٢٧\١١\٢٠١٣
نمایشی به‌رپرسان و کاره‌سات و ڕووداوه‌کان.

گەرمیانی حەمەی پوور
له ماوه‌ی ساڵێکدا دوو ڕووداو سه‌رنجیان ڕاکێشاوم، دوو ڕووداو که له
هه‌رگۆشه نیگایه‌که‌وه لێی ده‌ڕوانم، جه‌ژنێک بۆ به‌رپرسان ده‌بینم
له خولقان و خولقاندنی ڕووداو و کاره‌ساتدا بۆ هاوڵاتیان به‌جۆرێک
بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و تێکدانی ژیانی خه‌ڵک و نائارامیی ده‌روونی خه‌ڵکی
مه‌ده‌نی، ئامرازی ڕابواردن و خۆنمایشکردنی به‌رپرسانه.
ساڵی ڕابردوو به خولقاندنی سیناریۆیه‌ک له‌لایه‌ن بارزانی و مالیکییه‌وه
به‌وه‌ی که مالیکی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدی له سه‌ر کوردستان و
به‌تایبه‌ت ناوچه دابڕاوه‌کان، هه‌ریه‌که له یه‌کێتی و پارتی هێزی
خۆیان له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کانی کوردستان نمایش کرد‌و ژماره‌یه‌ک
له به‌رپرسانی هه‌ردوو حزبیش به کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه و قسه‌ی
کۆمیدی ئه‌چوونه نێو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئامانجیش ته‌نها خۆ به
پاڵهوانکردنیان بوو له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندو بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانیان
له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، له‌و نمایشکارانهش مه‌سعود بارزانی و
کوڕه‌کانی و مه‌حمود سه‌نگاوی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی گوڵه‌کان و
ژماره‌یه‌ک بهرپرسۆکهی تر هه‌بوون و دواتر نمایشه‌که وای لێهات که
عه‌شیره‌ته‌کانیش به‌ناوی پشتیوانی له پێشمه‌رگه له ململانێیه‌ک که
تائێستاش که‌س نه‌یپرسی ئه‌و دووژمنه چی لێهات و کێشه‌کان چۆن چاره‌سه‌ر
بوون و چی بوو؟ هاتنه ناوگهمهکهو وه‌ک هه‌ر بۆنه‌یه‌کی تری کۆمه‌ڵایه‌تی
به جل و به‌رگی کوردی و فه‌قیانه‌و مشکی و ئه‌و شتانه‌ی تایبه‌ت به
عه‌شیره‌تی خۆیان ئه‌چوونه ناوچه دابڕاوه‌کان. ئه‌مه‌یان به (کوشتنی
٣٣٣٣ دووپشک) کۆتایی هات که ئه‌م ئاماره‌ش له لایه‌ن کوڕه‌که‌ی
بارزانییه‌وه له کۆتایی نمایشه‌که‌دا ڕاگه‌یاندرا، دوای ته‌واوبوونی
ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌رێم و ناوه‌ندیش که بارزانی و مالیکی بۆ
خولقاندنی ئه‌م دۆخه له‌سه‌ری ڕێک که‌وتبوون هه‌ردوو دوژمنه مه‌ترسیداره‌که‌ی
چه‌ند مانگ له‌وه‌و پێش بوونه‌وه برای یه‌کتر، ئه‌گه‌رچی ئه‌و کاتیش
چه‌ند جارێک ئه‌وه‌م به سیناریۆ ناوبرد‌و چۆنیه‌تی سیناریۆکانیشم
ڕوونکردبوه‌وه، به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه به چاوهه‌ڵنه‌هاتن بهسهروهرییهکانی
کوردستان تۆمه‌تبار ئه‌کرام و خۆنمایش کردنی به‌رپرسان و بهپاڵهوانکردنیان
له هه‌زار قسه‌ی من ڕهواجدارتربوو.
ئه‌وه‌یان خولقاندنی ڕووداوێک بوو ، واته به ده‌ستی خودی مرۆڤ،
ئێستاش خولقانی ڕووداوێکی تر هه‌ر له هه‌مان ناوچه هاتووه‌ته ئاراوه
ئه‌ویش دووباره‌بوونه‌وه‌ی چه‌ند زه‌مین لهرزهیهکه له سنووری که‌لار
و خانه‌قین، ئه‌گه‌رچی له هه‌ردوو شاره‌که زه‌مین له‌رزه‌کان هه‌ر هه‌مان
پێوه‌رن به پله‌ی ڕێکخته‌ر به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هۆکار وای کردووه خانه‌قینییه‌کان
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه ماڵه‌کانیان چۆڵ کردووه له ده‌ره‌وه ئه‌مێننه‌وه،
ئینجا ئێستا ئه‌م بابه‌ته‌یان بووه‌ته‌وه که‌ره‌سته‌یه‌کی تری
خۆنمایشکردنی به‌رپرسان.
وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک که چاودێری ئه‌و ڕووداوانه ئه‌که‌م هه‌مان
سیناریۆم له فۆرمێکی تردا بینی، قایمقامی خانه‌قین به ڕاگه‌یاندنی
حاڵه‌تی نائاسایی و ڕاگرتنی ده‌وام هۆکاری سه‌ره‌کی بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس
و دڵه‌ڕاوکێی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه‌و بۆ خۆیشی دوای چه‌ند ڕۆژیک چووه‌ته
ناو خه‌ڵک و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ده‌ورووبه‌ریشی وه‌ک فریادڕه‌س و فریشته‌ی
ڕزگارکه‌ر وێنه‌کانیان له فه‌یس بڵاوکردووه‌ته‌وه که چه‌نده دڵسۆزی
خهڵکهیهتی و له ناوخهڵکهکهیدایه، ئه‌م نمایشه هه‌ر به‌رپرسانی
نه‌گرتووه‌ته‌وه ژماره‌یه‌ک پارله‌مانتاری گۆڕانیش هه‌مان نمایشیان
دووباره‌کردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شی که جێی له‌سه‌ر وه‌ستانه به‌رپرسێکی
سه‌ربازییه که دیارترین نمایشکاری شانۆگه‌رییه‌که‌و ده‌ستی کردووه
به دابه‌شکردنی خه‌یمه به‌سه‌ر به‌شێک له خه‌ڵکه‌که‌دا، له‌کاتی
نوسینی ئه‌م وتاره‌دا له‌م په‌ره‌گرافه‌دا بووم که براده‌رێک له خانه‌قینه‌وه
ته‌له‌فۆنی بۆ کردم وتی ئه‌و شوێنانه‌ی له خانه‌قین گومانی گۆڕانیان
لێ بکرێت له پێدانی خێمه‌کان بێبه‌ش کراون به‌تایبه‌ت کارێزی خواروو.
ئه‌گه‌رچی من بۆ خۆم به‌ده‌مه‌چوونی به‌رپرسێکی سه‌ربازیی به‌دابه‌شکردنی
خێمه بۆ خه‌ڵکی شاره‌که به خزمه‌تێکی باش ده‌زانم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که ئه‌وه کاری ئه‌و نییه‌و کاری به‌رپرسانی ئیداری شاره، به‌ڵام که
ئامانج بوو به خۆنمایش کردن و خۆبه پاڵه‌وانکردن له میدیاکان و فه‌یس
بووک ئه‌وه نرخی هه‌موو خزمه‌ته‌که سفر ده‌بێته‌وه، چونکه ئامانج
له کاره‌که خۆده‌رخستنه نه‌ک خزمه‌تکردن.
ئه‌م بابه‌ته وا خه‌ریکه ده‌بێته نه‌ریتێکی تری کوردهوهرایی!!!!
ماڵپه‌ڕی گه‌رمیانی حه‌مه‌ی
پوور
|