٢٦\١٠\٢٠١٧
نمایشی (پەرتوکی
ئەنارکیستی) لە لەندەن.
زاھیر باھیر
ئەمساڵیش
بۆ (٣٦)ەمین جار (نمایشکردنی پەرتوکی ئەنارکیستی) لە لەندەن ڕۆژی شەمە،
ڕیکەوتی ٢٨\١٠\٢٠١٧،
بەرپادەکرێتەوە. لەوانەیە ئەوە بپرسیت " چ پێویست دەکاتپەرتووکی زیاتر
بکڕین، لە کاتێکدا کە دونیا لەم پشێوییەدایە، کۆمۆنێتییەکانمان لەژێر
هەڕەشەدایە؟ بۆچی هەر دەبێت تووڕەتر بین، بەڵکو دەبیت، جەنگاوەر و
تێکۆشەر بین، دەبێت ئامادەی جەنگ دژ بە سیستەمەکە بین، نەك خوێندنەوەی
هەندێك پەرتووك؟".
پەرتووکەکان تەنها ئامرازێکی گوێزەرەوەن، ئەو بیرۆکانەی کە گرنگن ،
لەنێوخۆیان هەڵدەگرن، لەنێو ئەم نمایشکردنە سەدان کەس دەبینیت قسەدەکەن
، لێدوان و مشتومڕ دەکەن، هەر ئاوا لەسەر بیرۆکەی ئەنارکیستی و
ڕامیارییەکانی ململانێی تێکۆشانی چینایەتی،پێداگرییدەکەن و بەڵگە
دەهێننەوە. سەبارەت بەوەی کە دەتوانینئەنجامیبدەین ، لێدوان دەکەین، بۆ
ئەوەی بەرنامەکەی دەوڵەت و چینی فرماندەران لەنێو هەموو ڕۆژێکی ژیانی
خۆمان، لە سەرتاسەری دونیا ،هەڵوەشێنینەوە.
لەنێو دونیایەك، کە لەوێدا ملیاردەر سەرۆکەو خۆی دژ بە دامەزراوەکان،
دەزگەکان، ئەژمار دەکات، هاوکاتیش ڕاستڕەوەکان ترسی نامسۆگەریی ژیان
دەقۆزنەوە،چەپیش بە ئێمە دەڵێت: ئەگەر ئێمە تەنیا دەنگ بە سەرکردە شێوە
نوێیەکان بدەین، ئیدی کارمان مەیسەرە....لەو کاتەدا ئێمە دەبێت دوور لە
سنوربەندیی بیرۆکە ساختەکان و فێڵکردن ، تەماشای ململانێیە
ڕاستەقینەکان بکەین کە هەر ئێستا هەن و دەگوزەرێن. هەر ئاوا کە لە
ڕابوردووشدا گوزەراون. ڕامیاریی ئەنارکیستەکان سەبارەت بە ململانێ، یان
تێکۆشانی چینایەتی زیاتر [لە] هەموو کاتێکی دیکە گرنگترن.
ئەوانەی لەو چەند ڕستەی سەرەوەدا وترا ئەوانەن کە لە ڕۆژی (نمایشکردنی
پەرتوکی ئەنارکیستی)لە تەك مشتومڕ و لێدوان وبەڵگەهێنانەوە و ئەزموونە
کردەییەکان و بیرۆکە تازەکان پێشکەشدەکرێن، هیوادارین سوودبەخش بن.
شوێن:
Venue: Park View School , West Green Road , N15 3QR
Rail/Tube Seven Sisters ( National Rail or Victoria Line ) /
Turnpike Lane ( Piccadilly Line)
Buses: 41, 67, 230, 341 ( Get off at stop near junction of Black Boy
Lane and West Green Road)
Access: Full disability access.
Children: Crèche( 2years -8years ) and older kids space ( 8 years
upward)
تکایە بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەو ماڵپەڕەی خوارەوە بکە:
WWW.ANARCHISTBOOKFAIR.ORG.UK
هەرەها بۆ پەیوەدنیکردنیش تکایە پەیوەندی بەم ئیمەیل ئەدرێسەوە بکە:
MAIL@ANARCHISTBOOKFAIR.ORG.UK/
@ANOKBOOKFAIR
* خوێنەری بەڕیز ئەو ڕۆژە زیاتر
لە ٦٠ کۆڕ و سمینیار و وۆرکشؤۆپ ئەنجامدەدرێن ، هەڵبەتە بێجگە لە
نمایشکردنی فلیم لەبارەی پارێزگاریکردن و بەرەنگاربوونەوە.
دوو لەو کۆبونەوانە لەبارەی 'باکور' و 'ڕۆژاوای' کوردستانن.
یەکەملەبارەی فێمنیزم و فێمەنیستی کورد، لە لایەن چالاك و نوسەر و
ئەکادیمیست (دیلار دێریك) پێشکەشدەکرێت . ئەوی دیکە لەسەر (ڕۆژاوا)
دەبێت کە لە لایەن دوو هاوڕێی ئینگلیزی-زمان پێشکەشدەکرێت، کە بە خۆیان
٦ مانگ لە (ڕۆژاوا) بوون و ژیاون.
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|