩٢٥ كۆتایی هات به‌ژیانی هاوسه‌ریان له‌گه‌ڵ ئه‌تاتوركدا، ئه‌و ئافره‌ته ناودارو به‌توانایه‌یه كه له پشتی كاراكته‌ری ئهتاتوركهوهیه، جگه له‌وه‌ی خاوه‌ن په‌روه‌رده‌یه‌كی ئهوروپیانهبوو،هه‌میشه ئافره‌تێكی سویسری فه‌ره‌نسی زمان به‌ناوی BAUERڕاوێژكارو هاوكاری بوو،فاكته‌رێكی تری شاردنه‌وه‌ی یاداشته‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاگاداریبوونی له قۆناغی یه‌كه‌می زنجیره‌ی كوشتنه نهێنیه‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانا نه‌ی كه دژی په‌یمانی لۆزان بوون و له ماوه‌ی مانگێكدا هه‌ر هه‌موویان له‌ناو بران به‌فه‌رمانی (عاسم ئوز).عاسم ئوز ناوی نهێنی ئه‌تاتورك بوو بۆ كوشتن وهه‌ره‌شه له‌نه‌یارانی كۆماره‌كه هه‌ر ئه‌و ناوه‌و بوو به‌هه‌وێنی دامه‌زراندنی ده‌زگای (میت) میللی ئیستیهبارات ته‌شكیلاتی.
TTK:كورتكراوه‌ی (Türk Tarih kurumu) دامه‌زراوه‌ی مێژووی تورك یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی ڕژێمی كه‌مالیزم كه بریتین له عه‌لمانیه‌ت، دادگای یاسای گشتی،تهتهكه، سوپا كه پارێزه‌ری هه‌موویانه،ئه‌م ساڵ له ئه‌نجامی لێدوانه‌كانی (یوسف هلاج ئۆغلو)لێپرسراوی یه‌كه‌می ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كه‌وتنه به‌ر ڕه‌خنه‌ی توندی كورد وكوردهعهلهویهكان.گوایه كورد توركمانن وكوردهعهلهویهكانیش ئه‌رمه‌نین.
ئه‌تاتورك : (عاسم ئوز) له بیۆگرافیهكهیدا لاسایی فه‌یله‌سوفه‌كانی كردۆته‌وه نزیكه‌ی ٤٠ ڕسته‌ی به‌ناو ژیربێژانه‌ی ریز كردووه وه‌كو (مقوله فلسفیه) به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی بكات تاكه یه‌ك ووشه‌ی ڕاستی مه‌عریفه‌ی تێیدا به‌دی ناكرێ،سه‌رجه‌م نوسراوه‌كانی بریتین له زیندوكردنه‌وه‌ی خورافاتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی، هه‌موو ئه‌مانه‌شی ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی كرده‌وه دیكتاتۆریهكانێتی .یه‌كێك له به‌ناوبانگترین گوتراوه فهلسهفیهكانیداله ساڵی ١٩٣٣ ده‌ڵێ :
Ne Mutlu Türküm Diyeneئه‌م گوته‌یه‌ی ئه‌تاتورك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به فه‌لسه‌فه‌وه نیه وكهڵاوێكه كراوه‌ته سه‌ر تورك باجه‌كه‌ی به‌خوێن ده‌درێته‌وه،چونكه ته‌نها توركی تیا ڕچاوكراوه،واتا ئه‌وه‌ی تورك نه‌بێ بۆی نیه به‌خته‌وه‌ر بێت، ده‌بێ كۆیلهبێ.ئه‌م ووته‌یه لهسهردارو به‌ردی ووڵاته نوسراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی بۆته دروشمی ڕژێمه عه‌سكه‌ریه‌كه. له‌پاداشتی ئه‌و پیاهه‌ڵدانه ئه‌فسانه ئامێزه‌دا،په‌ڕله‌مانی توركیش ساڵێ دواتر نازناوی (ATA) پێ به‌خشی و پاشان پیاهه‌ڵدان وزیادپێوهنانهكان هه‌ر به ئه‌تاوه نه‌وه‌ستا (كه‌ماڵ) و(غازی)و(پاشا)و(فاتح)ی هاته‌سه‌ر و ناوهڕاستیهكهی خۆی (مسته‌فا علی رضا) له بیركرا،ئه‌مه ره‌فتاری هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تیه. ئه‌تاتورك به‌ڕچه‌ڵه‌ك له دایك وباوكه‌وه توركه (توركمان)ه باپیرهگهورهشی (حافظه سوور له عێلی یورهگ توركمانه.
|