٢٦\٤\٢٠١٢
نمایشی کچان به
جلوبەرگی مۆدێرنه‌وه
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
له وڵاتێک‌دا که دەستوور و یاسایه‌ک نه‌بێ بۆ بەرگرییکردن له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژنان و ته‌واوی ئازادییه‌کانیان.. هەروا ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به‌شێک بن له‌و بێ مافییانه. ئه‌و جۆره له هێرشکردنه ده‌بێته شتێکی زۆر ئاسایی که هه‌ر که‌سێک هه‌ستێ خۆی بکا به ده‌مڕاست و کوێخا له به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ژنان. ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتووخواز له ئارادا بێ بۆ پارێزگاریی له شکۆمەندیی و کەسایەتیی تاکەکانی کۆمه‌ڵ، ئه‌وا هیچ که‌سێک و دین و گرووپ و ده‌سته و تاقمێک له ژێر هیچ بیانوویه‌کدا ناتوانێ و ناوێرێ سووکایه‌تی و بێڕێزیی به کچان و ژنان بکا. بۆ نموونه "ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌و کچانه‌ی که له فیستیڤاڵه‌که‌دا ده‌بینرێن کچی مه‌لایه‌کیش بێ و له لایه‌ن هاوبیرانییه‌وه لۆمه و سووکایەتیی پێ بکرێ. ته‌نها شتێک و وه‌ڵامێک له لایه‌ن مه‌لاکه‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ ئه‌وه یاسایه... من ناتوانم هیچ بڵێم و هیچ بکه‌م له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایه‌دا ...". له لایه‌کی تره‌وه ڕه‌نگه زۆرێکمان کاتێ ئه‌و نمایشه‌مان بینیبێ. یاخود له ڕێگه‌ی که‌ناڵه‌کان و سایت و فه‌یسبووکه‌وه وێنه‌ی به‌شێک له‌و قوتابییه کچانه‌ی که به بۆنه‌ی فیستیفاڵی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌کانه‌وه به‌ڕێخراوه به‌رچاومان که‌وتبێ. بۆ ساته‌وه‌ختێک گه‌ڕابینه‌وه بۆ ساڵه‌کانی هه‌شتاکان و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک بیره‌وه‌ریی تاڵ و شیرین. هه‌ر به هه‌مان جلوبەرگی مۆدێرن (ته‌نوره‌ی کورت و پانتۆڵی ته‌سک) و گه‌ڕان به ناو کۆڵان و جاده و شه‌قامه‌کان و بازاڕ و قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌کانی شار و شارۆچکه‌کان. که به‌شێک له ئێمه له‌و کاته‌دا له‌وانه‌یه قوتابی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و کۆلێژ و په‌یمانگاکان بووبین، یاخود به‌شێکیشمان به هه‌ر ده‌لیلێک له خوێندن دابرابین. به‌هه‌رحاڵ، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا مۆدێلک و شتێک که هه‌ر بوونی نه‌بوو له کوردستانی عێراق، پۆشینی جلوبەرگی ئیسلامیی و حیجابی ئیسلامیی بوو. ڕه‌نگه تا ئاستێک له خوارووی عێراق به هۆی شیعه و سونه‌بوونه‌وه ئه‌م دیارده‌یه ببینراوه.
کۆنه‌په‌رستان که هه‌رگیز چاویان به ئازادیی یه‌کسانیی و جوانیی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵنایه، زۆر ڕێگایان گرته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵگا، لەوانەش وەک بڕینه‌وه‌ی دارودره‌ختی سه‌یرانگاکان له شاری سلێمانی، ته‌قینه‌وه‌ی سالۆن و شوێنی جوانکاریی ژنان، ته‌قینه‌وه‌ی دوکانی ڤیدۆفرۆشه‌کان له شارۆچه‌ی سه‌یدسایدق و تێزاب کردن به قاچی کچانی زانکۆکانی هه‌ولێر و قه‌ده‌خه‌کردنی پێکه‌نین و پەنابردن بۆ جیاکردنه‌وه‌ی پاسی ژنان و پیاوان له ناوچه‌ی هه‌ورامان، و چه‌ندین دیارده‌ی دزێو و ناشارستانیی که جێگه‌ی نه‌فره‌ت و بێزاریی خه‌ڵکی ناوچه‌که بوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان گرتوه به باڵی ئه‌م ره‌وته کۆنه‌په‌رستانه‌وه، پارتە ناسیۆنالیستیەکانی کوردییه که له پێناو هێشتنه‌وه‌و ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵکه‌یان ڕێگه به‌م کۆنه‌په‌رستیی و دواکه‌وتووییه ده‌ده‌ن که هێرش بکه‌نه سه‌ر مه‌ده‌نیه‌ت و پێشکه‌وتووخوازی خه‌ڵکی کوردستان. له ڕاستیدا خاڵکی کوردستان ده‌یانه‌وێ ئازادبن، ژنان وکچانی کوردستان ده‌یانه‌وێ پیشانی بده‌ن که ئه‌وان ئه‌و جۆره له ژیان کردنیان پێخۆشه، سه‌رپۆش و حیجابی زۆره‌ملێیان قەبووڵ نییه، ده‌یانه‌وێت ئازاد بن له پۆشینی جلوبەرگ، ئازاد بن له هه‌موو بواره‌کانی ژیانیان، نایانه‌وێت هیچ که‌س و لایه‌نێک حوکمیان به‌سه‌ردا بکا. ئه‌وه مافێکی سه‌ره‌تایی خۆیانه. هه‌ر بۆیه ژنان و کچانی ئه‌و وڵاته ژیانێکی مۆدێرن و سیکۆلاریان ده‌وێ، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه مه‌ده‌نیه‌ته‌دا هاتوهاواری خه‌ڵکانی کۆنه‌په‌رست و ئیسلامییه‌کان مایه پووچ ده‌بێ.
٢٥\٤\٢٠١٢
|