په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١١\٢٠١٩

نمایشکردنی فیلم لە چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی.

 

مەنسوور جیھانی

 

لە بەشی "شێرپەنجەی زەوی" لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی پێنج بەڵگەفیلم نمایش کرا.


لە بەشی "نمایش کردنی تایبەت"ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" لەژێر ناونیشانی "شێرپەنجەی زەوی"؛ پێنج بەڵگەفیلمی درێژ لە دەرھێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان نمایش کران.

بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە بەشی "نمایش کردنی تایبەت"ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" Slemani لەژێر ناونیشانی "شێرپەنجەی زەوی"؛ ٥ بەڵگەفیلمی درێژ لە دەرھێنەرەکانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لەوانە؛ "شوێن کەوتنی مەرجان" ، "چیرۆکێکی ناخۆش: راستەقینەی گەیشتن بە دەسەڵات" ، "جەنگاوەرانی ھەوا" ، "سەھۆڵی ئاگرین" و "سەیروسەمەرەکانی دەریا" لە ھۆڵەکانی سیتی سینەما" لە شاری سلێمانی پایتەختی فەرھەنگ و ھونەری ھەرێمی کوردستان نمایش کرا‌ن.

ئەو پێنج بەڵگەفیلمەی کە لە بەشی "شێرپەنجەی زەوی" Earth Cancer لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" چوونە سەر پەردەی سینەما، بریتین لە؛ بەڵگەفیلمی "شوێن کەوتنی مەرجان" Chasing Coral لە دەرھێنانی "جێف ئۆرلوسکی" Jeff Orlowski لە وڵاتی ئەمەریکا بۆ ماوەی ٩٣ خولەک، بەڵگەفیلمی "چیرۆکێکی ناخۆش: راستەقینەی گەیشتن بە دەسەڵات" An Inconvenient Sequel: Truth to Power لە دەرھێنانی "جۆن شێنک" Jon Shenk و "بۆنی کۆھن" Bonni Cohen لە وڵاتی ئەمەریکا بۆ ماوەی ٩٩ خولەک، بەڵگەفیلمی "جەنگاوەرانی ھەوا" Climate Warriors لە دەرھێنانی "کارل ـ ا فێچنەر" Carl-A. Fechner و "نیکۆلیا نیمان" Nicolai Niemann لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەلژیک و ئەمەریکا بۆ ماوەی ٨٦ خولەک، بەڵگەفیلمی "سەھۆڵی ئاگرین" Ice on Fire لە دەرھێنانی "لەیلا کۆنرێس" Leila Conners لە وڵاتانی ئەمەریکا، کاستاریکا، کرۆڤاسی، فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ ماوەی ٩٨ خولەک و بەڵگەفیلمی "سەیروسەمەرەکانی دەریا" Wonders of the Sea لە دەرھێنانی "ژان ـ میشێل کۆستێئۆ" Jean-Michel Cousteau و "ژان ژاکوس مانتێلۆ" Jean-Jacques Mantello لە وڵاتانی ئەمەریکا و فەرەنسا بۆ ماوەی ٨٢ خولەک.

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال"، بە سەرۆکایەتی "مەلا بەختیار" بەرپرسی بەشی پاڵپشتیی فێستیڤاڵ، بە بەڕێوەبەرایەتی ھونەریی "دانەر عومەر فارس" و بە بەڕێوەبەرایەتی بەرنامەداڕشتنی خاتوو "لینا رەزا" و بە نمایش کردنی ١٣٤ فیلم لە دەرھێنەرەکانی ٧٩ وڵاتی جیھان؛ لە دوو بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێودەوڵەتی) و بەشی رکابەریی "سینەمای کوردی" (نەتەوەیی) و ھەروەھا سازدانی وۆرکشۆپەکانی پیشەیی و پسپۆڕانەی سینەمایی و کۆڕ و کۆبوونەوەی بەرھەمھێنانی ھاوبەش؛ بە دروشمی "شێرپەنجەی زەوی" لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، "سینەما سالم"، ھۆڵی "ئەمنە سوورەکە" و ھەروەھا لە تەلاری "ھونەر" لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
 


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی


 


نمایشکردنی فیلمە دیارەکانی ساڵی ٢٠١٩ی جیھان لە چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی.


فیلمە بەرچاو و دیارەکانی ساڵی ٢٠١٩ی جیھان لە بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" لە چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" چوونە سەر پەردە و خەڵاتی سنەوبەری زێڕین و زێوینی ئەم رووداوە سینەماییەیان بەدەستھێنا.

بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، فیلمە بەرچاو و دیارەکانی ساڵی ٢٠١٩ی جیھان لەوانە براوەی چڵە خورمای زێڕینی باشترین فیلم و براوەی خەڵاتی دەستەی ناوبژیوانی بەشی "جۆرێک روانین" لە حەفتاودووھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەرەنسا، نمایش کراو لە بەشی رکابەریی سەرەکیی شەست‌ونۆھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلینالە" لە ئەڵمانیا، کاندیدی باشترین فیلم لە حەفتاوپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە ئیتاڵیا، براوەی خەڵاتەکانی سەرەکیی بیست‌وپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی شانگھای چین و ھتد لە بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێودەوڵەتی) لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" Slemani چوونە سەر پەردە و و خەڵاتەکانی سنەوبەری زێڕین و زێوینی ئەم رووداوە سینەماییەیان بەدەستھێنا.

ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی رکابەریی سەرەکیی فیلمە سینەماییەکانی "سینەمای جیھان" (نێونەتەوەیی) پێکھتاوو لە بەرھەمەکانی نێونەتەوەیی و نەتەوەیی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" بریتی بوون لە؛ "ھینز ھێرمانس" Heinz Hermanns دەبیر و بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی CEO و دەبیر و بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی بەرلین ـ سەرۆکی دەستەی ناوبژیوان لە وڵاتی ئەڵمانیا، خاتوو "پووران درەخشەندە" سیناریۆنووس، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر لە وڵاتی ئێران، "ئادریان بیلچ" Adrian Belic ـ دەرھێنەر، بەڕێوەبەری وێنەھەڵگرتنی فیلم و بەرھەمھێنەر لە وڵاتی ئەمەریکا بە پێشێنەی یەک جار پاڵێوراویی بۆ ئۆسکار، "یوھانی ئالێنین" Juhani Alanen ـ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تەمپرە" Tampere لە وڵاتی فینلەندا و خاتوو "زولفیە ئاکولاک" Zülfiye Akkulak ـ بەڕێوەبەری فیلم و راگەیاندن و سەرۆکی کۆمپانیای "نوا فیلم" لە بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا.

ئەو فیلمانەی کە لە بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێونەتەوەیی) لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" چوونە سەر پەردە و، بریتی بوون لە؛ فیلمی سینەمایی "پارازیت" (ئەنگەل) PARASITE لە دەرھێنانی "بۆنگ جوون ـ ھۆ" لە وڵاتی کۆریای باشوور، براوەی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینی باشترین فیلمی حەفتاودووھەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا، نمایش کراو لە فێستیڤاڵەکانی نێودەوڵەتی فیلمی مۆنیخ لە ئەڵمانیا، سیدنی لە ئۆستڕاڵیا، وەنکۆڤێر و تۆرینتۆ لە کەنەدا و براوەی خەڵاتی سنەوبەری زێوینی باشترین دەقی سیناریۆی فیلم لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، فیلمی سینەمایی "چیرۆکی سێ خوشک" A Tale of Three Sisters لە دەرھێنانی "ئەمین ئالپێر" Emin Alper لە وڵاتانی تورکیا، ئەڵمانیا، ھۆلەند و یوونان، نمایش کراو لە بەشی رکابەریی سەرکیی شەست‌ونۆھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلینالە" لە ئەڵمانیا، براوەی خەڵاتی باشترین دەرھێنان، ئەکتەری، مۆسیقای فیلم و فیپێرشی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئیستانبول لە تورکیا، براوەی خەڵاتی باشترین دەرھێنان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سارایەگۆ لە سێربستان و براوەی خەڵاتی سنەوبەری زێڕینی باشترین فیلم و خەڵاتی سنەوبەری زێوینی باشترین ئەکتەری ژن بۆ "جەمیرە ئێبووزیە" لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، فیلمی سینەمایی "قەسری شیرین" (قێر شیرین) Castle of Dreams لە دەرھێنانی "رەزا میرکەریمی" لە ئێران، براوەی خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرھێنان و باشترین ئەکتەری پیاو بۆ حامید بێھداد لە بەشی کێبڕکێی سەرەکیی بیست‌وپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی شانگھای لە چین، خەڵاتی سەرەکیی باشترین دەرھێنان و باشترین فیلم لە روانگەی رەخنەگرانی دوازدەھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ھونەرییەکانی "باتۆمی" لە گورجستان و براوەی خەڵاتی سنەوبەری زێوینی باشترین دەرھێنان لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی.

لە بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێودەوڵەتی) لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" چەندین بەرھەمی سینەمایی دیکەش نمایش کران، لەوانە؛ فیلمی سینەمایی "ماڵئاوا کوڕەکەم" So Long my Son لە دەرھێنانی "وانگ ژیائۆشوای"‌ Xiaoshuai Wang لە چین، براوەی خەڵاتی باشترین دەرھێنانی پیاو لە بەشی رکابەریی سەرەکیی شەست‌ونۆھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلینالە" لە ئەڵمانیا و کاندیدی چەندین بەشی سەرەکیی خەڵاتەکانی ئاسیا پەسیفیک لە ئۆستڕاڵیا، فیلمی سینەمایی "شۆفێری ئسکرێیۆ" Screwdriver لە دەرھێنانی "بەسام جەبراوی" Bassam Jarbawi لە فەلەستین، کاندیدی باشرین فیلم لە ‌حەفتاوپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە ئیتاڵیا و براوەی خەڵاتی سنەوبەری زێوینی تایبەتی ئەندامانی دەستەی ناوبژیوان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، فیلمی سینەمایی "نوێنەر" The Delegation لە دەرھێنانی "بوجار عەلیمانی" Bujar Alimani لە ئالبانی، براوەی خەڵاتی گەورەی وەرشۆ لە پۆڵەندا، براوەی خەڵاتی سنەوبەری زێوینی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ "ویکتۆر ژوستی" Victor zhusti لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، فیلمی سینەمایی "بێ دەنگ" The Mute لە دەرھێنانی "بارتۆز کۆنۆپکا" Bartosz Konopka لە وڵاتانی پۆڵەندا و بەلژیک، براوەی خەڵاتی سنەوبەری زێوینی باشترین وێنەگرتنی فیلم بۆ "جاسک پۆدگۆرسکی" Jacek Podgorski لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، فیلمی سینەمایی "ئاگر دەکەوێتەوە" Fire will come لە دەرھێنانی "ئۆلیڤێر لاکس" Oliver Laxe لە وڵاتانی ئیسپانیا، فەرەنسا و لۆگزامبۆرگ، براوەی خەڵاتی دەستەی ناوبژیوانی بەشی "جۆرێک روانین" لە حەفتاودووھەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەرەنسا، فیلمی سینەمایی "ئامینە" Amina لە دەرھێنانی "ئەیمەن زەیدان" Ayman Zeidan لە وڵاتی سووریا براوەی دیپلۆمای شانازیی ئاشتی لە سی‌وحەوتەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فەجر لە وڵاتی ئێران و ھەروەھا فیلمی سینەمایی "خۆییەکان" Insiders لە دەرھێنانی "حوسێن کارابای" Hüseyin Karabey لە وڵاتی تورکیا.

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال"، بە سەرۆکایەتی "مەلا بەختیار" بەرپرسی بەشی پاڵپشتیی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییەکانی بەرجەستەی سیاسیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، بە بەڕێوەبەرایەتی ھونەریی "دانەر عومەر فارس" و بە بەڕێوەبەرایەتی بەرنامەداڕشتنی خاتوو "لینا رەزا" و بە نمایش کردنی ١٣٤ فیلم لە دەرھێنەرەکانی ٧٩ وڵاتی جیھان؛ لە دوو بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێودەوڵەتی) و بەشی رکابەریی "سینەمای کوردی" (نەتەوەیی) و ھەروەھا سازدانی وۆرکشۆپەکانی پیشەیی و پسپۆڕانەی سینەمایی و کۆڕ و کۆبوونەوەی بەرھەمھێنانی ھاوبەش؛ بە دروشمی "شێرپەنجەی زەوی" لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، "سینەما سالم"، ھۆڵی "ئەمنە سوورەکە" و ھەروەھا لە تەلاری "ھونەر" لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو.


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک