نیکۆلای گۆگۆڵ 1809 1852 ئوستادی خه‌نین له‌ڕوانگه‌ی فرمێسکه‌وه .
به‌کوردی کردنی/خاڵه‌به‌کر
به‌شی سێ یه‌م - کۆتایی
ئه‌وه‌ی شوێن پێی "گۆگۆڵ"ی له‌سه‌ر عه‌رشی هونه‌ری شانۆ توند کرد‌و هونه‌رێکی واقعیانه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا هێنایه گۆڕێ ئه‌ویش شانۆگه‌ری "جه‌نابی موفه‌تیش" بوو ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ش خۆی له‌بۆته‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی ئێجگار توندا ده‌نواند سه‌باره‌ت به‌و گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که‌له‌نێو ده‌زگا حکومێکانا بێ شومارانه په‌ره‌ی سه‌ندبوو تاوه‌کو کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی داموده‌زگا سانسۆره‌کانی ده‌وڵه‌ت مۆڵه‌تیان نه‌دا نمایش بکرێت تاوه‌کو"جیوفسکی" خۆی گه‌یانده قه‌یسه‌ر"نیقۆلای یه‌که‌م" به‌مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندبوونی نمایش کردنی شانۆگه‌رێکه‌و هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ر زارانه‌وه باس کراوه که قه‌یسه‌ر هه‌ر خودی خۆی له 19/ئاداری/1826ئاماده‌ی ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی شانۆگه‌رێکه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی و پاش کۆتایی نمایشه‌که‌ش قه‌یسه‌ر وتوێتی( خۆ فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت نه‌ما سوکوسه‌لیمی نه‌کات هه‌تاوه‌کو به‌خۆشمه‌وه)...!
خلیستاکۆف"که کاره‌کته‌ریکی شانۆگه‌رێکه‌یه له‌یه‌کیک له‌شاره‌کانی ڕوسیادا که‌سایه‌تیه‌کی خاوه‌ن خولیا‌و خواست و ئاواته ئه‌وه‌شی لائاشکراو ڕوونه که‌فه‌رمانبه‌ران و لێپرسراوه‌کانی ئه‌و شاره له‌بن په‌رده‌ی چ گه‌نده‌ڵیه‌کدا خۆیان حه‌شار داوه‌و بایی چه‌ندن وه‌له‌م ڕوانگه‌یه‌وه خۆی ده‌کات به موفه‌تیشی گشتی و کارامانه ده‌چێته دۆخه‌که‌وه‌و ئه‌زبه‌ری ده‌کات،هه‌وڵوکۆششی ئه‌وه‌ش ده‌گرێته به‌ر که‌پوله‌کێکان قۆرخ بکات و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌هۆی به‌رتیل پێدان و به‌رتیل کارێوه ده‌میان چه‌ور بکات و ئه‌و کاروفه‌رمانانه‌ی که‌خواست و ویستێتی و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ کردون ئاسانکاریان تیابه‌ده‌ست بهێنێت و به‌ئه‌نجامیان بگه‌ێنێت.بینه‌ر له‌کاتی نمایش کردنی شانۆگه‌ریه‌که‌دا به‌ڕونی و ئاشکراو بێ ڕتووش ئه‌و گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵڵوشینی به‌رتیل و ته‌شه‌نه کردنی دیارده‌ی ناسیاوی و ناسیاوکاری و خزم و خزمکاری و زاڵ بوونی بیرۆکراتیه‌ت و کلکایه‌تی و پاشکۆیی و وێڵ کردن و فه‌رامۆشکردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌پاندنی ڕۆتین و پاشخستنی داواکاریه ڕه‌واکانی هاوڵاتیان و به‌ربڵاوی دواکه‌وته‌یی که‌کۆمه‌لانی خه‌ڵک پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت و به‌سه‌ر میلله‌تا سه‌پێنراوه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانیش له‌وپه‌ڕی پێشێل کاری‌دا خۆیان ده‌نوێنن و خۆیان نمایش ده‌که‌ن به‌ئێجگاری وه‌ڕسی و بێزاری ناوه‌ته‌وه،سه‌رجه‌م ئه‌م دیمه‌نه شانۆییانه له‌کۆمه‌ڵگادا ده‌بینرێت و له‌کن بینه‌ریش هه‌ستیارانه هه‌ستی پێده‌کرێت و وێنه‌یه‌کی واقیعی له‌ژێر په‌رده‌ی نمایشێکی کۆمیدی مه‌به‌ست پێکراو نیشان ده‌درێن تائه‌و ڕاده‌یه‌ی فرمێسک به‌چاوانی بینه‌ردا ده‌هێنێته خوار،ئه‌مه‌ش پێناسه‌یه‌که که‌شانۆگه‌رێکانی "گۆگۆڵ"به‌م چه‌شنه ته‌رزه وه‌سف ده‌کرێت و گوزارشتی له‌مه‌ڕ ده‌کرێت.
ڕه‌خنه‌گره کۆنخوازه‌کان و کلک گرێدراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات کردیان له‌پێناو بێ به‌هایی کردنی ئه‌م شانۆگه‌ریه لێ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناو ئاکام مایه‌پووچ ده‌رچوون و له‌ئاوی لیخندا ماسیان ده‌گرت،پاساوه‌کانیشیان ئه‌وه بوو که‌گوایه "گۆگۆڵ"شارێکی لاته‌ریب و دووره ده‌ست و ڕاگوێزراوی به‌نمونه‌ی سه‌رجه‌م ڕوسیا چواندوه‌و له‌و شانۆگه‌ریه‌دا وه‌سفی ده‌کات،لێ به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌سفکردنی کاروفه‌رمانه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وتی فه‌رمانبه‌ران و مامه‌ڵه‌کردنی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌ت له‌و شاره‌دا نمونه‌یه‌کی زیندووی بێ هاوتای هه‌موو شارێکی روسیای قه‌یصه‌ریه‌و هیچ شارێکیشی له‌و که‌موکوڕی و که‌مته‌رخه‌می و به‌ره‌ڵایی و به‌ربڵاویه‌ی گه‌نده‌ڵی بێ به‌ش و بێ به‌ری نیه‌و ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر ماهیه‌تی بێ سه‌روبه‌ره‌یی ده‌سه‌ڵاتا ده‌سه‌پێت.
پاش ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕه‌خنه‌ییه‌ی کۆنخوازو دواکه‌وتخوازه‌کان ڕه‌خنه‌گرانی دیموکراتخوازو پێشکه‌وتوخوازو خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کان وه‌کو(بلینسکی و فیازمسکی و ئه‌ندرۆسۆف) که‌وتنه‌خۆو به‌هاو سه‌رکه‌وتوویی شانۆگه‌رێکه‌یان به‌به‌هاتر به‌رز نرخاند‌و به‌شێوه‌یه‌کیش که‌وتنه وه‌سفکردنی که‌تائێستا هیچ ده‌قیکی شانۆیی و هیچ هونه‌رێکی شانۆیی به‌و شێوه واقعیه نه‌نوسراوه‌و نمایش نه‌کراوه "گۆگۆڵ" له‌بۆته‌ی شارێکدا گوزارشتی له‌ڕوسیای قه‌یصه‌ری کردوه هیچ زیاده ڕۆییه‌کی پێوه نه‌لکاندوه. ئه‌م شانۆگه‌ریه هه‌ڵچوون و کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانی له‌نێوه‌نده‌که‌دا ورووژان ته‌نانه‌ت خوێندکاره پێشکه‌وتوخوازه‌کان زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌قی سیناریوکانیان به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌زبه‌ر کردبوو هه‌میشه له‌نێوه‌نده‌کانی خوێندناو له‌بۆنه تایبه‌تێکانی خۆیاندا نمایشیان ئه‌کردو ئه‌یان ووته‌وه،دیسه‌مبه‌رێکانیش به‌هه‌مان ڕه‌وت و شێوه به‌هاو به‌رز ڕاگرتنی شانۆگه‌ریه‌که‌یان نرخاند‌و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی"دافیدۆف" له‌مه‌نفاکه‌ی سیبریاوه نوسیبوی ئه‌م"گۆگۆڵ"ه به‌چه‌شنێک تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌یه که ئه‌کته‌رێکی کارامه‌و لێوه‌شاوه‌یه‌و هونه‌ره‌که‌شی سه‌رتۆپی ئه‌ده‌به‌که‌مانه.
شانۆگه‌ری له‌ڕوسیادا گرنگی و به‌های تایبه‌تی خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌پێشکه‌وتنی هونه‌ری شانۆیی به‌تایبه‌ت پاش(فانفیزین و غریبۆدیف) چونکه "گۆگۆڵ"له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا جێ پێ‌و ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌گرنگه‌ی ڕۆچاندو پته‌و کرد وه‌به‌ره‌و ئاقارێکی هونه‌ریتر خه‌مڵاندی،جیاوازیه جۆراوجۆره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگاو جیاوازی ئاخافتن و سه‌قامگیر نه‌بوونی باری ده‌روونی به‌سیماو ڕوخساری کاره‌کته‌ره‌کانه‌وه له‌شانۆگه‌رێکانی "گۆگۆڵ"دا زۆر به‌روونی هه‌ستی پێ ده‌کرێت هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی واقعێکی زیندوو ببینیت نه‌ک ته‌نها له‌شێوه‌ی نمایشێکی به‌رجه‌سته‌کراوی ته‌ژی له‌پێکه‌وه گرێدانی ڕوداوه‌کان و ته‌ژیش له‌ستاتیکای هونه‌ری و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ژیش له‌ململانێی ئایدیولۆژی،چونکه هه‌ر یه‌ک له‌بازرگان و فه‌رمانبه‌رو پارێزگار‌و نێر‌و مێ و خه‌ڵکانی ساکاری نێو نێوه‌ندو کۆمه‌لگاکه هه‌ر یه‌ک به‌زمانێکی واقعیانه‌ی تایبه‌ت به‌توێژو چینه‌که‌ی خۆی گوزارشتی له‌مه‌ر خواست و ویست و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆی ئه‌کرد،ئه‌مه‌ش به‌گشتی خاڵێکی هه‌ره گرنگی ڕێڕه‌وی واقعی هونه‌ری کۆمیدی و هونه‌ری شانۆییه که"گۆگۆڵ"ی بلیمه‌ت و ده‌ست پێشخه‌رو پێشه‌وا له‌و بواره‌دا هه‌ڵیهێنجاو وه‌ک واقعێک په‌ره‌پێداو پۆلینی کرد‌و به‌رجه‌سته‌ی کرد.
له‌م دیدو ڕاو بۆچونه‌شه‌وه پرۆفیسۆر"سکۆلۆف" ده‌ڵێت:دوابه‌دوای"گۆگۆڵ"تایبه‌تمه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تێکان و شێوازی مامه‌ڵه ده‌رونێکان سه‌باره‌ت به‌تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا بوو به‌یاساو ڕێسایه‌کی باو‌و هه‌نوکه‌یی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆی ڕوسیادا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌هه‌ندێک له‌به‌رهه‌مه‌کانی"گۆگۆڵ" وه‌ک (که‌پوو-لووت،بیره‌وه‌رێکانی شێتێک،گالیسکه،وێنه)بریتین له‌گرتنه‌به‌ری شه‌قڵ و ئاقارێکی شیکردنه‌وه‌ی ده‌روونی و له‌هه‌مان کاتیش‌دا گرتنه‌به‌ری شه‌قڵ و ڕێڕه‌وو ئاقاری سریالیه‌ت له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا،به‌م پێ یه‌ش زۆرێک له‌ڕه‌خنه‌وانان و توێژه‌ره‌وان ولێکۆڵه‌ره‌وان که‌تایبه‌تمه‌ندێتیان له‌مه‌ڕ ئه‌ده‌به‌که‌ی"گۆگۆڵ"دا هه‌یه به شێوه‌یه‌ک گوزارشت له‌و چیرۆکانه ده‌که‌ن که‌ته‌نها بریتی نین له‌قسه‌ی ساده‌و ساکارو قسه‌ی خۆش و به‌تام و نوکته به‌ڵکو گشت ئه‌مانه مانای تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت و له‌کات و شوێنی خۆیدا مه‌به‌سته‌کان ده‌پێکن و خۆی له‌خانه‌ی ڕسوا کردنی ده‌سه‌لاتی قه‌یصه‌ردا ده‌بینێته‌وه‌و گاڵته‌جاڕی پێکردنه به‌و داب و نه‌ریته کۆنخوازو دواکه‌وتوه‌و بیرۆکراتیه به‌ربڵاوه‌ی که‌په‌یڕه‌وی ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانکاریه‌ک له‌بنه‌ماکانی پێشکه‌وتن بهێنێته گۆڕێ به‌پێوانه‌و هاوگه‌ری کۆمه‌ڵگاکانی ئۆروپا‌و ڕۆژئاوا.
فه‌رمانبه‌رێکی بیرۆکراتی پله‌دار که‌لووتی خۆی لێ بزر ده‌بێت،واته ئه‌وه ده‌گه‌ینیت که‌بنه‌ماو هێمایه‌ک(رمز)له‌هێماو بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی خۆی له‌نێو کۆمه‌ڵگای قه‌یسه‌ردا بزر کردوه‌و له‌ده‌ستی داوه،ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی که‌چیتر ناتوانێت لووت به‌رزی بنوینێت و لووت به‌رزانه مامه‌ڵه له‌ته‌ک خه‌ڵکاندا بکات و خۆی به‌ئینسانێکی که‌ڵ بزانیت به‌ڵکو هه‌میشه پووت و نابووت و خاوه‌ن هیچ به‌هایه‌کی کۆمه‌لایه‌تی نیه تاوه‌کو چۆن بۆی بلوێت به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌نجی کۆمه‌ڵ حه‌زو ئاره‌زۆکانی بهێنێته دی و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیشی سه‌رتۆپی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی گشتی بێت،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌ئه‌م چیرۆکه چیرۆکێکی نوکته ئامێزه ده‌نا چۆن ئینسان به‌و شێوه‌یه لووتی خۆی لێ بزر ده‌بیت و هه‌رده‌م به‌شه‌قامه‌کانا راکه‌ڕاکه‌یه‌تی له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی لووته‌که‌یدا،وه‌یان هه‌رده‌م له‌ملاو ئه‌ولا عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی بێت،لێ مه‌به‌ستی "گۆگۆڵ" لێره‌دا ئه‌وه‌یه که‌بلیمه‌تانه ڕێچکه نوسینێکی ته‌کنیکی پڕاوپڕی به‌بارودۆخه‌که نوسیوه‌و به‌ناوه‌رۆکێکی پڕ مانا دایڕشتوه به‌مه‌به‌ستی ڕسواکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ر ده‌که‌ن له کۆمه‌ڵگادا.
له‌م چیرۆکه‌شدا هه‌ر وه‌ک چۆن له‌چیرۆکه‌کانی تریشدا کۆ گه‌لێک دیمه‌نی واقعی له‌خۆگرتوه‌و تیایدا به‌دی ده‌کرێت و سه‌رنجمان به‌ره‌و بلیمه‌تی و زیره‌کی و دووربینی و تێڕوانین و تێ ڕامانی "گۆگۆڵ" ڕاده‌کێشێت سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ی که‌کۆمه‌ڵگای سیسته‌مو ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ری زۆردار‌و خاوه‌ن جه‌خت په‌یڕه‌وی ده‌کات و ده‌بینرێت زۆر سانایانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی خاوه‌ن هه‌ست و نه‌سته‌وه هه‌ستیان پی ده‌کرێت،ئه‌و سیسته‌مو ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌تیایدا فه‌رمانبه‌ره بیرۆکراته‌کان و ده‌سه‌لاتی پۆلیس پێشه‌نگایه‌تی ده‌که‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م دیمه‌نه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک بکه‌و ڕامێنه که له‌چیرۆکی "لووت"دا ده‌بینرێت،(ایفان یاکوفلیفیتش)ی سه‌رتاش له‌ڕوباره‌که ئه‌ڕوانێت،پۆلیسێکیش ده‌یبینێت و تیله‌ی چاوی تێده‌بڕێت و بانگی ده‌کات(ایفان یاکوفلیفیش) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای چونه به‌رده‌م پۆلیس ده‌زانێت هێدی هێدی لێی نزیک بۆوه‌و کاسکێته‌که‌ی سه‌ری به‌رز کرده‌وه‌و پێی ووت: -قوربان هیواخوازی خۆشیتانم!
-نا،نا،براده‌ر،قوربان و موربانی ناوێت ته‌نها پێم بڵێ له‌سه‌ر ئه‌و پرده خه‌ریکی چی بوویت وا وه‌ستابوویت؟
-سوێندت بۆ ده‌خۆم به‌ڕێزم،به‌ره‌و کاری سه‌رتاشێکه‌م ده‌چووم،ئه‌وه‌ی هه‌بێت و نه‌شبێت له‌ڕووباره‌که‌م ده‌ڕوانی تاوه‌کو بزانم به‌خوڕڕی تێده‌په‌ڕێت.
-درۆ مه‌که،درۆزن،وه‌ڵامم به‌ره‌وه نا‌توانیت به‌و بیانوه‌وه هه‌ڵمخه‌ڵه‌تێنیت!
-قوربان ئاماده‌یی خۆم ده‌رده‌بڕم که له‌هه‌فته‌یه‌کدا دوو جار وه‌یان سێ جاریش تراشت بکه‌م ته‌نها نه‌مده‌ی به‌دادگا.
–نه‌خێر،براده‌ر،قسه‌ی قۆڕ! سێ دانه سه‌رتاش به‌شانازێوه تراشم ده‌که‌ن،خۆشت له‌پرسیاره‌که‌م مه‌دزه‌ره‌وه پێم بڵێ خه‌ریکی چی بوویت لێره‌کانه؟
له‌م دوادواییه‌دا ئه‌م شێوه گاڵته ئامێزیه‌ی گۆگۆڵ ڕێگه خۆشکه‌ر بوو له‌پێناو بره‌ودان و به‌ره‌و پێشبردنی هونه‌ری گاڵته‌ئامێزی واقعیانه له‌لایه‌ن مامۆستایانی چیرۆکی واقعێوه وه‌ک:سالتیکۆف،شیدرین،به‌تایبه‌ت له‌چیرۆکه خاوه‌ن دنگۆکه‌یدا به‌نێونیشانی(چیرۆکی شارێک). *** ئه‌وه‌ی لیره‌دا شایه‌نی باس بێت"گۆگۆڵ" کاریگه‌ریه‌کی ته‌واوی کرده سه‌ر ئه‌ده‌بی واقعی ڕوسی و جیهانی،ئه‌مه جگه له‌ئه‌ده‌بی واقعی نوێی عه‌ره‌بی،ئه‌م کاریگه‌ریه‌ش له‌وه‌دا ده‌رکه‌وت و خۆی نوان که‌هه‌جوو گالته‌جاڕی و سوکایه‌تی پێ کردنی سیسته‌مو ده‌سه‌ڵاتی سته‌م و زۆرداری له‌نیو کۆمه‌ڵگادا ته‌نها ئه‌وه شایه‌نێتی له‌پێناو گرتنه‌به‌ری ڕێڕه‌وێک،ئه‌م شێوازه گاڵته‌جاڕیه‌ش هه‌میشه به‌رگری کردن و پاڵپشتێکی به‌هێز بووه له‌پێناو ده‌سگیرۆیی کردنی خه‌ڵکانی چه‌وساوه‌و سته‌مدیده‌و به‌شمه‌ینه‌ت و بێ ده‌رامه‌تی ژێر رکێفی ده‌سه‌ڵاتی بیرپۆکراتی داموده‌زگا داپڵۆسینه‌رو تۆقێنه‌ره‌کانی پۆلیس،سه‌ره‌ڕای ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی که‌له‌نیو خه‌ڵکانی به‌سته‌زما و ده‌سته‌وه‌سانا بڵاو ده‌بوونه‌وه‌و ده‌بونه به‌ربه‌ستیک له‌ڕێگه چاره‌رگرتن له‌پێشکه‌وتن و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی هۆشیارو خاوه‌ن بڕیاڕ.
سودمه‌ندی"گۆگۆڵ"له‌ئه‌فسانه‌و داستان و حیکایه‌ت و سامانی فۆلکلۆری نه‌ته‌وه‌یی له‌هزرو بیر‌و بۆچونه‌کانیدا گڕو تین و بره‌وێکی بێ هاوتای کرد به‌رهه‌مه‌کانیدا،ئه‌مه‌ش خاڵێکی وه‌رچه‌رخان و هه‌ره‌گرنگ بوو که‌سه‌رنجی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی به‌لای خۆیدا ڕاکێشا،به‌تایبه‌ت په‌رده لادان و لێفه هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر جه‌ورو سته‌مه شاراوه‌کانی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی پێشوترو چینی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسای روسیای قه‌یسه‌ری هه‌ریه‌ک به‌جیا،گرێدانی ئه‌م کاره‌ساتانه له‌شێوه‌ی نواندن و نمایش کردندا له‌کارو کاردانه‌وه‌یه‌کی واقعیدا بوو به‌مایه‌ی سه‌رکه‌وتن و داڕمانی بێ ده‌نگی خه‌ڵکانی سته‌مدیده‌و به‌شمه‌ینه‌ت له‌لای"گۆگۆڵ".
له‌م گۆشه نیگایه‌وه گه‌لێ له‌توێژه‌رو لێکۆڵه‌ره نوێ خوازه‌کان گرنگیاندا به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی داهێنانه واقعیه‌کانی:گۆگۆڵ"،که‌چۆن له‌ڕوانگه‌ی مۆرک و خه‌سله‌تی مرۆڤایه‌تێوه خۆی قاڵبوی که‌له‌پوری نه‌ته‌وایه‌تی کرد‌و له‌ته‌ک نیوه‌رۆکی داهێنانه‌کانیدا گونجاندنی و تێکهه‌ڵکیشی کردن،له‌م ڕوه‌وه هه‌مدیسان(د.محمد یونس) له‌کۆتایی توێژینه‌وه‌یه‌کیدا سه‌باره‌ت به‌ژیانی"گۆگۆڵ"و داهێنانه‌کانی به‌م شێوه‌یه گوزارشت ده‌کات(تا ئه‌م ساته وه‌خته‌ی که ئێستا ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین به‌رهه‌م و نوسینه‌کانی"گۆگۆڵ"وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ده‌یه‌کی ته‌واوی به‌سه‌ردا تێپه‌ریوه شاکارێکی ئه‌ده‌بی سه‌رنج راکێشن و گڕو تین ده‌به‌خشن به‌ژیان،ئه‌مه‌ش له‌روانگه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و هونه‌ره ناوازه‌یه‌وه که‌پێشکه‌ش به‌مرۆڤایه‌تی ده‌کرد،که‌هه‌رده‌م خۆشه‌ویستیه‌کی بێ هاوتای به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی هه‌بوو،وه رق و کینه‌یه‌یه‌کی بی هاوتاشی به‌رامبه‌ر زه‌وت کردنی سه‌ربه‌ستی و ئازادی مرۆڤایه‌تی هه‌بوو،ئه‌مه وێڕای ئازایانه‌و چاو نه‌ترسانه چمکی لێفه‌ی له‌سه‌ر گشت که‌موکوریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سته‌م و زۆرداریدا هه‌ڵده‌دایه‌وه‌و جێی خۆیشی له‌نیو دڵی گشت مرۆیه‌کی خۆنه‌ویستی سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه کردبۆوه. گۆگۆڵ زاڵ بوو به‌سه‌ر چۆنێتی وه‌به‌رهه‌م هێنانی به‌رهه‌مه‌کانی،بلیمه‌تانه مامه‌ڵه‌و گوزارشتی له‌ته‌ک ئه‌و کات و ساتانه‌دا ده‌کرد(زمن) که نه‌ته‌وه‌که‌ی تیایدا ده‌ژیا،وه زانایانه گروگۆڵ و په‌رده‌پۆشی و ڕووپۆشی و ده‌مامکه‌کانی له‌سه‌ر ڕوخساری کۆمه‌ڵگه‌و چینی بۆرژوازی داده‌ماڵی،وه هه‌رده‌م به‌مشه‌خۆرو گه‌نده‌ڵ و سته‌م کار ناوزه‌ندو ناوبیری کردون،له‌به‌ر هێندێ"گۆگۆڵ" له‌ناخ و دڵ و ده‌روونی گشت تاکێکی ئازادیخواز‌و پێشکه‌وتوخوازدا به‌بی جیاوازی ڕه‌گه‌زو جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی له‌جیهاندا ده‌ژیا.
له‌م تێڕوانین و ئاسۆیه‌شه‌وه هۆزانڤانی خاوه‌ن ده‌نگۆی تورک "نازم حیکمه‌ت" ده‌ئاخفێت: خۆشه‌ویستی "گۆگۆڵ"بۆ ڕوناکی،بۆ ژیان،بۆ مرۆڤ په‌روه‌ری، به‌هاترین سه‌رمایه‌یه، چ جای ئه‌وه‌ی هه‌میشه ڕق و قین و توڕه‌ییشی ڕشتوه‌و ده‌ربڕیوه له‌ئاست ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌و ئاسته‌نگانه‌ی که ڕێڕه‌وی ئازادی و سه‌ربه‌ستی مرۆڤ لێژ ده‌که‌ن و ڕێگرو کۆسپن له‌ڕێی شادی و کامه‌رانی و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤایه‌تیدا،بوونی ئه‌م مۆڕاڵ و خه‌سڵه‌تانه له‌کن "گۆگۆڵ" رۆژ به رۆژ بوونه هیماو پێناسه له‌کن گشت هاولاتیه‌کی فه‌ره‌نسی و ڕه‌ش پێست و نه‌رویجی و زۆرێکیش له‌گه‌لانی دنیا،وێڕای ئه‌وه‌ی "گۆگۆڵ" وه‌کو ره‌گه‌ز هاوڵاتیه‌کی ڕوسیه لێ له‌قوڵایی ناخه‌وه سێبه‌رێکی لکێنراوه به گشت مرڤ دۆستێکی پێشکه‌وتوخوازه‌وه،ده‌ربڕینی ئه‌م پێناسه‌و گوزارشته‌ی "نازم حیکمه‌ت" یش هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هوشیارانه‌و ژیرانه‌یه له‌ئاست داهێنانه دانسقه‌و بێ هاوتاکانی ئه‌ده‌بی "گۆگۆڵ" ئه‌مه وێڕای ئه‌و کاریگه‌ریه واقعیه‌ی که سه‌پاندبووی به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی گێتی و گه‌لاندا،ئه‌م وورد بینی و تێڕوانین و به‌راورد کردن و جوداکاریه‌ش ده‌ست نیشان کردنێکی ئه‌ده‌بی واقعیه له‌جیهاندا به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئاستی ڕه‌خنه‌ی واقعی وفه‌راهه‌م نه‌کردن و به‌رز نرخاندنی به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی.
سه‌رچاوه:دراسات ادبیه، د.جلیل کمال ا‌لدین،چاپی یه‌که‌م/1985 به‌غدا/ل 213 -225 .
|